هه‌ڵبژاردن و...یاری به‌ئیراده‌ی هاوڵاتی
Sunday, 14/09/2014, 12:00
باشه وشه‌ی دیموکراسی بۆ به‌کاردێنن که ده‌زانن ناتوانن دیموکراسیانه هه‌نگاوهه‌ڵگرن، یان وشه‌ی دیموکراسی به‌کارهێنانی له‌ڕووی زمانه‌وانیه‌وه زۆرئاسانه و خۆهه‌ڵواسین به‌م چه‌مکه‌دا له زۆرلێپرسینه‌وه قوتارتان ده‌کات و دواتریش ئه‌و ده‌ستکه‌وتوو به‌روبومه‌ی له‌سایه‌ی دیموکراسیدا ده‌یچننه‌وه له‌ژێرهیچ ده‌سته‌واژه‌یه‌کی تردا ده‌ستتان ناکه‌وێت..
نه‌بووه له‌جیهاندا بڵێیت من هه‌ڵبژاردن ده‌که‌م، به‌ڵام ده‌بێت به‌پێی ئیعتباری پێگه‌ی سیاسی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌شداربوانی پرۆسه‌که‌دا بکرێت، ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌ی بۆ له‌ئه‌مریکای زلهێزدا هیچ سه‌رۆکێک هه‌وڵی نه‌داوه ده‌زگای ئاسایش یاخود هه‌واڵگری یان سوپا بۆمه‌رامی خۆی به‌کاربهێنێت به‌درێژایی مێژووی ئه‌و وڵاته...، ئه‌گه‌ر له‌سوچێکی یاسای دیموکراسیدا هه‌یه ئه‌وا به‌سوپاسه‌وه تێمان گه‌یێنن که ئه‌م شێوازه‌ی لای ئێمه‌ش بوونی هه‌یه؟؟
کاتێک به‌گروپێکی چه‌کدار یاخود ڕێکخراوێک ده‌وترێت توندڕه‌و یان تیرۆرست بێگومان که کاروچالاکی ئه‌و رێکخراوه تێکدان و کوشتنه بۆیه ئه‌و ناوه‌ی به‌سه‌ردا ده‌بڕێت، چونکه دژایه‌تی مرۆڤه‌کان ده‌کات و باری ئه‌منی هاووڵاتیان تێکده‌دات، بۆیه کاتێک هه‌نگاوی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵده‌گرین مه‌به‌ستمانه پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسی ئه‌نجام بده‌ین، که‌واته براوه‌یه‌ک و دۆڕاوێک هه‌یه له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌پێی هه‌موو عورفه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان.. زۆرپرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنمان بینیوه له‌جیهاندا هه‌رله ئه‌مریکای زلهێزی (350) ملیۆنه‌وه تا ئێرانی (80) ملیۆنی و تورکیای (90) ملیۆنی و له‌م ڕۆژانه‌شدا هیندستانی یه‌ک ملیار و دووسه‌د ملیۆنی نه‌بووه جگه له‌هندستان ئاشکراکردنی ئه‌نجامی ده‌نگه‌کان له‌هه‌مان شه‌و یا خود ڕۆژدا رانه‌گه‌ێنرابێت، بۆیه ئه‌مه‌ی لای ئێمه ده‌گوزه‌رێت به‌سوک سه‌یرکردنی هاوڵاتیه به‌پله‌ی یه‌که‌م و دواتر خودی دیموکراسی، له‌وانه‌شه وه‌ڵام هه‌بێت بۆ ئه‌م گله‌ییه (که دیموکراسی) له‌مه‌ڕخۆمان کۆپیه‌که‌ی به‌ده‌ستمان گه‌شتووه بۆیه هه‌ندێک بڕگه‌ی جوان کۆپی نه‌کراوه؟
یه‌کێک له پایه سه‌ره‌کیه‌کانی دیموکراسی هه‌ڵبژاردنه که‌وا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین ئه‌ی باشه له‌خودی دیموکراسی چون گه‌شتوین..، لێره پێشکه‌وتن له‌بواری دیموکراسیدا به به‌رزکردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌کان ده‌پێوین یاخود گه‌شتی به‌رپرسانمان بۆ ده‌ره‌وه، به‌ڵام غاندی به‌داپۆشینی نیوه‌ی جه‌سته‌ی و بزنێکه‌وه ئازادی و دیموکراسی بۆ هندیه‌کان مسۆگه‌رکرد؟
بۆیه مێژوو ناوی ئه‌و سه‌رکرده‌یه تۆمارده‌کات که له‌هه‌وڵی به‌دیموکراسی کردنی نه‌ته‌وه‌که‌یدا بێت نه‌ک ئه‌وه‌ی دیموکراسی بکاته په‌یژه بۆ مانه‌وه له‌ده‌سته‌ڵاتدا له روانگه‌ی هێزه‌وه...، هه‌تابه‌م لۆژیکه بیربکه‌ینه‌وه ئه‌وا ئێمه و دیموکراسی زۆر دوورین له‌یه‌ک و هه‌ریه‌که‌مان له‌ئاوازێک ده‌خوێنین له‌به‌رهۆیه‌کی ساده که (لۆژیکی هێزبڕیارده‌ری مانه‌وه‌یه...نه‌ک سندوقی ده‌نگدان..).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست