وەڵامێكى زەق بۆ(باجى شازین شەنگارى) چەڵاوخۆرو جاش قەلەمەكى سۆرانی، كە بەرگرى لە عزەت بارزانى دەكا! بەرى ڕۆژ بە بێژنگ ناگیرێ!
Wednesday, 16/09/2009, 12:00
ماڵپەڕى كوردستانپۆستى بوێرو ئازا، زۆر دەمێكە سەلماندویەتى كە مینبەرى هەموو دەنگە جیاوازەكانە و، هەر ئەوەش واى كردووە، كە زۆرترین خوێنەرى لەسەر ئاستى كورۆدستانى و جیهانى هەبێت.
لێرەوە ئەو شكەمان نەما، كە دەنگۆى ئەوە هەبوو كە، دەیانگۆت: دەستەڵات و چەڵاوخۆرو جاشقەڵەمەكان و باشكاتبەكانیان كلیك لەسەرئەم ماڵپەڕە كورد پەروەرە ناكەن، كە وێراى برەودان بە ئازادى ڕۆژنامەگەرى و پێشكەوتنى پانتایەكانى ئازادى و، لە دیوەكەى تریشەوە، ئاشكراكردن و هەڵماڵینى هەموو ئەو بەتاڵانبردن و هەراج كردنى سامانى خەڵكى كوردستان و هەڵماڵینى ڕووى دزێو دۆگمایى دەستەڵاتدارانى گەندەڵ و لەشفرۆشەكانى چواردەوریان!
هێماكردن بۆ ئەو چەند دێرەى سەرەوە بۆ ئەوەى بوو، بەرپرسانى ماڵپەرى كوردستاپۆست، ئەو درۆبوختانانە ڕەتدەكەنەوە كە یەكێتى و پارتى و جاشقەڵەم وچەڵاوخۆرو باشكاتبەكانیان، كە پەیوەندیان بە گروپێكى یا تاقمێكى ناو كوردستانەوە هەبێ و، وەزۆر دەمێكە سەلماندویانە كە سەربەخۆو ئازاد و ئازاو بوێرن.
ئەوەى پەیوەندى بەو داڕشتن و ئینشا نووسەى قەڵەم بەدەست و كرنوشبەرەى سەر سفرەى بەرپرسانى گەندەڵى دەستەڵاتەوەهەیە، كە نێرێك بە ناوى(باجى شازین شەنگاریەوە) كە سۆرانیەكەو بۆ چەند پەڵە چەوریەك، كەوتۆتە داوێكەوە، كە ئاغاكانى بۆیان هەلچكەتندووە!كە بەرگریەكى سەرتاپا چەواشەكارى و خۆڵكردنە چاوى خوێنەران و ستافى كوردستاپۆستەوە پێسپێردراوە!
كاك شازین دەیەوێت بەو پارەو ئیمتیازە لە شەوە پڕتەقاڵیەكانى نێو هۆڵە خۆشەكانى ئەنجومەن و هۆتێلەكان، وەك شاباش وەریگرتووە ، لە ڕوونكردنەوەیەكدا وەڵامى ئێمەو مانان بدەیتەوە، هەرچەندە وەڵامدانەوە ماڤێكى سەرەتایى هەموو مرۆڤەكانە، وەلێ لە جیاتى وەڵامدانەوەو بەرگرى كوێرانە بۆ چەند پارچە دۆلارو جێگایى شەرمەزارى و نابونتى ئەو كویلەو جاشقەلەمانەن، كە بونەتە زۆرناژەنى بەلاش وەك لۆتیى و شاعیرەكانى زەمەنى ئەوس و خەزرەج!
هەرلەسەرەتادا ئەم باجى شازین كە نێرەو شەرم دەكات ناوى نێر لە خۆى بنێت، لۆیە ناوێكى مێى لۆخۆى هەلگرتیە، تا خۆشى بەردەوام بداتە بەرپرسانى حەشەرى و لەشفرۆشەكانى پارتى و یەكێتى، دووهەمین هەڵە كە تێكەوتووە، كە وەك ڕمێكى تیژى خوار شازاد شەنگارى بە كەس و مەخلوقێكى تر سپاردووە، هەر بۆ زانیارى خوێنەران، من لە ئاوارەیى ماڵمان لە زێوێ بووە و، خوێندنى دبیرستانم لەوێ خوێندووە، ئەمڕۆش لە دەزگایەكى زۆر هەستیار لە سەلاحەدین دەوام دەكەم و بابم ئەیلولانەى هەیەو 4 مانگجارێك مووچەى وەردەگرێت، مانگى 90000 دینارو بە 8 سەرخێزان پایسكیلێكیشمان لە سایەى بنەماڵەى بارزانى یەوە نیە و هەر شوكرانەش دەكەین هەموو ڕۆژێك كە عزەت بارزانى لە سەڵاحەدین بۆ هەولێر بۆ دەوام دەچێت، بەبەردەمى ئێمەدا گوزەردەكا!
دیارە ئەم شازینە هەر بەناوەكەى سەلماندویەتى كە یەكێك لە و كەسانەى زۆر نزیكە لە تەواوى بەرپرسانى ئەنجومەنى وەزیرانەوە، ئالێرەوە ئێمەش چەند پرسیارێك لەم كاك باجى شازینە دەكەین:
یەكەم...هەروەكو باست كردووە شازاد شەنگارى چەند بابەتێكى نووسیوە، كە گشت بابەتەكانیش لەسەر ستافى گەندەڵبازو دزو لەشفرۆشەكانى ئەنجومەنى وەزیرانە، بۆچى تەنها بەرگرى لە عزەت بارزانى دەكەى، كە تانووسینى ئەم بابەتە24 ئافرەتى كە كارمەندى ناو ئەنجومەن بوون، لەبەر بێرەوشتى عزەت وازیان لە دەوام هێناوە!
دووەم....مادامێك جەنابتان ئەوەندە لە عزەتەوە نزیكن(.....فى لیباس)ن، ئەى بۆچى بەرگریت لە نورى شنگارى نەكردووە؟.! خۆ ئەویش لە دیوانى ئەنجومەنەو لەوێش گەورەترەوهەمان دیاردەو پەتایان هەیە، پەتایى حەشەرى و گەندەڵى و ئافرەتبازى؟!
سێیەهەم...ئەى بۆچى بەرگریت لە ئیجرا بارزانى و سەرباز هەورامى ئەوانى تر ناكەیت، كە ئەوانە یەك حەلەقەى داخراون، یەكێكیان كەسێ لە نێر یا مێ وەك تۆ بناسێت، ئەوا هەموویان دەیناسن؟!
چوارەم...هەموو ڕونكردنەوەكەت، گەر خوێنەر بە ویژدانەوە بیخوێنێتەوە، یا خوێندبێتەوە، ئەوا جگە لە داڕشتن و هۆنینەوەو چەواشەكارى، یەك داتاى تیا بەدى نەكراوا، واتە تۆ نە نزیكى لە كەسایەتى و هەڵسوكەوت و چۆنێتى بەئەنجام گەیاندنى كارە نهێنیەكانى، چونكە دەبوو لە ڕونكردنەوەكەدا بتگۆتایە ئەوەندەى نەدزیوە، ئەوەندە بووە، ئەوەى نیە، ئەوەى هەیە، ؟!
پێنجەم...ئەى باشە بۆچى وێنەیەكى بڕوانامە ساختەكاریەكەى دكتۆرارارا كەى عزەت بڵاوناكەنەوە، كە لە نزیكەى ساڵێكدا هەم َكۆلێژى تەواوكرد، هەم دكتۆرارارا!!
شەشەم لێرەدا ئەوەشمان بۆ روونبۆتەوە، كە هەربادینى و بارزانیەك لە دەستەڵاتدابێ و گەندەل بێ، ئەوا سۆرانیەكى وەك باجى شازین، رادەسپیًرن بە دەم و هین چەوركردن، تا وەڵامێكى كوێرانە بدەنەوەو، بەرگریەكى نا ئەخلاقى و نا تەندروست و دور لە هەموو بەهایەكى ئینسانى بۆ داپۆشینى و پەردەدان بەسەر ئەو هەموو تاوانانەدا، كە دەستەڵاتداران بەتایبەتى ستافى نێچیرى سەرەك مافیاو گەندەڵ، بە بەرچاوى هەموو كوردستانیانەوە بە سەدان تانكەر نەوتى ئەم كوردستانە بە قاچاخ ئاودیوى ئێران و توركیا دەكەن، پیاوەكانى وەك عزەت بارزانى گێچەكانى میقات دەكات!
باجى شازین ئەوەندە زیرەكە بۆ وەڵامدانەوە ئەى بۆچى وەڵامى ئەو پرسیارانەو زۆر پرسیارى ترناداتەوە؟!
خوێنەرى ئازیز.....بنواڕن كە چۆن هەندێك مەخلوقى عەجائیب كەوتوونەتە ناو هەناوى میدیاى كوردیەوە، بۆ بەدەستهێنانى چەند ئیمتیازێك كە مەگەر تەنها جاشقەڵەمەكانى پارتى و یەكێتى شانازى پێوەبكەن، و بۆ پلە و پارەو پۆست، هەرچۆن هەندێكیان بۆ بەعسەكانیان ئەنجامدابوو، ئەمڕۆ ئەو ئاوەى ئەوان ڕشتویان بەداخەوە لەشكرێك قەڵەبەدەست و جاشقەڵەم و چەڵاوخۆروسفرە داخەرى دروستكردووە، بۆ پینەكردن و داپۆشین و پەردەدان بەسەر ئەو هەموو خیانەت و تاوان و جنایەتانە بە كوشتنى مرۆڤ و پێشێلكردنى ماڤى مرۆڤەكان و بەتاڵانبردنى سامان و مۆڵكى خەڵكى كوردستان، نەك هەر ئەوە بەڵكو دەستدرێژى كردنە سەر نامووسى زۆرێك لە ژنانى كچانى مەزڵومى ئەم میللەتە غەدرلێكراوەو، ئەوەى بەعس نەیكرد تاغوتەكان و فیرعەونەكانى باجى شازین كردویانە، ئەوەتا نابڕینیش هاتە سەر!!
بۆ باجى شازین، ببورن كاك شازینى سۆرانى، چاوى ئەو هەموو تاوان و گەندەڵیانەى نەدى، تەنها چاوى بێرەوشترین بەرپرسى دى كە سڵ لە دایكى خۆشى ناكاتەوە!
شازین شەنگارى لە كۆتایدا، ئەوەى پێڕاگەیاندوین، كە تەنها عزەت بارزانى لەناو بەرپرسان و ستافى نێچیردا، فریشتەیەو، ئەوانى تر هەون هەون، بزانین ئەم جارە شازین كە لاى من باش ناسراوەئەو شازین كە(ن ..هە) بە چ ناوێكى ترەوە بۆ گۆڕەپانەكە دادەبەزێت؟!و هەموو نهێنیەكانى ئەخلاقى و ساختەكاریەكانى خۆشى دەخەینە ڕوو، كە زۆرباش ناسراوە!
داوا لە كوردستانپۆستى بوێردەكەم، گەر لە توانایدا هەیە، راپرسیەك لەسەر دكتۆر عزەت بارزانى بكاتەوە، ئەوسا بۆ هەمووان دەردەكەوێت، ئێمەى ڕاستبێژین یا چەواشەكاریەكانى جاش تەحتە تەڵەبى وەك شازین شەنگارى، هەر ئەوەندە دەڵێن، بەرى ڕۆژى ڕۆناك بە بێژنى دڕاوى شازینخان و كاكەكان ناگیرێ!
لە داهاتویەكى زۆر نزیكدا بە زنجیرە وتارێك بە ئامارو داتا دزى و گەندەڵیەكانى گروپى سەڵاحەدین كە دكتۆر عزەت بارزانى تیایە ئەندامە ونوێنەرى نێچیرە بڵاودەكەینەوە، كە ئەوەش وەڵامدەرێكە بۆ كاسەلێسى و نابوتى شازین و ئەوانەى وەك ئەو لەپێستى حەربادا خۆیان دەنوێنن و نواندووە!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست