کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


فریاى دادگاكان بكەون با سەربەخۆیی خۆیان لەدەست نەدەن - بەشى دووەم

Monday, 18/06/2012, 12:00




لە بەشى یەكەمدا بەڵێنمان پێدابوون كە زانیاری زیاترتان بدەینێ لەسەر ئەو پارێزەرو یاسا ناسانەى لەلایەن .(ی.ن.ك) ەوە بۆ پلەكانی دادوەرو داواكاری گشتی نوسراون .
لە دواى ڕووداوەكامى 17شوبات و ڕۆژانى دواتر زۆرێك لە كادرە پێشكەوتووەكانی (ی.ن.ك) درانە دادگا بەهۆی ئەو داوایانەى لەسەریان تۆمار كرابوو ئەم كارە وای لە (ی.ن.ك) كرد كە بە جدی بیر لە كۆنترۆڵی دادگاكان بكاتەوە خاوەنى ئەم بیرۆكەیەش كۆمەڵێ پارێزەرى حزبن كەئێستا بە شێوەیەكى ئاشكرا كار بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژەیە دەكەن .
.ئەوەى جێگاى سەرنجە بەشێك لەناوە پێشنیاركراوەكان مەرجى بوون بە دادوەریان تێدا نیەو خزمەتی (قچائی) یان نیە ،هەروەكو بەشێكی تریان خزمەتیان لە (10) ساڵ كەمترە كە مەرجی خزمەتى (10) ساڵ پێویستە بە گوێرەى یاسای (سلگەى قچائی) هەر بە گوێرەى ئەم یاسایەش پێویستە وەرگرتن بۆ پۆستى دادوەر لە ڕێگەى كێبڕكێى كراوەوە بێت و نابێت كەسی پێشكەش كار هیچ ئینتمایەكى سیاسی هەبێت . ئەم كارەى كۆمیتەى پیشە باڵاكان ناڕەزایی لاى ئەو پارێزەرو یاساناسانەى (ی.ن.ك) دروست كردووە كە ناویان نەنوسراوە .هەروەكو كوتلەو تاقم تاقمێنەكانى ناو حزبیش ئەوپارێزەرانەى خاوەنى بیرۆكەى دانانى ئەو دادوەرانە بوون دابەش بوون بەسەر چەند لێپرسراوێكداو هەریەكەو هەوڵی ئەوەیان داوە كە كەسانى نزیكى خۆیان دابنێن و ڕۆژانەش خەریكى ناو نوسینن بۆ پۆست و ئیمتیازات و كۆكردنەوەى خەڵك لەدەورى خۆیان بەمەبەستى كۆنترۆڵكردنی دادگاكان .
 بە شێك لەو پارێزەرانە پێشووتر كادری حكومى بوون و ئێستا خەریكى كاری پارێزەرین .بە گوێرەى زانیاریەكان بێت دواى ئەوەى ئاسایشى سلێمانى بە ناوە پێشنیاركراوەكان دەزاێت سەرەتا رێگر دەبێت لەبەردەم ناوەكانداو تێبینیان لەسەر چەند ناوێك هەبووە بەڵام پاشان لەلایەن (حمە ستار) پارێزەرى تایبەتى بەرێوەبەرى ئاسایشى سلێمانیەوە بەدواداچونێكى زۆر بۆ لایەنى سیاسی و ئەمنى و كەسایەتى ناوەكان كراوەو رەزامەندى لەسەر سەرجەم ناوەكان دراوە .ئەم (حمە ستارە) پێشووتر ئەفسەرى ئاسایش بووەو لە كەیسى دەست درێژى كردنە سەر رۆژنامەنووس (ئاسۆس هەردى) پارێزەرى (عمر فتاح) بووەو هەروەكو لەسەر هەمان كەیس داوایەكى یەك ملیۆن دۆلار قەرەبووی لەسەر رۆژنامەنووس (شوان احمد) بەرز كردۆتە.(حمە ستار) كە سێكى لووت بەرزو خۆبەزل زانە و سوور بووە لەسەر ئەوەى كە پێویستە سەرجەم ناوەكان كەسی دڵسۆزو گوێرایەڵى .(ی.ن.ك) بن و دواى دڵنیابوون لەوبابەتە ئنجا رەزامەندى لەسەر ناوەكان لەلایەن ئاسایشەوە دراوە . لە داهاتوودا زانیارى ورد لەسەر دواین گۆرانكاریەكانى ئەم بابەتەو دیارترین ئەو پارێزەرانەى كە كار بۆ حزب دەكەن و خەریكى سەرخستنى پرۆژەى حزبن لە دادگادا بڵاودەكەینەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە