سەرۆک و بازرگانییکردن
Tuesday, 01/10/2013, 12:00
له جیهانی ئازادیخواز و وڵاتانی پێشکه‌وتوو و دیموکراسیدا مه‌حاڵه رۆژێک له رۆژان سه‌رۆکی وڵات یان به‌رپرسێک له‌پاڵ پۆسته‌که‌یدا ببێت به بازرگان بزنس مان به‌ڵام له هه‌رێمه ئازیزه‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان (180) پله پێچه‌وانه‌ی جیهانی دیموکراسییه له‌کاتێکدا له هه‌مووشت زیاتر بانگه‌شه بۆ دیموکراسی ده‌کرێت و به کڕیارێکی فعلی نایه‌ته پێش. چونکه له‌مه‌ڕ خۆمان هه‌ر به‌رپرسێک ده‌بێته (بزنس مان) له‌پاڵ کورسییه‌که‌یدا و سامانێکی ناڕه‌وا به‌ده‌ست ده‌هێنێت. بۆیه ئێمه‌ش ده‌پرسین له کوردستانی ئازاد‌دا چ باسه؟
خۆزگه به‌رپرسانمان چۆن له بواری به‌رزکردنه‌وه‌ی باڵاخانه و ته‌لاره‌کاندا و سه‌وزکردنی هه‌زاران دۆنمی ئه‌م کوردستانه به‌مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان ژماره‌ی پێوانه‌ییان شکاندوه له جیهاندا به‌هه‌مان شێوه‌ش له زانکۆی مرۆڤ دۆستی به‌شی ویژدان که‌مێک ده‌یانخوێند هه‌تا بیانزانیبا ئه‌وان له کوێی گۆشه نیگای دیموکراسیدان و به‌راوردێکی خۆیان بکردایه‌ته به به‌رپرسانی ئه‌وروپا و جیهانی دیموکراسی.
مه‌خابن حه‌زی (خورمژی) له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بیرکردنه‌وه‌ی تاکی کوردی خنکاندووه، بووه به سیمایه‌کی زۆر ئاسایی و رۆژ به رۆژ له شه‌مه‌نده‌فه‌ری به‌ها باڵاکاندا دوا ده‌که‌ین و بیرمان چه‌قی به‌ستووه جۆرج ده‌بیلۆ بوش ده‌ڵێت: زۆرجار خه‌ڵکی که ده‌مبینن له بازاڕ و شوێنه گشتییه‌کاندا پێم ده‌ڵێن که‌س پێی نه‌وتووی که تۆ له سه‌رۆکی ئه‌مریکا ده‌چیت؟ ئه‌مه دوای ده‌رچوونی له کۆشکی سپی و ده‌سه‌ڵاتی راده‌ستی ئۆباما کرد، هاوڵاتیان به‌م شێوه دیموکراسییه سه‌رۆکی پێشووی خۆیان له شوێنه گشتیه‌کاندا ده‌بینن!
به‌رپرسانی ئه‌وان له‌کاتی پۆست و ده‌سه‌ڵاتی وڵات‌دا له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت و جه‌ماوه‌ری خۆیاندا دیموکراسیانه مامه‌ڵه ده‌که‌ن، بۆیه دوای ده‌رچوون له ده‌سه‌ڵات ده‌توانن به ئازادی ژیانیان وه‌ک هه‌ر هاوڵاتییه‌کی تری ئاسایی بگوزه‌رێنن!
به‌ڵام له دیوه‌خانی خۆمان چ باسه؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رپرس به زمانی ئاسن و دوور له به‌ها مرۆییه‌کان ره‌فتار ده‌کات له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریدا و زۆر مه‌حاڵه سکاڵاکان بگاته ده‌ستی، کاتێک له ده‌سه‌ڵاتدایه چۆن گۆشه‌گیر بووه له میلله‌ت، به‌هه‌مان شێوه کاتێک له ده‌سه‌ڵات دور ده‌که‌وێته‌وه ناتوانێت بێته ناو خه‌ڵکییه‌وه و ژیانێکی ئاسایی و ئاسوده به‌سه‌ر به‌رێت.
بۆیه ناچار ده‌گه‌ڕێته‌وه زێدی ئازیزی خۆی له ئه‌وروپای دیموکراسی، چونکه زۆر چاک ده‌زانێت له‌وێ مرۆڤه‌کان به‌ڕێز و پارێزراون ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی که وه‌ک ئه‌و خوێنی دیموکراسیان مژیوه له وڵاتی خۆیاندا له پێناو حه‌ز و ئاره‌زو گیرفان و...؟دا له هه‌موو سه‌رده‌مێکیشدا هه‌ر میلله‌ت براوه بووه با زۆریشی خایاندبێت. ئێستاش نه‌چووه بچێ با به‌خۆیاندا بچنه‌وه و چه‌ند نامیلکه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و به‌ها مرۆییه‌کان بکڕن و بیخوێننه‌وه، به‌ڵکو ئه‌م خوایه حه‌زی ئه‌قڵانییه‌ت زاڵ بێت به‌سه‌ر حه‌زی ئاره‌زوه‌کانیاندا و پاشه‌ڕۆژێکی پڕشنگدار بۆ خۆیان تۆمار بکه‌ن و بزانن که نوسینه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه نه‌ک دژیان.
مێژوو به‌زه‌یی به که‌سدا نایه‌ته‌وه و به‌ردیش له جێگه‌ی خۆی سه‌نگینه و ئێمه‌ش هه‌مووان به یه‌که‌وه جوانین و مڵۆی خه‌رمانمان بۆ خۆمانه نه‌ک بێگانه. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کانی داهاتوومان ئه‌گه‌ر پرسیاریان لێ کردین:- ئه‌رێ بابه له دیوه‌خانی کوردان چ باسه؟ ئێمه‌ش بڵێین سوپاس بۆخوا پڕ له جوامێر و پیاوخاسه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست