کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە گەنجانى هەولێرەوە بۆ كۆسرەت رسول على

Tuesday, 01/03/2011, 12:00


پێشەكى خوێن لە ئێمە و راپەرین لە تۆ.برۆ بۆ پێشەوە بەزوترین كات .

ئێمەى گەنجانى هەولێر زۆر زۆر نیگەرانین لە وەى كە بێ دەنگیت هەولێریشى بێ دەنگ كردیە . جا نازانین تۆى كەسى هەولێریان یان ئەوەتا هیچت بۆ ئێمە پێناكرێت وەیان خۆت بێ دەنگ كردیە تاكو گەنجان خۆرسكانە خۆپیشاندان بكەن و ئینجا خۆت بكەى بە خاوەنى.

برامان هەموو كەسمان كاتێك هەولێریەك هاوارت بۆ بهێنێ چۆن بێ نیگەران نابین كە خۆت بێ دەنگ بنوینى ئایا خودى خۆت ئاگادارى لە ژیانى پر نەهامەتى و مەترسى گەنج و لاوانى ئەم شارە لە ژێر دەستى بنەمالى 31ى ئاب ؟

بۆچى كاك كۆسرەت بۆچ ؟

تۆ كەى وا ئۆقرەت گرتوە لە زولمكرن لە لاوانى هەولێر؟

چ حكمەتێك هەیە لە خەوى درێژى تۆ ؟

دڵنیابە ئەى لاوى قارەمانى هەولێریەكان تۆ راپەرین بكەى بە یەك دانە رۆژ هەولێر ئازاد دەكەى ...ئەى ئێمە پەیمانمان نەدابوو كە پشتى یەكتر بەرنەدەین؟

دەى راكەم دەى كات بەفیرۆ دان نە لە بەرژەوەندى تۆیە نە لە بەرژەوەندى لاوانە ... ناوى خودا بێنەو دەست بكە بەكاركردنەوەى شانەكانت دڵنیابە جەماوەرى هەولێر چیتر گوێبیستى هوتافاتى ئیهانەكردنى بنەمالە بۆ سۆرانیەكان نابینەوە كە وەكو شەكر شكاندن دەلێن پێشرەوەى كورد پارتیە سەرۆكمان برزانیە كاتى ئەم هوتافانە لاى ئێمەى جەماوەرى هەولێر بەسەر چووە با ئەم هوتافە بكەین بە (پێشرەوەى كورد جەماوەرە ... سەرۆكمان مەرزانیە).

كاك كۆسرەت بكە بۆ خاترى خوێنى شەهیدان هەر لاوێكى هەولێر وەكو شەهید شالاوى جەرگت ئەژمار بكە باش بزانە هەولێر لەگەلتە فورسەتێكە بۆ كورد هاتووە تكا دەكەین مەیسوتێنە مەى دۆرێنە .

برامان تەنها یەك دڵنیابە با بیرت بێنینەوە كە ئەو رۆژەى سوپاس بۆ خودا لە هەولى تیرۆر رزگارت بوو خۆت بینیت جەماوەرى هەولێر بێ ئەوەى كەس داوا بكات چۆن رژانە سەر شەقامەكانى پێش مەلبەندى سێ ئێمەى هەولێریەكان هەمان هەڵوێستین بۆتۆ چونكە مەمان زانیوە تۆ یەك مسقال زولم قبول بكەى كە لە هەولێریەكان بكرێت بەلام نازانین هۆى چیە كە تۆ حەیامێكى زۆرە دورە پەرێز بوویت لە هەولێر.

كاك كۆسرەت ئێمەى گەنجان و لاوان ئۆقرەمان نەما ئگەر تۆ هەڵنەستى ئێمە خۆمان دەست وبازوى خۆمان هەڵدەماڵین چونكە تۆ بەچ ویژدانێك بێ دەنگ دەبیت كاتێك لاوێك لە هەولێر هەولى خۆسوتاندن بدات لە داخى بنەمالەیەكى نەویستراو وفەرزكراو لە سەر هەولێریەكان تاكەى.

لەكۆتایدا داوا كارین كە ئەمجارەیان لەخەو هەڵستیەوە ئێمەى جەماوەرى هەولێر دڵنیان كە ئەمجارە تۆ هەڵستیەوە ئێمەى هەولیچر رزگارمان دەبێت تا هەتا هەتایە لە زوڵمى بنەمالەى 31ى ئاب و ئاشبەتالچەكانى بارزانى بۆیە داوات لێ دەكەین ئەوە دوا نامەى لاوانى هەولێریەكانە بۆ تۆى بوێر و چاونەترس خوێن لە ئێمە راپەرینیش لە تۆ بەزوترین كات برۆ بۆ پێشەوە چونكە خۆت دەزانى هەویرى ئەم بنەمالە فشۆلەیە ئەو هێندە ئاوەى نابات دەى دیسان دەست لەناو دەستى هەولێریەكان و بۆ پێشەوە پێشمان كەوە ئەى شێرەكەى هەولێر و دەشتى هەولێر ئەى رۆلەكەى مەرزانى.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە