کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


منیش قسه‌م هه‌یه‌ له‌ سه‌ر په‌یامه‌که‌ى ئوجالان

Saturday, 30/03/2013, 12:00







به‌مه‌ ده‌ستى پێکرد: "ئه‌مه‌ کۆتایى نیه‌ به‌ڵکو سه‌ره‌تاى خه‌بات و تێکۆشانى سیاسیه‌."
بۆ یه‌که‌م جاره‌ له‌ مێژوودا زیندانیکراوێک بتوانێ رۆڵى سه‌ره‌کى له‌ دانوستاندا بگێڕێت و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ى ئاراسته‌ بکات. له‌ کاتێکدا ئاشکرایه‌ لاى هه‌مووانه‌ که‌ ده‌ستگیرکردنى بۆ کپکرن و تواندنه‌وه‌ى خه‌باتى گه‌لێکى بیست ملیۆنى هاته‌جێبه‌جێکردن.
لێره‌وه‌ جیاوازى به‌رخودانى رێبه‌ر و سه‌رکرده‌ به‌ دیار ده‌که‌وێت. بۆیه‌ ده‌وڵه‌تى تورکیا ئه‌مجاره‌یان ئه‌قڵانیانه‌ توانى کلیلى چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کورد له‌ باکور بدۆزێته‌وه‌. ئه‌مه‌ش خۆى له‌ خۆیدا ئه‌و راستیه‌ ده‌سه‌لمێنێت که‌ رێبه‌رى ئازادیخواز ته‌نها بیرى لاى نه‌ته‌وه‌که‌یه‌تى و حه‌زى تاکه‌که‌سى خۆى وه‌لا ناوه‌ و ئه‌و راستیه‌ش به‌ تورکه‌کان ده‌سه‌لمێنێت که‌ زیندانیکردنى به‌ڕێزیان ئاشتی یه‌ک چاره‌که‌سه‌ده‌ دواخست. چونکه‌ پێش زیندانیکردنیشى ئه‌و په‌یامى ئاشتى ئه‌چڕى ده‌بێت سیاسیه‌ ئاقڵه‌کانى تورکیا ئه‌و راستیه‌ باش بزانن که‌ له‌ یادى نه‌ورۆزى جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌ییدا له‌ ئامه‌دى قه‌ڵاى کوردان زیاتر له‌ یه‌ک ملیۆن کورد ئاماده‌ ده‌بن ته‌نها به‌ڵگه‌یه‌ که‌ گه‌لى کورد له‌ باکور په‌رۆشى راسته‌قینه‌ى ئاشتیه‌ و به‌و رێژه‌یه‌ش له‌ ئاماده‌بووان په‌یامێک نێردرا بۆ تورکه‌ رگه‌زپه‌رسته‌کان که‌ ئێمه‌ نه‌ته‌وه‌ین نه‌ک که‌مینه‌، واته‌ مافى کلتور و ژیان و زمانى خۆمانمان هه‌یه‌.
په‌یامى به‌ڕێزیان له‌ خاڵى هێزه‌وه‌یه‌ نه‌ک لاوازى. چونکه‌ به‌ڕێزیان رۆژێکى نه‌ته‌وه‌ییان هه‌ڵبژارد بۆ خوێندنه‌وه‌ى. هه‌تا به‌ ده‌وڵه‌تى تورکیاى بسه‌لمێنێت که‌ نه‌ورۆزجه‌ژنى کوردانه‌ و ده‌بێ ده‌وڵه‌ت دانى پێدا بنێت وه‌گه‌رنا ده‌کرا ئه‌و په‌یامه‌ له‌ رێگه‌ى ئه‌و شانده‌وه‌ بخوێنرێته‌وه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا و ده‌زگاکانى راگه‌یاندنى پێ پڕ بکرێته‌وه‌، به‌ڵام که‌سى سه‌رکرده‌ و رابه‌ر ده‌زانێت چۆن نه‌یار و دوژمن بخاته‌ بازنه‌ى دانوستان و دیالۆگه‌وه‌؟
خاڵێکى ترى گرنگ له‌ په‌یامه‌که‌ى به‌ڕێزیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ وڵاتانى زلهێزى خاوه‌ن گه‌له‌کۆمه‌ى شوباتى 1999 بڵێت که‌ ئێوه‌ به‌ هه‌ڵه‌داچوون کاتێک منتان رفاند. بۆیه‌ ئه‌و راستیه‌ تاڵه‌ قبوڵ بکه‌ن که‌ من ماندێلاى سه‌ده‌ى بیست و یه‌کم و دژى هه‌موو ره‌گه‌زپه‌ره‌ستى و به‌ که‌م سه‌یرکردنێکى نه‌ته‌وه‌ییم!
خاڵێکى ترى ناوازه‌ى په‌یامه‌که‌ى به‌ڕێزیان ئه‌وه‌ بوو که‌ شێوازى ئاخاوتنى بۆ کوردان بوو نه‌ک په‌که‌که‌. ئه‌مه‌ش خۆى له‌ خۆیدا گرێدانى خه‌باتى سیاسى باکوره‌ به‌ خه‌باتى چه‌کدارییه‌وه‌. جوانتر له‌وه‌ش راگه‌یاندنى فه‌رمى ئاگربه‌ست له‌ لایه‌ن موراد قه‌ره‌یلانه‌وه‌ بوو که‌ ئه‌مه‌ش خۆى له‌ خۆیدا مه‌رکه‌زیه‌تى بڕیارى به‌ڕێز ئوجالان ده‌سه‌لمێنێت که‌ هه‌مووان پابه‌ندن پێیه‌وه‌ جیاوازله‌ شێوازى کلاسیکى حزبه‌کوردییه‌کانى تر...
گرنگه‌ له‌ داڕشتنى په‌یامى نه‌ته‌وه‌ییدا بۆنى سازشکردن نه‌یه‌ت. بۆیه‌ ئه‌م په‌یامه‌ داڕشتنێکى فیکرى و فه‌لسه‌فیه‌. چونکه‌ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوینى له‌ خۆ گرتووه‌. به‌ جۆرێک ئاماده‌یى خۆیى ده‌ربڕیوه‌ بۆ ده‌رکردنى رۆژهه‌ڵاتى ناوین له‌و قه‌یرانه‌ خولقێنراوانه‌ى که‌ له‌ لایه‌ن زلهێزانه‌وه‌ ئیداره‌ ده‌کرێن.
ئه‌و په‌یامه‌ى به‌ڕێزیان ده‌رفه‌تێکى باشه‌ بۆ سه‌رکرده‌ سیاسیه‌کانى ترى کوردستانى گه‌وره‌ بۆ به‌خۆداچونه‌وه‌ و هه‌ڵگۆزینى ئه‌و بڕگانه‌ى که‌ نه‌مرى و خۆشه‌ویستى نه‌ته‌وه‌ و میلله‌ت له‌ پاڵیاندا به‌ ده‌ست دێت. به‌ په‌یامێک که‌ ده‌کرێ ناوى مێژوویى لێ بنرێت توانرا ووشه‌ى تیرۆر که‌ لکێنرابوو به‌خه‌باتى کوردییه‌وه‌ نه‌هێڵرێت و لێ بکرێته‌وه‌ و کۆشکى سپى و یه‌کێتى ئه‌وروپا بێنه‌گۆ و بڵێن پشتگیرى خۆمان بۆ هه‌نگاوى ئاشتى ده‌رده‌بڕین. ئه‌مه‌ش خۆى له‌ خۆیدا کارێکى گه‌وره‌یه‌. چونکه‌ ئه‌وان دره‌نگ هه‌ست به‌ بوونى گه‌لانى جیهانى سێیه‌م ده‌که‌ن. ئه‌وه‌تا گه‌لى سوریا ژینۆساید ده‌کرێت هێشتا پشتگیرى خۆیان بۆ ده‌رنه‌بڕیوه‌؟
به‌ بۆچونى من ئه‌مجاره‌ چانسى ئاشتى زۆره‌ که‌ له‌دیک بێت به‌ مه‌رجێک ئه‌م په‌یامه‌ ژه‌هراوى نه‌کرێت له‌ لایه‌ن تورکه‌ نه‌ژادپه‌رسته‌کانه‌وه‌ به‌وه‌ى ئه‌ردوگان ده‌یه‌وێ بۆ گۆڕینى ده‌ستورى تورکیا پشتگیرى کوردان به‌ ده‌ست بێنێ و لێره‌وه‌ ده‌بێ سه‌رکردایه‌تى سیاسى له‌ باکور زۆر به‌ئاگا بن له‌و ماره‌ تۆپیوانه‌ى که‌ فڕێ ده‌درێته‌ سه‌ر رێگایان له‌ پرۆسه‌ى ئاشتیدا...
ئه‌مجاره‌یان ئاشتى ته‌کتیک نیه‌ وه‌کو هه‌ندێک کۆلکه‌سیاسیى تێر ده‌ڵێن چونکه‌ هه‌مان ده‌سه‌ڵات بۆ ماوه‌ى چوار سه‌د رۆژ دیدارى له‌ به‌ڕێزیان قه‌ده‌خه‌ کرد. بۆیه‌ کوردانى باکور خۆیان زیاتر له‌ هه‌موو که‌س و شاره‌زاى بیروبۆچونى تورکه‌کانن و له‌ بازنه‌ى گوماندا نه‌خولێنه‌وه‌ و داواى گره‌نتى نیه‌ ده‌وڵه‌تى بکه‌ن له‌ هه‌موو بڕگه‌کانى ئاشته‌واییدا له‌ مێژیشه‌ وتراوه‌ (اهل مکه‌ ادرى بشعابها) واته‌ دانیشتوانى مه‌که‌ خۆیان شاره‌زاترن به‌ دۆڵوشیوه‌کانى مه‌که‌....


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە