پشتگیرى سەدان گەنجى شارى هەولێر بۆ رۆژى واقیع!!
Saturday, 14/02/2009, 12:00
هەڤاڵ كاك كۆسرەت رەسوڵ عەلى ئێمە وەكو سەدان گەنجى شارى هەولێر چۆن خوێنى خۆمان بۆ پشتگیركردنى كاك نەوشیروان مەستەفا حەڵاڵكردووە ئەواش ئامادەین بۆ بەڕێزت حەڵاڵ بكەین . لەبەر ئەوەى ئێوە هەڵوێست وەردەگرن بۆ رزگاركردنى یەكێتى لە گەندەڵى و تەكەتوول و لەبیر نەكردنى خوێنى شەهیدان و رۆژانى سەختى پێشمەرگە دێرینەكان و پاراستنى یەكێتى و دەستكەوتەكانى حكومەتى هەرێمى كوردستان ، هەڤاڵ كاك كۆسرەت دڵنیابە هەرچى منداڵە شەهید و پێشمەرگە كەم ئەندامەكان و كادیر و جەماوەرى كوردستان چاوەڕێى هەڵوێستى بوێرانەى هەردووكتانە، لە كۆتایدا ئێمە دووپاتى دەكەینەوە خوێنى خۆمان حەڵاڵدەكەین بۆ ئەوەى گەندەڵ و گەندەڵكاران بەسزاى گەل بگەن ، كاك نەوشیروان و كاك كۆسرەت مێژووى چاوەڕێى پیرۆزترین رۆژى چاكسازى دەكات لە كوردستانى مەملەكەتى گەندەڵى ،بۆئەوەى چیتر مەلا و كورەكەى بایز و خاوەنى كارگەى حەبى ڤیاگرا جوندیانى خێزانى شەهیدان لە خشتەنەبەن و بەخوێنى شەهیدان پێكى وێسكى بەسەر سنگى لەشفرۆشان هەرزان فرۆش نەكەن لە كاتێكدا بەهەزارن كادیرى یەكێتى لەبەر بەرژەوەندییەكانى ئەم گروپە مافیایە نان بڕوا كراون ،جا بۆیە گەر ئێوەش دەتانەوێِ تاكو دواهەناسە قەرزار و شەرمەزار نەبن لەبەرامبەر مێژوو و بنەماڵەى شەهیدان ، سوڕبوون لەسەر ئەم هەڵوێستە جێگاى نوێبوونەوەى یەكێتى و رزگاركردنى كوردستانە لە گەندەڵى.
ئیمزا
زیاتر لە 1500گەنجى شارى هەولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست