کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فوئادعەعسوم و تاڵەبانى ، بەغداو ئەبوموسلیمى خۆراسانى !

Wednesday, 27/01/2010, 12:00


دەگێرنەوە دەڵێن (ئەبوموسلیمى خۆراسانى) كوردێكى ئازا و بەتوانا بووە ، بەهێزى باسكى مەردانەى خۆى كۆڵەكەى پتەو و سەرەكیەكانى دەوڵەتى ئەمەوى لەبن دەرهێنا و دەستێكى باڵاشى لەدامەزراندنى دەوڵەتى عەبباسى دا هەبووە كەچى بەكوشتن پاداشتیان داوەتەوە ئەو دەستەڵاتدارانەى بەغدا و سەرانى كوردى(له‌گه‌ڵ بوونی  جیاوازی ژیری و تواناییان که‌ ئه‌و له‌ که‌ڵکه‌له‌ی ئاسمانه‌ و  فوئاد و جه‌ماعه‌ته‌که‌ی له‌ ژێری ژیره‌وه‌ن) ئەوڕۆش لەنمونەى فوئاد مەعسوم و تاڵەبانى و ڕۆژ نورى شاوێس و .. هتد . هەر هەمان ئەكتەرن و لەسەر هەمان شانۆ ڕۆڵ دەبینن بەڵام هێندە هەیە عەرەبەكان بیرى عەرەبچێتى و كوردەكانیش بیرى عێراقچیەتیان هەیە چونكە سەرانى كورد خۆشیان بێ و ترشیان بێ هەر هەمان ڕۆڵى خۆراسانى دەبینن لەسەر شانۆى دەوڵەتێكى بێ ناسنامەى نیشتیمانى نامرۆڤ پەروەرانە ، گەرچى سەردەمەكە گۆڕاوە بەڵام زۆر شت هەیە نەگۆڕاوە چونكە هەوڵدانەكەى ئەوان (جەلال و كڕنووش بەرەكانى) بۆ دامەزراندنەوەى عێراقى هیوا و ئاشتى ڕووبەرێكى زۆرى لەكارى نەتەوەیى و تێكۆشانى ڕامیارى كورد داگیركرد واتا وەك ئەوە وایە گوڵەباخێكى تازە پێگەیشتووو لەبن درەختێكى گەورەدا ڕوابێ لق و پۆپێكى زۆرى هەبێ ، گەڵا و گوڵێكى زۆرى گرتبێ ، كەچى سێبەر تەنها بۆ گوڵەباخەكە بكا و نەیەڵێ تیشكى خۆر ى بگاتێ تالەئەنجامدا سیس دەبێ و دەمرێ ، بۆیەجگە لەكورد لەمێژووى هیچ نەتەوەیەكدا نەمبیستووە و نەم خوێندۆتەوە ئاگر لەماڵى دوژمنەكەت بەربووبێ ڕۆڵەى گەلە بن دەستەكە هەوڵى كوژانەوەى ئاگرەكە بدەن كەبەمەرجێ سووراو سوور دەزانێ لەوێ بكوژێتەوە لەماڵە كاول بووە وێرانەكەى خۆیاندا هەڵدەگیرسێتەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە