شه‌هیدجه‌لال حه‌مه‌سه‌ین، ناسراو به جه‌لال شاره‌زوری کێ بوو؟
Tuesday, 19/05/2009, 12:00
پێشمه‌رگه‌یه‌کی وریا، خه‌باتگێر، دڵسۆز بۆ گه‌ل و نیشتیمان، کورد په‌ر‌وه‌ر و مرۆڤدۆست. له ساڵی 1979 دا په‌یوه‌ندی کردوه به ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌وه. ساڵی 1981 په‌یوه‌ندی کردوه به ڕیزه‌کانی پێشه‌مه‌رگایه‌تیه‌وه، وه‌ک ڕابه‌ر سیاسی کاره‌کانی زۆر به چالاکی ئه‌نجامداوه، ئامر مه‌فره‌زه‌ی که‌رتی ڕێکخستنی (1)ی سه‌ر به تیبپی 37 ی شارباژێر بووه. له هه‌مانکاتدا وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی بواری پارتیزانی به‌شداری له شه‌ڕه‌کاندا ده‌کردو زۆر به ئازایه‌تی ناویده‌رکردبوو، ئه‌م پێشمه‌رگه قاره‌مانه هه‌ر له سه‌رده‌می لاوێتیه‌وه بڕوای ته‌واوی به بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی گه‌له‌که‌ی و خه‌باتی چه‌کداری ئه‌و سه‌رده‌مه له پێناوی به‌دیهێنانی خه‌ون و ئاواتی گه‌له‌که‌ی هه‌بوو، وه‌ک مافی بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نوسی گه‌لی کورد بۆ خۆی. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی که که‌سێکی ئازا‌و به‌جه‌رگ و هه‌ڵسوڕاوی بواری سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی بوو، ڕقیشی له خوێنڕشتن بوو، هه‌ر بۆیه هه‌میشه به ئاواتی ئه‌وه‌وه بوو که گه‌له‌که‌ی سه‌ربکه‌وێت و سیسته‌مێکی دیموکاراتی و ئاشتی وا دامه‌زرێت که هه‌موو خوێنڕشتنێک حه‌رامکرێت و تووند‌و تیژی ببێت به کارێکی قێزه‌ون و ئازادی و ئاشتیش به مۆراڵی به‌رزی گه‌لی کورد و کوردستان. هه‌میشه ده‌یوت: ده‌بێت خه‌بات له پێناوی هێنانه کایه‌ی سیسته‌مێکدا بکرێت که هه‌موو پێشێلکاریه‌کی مافی مرۆڤ تیایدا وه‌لا بنرێت و یه‌کسانی مرۆڤه‌کان جێگیر و بنه‌مای عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیبێت من وه‌ک هاوسه‌ری ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه که ته‌نها بۆ ماوه‌ی 9 مانگ پێکه‌وه ژیاین و مه‌رگی له‌ناکاو و چاوه‌ڕوانکراو بۆ پێشمه‌رگه‌ی گیان له‌سه‌ر ده‌ست نه‌یهێشت ئاسوده‌بین و پێکه‌وه چاومان به کۆرپه‌ی یه‌که‌ممان هه‌ڵبێت، که ئاواتی هه‌میشه‌یی جه‌لال ی شه‌هید بوو. ئه‌م نۆمانگه‌ی ژیان و ئه‌و هاوسه‌رگیرێتیه کورته‌م هه‌میشه له یاده و مه‌حاڵه له بیریبکه‌م، به تایبه‌تی له رۆژی ئه‌م شه‌هیده نه‌مردا، بۆیه هه‌میشه له‌م ڕۆژه‌دا له‌گه‌ڵ کاک پاڤێڵی ته‌مه‌ن بیستودووساڵه‌ی کوڕی شه‌هیدی نه‌مردا ئه‌م ڕۆژه خه‌مناکه ده‌بێت به نوێبوونه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌ی که برینیێکی قوڵی کرده دڵ و ده‌رونمانه‌وه. ئه‌م ساڵ ویستم شتێک بنوسم له‌م ڕۆژه‌دا، به‌ڵام گریان و نائارامی کاکه پاڤێل بۆ باوکی نه‌دیوی کارێکی پێکردم که به چه‌ند هه‌فته‌ش پاش ئه‌و ڕۆژه نه‌متوانی ده‌ست بۆ پێنوسکه‌م به‌رم. ئاخر کێ دیوێتی کورێکی بیست‌ودوو ساڵان که باوکی خۆی نه‌دیوه به جۆرێک ئه‌م کۆسته‌ی بیربکه‌وێته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی له به‌رچاوی خۆی باوکیان کوشتبێت و خوێنیان ڕشتبێت. جه‌لالی شه‌هید، جه‌لالی هه‌میشه زیندو له دڵی من و پاڤێل و هه‌موو هاوڕێ به‌وه‌فاکانت، گله‌ییمان لێنه‌که‌یت، و نه‌ڵێیت: کورده، کوڕکه‌می وه‌ک خۆم فێرنه‌کردوه! و قایم و به‌هێزنین له به‌رامبه‌ر به یاده‌وه‌ریه تاڵه‌کاندا، ئاخر کوڕی تۆ کوڕی شاخی جارن نیه، کوڕی تۆ کوڕی جه‌ربه‌زه‌یی و شه‌ره‌تفه‌نگ نیه، کوڕی تۆ وه‌ک ئه‌سپه شێکه‌ی شۆڕشی جارن فێری که‌وتن و هه‌ستانه‌وه نیه! هیوادرم گه‌نجه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان توشی هه‌ڵنوتین و که‌وتن نه‌بن، کوڕی تۆ ئه‌مرۆ به جۆرێکی تر پێشه‌مه‌رگایه‌تی دکات، ئه‌مڕۆ کوڕه‌که‌ی تۆ له سایه‌ی سیسته‌مێکی دیموکرات و مه‌ده‌نیه‌تی سیوسرادا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات بۆیه ئه‌گه‌ر ناسکیش بێت و له‌و کاره‌ساته‌ی تۆی تیا شه‌هید بوویت و دایکی هه‌موو ژیانی تۆی بۆ گێراوه‌ته‌وه خۆی بۆ ناگیرێت و هه‌مو ژوره‌که‌ی خۆی پڕکردوه له وێنه‌ی قاره‌مانێتی و پێشمه‌رگایه‌تی تۆ و کوردستان و ئه‌و ژیانه کوله مه‌ر‌گییه‌ی که هه‌ڵمان بژارد له پێناو گه‌ل و نیشتیاماندا.
شه‌هیدی نه‌مر، له بیرم ناچێت، یه‌که‌م سه‌فه‌رمان بۆ گه‌ڵاڵه‌و سه‌فه‌ره‌و زه‌رون، دوای ئه‌وێ چوین بۆ شاناخسێ و ماڵێکی جوانمان دروستکرد، ماڵه‌که‌مان بریتی‌بوو له خێمه‌یه‌ک، ئه‌و خێمه‌یه‌م گه‌ر بۆ بگه‌ڕێته‌وه نایگۆڕمه‌وه به کوشک و ته‌لاری ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر حسابی هه‌زاران شه‌هیدی قاره‌مانی وه‌ک تۆ پێکه‌وه‌یاناوه و به‌وپه‌ڕی خۆشیه‌وه ده‌ژین. دڵم به خۆت و شاخ و هاوڕێکانت و داروبه‌ردی شاناخسێ زۆر خۆش‌بوو، عاشقی تۆ بووم و تۆش عاشقی چیاکانی کوردستان و پێشمه‌رگایه‌تی بۆیه منیشت فێری ئه‌و عه‌شه قوڵه‌کرد و گیانی نیشتیامنپه‌روه‌ریت تیا سه‌وزکردم.
جه‌لالی هه‌میشه له بیر نه‌چووم، ئه‌و ڕۆژه‌م له بیر ناچێته‌وه که به زۆر و به فه‌رمانی سه‌رکردایه‌تی من و کۆمه‌ڵێک ژنی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانیان نارد بۆ(بانه)و له یه‌کیان دابڕانین، وه‌ک له دڵم چه‌قیبێت به چاوی پڕ له فرمێسک و هاواری جه‌لال گیان ئاگات له خۆت بێ وه به‌جێم هێشتیت، تۆ باوشێکی گه‌رمت پیاکردم و توند له ئامێزتگرتم و وه‌ک بڵێی حاسه‌ی شه‌شهه‌مت پێیڕاگه‌یاندبێتیت ئه‌مه دوا له ئامێزگرتنی کوردیه و تووند له ئامێزی بگره. هه‌میشه خۆم و ژنه‌کانی هاوڕێم له خه‌می قوڵی ئێوه‌دابووین، کاتێک گه‌ڕانمیانه‌وه جارێکی تر بۆ گۆڕه‌پانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی کوردستان که تۆی تیا بوویت، له خۆشی‌دا وامده‌زانی بۆ به‌هه‌شتم ده‌گێڕنه‌وه، نه‌مزانی بۆ سه‌ر گۆری تۆی ئازیزم ده‌هێننه‌وه، نه‌مزانی ئیتر تۆی خۆشه‌ویست نابینمه‌وه، نه‌مزانی له دوای باڵای تۆ بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی فاشی ده‌مگێڕنه‌وه، نه‌مزانی جارێکی دی به باڵای پێشمه‌رگایه‌تییدا خه‌نی نابمه‌وه، نه‌مزانی ژنانی پیاو شه‌هیدبوه‌کان قبوڵنیه له پێشمه‌رگایه‌تییدا بهێڵرێنه‌وه، نه‌مزانی.. نه‌مزانی.. نه‌مزانی.. .
تۆی ئازیز له سه‌ر گۆڕی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی هاوڕێت که ویستبووتان له گۆڕیان نێن و بۆ دوا جار ماڵئاواییان لێبکه‌ن، فرۆکه‌کانی دوژمن هه‌ڵیان کوتابوه سه‌رتان و تۆ و شه‌هید عه‌زیز که‌ناروێی ده‌ستبه‌جێ له سه‌ر گۆڕه‌اکانی شه‌هیداکانی تر پێکرابوون و شه‌هید بوون. 24.4.1987 بۆ من و کاکه پاڤێلی ئه‌و ده‌م له سکی دایکیدا بۆ هه‌تا هه‌تایی له ساڵیادی ئه‌و ڕۆژه‌دا که‌سه‌رێکی گه‌وره‌یه و مه‌حاڵه بیرامان بچێت.
جه‌لالی جوانه‌مه‌رگ و شه‌هیدی قاره‌مان، چۆن کاتێک که باوشتپیاکردم و ووتت ئاگات له خۆت و کۆرپه‌که‌ی ناوسکت بێت و ئه‌وه ئامانه‌تی منه، ئیتر من زانیم کاره‌ساتێکم لێده‌قه‌ومێت، ئه‌و ڕۆژه‌ی که گه‌ڕامه‌وه بۆ سه‌رگۆڕه‌که‌ت، و دوای پێزانینی ئه‌و کاره‌ساته زۆرم هه‌وڵدا له ناو پێشمه‌رگه‌کاندا بمێنمه‌وه و جێگه‌ت بگرمه‌وه، به‌ڵام به بیانوی ئه‌وه‌ی که ڕه‌وشه‌که زۆر ناله‌باره‌و ده‌بێت زۆربه‌ی پێشمه‌رگه‌و خێزانه‌کان بڵاوه‌ی لێبکه‌ن و حوکمه‌تی عێراقی زۆر به تووندی هێرشی هێانه‌وه، نه‌یان هێشت بۆماوه‌یه‌ک له نزیکی گۆڕه‌که‌ته‌وه بژیم و بتوانم زوو زوو سه‌ردانت بکه‌م. له‌گه‌ڵ هاوڕێی خۆشه‌ویستمان نه‌سریخانی هاوسه‌ری شه‌هید تایه‌ر گه‌ڕانینیانه‌وه بۆ سلێمانی
جه‌لال گیان، ساده‌یی و ساکاریه‌که‌ت و بیرکردنه‌وه جوانه‌کانت هانیاندام که ته‌نها به یه‌ک چه‌پک گوڵی سور شوتپێبکه‌م، ماره‌یه‌که‌م ته‌نها ئه‌و چه‌پکه گوڵاڵه سوره‌ی به‌هاربوو، که مه‌لاکه له‌کاتی ماره‌کردندا توڕه‌بوو ڕازینه‌ده‌بوو، ئێمه‌ش پێمانداده‌گرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که خۆمان ئازادین و بڕیاری خۆمانه و ده‌بێت ماره‌ییه‌که‌مان له جیاتی ئه‌و 19 مسقاڵ ئاڵتونه‌ی یاسای ئیسلام دایناوه ته‌نها یه‌ک چه‌پک گوڵی سوری کوردستانبێت، هه‌زاران له‌و چه‌پکه گوڵاڵه سورانه پێشکه‌ش به مه‌زاره پیرۆزه‌که‌ت.
شه‌هیدی باڵا به‌رز، به‌رزتر له باڵای حوکمی به‌ناو(دیموکرات، ئازاد و مۆدێرن)ی ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ بارودۆخێکی وایان دروستکردوه له سایه‌ییدا شیربایی و فره‌ژنی و گه‌وره‌و بچوک زیندوبۆته‌وه، ئه‌وێ ڕۆژێ و پێش 22 ساڵ و له ڕه‌وشی شۆڕش و پارتی زانی و پێشمه‌رگایه‌تیدا من و تۆ بووین به نموونه‌ی ڕه‌وشتی به‌رز و مۆدێرنێتی ڕاسته‌قینه که ماره‌ییه‌که‌مان چه‌پکه گوڵیک بوو.
مه‌رجبێت هه‌میشه گوڵی سورم خۆشبویه‌ت.
مه‌رجبێت هه‌میشه چه‌پكێ گوڵی سور بۆ ماره‌یی کوڕ و کچه‌کان قیاسی ڕاسته‌قینه‌یی عاشقانه بێت لای من.
مه‌رجبێت هه‌تاماوم ڕێگه‌ی مرۆڤدۆستی و نیشتیمانپه‌روه‌ریه‌که‌ت به‌رنه‌ده‌م.
مه‌رجبێت هه‌تا ماوم تۆ له یادنه‌که‌م.
مه‌رجبێت هه‌تاماوم دژی ئه‌وانه بم که خیانه‌تیان له ئامانج و ئاواته‌کانی ئێوه‌ی پێشمه‌گه کرد و وه‌ک منه‌تیش، شه‌هیدانه‌یه‌ک، یان ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له‌م ماڵی شه‌هید یان له‌و ماڵ شه‌هید ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن: ئه‌وه‌نیه کارمان بۆکردوون.
شه‌هیدی نه‌مر تۆ بنوو به سه‌ربه‌رزی.. زیندوه‌کانی مشه‌خۆر و مردوی به‌شی زیندوخۆره‌کان با به‌سه‌رشۆڕی بژین.
تۆ بنوو به‌سربه‌رزی.. ئه‌وانه‌ی گه‌نده‌ڵی به ئه‌نجامی پڕ له شانازی و خه‌باتی ئێوه‌وه ده‌که‌ن با بژین به جه‌سته‌یه‌کی زیندوی ورگ زل و که‌له پوتیه‌وه.
ئێوه بنوون به ئاسوده‌ییه‌وه.. دڵنیابن گه‌نجه‌کانتان، ڕۆڵه‌کانتان، هاوڕێ به ئه‌مه‌که‌کانتان به‌رده‌وامده‌بن له هێنانه‌دی کوردستانێکی پڕ له شانازی‌و به‌خه‌ته‌وه‌ری و یه‌کسانی بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤه‌کان بێجیاوازی.
بنوون پێشمه‌رگه شه‌هیده قاره‌مانه‌کان، بنوون، دڵنیابن ئه‌وانه‌ی ویژدانی خۆیان نه‌دۆراندوه به تایبه‌تی زۆرێک له پێشمه‌رگه دێرینه سه‌ربه‌رزه‌کان و زیندانیه سیاسیه‌کان ڕێبازی پڕ له‌قاره‌مانێتی ئێوه به‌رناده‌ن و به شێوازێکی تر ئه‌مڕۆ خه‌بات ده‌که‌ن هه‌م دژی دوژمنان و هه‌م دژی گه‌نده‌ڵچیه‌کان.
*کورده ئه‌حمه‌د سه‌عیدی هاوسه‌ر و پاڤێلی کوڕت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست