لەشارى كۆیەوە بۆقەڵاى بەرزى كوردایەتى هەولێر

Tuesday, 16/02/2010, 12:00


رۆژ بەرۆژ بەپەرۆشەوە چاوەروانى 7/3 دەكەین ئومێدو ئاواتەخوازین بیكەین بەرۆژێكى مێژوویى وەك 25/7/2009 كەشارى كۆیە بەسەرجەم شارەكانى كوردستانەو دەسەڵاتى درندەیى و ستەم و گەندەڵى رەت كردەوە لەتاریكستانى ئەورۆژەدا مۆمێكى هەڵكرت كە گرەكەى چاوى گەندەڵانى ئەم وڵاتەى داخست و كوندە پەپوى سەردارى ستەمى هەڵفراندو گۆرانێكى دروست كرد كە هەرگیز بەخەیاڵى سەرانى هەردوو حزبە خوێن مژەكەلەخەویشدا بەبینرابوو.
پەیامێك لەشارى كۆیەوە لەشارى حەماغاى ناندەركەلەسەردەمى گرانیدا كەمرۆڤ مرۆڤى دەخوارد ئەوبوو هەژارانى حەواندەوەو سكى تێركرن لەشارى حاجى قادرەوە شارى شاعیرە نیشتمان پەروەرەكەى كە تامردیش دەربەدەر بوو نەحەسایەوە شارى مەلاى گەورە كە بڵێسەى كوردایەتى و ئایینى كردە مەشخەڵێك وشارى كۆیەى پێ رووناك كردەوە شارى ئەى رەقیبى دڵداروشیرین بەهارەو مەژى بۆمردنى دەنگى خاڵە تایەر و سەحەرەكەى كە هەواى پاكى ئازادى هەتا هەتایەى مامە سێوەو دكتۆرە شەهید كراوەكەى دەستى سەرانى پارتى شەهید دكتۆر خالید و دەیەها شاعیرو رۆشنبیرى ئەم شارەیە.
چەندین ساڵە تۆ بێ نازى چەندین ساڵە كپ كراوى چەندین جار هەوڵیاندا كەلاوەكانت چاك كەنەوە بەڵام لەبەر زۆرى و پەرش وبڵاوى گەندەڵى ئەم دەست بۆ ئەودەست جگە لەدزى جیتریان دەرهەقت نەكرد بەوەش نەوەستان پەیكەرى عەشتاریشیان لەناخت دا دەرهێناو فرۆشتیان حەزناكەم برینى چەندین ساڵەت بكولێنمەوە بەڵام ناچارم بەبەرزى ناوت بێنم تۆ سەرت بۆ رژێمى بەعسى فاشى نەوى نەكرددڵنیاشم سەربۆكەسى تر دانانەوێنى.
قەڵاى زێرینى كوردان تۆ شارەزاى مێژوویت و دەوران دەورانت بینیوەچەندین جیلت پێگەیاندووە پێم بڵى تا ئێستا لەمانەت زۆردارتر و بێ ئەمەك تر بینیوە لەمانەت گەندەڵ ترو داوێن پیس وسپڵەتر بینیوە بێگومان وەڵام دەدەیتەوە نەخێر هاوشێوەى ئەمانە لەهیچ دەورو زەمانێك نەبووە ئەوانە نمونەى نامرۆڤایەتى و وەحشى گەرین بێگومانم لەبێزاریت بێگومانم لەتورەییت
ئەى جەماوەرى قەڵاو منارەبیرتان نەچێ لە 25/7 دا گەورەترین غەدرتان لێ كرا لەم رۆژەدا بیروباوەرى ئێوە بەزەبرى چەك وهێز لەسندوقەكان كرا بەزەبرى چاو سووركردنەوە هەرەشەتان لێ دەكرا بەئاراستەى هەرەشەكردن پەنجەیان لێ ئاراستە دەكردن كەسێ نەبوو راستەكان بڵێ و نەترسێ كەسێ نەبوو خستنە رووى ئەم غەدرە بگەیەنێت ئێستاش زامى 31 ى ئابم ساریژنەبوو بوو خیانەتێكى ترى هاتەسەر هەرگیز گەلى كوردم بەم شێوەیە نەبووە لەهیچ دەورو زەمانێكدا وا بێ وورەبێ بیرتان ماوە چۆن لەساڵى91 دا رژێمى بەعسمان بەچەپڵەى دەست دەركردە دەر بیرتان نەچێ شەهیدانى ئەم میللەتەهەوێنى ئەو ئازادیە بوون
شەهیدانمان ئاسودەكەن بۆهەتا هەتایە با بەیەكەوە بەگژ دەسەڵاتى خوێن مژى چەندین ساڵەماندا بچین و تەختیان بخەینە ژێر پێى دایكان و باوكانى شەهید با رۆژى 7/3 بكەین بەیەكەم هەنگاوو یەكەم هەوێنى دەركردن و دادگایى كردنى ئەم تاوانبارانە با روى راستەقینەى گەلەكەمان گەشاوە بكەین و چیتر بەم دەسەڵاتە خۆ وویستە رازى نەبین و لێیان بكەوینە دەست و بۆ هەتا هەتایە ریسوایان بكەین و رزگارى راستەقینە بگێرینەوە بۆ گەلەكەمان .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە