کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆكو زانا گێلەكانى

Tuesday, 15/06/2010, 12:00


سیف اڵڵە گەندەڵىو نەهامەتى كۆرد تەنها لەناو سیاسیەكاندا بڵاو نەبۆتەوە، بەڵكۆ ئەو دیاردەیە داكشاوە بۆ ناو بەناو زاناكانى مافیاى دەسەڵات لە كوردستانو بەتایبەتى زانا نەفامەكانى مافیاى بەناو بنەماڵەى بارزانى.
یەكیەتىو پارتى زۆر خەڵكى بێ كەڵكو مشەخۆریان لەدەورى خۆیان كۆكردۆتەوە، كەلەسەر خۆانى ئەم گەلە ستمدیدەیە دەیان لەوەڕێننو قەڵەویان دەكەن بۆ ئەوەى لەكاتى پێویستدا بەناوى زانا، شارەزا، پیاوماقوڵو دەیان جۆرى تر لە كەرو ئێستر بەكاریان بهێننو مەرامە گڵاوەكانیان بەو خەڵكە چڵكاوخۆرانە جێبەجێ بكەن. یەكێك لەو پێاوە ماقوڵو زانا گێلانەى كە لێرەدا دەمەوێت باسى بكەم مەلا موحسینى موفتیە كە دیارە كەسانى لەو جۆرە بەچڵكاوخۆرىو ئەمرى سەرۆكە مافیاییە گێلەكانى لەچەشنى مەسعود مستەفا - واتە (بارزانى) ئەو ناوە قێزەوەنەى كە زمان ئالودە دەكات - نەبێ ناگەنە ئەو پلەوپایانەى كە دەیاندرێتى، تا رۆژێك بەناوى ئەندام پەرلەمانو نوێنەرى گەلو رۆژێكى تریش بەناوى هەڵبژێردراوو پێشەنگى زانایان قسە بكەنو لەدژى هەموو حەقیقەتێك بوەستنەوە.
ئەم زاتە، واتە مەلا موحسین موفتى - زانا گێلەكەى سەرۆكە گێلەكەمان، كە رووى مافیاى سپى كردوە لەزۆر ئیشو كارى ناشایستدا بەشدار بوەو لە هەرلایەكەوە باى بێت شەن دەكات، هەر لە رابردوە بەعسیە پڕ لە شەرمەزاریەكەى تا ئێستا كە بەعسى بارزانیە.
لەچوارچێوەى هەوڵەكانى لایەنە سیاسیەكانى كوردستان، بۆ دەستێوەردان لەكاروبارى هەموو توێژەكانو لەوانەش زانایانى ئایینى كە لەبەر پیاهەڵدانو ماستاو بۆ دەسەڵات بۆ چڵكاوخۆرىو خواردنى پارەى میللەت كە مافیاكانى كوردستانو بەتایبەتى بنەماڵەى مەلا بەتاڵانیان بردوە، حەیایان بەخۆیانەوە نەهێشتوە ئەم زاتەش زۆر ئەركى نائینسانىو نائەخلاقى بۆ زۆردارانى كوردستان راپەڕاندوەو لەوانەش لەڕابردودا ئەم پیاوە ئەركى زۆرى بۆ بەعس راپەڕاندوەو باس لەوە دەكرێت كە لە مەسەلەى كیمیابارانى هەڵەبەجەدا خاوەن ڕا بووە، واتە لەلایەن بەعسەوە پرسى پێكراوە كە ئایا هەڵەبجە كیمیاباران بكرێت یان نا كە دیارە جەنابیشیان فەرمویانە كە ئەمانە هەم ئێرانینو هەم موخەریبنو وڵاتمان داگیر دەكەنو بۆچونى پۆزەتیڤو ئیجابى هەبووە بۆ ئەو كارەساتە نائینسانیە كەلەسەر دەستى بەعسو چڵكاوخۆرەكانى خوڵقاو بەڵگەش بۆ ئەوە ئەوەیە كە ئەوان پێشتر ئاگاداربوونو یەك كەس لە خزمو كەسەكانى ئەو واتە بنەماڵەكەى، بنەماڵە ئەو وشە قێزەوەنەى كە من رقم لێ دەبێتەوە بەرنەكەوتونو نەبوون بە قوربانى. هەروەها ئەم پیاوە لە سلێمانى بەناوبانگ بووە بە مولازم موحسینو لەسەر ئەو بنەمایەش شێخ عوسمانى بیارە ناوەكەى لە موحسینەوە گۆڕیوە بۆ ئەحسەن، بۆ ئەوەى ئەو رابردوە پڕ لە شەرمەزاریەى بۆ بشارێتەوە.
لەدواى راپەڕینو لەدواى دامەزراندنى پەرلەمانو حكومەتى هەرێمى كوردستان، ئەم پیاوە ڕوڕەشە كرا بە ئەندامى پەرلەمان لەسەر لیستى پارتىو لە ناو خەڵكدا بانگەش ئەوەى دەكرد كە من پارتى نیمو پارتى مەلاى دەست نەكەوتوە، بۆیە منى كردوە بە ئەندام پەرلەمانو دیارە لەوەشدا زۆر راستگۆ بووەو پارتى بە هەموو پێكهاتەكەیەوە، لە سەرۆكە هیچوپۆچەكەیەوە تا دەگاتە ئەو، لە پیاوى بێ نرخ، كۆنە بەعسىو كورد كوژو خەڵكى دوژمن بەم وڵاتە جمەى دێت، بەپێچەوانەوە ئەگەر پارتى سەرۆكەكەشى وەكو تۆ بەعسىو كوردكوژ نەبوبێ، دەبوایە كەسانى وەكو ئێوەى تەسلیمى دادگا بكردایەو سەرۆك مەسعودى مچەش لەپێش هەمووانەوە.
هەر بەفیتى مەسعود مستەفا ئەو زاتە بۆ خولێكى چوارساڵى كرا بە سەرۆكى یەكیەتى زانایانى كوردستانو ئێوە حكەم بن ئەم پیاوەو زانایىو یەكیەتى زانایان كوجا مەرحەباو لەڕاستیدا ئەو یەكێك بۆ لە تاقمو باندە مافیاییەكەى سەرۆكى زەردەشت كوژ.
هەلپەرستى، دزى، بودەڵەیىو ئیزدواجیەتى ئەم پیاوە واى كرد كە دواتر لەبەرچاوى پارتە مافیاییەكەى مەسعودیش بكەوێتو وردە وردە دەرفەتى چڵكاوخۆریشى لێبسەنرێتەوەو لەپاش هەموو فرتو فێڵەكانىو پەنا بردن بۆ هەموو شتێكو لەوانەش پەنابردنو هەڵخەڵەتاندنى مەلا سۆفیەكانو هەماهەنگى ژێربەژێر لەگەڵ گروپە ئیسلامە سیاسیەكانى كوردستان، توانى بە دەنگێكى لاواز بچێتە سەركردایەتى یەكیەتى زانایان.
سەیرو سەمەرەكە لەوەدایە كە ئەم پیاوە لەپاش مێژویەكى پڕ لە مەلكەچى بۆ حیزبو بنەماڵە، باس لە دەستێوەردانى حیزب لەناو كاروبارى یەكیەتى زانایان دەكات. یەكێك لە ئەندامانى سەركردایەتى زانایان پیوتم لە ڕوڕەشیەكى تازەدا لە دانیشتنیكى جەماعەتى زانایان لەگەڵ حەمەى مەلا (قادر)، مەلا موحسین بە ئامادەبوونى سەید ئەحمەد بەرزەنجى نوێنەرى جەلالى قەل خۆرو بە ئامادەبوونى ئەندامانى سەركردایەتى زانایان، دواى ئەوەى كە دەنگ ناهێنى بۆ مەكتەبى تەنفیزى، هاودەنگ لەگەڵ چەند مەلایەكى یەكگرتوو، دەڵێت ئەمە دەستێوەردانى حیزبە لەكاروبارى یەكیەتى زانایانو لەو كاتەشدا حەمەى مەلا بە توڕەیى پێ دەڵێت تۆ پێشتر كراى بە سەرۆكى زانایان دەستێوەردانى حیزب نەبوو، كراى بە ئەندامى پەرلەمان دەستێوەردان نەبوو، ئێستا كە دەرنەچووى دەستێوەردانەو دیارە ئەم پیاوە لەبەرچاویان كەوتوەو چیتر نۆكەرایەتى پێڕاناسپێرنو ئەوەش بۆتە هۆى ئەو فەزیحەتە دوولایەنە.
لەیەكێكى تر لە فەزیحەكانى ئەم پیاوە زانا ئەحمەقەى خەڵكى كڵۆڵى كوردستان، بە فیتى كۆمەڵى ئیسلامىو یەكیەتى جەلالى قەل خۆر، لە دانیشتنێكدا لەماڵى سەید ئەحمەد بەرزەنجى، مەلا موحسین بەڵێنى ئەوەى بە یەكیەتىو كۆمەڵ داوە، كە كۆنگرەى زانایان هەڵبوەشێنێتەوەو دیارە ئەم زاتە ناموبارەكە مەرامى ئەوەیە كە خۆى بكات بەسەرۆكو رەنگە لەوەش تێنەگەیشتبێ كە لەژێر سێبەرى یەكیەتىو پارتیدا هەڵبژاردنو دانانى خەڵك لە پۆستەكاندا بە شێوازێكى دیموكراتى هیچ مانایەكى نیەو جێگاى نابێتەوە.
دوڕویى ئەم پیاوە تا ئاستێكە، كە لە كاتێكدا لەسەر حیسابى ملكەچى بۆ پارتى بۆتە شتێك، بەڵام لە كۆڕوكۆبونەوەكاندا كە خەڵكانى سەر بە ینك بەشداربن دەڵێت بە مەسعود مستەفا، واتە مەسعودى مەلاى وتووە كە زۆر نزیكە تۆ ببت بە یەكیەتى، بەڵام من نابم بە پارتىو بێئاگایە لەوەى كە نە ئەوو نە سەرۆكەكەشى فڕیان بە نیشتمانپەروەرىو كارى سیاسىو حیزبیەوە نیەو لەڕاستیدا زیاتر لە تاقمى دزو مافیا دەچن تا خەڵكى پێشەنگى بوارە جیاوازەكانى كایە سیاسى، مەعریفى، مەدەنىو كۆمەڵایەتیەكان.
ئەو زاتە لەژێر باڵى مافیاى پارتیدا گۆڤارێك دەردەكات بە ناوى پەیڕەو، بە میزانیەیەكى زۆرو بێ سنورو لەناو سۆفیە گێلەكانیشدا پارە كۆدەكاتەوەو دەڵێت گۆڤارەكە هى سۆفیانەو بەڕاستى ئەمە ڕۆڕەشیەكى گەورەیە كە مرۆڤ گیرفانى كۆمەڵێك خەڵكى داماو بەتاڵ بكات بۆ بەرژەوەندى خۆى. ئەو خۆى كردوە بە وەكیلى شێخ عوسمانى بیارەو دەڵێت نزیك بە 80 نوسراوى ئەوى لەلایە، كە ئەو لە هەموو كاروبارێكى تەریقەتدا ئەوى كردوە بە وەكیلى خۆى لە كوردستانو كەس بۆى نیە بەناوى تەریقەتەوە هیچ كارێك بكات جگە لە موحسینى ئەحسەنى كۆنە بەعسى نەبێ. ئاخر تەریقەت، عیرفانو سۆفیگەرى لەگەڵ مافیاى دەسەڵاتى هەرێمى كوردستان كوجا مەرحەبا، بۆ ناڕۆى لە گۆشەى مزگەوتێك دابنیشى، مەلاى سەرلێشێواو.
هەروەها ئەم پیاوە پەیوەندى بە كەسێكەوە هەیە لە پاراستنى بەدناو، بەناوى هەورامان عوسمان، كە لە بەرامبەر سیخوڕیدا داكۆكیى لەم مەلا بلیمەتە دەكاتو تەنیا ئەو پیاوە سیخورەى پارتى نەبێت كەس پشتگیرى ناكاتو هەموو دەزانن كە ئەو سەرلێشێواوە پەڵەیەكى شەرمە بەناوچاوانى گەل، ئایینو توێژى مەلاى داماو كە سەریان لێشێواوەو كەوتونە داوى مافیاكانى كوردستانەوە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە