کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راپۆرتە هەواڵێكى گرنگ له‌ مه‌ڕ دزینی پاره‌یه‌کی زۆر له‌ لایه‌ن پیاوه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوده‌وه‌

Saturday, 12/09/2009, 12:00


بەهۆى رێپۆرتاژێكى كوردستانپۆست، دەزگاى نەزاهەى عێراقى و بانكى ناوەندى عێراقى فیدراڵى هەژاند، كە وگەورەترین گەندەڵى (ئەدهەم كەریم دەروێش)بەڕێوەبەرى گشتى بانكى ناوەندى هەرێمى كوردستانیان ئاشكراكردووە!


پاش ئەوەى لە ڕۆژى 26/8/2009، لە سایتى كوردستاپۆستى بوێرو ڕاستگۆو باوەڕپێكراوى خوێنەرانى كوردستانى و عێراقى و جیهانى، بە دواداچونێكى لەسەر ئاشكراكردنى گەندەڵیەكانى (ئەدهەم كەریم دەروێش) بەڕێوەبەرى گشتى بانكى ناوەندى هەرێمەوە بڵاوكردەوەو، بوە هۆى هەژاندنى سەرجەم بانكە حكومیەكانى عێراق و هەرێمى كوردستان و بانكە ئەهلیەكان، كە بەڕێوەبەرى بانكى ناوەندى هەرێم وێڕاى ئختیلاسكردن و بە هەدەردانى پارەو سامانى گشتى و خۆدزینەوە لە ئەركى بنەڕەتى خۆى و بەكارهێنانى پارەى میزانیەى لە سەدا 17 بودجەیى هەولێرو دهۆك بۆ كارى تایبەتى و بەرژەوەندى خۆى و ئاغاكانى وبە حەواڵەكردن و بە ئیعتیمادى مسەتنەدى دراوى سیوەیلەى (دۆلارو دینار) بۆ نێچرو دارودەستە مافیاكانى ئەنجامداوە!
لە هەمانكاتدا زۆرێك لە سامان و پارەو پڕۆژەكانى خودى ئەدهەم كەریمان بڵاوكردەوە، لەو بەروارەى سەرەوە، سەرچاوەیەكى زۆر نزیك لە بەشى ئەنساتى لێژنەى نەزاهەى عێراقى دواى ئەوەى ئەو بابەتەیان بۆ سەر زمانى عە رەبى و ئینگلیزى وەرگێڕاو، شێوازى مامەڵەى نادروست و نایاسایى بانكى ناوەندى هەرێمى كوردستانیان بۆ دەركەوتووەو، بۆ ئەم مەبەستە دەزگاى نەزاهەى عێراقى بە نووسراوى نهێنى ژمارە 345/لە 3/9/2009 بانكى ناوەندى عێراقى فیدرالڵیان ئاگادار كردۆتەوە، لە ماوەى 2 ڕۆژدا زانیاریان لەسەر (ئەدهەم كەریم دەروێش)بەڕێوەبەرى گشتى بانكى ناوەندى هەرێمى كوردستان بۆ بنێرن و، بزانن بە چ ناوێكەوە پارەى میزانیەى هەرێمیان بۆ كارى حەواڵەو ئیعتیمادى موستەنەدى تایبەتى بەكارهێناوە؟!
چونكە بانكى ناوەندى هەرێمى كوردستان مۆڵەتى یاسایى و شەرعى و دەولى، لە بانكى مەركەزى عێراقیەوە وەرگرتوەو، بە هەموو شێوەیەك بۆى هەیە وردەكارى لە چۆنێتى حساباتى بانكى و مامەڵەكانى بكۆڵێتەوە، بێگومان ئەركى حسابى بانكى ناوەندى هەرێم، پارێزگارى كردنى سەروەت و سامانى مالی و، چاودێرى كردنى گشت بانكە حكومى و ئەهلى یەكان و، راگرتن و ڕێكخستنى سیوەیلەى نەختینەیى بانكیە، لە سەرانسەرى هەرێم... نەك حەواڵەكردنى پارەو دروستكردنى ئیعتیمادى موستەنەدى، كە ئەركى بانكە ئەهلى و كەرتە تایبەتەكانى عێراقى و كوردستانیە..
سەرچاوەیەكى دیكە لە بانكى مەركەزى عێراقى نەك گەیاندنى ئەو نوسراوەى دەزگاى نەزاهەى عێراقى پشت ڕاست كردەوە، بەڵكو گەورەترین و دزێوترین گەندەڵى نوێى بەڕێوەبەرى بانكى ناوەندى هەرێمیان ئاشكراكردووە، كە زیاتر لە 7 ساڵە لە دوایى پڕۆسەى ئازادى عێراق و دیاریكردنى بودجەى هەرێمى كوردستان، ئەدهەم كەریم دەروێش بە شێوەیەكى نایاسایى و بە ساختەكارى بڕى (670) ملێۆن دۆلارى لە میزانیەى هەرێمى كوردستانى بە دوو ناوى جیاوازى(بانكى ناوەندى هەرێم و بانكى منار) ەوە لە بانكێكى موعتەبەرى لوبنانى بە ناوى (ئەنتەركونتنالى لوبنانى) داناوە، سەرچاوەكەى بانكى مەركەزى عێراقى، لە زارى (ئەحمەد سڵێمان ئەلجبورى) جێگرى بانكى ناوەندى عێراقى ئەوەشى پێڕاگەیاندین، كە ئەو بڕە پارەیە بۆ مەبەستى حەواڵەكردنى و كارى ئیعتیمادى موستەندى بە نایاسایى و ساختەكارى لە بانكى (ئەنتەر كۆنتنالى لوبنانى)دانراوە!
لە هەمان ڕۆژدا بەرپرسى پەیوەندیە گشتیەكانى بانكى ناوەندى عێراقى، پەیوەندى بە (سەمیر ئەلتەویل) سەرۆكى ئەنجومەنى كارگێرى بانكى ئەنتەركۆنتنالى لوبنانیەوە كرووەو، كە لقێكى ئەو بانكە لە هەولێر لەسەر رێگاى نێوان عەولێر _عەینكاوە كراوەتەوە....سەمیر ئەلتەویل بە تەلەڤۆن پەیوەندى بە بەغدادەوە كردووەو، ئەوەشى پشتڕاستكردۆتەوە، كە ئەدهەم كەریم دەروێش بە دوو بڕى جیاواز بە بڕى 670 ملێۆن دۆلارى بە ناوى بانكى ناوەندى هەرێم و بانكى منارەوە لە بانكى ئەنتەركۆنتنال بۆ حەواڵەكردن و ئیعتیمادى موستەنەدى نزیكەى 7 ساڵە داناوە، بە قازانى لەسەداپێنج 5% داناوە كە تا ئەمڕۆ نزیكەى 32 ملێۆن دۆلارى قازانجى ئەو ماوزەیان لە بانكى ئەنتەركۆنتنالى لوبنانى وەرگرتووە!
لە ڕۆژى 8/9/2009 بە نوسراوى 877 بانكى مەركەزى چۆنێتى ئیختیلاسى و ساختەكاریەكانى بەرپرسانى بانكى ناوەندى هەرێمیان بۆ دەزگاى نەزاهەى عێراقى بەرزكردۆتەوە، كە بە ڕێگەى نایاسایى ودور لە بنەما یاساكانى نێودەوڵەتى ئەدهەم كەریم دەروێش بەڕێوەبەرى گشتى بانكى ناوەندى هەرێم بۆ سود و كەڵكى تایبەتى و بەرژەوەندى نێچیرى سەرەك مافیا بەكارهێناوەو ئەدهەم بۆ هەمان مەبەست 2 براى خۆى بە پلەى بەڕێوەبەرى (ئایتى) لە بانكى ناوەندى لەلاى خۆى داناوە، تا سەرپەرشتى كارە ساختەو تەزویرى و بەرژەوەندیەكانى بكات..!!
سەرچاوەیەك لە بانكى ناوەندى هەرێم ئەوەى پێڕاگەیاندین، دوایى ئەوەى ئەدهەم لەم هەواڵە ئاگادار كراوەتەوە، ئەوەى دركاندووە: كە ئەو بڕە پارەیە بە فەرمانى نێچیر بۆ بانكى ئەنتەركۆنتنالى لوبنانى ناردووە، كە ئیجرا بارزانى نوێنەرو سكرتێرى نێچربۆ هەمان مەبەست دەستنیشانكراوە!
سەرچاوەیەك لە سەركیس ئاغاجان وەزیرى پێشووى دارایى، جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە، كە لەو32 ملێۆن دۆلار قازانجە نیوەى بۆ نێچیربووەو ئیجرا بارزانى وەریگرتوەو، نیوەكەى تریشى بۆ سەركیس ئاغاجان و ئەدهەم كەریم دەروێش بووەو، هەمان سەرچاوە باسى لە سەركیس كردووەبەو قازانجە لە بەیروت 2ى 14 نهۆمى لەسەر دەریا بۆ خۆى كڕیوە!!
ئێستا دەزگایى نەزاهەى عێراقى بەنیازن دەستەڵاتدارانى هەرێمى كوردستان، لە هەموو ئەو سەرپێچى و ساختەكارو گەندەڵیانەى كە بەرپرسانى بانكى ناوەندى هەرێمى كوردستان ئەنجامیان داوە، بە دۆسیەیەكى نهێنیەوە بۆ سەرۆكایەتیەكانى هەرێمى كوردستان و پەرلەمان و ئەنجومەنى وەزیران و دەزگاى چاودێرى دارایى هەرێمیان لێ ئاگادار بكەنەوە، كە بە زوتریین كات دەزگاى چاودێرى دارایى هەرێم لێژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە بە سزا گەیاندنى یاسایى بەرپرسانى بانكى ناوەندى هەرێم پێكبهێنن، پێدەچێت ئەگەر هیچ ئیجرائەتێك ئەنجام نەدرێت ئەوە هەموو شێوە پەیوەندیەكى نێودەوڵەتى بانكى لەگەڵ بانكى ناوەندى هەرێمى كوردستان رادەگرن.....!
ئێمەش بە پێویستى دەزانین و ، كاتى ئەوە هاتووە، گەندەڵچیەكانى پارتى و یەكێتىو دەزگا حكومیەكان ڕووبەرووى دادگا بكرێنەوە، لە ڕێگەى داواكارى گشتى هەرێمى كوردستان و،بەگرنگیشى دەزانین هەریەكە لەم دەزگا گرنگانەى هەرێمى كوردستان ئاگادار بكەینەوە:
سەرۆكایەتى پەرلەمانى كوردستان
سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران/ هەرچەندە گەندەڵیەكان (نێچیرى سەرەك مافیان لە پشتە!!
داواكارى گشتى هەرێمى كوردستان
دەزگاى چاودێرى هەرێمى كوردستان
دەزگاى نەزاهە/ چاوەڕوانى پێكهێنانین
لیستى گۆڕان
لیستى چاكسازى و خزمەتگوزارى
لیستى بزووتنەوەى ئیسلامى
گشت پەرلەمانتاران ئەوانەى خاوەن ویژدان و هەڵوێستن
گشت میدیا ئەهلى و سەربەخۆكان..بۆ بەدواداچوونى زیاترو ئاشكراكردنى گەندەڵچیەكانى دام و دەزگا حكومیەكان
ڕێكخراوى چاك
وێنه‌که‌ هی ئه‌دهه‌م ده‌روێشه‌




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە