شێوان
Saturday, 12/09/2009, 12:00
ئاگام لێ یە هەنگى عەشقت شیلەى گووڵى تەمەن ئەمژێت
بەختەوەرم ئەگەر ڕۆژێ ئازارى دووریت بمكوژێت
من عەشقى تۆ ناسنامەم بێ چیم لەقسەى خە ڵكى داوە
لام ئاسا یە و بێ باكم هە رچۆنێك ناوم زراوە
ژیانمت وا شێواندووە هێند ئاڵۆزە لە هیچ ناچێ
ڕازەكانیشم بێ واتان لە قسەى دڵى شێتێك ئە چێ
واهەست ئە كەم هێور...هێورعەشقى تۆ دێتە ڕِووحمەوە
لە خەیاڵماى لەژیانماى هەرچەن من بیر تۆ چوومەوە
بڕوابكە هێند خۆشمە وێى زۆر زیاتر لە خۆشە ویستى
هاكا بیستت ووتیان كوڕێ خەمى دوورى كچێك كوشتى
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست