کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەی هەورامیەك.. بۆئاشتی هەورامی

Thursday, 17/07/2014, 12:00



مێژووی هەورامیەكان پڕیەتی لەشانازی و هەڵوێستی مەردانە چ لەسەرئاستی تاك و چ لەسەر ئاستی كۆمەڵ، بەردەوامیش هەوێنی كۆمەڵگەی كوردی بوون لە ڕوانگەی هەڵسوكەوتی عەقڵانیەوە دوور لەدەمارگیری وهەڵچون لەبڕیاردا،، ،بۆیە من نمونەیەكی زیندوو لەمێژوویی نزیكی نەتەوەكەمان دەخەمە بەرچاوی خوێنەران و(ئاشتی هەورامی)
لەسەردەمی شێخ مەحمودی حەفیددا كاتێك ئینگلیزەكان گەمارۆی شێخ دەدەن هیچ كام لەسەرۆك هۆزو خاوەن دیواخانەكان نایەن بەدەم شێخ مەحمودەوە بەڵام شۆڕەسواری مەیدانی مەردایەتی(مەحمودخانی دزڵی) بەخۆی و چەندهەزار سوارێكەوە فریای شێخی نەمر دەكەوێت ولەوگەمارۆیە ئازادی دەكات ،لەكاتێكدا هەورامیەكان خاوەنی هەڵوێستی مێژووی و نەتەوەیی ئاوان بەڕێز(هەورامی) ،،،بەڵام تاهەنوكەش وەكو فراكسیۆنێك لەپەرلەمانی باشوورداو لەهەرێمی خۆماڵیدا ڕێگە بەبیركردنەوەش نەدراوە بۆ دروستكردنی فراكسیۆنێكی هەورامی لەپەرلەماندا كە ئەمە خۆی لەخۆیدا كەلێنێكی گەورەیە لەبیری سیاسی كوردی لەهەرێمدا چونكە دەیەوێت هەموو ڕنگەكان بریتی بن لەیەك ڕەنگ ،بەڵام كاتێك كە ڤستیڤاڵێك یاخود یادێكی نەتەوەیی دێتە پێش هەمووان ڕوو لەپاشخانی دەوڵەمەندی كلتوری هەورامان دەكەن بۆسەرخستنی ئەو بۆنە نەتەوەییە چونكە شەرەفی پاراستنی كلتوری نەتەوەیی بەهەورامیەكان بڕراوە وەكو(تەكلیف)نەك(تەشریف) بۆزانیاری بەڕێزتان خوێنەرانی ئازیز ئێستاش لەم سەردەمی قەیران و نەهامەتیانەدا ناوێك كەزۆر دووبارە دەبێتەوە ناوی(ئاشتی هەورامی)ە بەڵام بەمەبەستێكی جیاوازو هەڵبژاردنێكی ناتەندروست بەجۆرێك تەنانەت هێنانی ناوەكەی ڕاستەوخۆ قەیران بەدوای خۆیدا دێنێت نەك فریادڕەسی وەكو(مەحمودخانی دزڵی) چونكە لەبری ئەوەی (ئاشتی هەورامی)ئاوڕێك لەمێژووی هەورامیەكان بداتەوە لەڕۆڵ گێڕانیان بەدیوە دروستەكەی لەڕێڕەوی نەتەوایەتیماندا هاتووە خۆی نمایش دەكات لەبوارێكدا كەجیاوازی ئاسمان وڕیسمانی هەیە لەگەڵ مافی هاوڵاتیدا لەژێر سایەی خۆماڵیدا؟كاری حكومەت سوككردنی باری بژێوی هاووڵاتیە نەك قورسكردنی بەنمونە ڕژێمی بەعس لەكاتی شەڕی ئێراق..ئێراندا ئاردی لەپاكستان دەكڕی بە دوانزەدیناری سویسری بەڵام لەسلێمانی هاووڵاتی دەیكڕیەوە بەدوودینارونیو!!!
نەبووە لەهیچ ووڵاتێكدا بۆبەڕێكردنی كاری حكومەت مافی هاووڵاتی بخەیتە ژێرپێتەوە لەپێناو وەرگرتنی ئافەرینێكدا لەكاتێكدا بەڕێزیان باش دەزانن ئەم كارەی ئەم ئەگەر لەبەریتانیای عوزما بیكات جگەلەدەست لەكاركێشانەوە هیچ بژاردەیەكی ترچاوەڕێی ناكات بۆیە من حەزم دەكرد پسپۆڕی خۆی لەشێوازی بەبازاڕكردنی نەوتی هەرێمدا قەتیس بكردایە نەك كڕین و فرۆش بەژیانی هاونیشتمانیانی هەرێمەوە بكات بەزیادكردنی نرخی بەنزین بەدوو بەرامبەر لەنرخی حكومیدا، ئایا بەڕێزیان ئاگادارن موچەی فەرمانبەرێكی ئەم هەرێمە چەندە؟؟ یاخود چەند هاووڵاتی كرێنشینن؟؟ یاخود بڕی پارەی دیاری كراو بۆمنداڵ لەموچەدا دەهەزاردینارە؟؟ئێستاش دەڵێن گوایە بەڕێزیان پسپۆڕن لەبواری نەوتدا لەسەرئاستی جیهانی بەڵام دەبێت ئەوەش بزانیت كە نوێنەرانی میللەت پسپۆڕن لە دیاری كردنی گوزەران و نرخی بەنزین وگازدا بۆ ناوخۆ چونكە ئەوان هەڵقوڵاوی ناومیللەتن و لەڕێی هەڵبژاردنەوە بوون بە نوێنەر بۆیە جیاوازیەكە لەوەدایە (ئاشتی هەورامی)حزب دایناوە ناكرێت گەورەتر سەیربكرێت لەئەندام پەرلەمانێك كە میللەت دەنگی پێداوە، هەرچەندە پەرلەمان گوێگرێكی باش بوو بەڵام بڕیاردەرنەبوو لەم كێشەی سوتەمەنیەدا كەمەترسی هەیە لەسەر ئاسایشی كۆمەڵایەتی نەتەوەكەمان لەم بارودۆخە هەستیارەدا، من بەهەورامی دەڵێم تۆلەوڵاتێكی دیموكراسیەوە هاتوویت هیوادارم لەزمانی دیموكراسیش بگەیت و ڕەخنەش مافی تاك بەتاكی كۆمەڵگەیە چونكە ئێمە قوربانیمان داوە بۆ ئەم كوردستانەو كیمیاباران و ئەنفال و ڕاگواستنمان بینیوە لەپێناو ناوی كوردستاندا ...بۆیەدەڵێم وەكو هاونیشتمانیەك هیچ ڕازی نیم لەكاروبڕیارەكانی وەزارەتەكەت چونكە یەكەم هەنگاوی كابینەی هەشتەم بە زیادكردنی نرخی بەنزین دەستی پێكرد لەبری سوككردنی باری سەرشانی هاوڵاتی لەنەبوونی موچەو كارەباوخزمەتگوزاری سەرەتایی، ئەگەر دەزانیت تەنها لەسەرخستنی نرخەكاندا پسپۆڕیت ئەوا واباشترە دەست لەكاربكێشیتەوە هیچ نا باكلتورێكی ئەوروپیش لەتۆوە فێربین لەبەجێ هێشتنی پۆست وكورسیدا....



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە