کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شه‌ڕه‌ له‌ هه‌ولێر..

Tuesday, 26/04/2011, 12:00


بەهۆى كێشەیەكى كۆمەڵایەتیەوە ئێوارەى ئەمرۆ لەناوچەى زرارەتى شارى هەولێر لەنێوان بنەماڵەكانى هەریەك لە هەمزە سێوێ ئامر لیواى پێشوو پارتى و زێدان ئاغاى زرارى كارگێرى مەڵبەندى پێشووى (3)ى یەكێتى نیشتمانى كوردستان كەچەند مانگێك پێش ئێستا لەلایەن بنەماڵەى هەمزە سێوێ كوژراوە، دووبارە كێشە كۆمەلایەتیەكە سەرى هەڵداوەتەوە و بەم هۆیەوە دوو كەس كوژراون و نزیكەى دە كەسیش بریندار بوونە
.
بۆ هێوركردنەوەى بارودۆخەكە هێزەكانى زێرەڤانى سەربەپارتى دیموكراتى كوردستان گەیشتونەتە شوێنى رووداوەكە، بەڵام تائامادەكردنى ئەم هەواڵە شەڕەكە بەردەوامە و بریندارى هێزەكانى زێرەڤانى پارتیش هەن
  كیشەكە سیاسیە لەبەر ئەوەی ماوەیەك بیش ئیستا كارگێر مەلبەندیكی یەكیتی لە ناوجەكە كوژرا لە لایەن كەسێكی سەر بە پارتیەوە که‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود پشتیوانی لێده‌کا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە