خالیدى خولەسور بۆ تاوانبارە؟؟؟؟؟
Monday, 01/11/2010, 12:00
سەبارەت بەو نوسینانەى کە لەسەر موستەشارەکان نوسراوە .
((دوژمنى دوژمنەکەم دۆستمە))، سەردەمانێک باوک و دایک و کەسوکارى ئێمە بەدەست دڕندەکانى بەعسەوە دەیان ناڵاند و زۆربەى ڕۆژ منع التجول دەکرا لەسلێمانى هەموومان بیرمانە کە چۆن کوردەکەى خۆمان پێش عەرەبەکان دەکەوتن و جاشەکانمان خراپتر بوون لە بەعسیەکان بەزمانى عەرەبیە شڕەکەیان بۆیان وەردەگێڕان دیمەنى ئەوکاتەى سلێمانى کەنالەباربوو لە 75- بۆ 98 هەمووى شەڕى ئێران ئێراق و کوردکوشتنى شاخەکان بوو ، لە 95 بۆ 2002 هەرکوڕەهەژارێک سنورداش بکرایەتەوە بەدەستى کوردێک (پارتى) خوێنى حەڵاڵ دەکرا وەک هوزى هۆتۆ و توتسى لە ڕواندا لە زیندانەکانى ئاکرێ بێ سەرشوین دەکرا ، وانەبوو ؟؟ ، ،ئەمەى نوسیومە بیرهێنانەوەى زاخاوى مێشکە بۆ ئەو دەمە ، باسەکەى من ئەمەیە ئایا موستەشارێکى وەک خالید خولەسوور چى لەسەرە ؟؟ بەڵگە؟؟؟ لە دواى ڕاپەڕین لەڕژێم نەکشایەوە ؟؟ بۆچى تا ئەمڕۆو دوێنى کەس نقەى نەبوو ؟؟؟ خۆ ئەگەر بڵێن Saddam ئەوە دەمێکە نەماوە، بۆ لە ساڵانى نەوەدەکانەوە کەس باسى نەکردووە و بەویژدانەوە بڕواننە کەیسەکە تێکەڵ و پێکەڵى مەکەن بە نوسینى دوو سێ کۆلکەنووسەر ، ئەها سەردەشتتان بیرچۆتەوە ، ئەها وا قاسم ئاغا بیردەچێتەوە . ئەمانەى کە دەنووسرێت هەمووى چەند کۆلکەنووسەرى دەربارى مەسئولەکانن بۆ تێکەڵ کردنى وەزعەکە چونکە قاسم ئاغا نهێنى زۆرى لایە زۆۆۆر ، دەمەوێت شتێک بیر ئەم گەنجە تازەپێگەشتووانە و ئەوانەش کەسەردەمى ڕژێم دەستیان بەکڵاوەوە گرتبوو بانەیبات و ئێستا نووسەرن بهێنمەوە ، لەشاخ ئەم سەرکردانەى خۆمان و ئەمانەى ئێستا مەرحەبایەکى ئەوکاتەمان بە بیرەنەوتێک پێ ئەفرۆشنەوە هەر کاریان شەڕى دژى ڕژێم بوو ؟؟؟ یان شەڕى کوردکوژى و پیاوى بێگانە و جاسووسى لەسەر یەکتر بوو ، ئێ کە خالیدى خولەسوور بەئاشکرا موستەشار بوو خۆ سەرکردەقارەمانەکانمان بەنهێنى و تائێستاش بەنهێنى جاسوسى میت و ئیتڵاعات و مۆساد ن ، جیاوازیەکەش زۆر زۆرە ، بۆ؟ سەرکردەقارەمانەکانمان بەنهێنى ئێمەیان فرۆشت بەکەسێکى غەیرە عێراقى ، خالیدى خولەسوور زۆر بەئاشکرا موستەشار بوو لەناوشاردا ، کێ چووەتە ماڵى و دەستى نرابێت بەڕوویەوە ؟؟؟؟ کێ ژنى هەڵگیراوە بەدەستى خالید؟؟؟ کێ پارەى خوراوە لەلاى خالید؟؟ کێ زەوى داگیرکراوە لەلایەن خالیدەوە ؟؟؟ چ دایکە شەهیدێک یان خوشکەشەهیدێک دەست درێژى کراوەتەسەر لەلایەن خالیدەوە ؟؟؟خالید تا ئەمرۆ سەربەرزە چونکە کارێکى کردبێتیش زۆر کەمترە لەم مافیایانەى ئەمڕۆ کە خوێنى براو باوکمانیان لە شەڕى ناوخۆدا ڕژاند و داواى لێبوردنیشیان لێ نەکردین . کە ڕۆژى دەنگدان دێت هۆڕەهۆڕى مۆسقا سواوەکە و دوو سێ پیرەژنەى داماو لەگەڵ ڕێزم بۆیان هەڵدەخەڵەتێنن کە ئەمانە پاک و بێ گەردن دەنگیان بدەنێ ، جادەمان بۆ قیرتاو دەکەن منەتمان بەسەردا دەکەن و بەمۆنیکا و وەنەوشەکانیان بۆ ترافیکەکان ناوەستن و چاو لەنامووسى خوشک و دایکمان دەکەن و نەوتەکەمان بەبەرچاومانەوە دەفرۆشنە ئێران و ئازرباینجان و زۆر دیموکراسین باوک سەرۆکە کوڕ جێگر و برازا سەرۆک وەزیر و کورٍەزا...کۆمپانیا و کچ دکتۆرا و ئەى ئێمە چى لەناوشاردا هیچمان بۆنەکردن کەممان ساوەر کردە سکتانەوە ؟؟؟؟كوڕەكانى خالید باشترن یان كوڕەكانى مافیاكانى ئەمڕۆ ؟؟؟؟ کەممان خزمەتکردن ؟؟؟ کەهاتنەوە یەکى چەند دینارتان پێ بوو ؟؟؟ یان مۆساد و ئیتڵاعات بۆیانهەڵگرتبوون گیرفانتان کون بوو ؟؟؟ ئەوەى باسم کرد سەرکردەقارەمانەکانە کە ئێستا دەستیان چەور بووە و تاقەتیان نیە هەستن بیشۆن بەنووسەرە دەربارەکان دەڵێن دەستى چەورمان بۆ بسڕن . هەموو پەنجەکانى دەستیش وەک یەک نین ، من کەسێکم کە بۆ ساتێکیش ئەوەم بیرناچێتەوە کە خالیدى خولەسور لەزیندانەکاندا کەسوکارمانى پاراست و بەمشتێک پێنجى و دەدینارى بۆی ئازاد دەکردین ، بۆیە لێرەوە بە خوێن گەرمەکانى نیشتمانم بە ڕۆلەکانى گەلەکەم بە سەرکردە پاک و بێگەردەکانم دەڵێم باچاکەى ئەوانە بیرنەکەین کەڕۆژێک چووینە دەرگایان و وەک مەرد یارمەتیانداین ،کە باوک و برامان دەگیرا خۆ پێشمەرگە بۆى ئازادنەدەکردین هەر موستەشارەکان هەبوو بچینە دەرگایان مەگەر وانەبوو ؟؟؟ دیارە ئەگەر خالیدى خولەسوور تاوانبار بووایە وەک قاسم ئاغا و فڵان وفیسار ڕایدەکردە سوچێکى ترى دنیا و لەنێو گۆڕانیشدا جێگەى نەدەبۆوە ، من پێم وایە ئەگەر تاوانباریش بێت تاوانى زۆر کەمترە لە زۆڵەکوردێک کە دەستى پاسدارى گرت بۆ کوشتنى ڕۆڵەکانى کورد و هاوکارى میتە بۆ کوشتنى کورد و نامەى نهێنى هەبوو لەپشت خالیدەوە بەڕژێمەوە هەروەک ئاشکرا کران . من دەڵێم خالیدەکانیش ئێمەیان پاراست نەک تەنها پێشمەرگە نەک ئەمریکاى مەسڵەحەت ویست ، ئێمەى کورد کێشەیەکمان هەیە مێشک کەم بەکاردێنین و ئەرشیف و ڕۆژژمێرمان لەدەستى کۆمەڵێک ناپاکدایە بەئلرەزووى خۆیان بۆمان دەنووسنەوە ، هیوام وایە کە کەیسەکە بەلادانەبرێت و وەک هاوڵاتییەک بەئەمەکەوە و چاکەى بیرنەکەین ، قاسم ئاغا تاوانبارە نەک کوڕەزاکەى جاشێکى خالید تاوانبارە نەک خالید ، ئەوشتان بیربێنمەوە ئەگەر خالیدى خولەسوور تاوانباربووایە دەمێک بوو برادەرانى پارتى دەهۆڵیان بۆ دەکوتا ، بۆ ئەم نهێنیە لەنوسینى دواترمدا زیاتر دەدرکێنم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست