دختۆر نێچیر یا دختۆر نوری خاوهنی ئهو مهلهایهن؟!!
Friday, 04/09/2009, 12:00
نورى عوسمان شنگارى لە سەرۆكى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران، لەگەندەڵى و بەدرەوشتى و سیخوڕى بۆ خاوەنى ڕیستورانى(مارینا) لە عەینكاوە!
زۆر سەخت و دژوارە مرۆڤ بتوانێت بە بێدەنگى ئەم ڕەوشە هەزم بكات! بێدەنگى و مت بوون زۆر واتایى فەلسەفى هەیە، لە هەمووى بایەخدارتر، ڕازیبوون و نەرمە بەڵێەك دەگەیەنێت!
گەندەڵى زۆر ماناو دەلالاتى هەمە چەشن لە خۆ دەگرێت، هەموو كایەكانى ژیانى و ژیارى، وردتر بڵێن: كایە ڕۆشنبیرى و كۆمەڵایەتى و ئابورى و بازرگانى و كارگێڕى و هونەرى و ئاوەدانى ، لە ترۆپكى گشت كایەكاندا، خۆیان نوادووە!
باوەڕناكەین لە سایەى هەردوو بنەماڵەى خۆفرۆش و خائینى بارزانى و تاڵەبانى بەرپرسێك مابێ، بە گەندەڵى ناشەفافیەت ودزیەوە بارگاوى نەبووبێ، و ڤایرۆسى پۆخڵى و گەندەڵى و جەردەیى و بە تاڵانبردنى ئاو و هەواو خاك و تەنانەت داگیركردنى جەستەى مرۆڤەكتانیشیان بە خۆیان ڕەوا بینیوە!!
یەكێك لەو كەسانەى لە ستافى نێچیرەڤانى موراهیق و گەورە مافیاو بنەماڵەى بارزانى، كە بە هەموو شكڵ و شێوەیەك، بێ سڵكردنەوە لە ماوەى زیاتر لە 7 ساڵە بە ئاشكراو بە نهێنى بە فەرمى و نا فەرمى هەموو شێوە دزى و گەندەڵیەكانى بۆ نێچیرى موراهیق و خۆى و دارو دەستەكەى ئەنجامداوە، ئەویش (نورى عوسمان شنگارى) برازاى سامى عەبدولرشەحمان كە تا مابوو سیخوڕى وڵاتانى دەوروبەرو ئینگلیستان بوو، نورى كە بروانامەیەكى ساختەى پزیشكى عامى هەڵگرتووە، گوایە دختۆرە!، هەر وەكو دختۆریەكەى نێچیر و هەوانى دیكە!! بە جۆرێك هەزاران نووسراوى ڕەسمى تەنها بۆ مەبەستى داگیركردنى زەوى و زاركشتوكاڵى و شارەوانى بەكارهێناوە، بە هەزاران دۆنم زەوى جوتیارانیان دەستبەسەراگرتووە، نەك هەر ئەمە بەڵكو دەیان كۆمپانیایى وەهمى بە ناوى خۆى و دارودەستە و خزمەكانیەوە بۆ وەر گرتنى تەندەرو پڕۆژە و كشانەوەى پارەى ئەم میللەتە سفیل و مەزڵومە، كەوەك بەرخ خراونەتە بەردەستى قەسابەكانى بنەماڵەى خۆفرۆش بە كوردو كوردستان بارزانى وكورۆو برازاى مەسعود!
نورى هەزاران پارچە زەوى بۆ خۆش و هەوەسەكانى نێچیر دارودەستەكەى بەكارهێناوە بەتایبەتى بۆدهلاڵهکانى لهشفرۆشی چواردەورى و ئەو خانمانەى شەوانە لە هۆتێلەكانى خانزاد و شیراتۆن و هەولێر پلازا ولە شوقەكانى زەكەریاو گوندى ئینگلیزى و فێلاكانى سەلاحەدین دەیان حەوێننەوەوە، یا خۆیان هەوس بازى و حەشەرى دەكەن، یا بۆ میوانەكانیان سازو ئامادەدەكەن!
وێڕایى بەكارهێنان و بە خشینى پلەو پۆست و پایەى ئیدارى تا خەبیرو ڕاوێژكارو بەرێوەبەرى گشتى و وەزیریش، بۆ ئیغفالكردن و ئیستیغلالكردنى ڕەگەزە مێ، بە جۆرێك نورى شەوانەش لە ماڵەكەى خۆى دەرگاى بۆ دهلاڵهکانى لهشفرۆشی لەسەر پشتە، 4 خانوى لە دۆلارئاوا بە ریزى یەك دابینكردوە، هەریەكەیان بۆ كارێكى بێڕەوشتىو میوانەكانى كە لە ڕێگەى دهلاڵهکانى لهشفرۆشییەوە بۆى مەیسەر كراوە!
نورى بە ئیعترافى خۆى لە سەدا 30 ئەو خانمانەى لە پۆستى گەورە دانراو لە حكومەتەكەى نێچیر كارى سێكسیان لەگەڵدا كردووە!
ڕۆژ نیە نورى بە نامەى دەڵاڵەكانى لە حزب و حكومەت و بە ناو ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى پارتى لە یەك ملێۆنەوە تا 5ملێۆن سەرف نەكات بۆ زیاتر لە 30 كەس لە ڕۆژێكدا، گەر ژن و كچ بێ ئەوا 5 ملێۆنەو گەر نێر بێت لە 3 ملێۆن بۆ خوارەوەیە!
با باسى دابەشكردنى سەیارەى مۆنیكاو وەنەوشەو پرادۆش لەو لاوە بوەستێت، نورى بە قسەى دۆستەكانى كەمن ئەوانەى ئارفەتن پێش وەرگرتنى سەیارەكە، كارى حەشەرى و هەوەس بازیان لەگەڵدا نەكردبێ!
نورى هەر كچ كورێكى گەنج ئارەزووەكانى تێركردبێ، ئەوا سەنتەرێك یا ڕێكخراوێك بۆ پارە خواردن بۆ كردۆتەوە!
لە ناو ئەنجومەن، دەڵاڵ و دهلاڵهکانى لهشفرۆشیى ناسراون، (شە، هە ، كە ، مح) لە ناو سلكى سەربازیشدا(عەقیدئەجمەد كۆیى و لیوا ئەحمەد فەزلەدین) و لە بازاریش(پشتیوان و سەعدى و هاورێ) دەڵاڵى بۆ دەكەن:
بۆ نمونە پشتیوان 30 دۆنم زەوى بۆ پرۆژەیك وەر گرتبوو، دواتر تەنها وەرەكەى بە 15 دەفتەر دۆلار فرۆشتۆتەوە، كە پشتیوان لە حدودى 40 جار تەندەرى بێ منافەسەى بۆ دەرچووە، كە بۆ نورى فرۆشتۆتەوەو ئەویش شتێكى پێبڕاوە!
ئیتر باسى هێنان و بردنى خانمان لە سوریاو توركیاو لوبنانەوە بوەستێت، كە لەسەر حسابى ئەنجومەنى وەزیران میوانداریان چەند شەوێك لە خانزاد دەكەن و دواى تەواوبوونى هەوەسەكانیان بە دۆلارى لە سەدا 17 بەرشێان دەكەن!
نورى لە 12 كۆمپانیاى ئاوەدانى و بازرگانى بێسنورو كارگەى غازو دۆندرمەو شارى یارى و شیش و چیمەنتۆ هەیەو بۆى هەڵدەسوڕێنن!
نورى تەنها بە ناوى خۆیەوە 500 دۆنم زەوى هەیەو جگەلەوانەى بۆ نێچیریشى وەرگرتووە گوایە بۆ زانكۆو دەزگاكانى حزب، لەگەڵ كڕینى 2 هۆتێل لە دیمەشق و دوبەیى و 4 فێلا لە ئەستنبۆڵ و، لە كۆمپانیاى كار كە بارەگاكەى لە دۆلاراوایەو تایبەتە بە دەرهێنان و بردنى نەوتى خورمێلەى لاى دیبەگە، پشكى هەیە!
دواهەمین پڕۆژەى نورى شنگارى بریتیە، لە دروستكردن و كردنەوەى گەورەترین بارو ڕیستوران و مەلهاى شەوانە لە عەینكاوە، و هەرچى میوانى ئەنجومەنبێ لە ریستورانەكەى نورى شنگارى دەخوات و دەخواتەوەو دانس دەكا، بۆفى كراوە بە 75 دۆلارە بۆ نەفەرێك، نورى هەر شاندێكى حكومى لە هەر وەزارەتێك بێ لاى ریستورانى مارینا میواندارى نەكرێت، ئەوا پارەى وەسڵەكانى سەرف ناكات!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست