کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌م وڵاته یاسا سه‌روه‌ره (ته‌نانه‌ت بۆ تۆش)!!!!!!!!!!

Saturday, 07/11/2009, 12:00


داڵده‌دانی تاوانبارو ئه‌نفالچی کارە‌ساته‌و ئه‌وانه‌ی پارێزگاری لێ ده‌که‌ن له‌وان تاوانبارترو دڕنده‌ترن،
ئازیزانم ته‌وه‌ری باسی ئه‌مڕۆمان له‌سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا و چه‌سپاندنی مافه‌کانی تاکی کۆمه‌ڵگه‌یه
که ئه‌مرۆ له سایه‌ی حکومه‌ت و په‌ڕله‌مانی کوردستاندا بوونی یاساو چه‌سپاندنی عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی و
فه‌راهه‌مکردنی مافی خوراوی بێتاوان‌ و لێپێچینه‌وه‌ی تاوانباران بێنێته‌ بوون ، به‌ڵام له ساتیکدا که ئێمه باس له
دادگایی کردنی تاوانبارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ‌و جینۆسایتکردنی میله‌ته‌که‌مان ده‌که‌ین بڕگه‌ی جیاکاری‌و (ئیستیسنا)
به‌به‌رچاوی خاوه‌ن ئه‌نفال‌و که‌س‌ و کاری شه‌هیدانمانه‌وه به‌ شێوه‌یه‌کی زه‌ق کاری پێده‌کرێ ‌و ئاهی ساردی دایک‌و
خوشک و پشتی شکاوی باوک ‌و برا ده‌خرێته پریاسکه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌و هیچ حسابێکی سۆزو هه‌ستی ئه‌وان ناکرێت.
له‌م ساته‌دا که کههش‌و هه‌وای ئازادی و دیموکراسی خه‌ریکه به‌ره‌و ههڵکشان ده‌ڕوات له سیستیمی ژیانی تاکی ئێمه‌دا
تاوانبارێک و ئه‌نفالچییه‌کی گه‌وره‌ی هاوه‌ڵی دیکتاتۆره‌ گۆڕبه‌گۆڕه‌که‌ی به‌غداد هه‌ناسه‌ی ئازاد له هه‌وای وڵاتی سته‌مدیده‌
و مافخوراوی کوردستاندا هه‌ڵده‌مژێت‌و ته‌راتێنێتی.. ئه‌نفالچی گه‌وره ‌و ئه‌ڵقه‌له‌گوێ و سیخوڕی خودی سه‌دام (ته‌یب محمد
عوسمان) ناسراو به شێخ ته‌یب.
ئالێره‌دا هه‌لوێسته‌کردن ئه‌رکی گه‌وره‌ی ده‌سههڵاتدارانی کوردستانه که ئه‌و تاوانکاره مل هوڕه ڕاپیچی دادگا بکه‌ن و تۆڵه‌ی
چه‌ندین خێزانی ناوچه‌ی گه‌رمیان‌ و سه‌نگاوی لێبکرێته‌وه. تاوانبار ئه‌مرۆ له ژێر ڕکیڤی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی نیستیمانی
کوردستان و حکومه‌تی هه‌ریمدا کونجی قه‌ناعه‌تی گرتووه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌مبه‌ستن له که‌س و کاری ئه‌نفالکراو و شه‌هیدانی
ڕێگه‌ی سه‌رفرازی ده‌کات و خۆی به بیتاوان و زوڵم لێکراو و بگره نیشتیمانپه‌روه‌ری ده‌ره‌جه ممتاز ده‌زانێت.
تاوانبار شێخ ته‌یب یه‌که پیاوی جرجه‌که‌ی تکریت و جێی متمانه‌ی(الحزب و السوره) ئه‌مڕۆ بیباکانه کراوه‌ته شۆرشگیرێکی
نه‌ته‌وههکه‌مان. تا ئێستا چه‌ند جارێک باسی ئه‌م تاوانباره له میدیای کوردستاندا کراوه و هه‌وڵدراوه به یارمه‌تی خه‌ڵکانێکی
ویژدان زیندوی بواری ڕاگه‌یاندن که کارێکی وا بکرێت لانی که‌م ئاماژه به که‌مێک له تاوانه‌کانی بکرێت به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ڕه‌ش‌ و
ڕوت‌و بێدیفاعی گه‌رمیان.
ئه‌م تاوانباره له ساتێکدا که باس له بێگوناهی خۆی ده‌کات له هه‌مان کاتدا خه‌لک ده‌نیرێته لای ئێمه بۆ سوڵح کردن ! ئه‌گه‌ر
وایه‌و جه‌نابی بێتاوانه‌و ده‌نکه جۆکه‌ی دیکتاتۆری نه‌خواردووه ئه‌ی ئه‌و سوڵحه بۆ ؟
هه‌ر بۆیه‌ش لیره‌وه داوا له لایه‌نی به‌رپرس ده‌که‌م که لێپیچینه‌وه‌ له‌‌ مه‌له‌فی تاوانبار شێخ ته‌یب بکرێت و ڕاپیچی دادگا
بکرێت و تۆڵه‌ی خوێنی شه‌هیدانی لیبکریته‌وه.

برازای شه‌هید شێخ ئه‌مین


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە