بە هەوای هەناسە گهناوییهکهی مامە كلپەی گڕی ئاگرەكە كوژایەوە
Thursday, 19/02/2009, 12:00
ماوەی چەند رۆژێكە میدیا عەرەبیەكان و هەمووسایتە كوردیەكان سەرقالی ئەو كێشەیەن كەلەناو یەكێتی نیشتمانی كوردوستان دا دروست بوەو و بوو بەهۆی أاگەیاندنی دەست لەكار كێشانەوەی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی و چوارئەندامی سەركردایەتی و هەروەها 11ئەندامی تریش خۆیان ئامادە كردبوو بۆ دەست لەكار كێشانەوە .بەڵام لەلای زۆر كوردوستانیان و سیاسەت مەداران روون و ئاشكرابوو كە كلپەی گأی ئەو ئاگرەی ئەو بەأێزانە هەلیان گیرسان بوو زوو خامۆش ئەبێ وە ئەنجامەكەشی وەك ئەو بریارانەی لێ دێ كە لەپێشتر درابوو وە كۆأو كۆبوونەوەیان لەسەر ئەكرا وە ئەنجامەكانیشیان وون ئەبوو وە جەماوەری كوردوستانیشیان پێوە سەرقال كردبوو .
لەراستی دا جەماوەری كوردوستانیان زۆر دلخۆش بوون بەو هەلوێستانەی ئەو ئەندامانەی سەركردایەتی بەڵام ئەو كارە زوو بوو وەپێش وەخت كارەكەیان ئەنجام داو بەزووی گأی ئاگرەكە كوژایەوە و بەرازی بوونیان بۆ جێ بەجێ كردنی داواكاریەكانیان .بەڵام لەراستی دا ئەبوایە ئەو هەلوێستە بە چەند أۆژێك یا چەند هەفتەیەك پێش هەلبژاردن لە كوردوستان دا ئەو كارە بكرایە ئەو سا ئەبوە گۆرینی تێكرایی هەلبژاردن و لاسەنگی هەلبژاردنەكە بەتەواوی ئەگۆرا ؟وەزۆر بە زوویی گۆران كاری لەكوردوستان دا ئەنجام ئەدراو ئەبوە هۆی دلخۆش كردنی جەماوەر و دەسەڵات لەكوردوستان دا ئەگۆرا وە سیستەمی 50 بە50 كۆتایی پێ ئەهات و ئەو گۆران كاریانە ئەكرا .
وەنەجاتمان ئەبوو لەو راگەیاندنانەی هەردوو پارتی دەسەڵات كە لە پێش هەلبژاردن بۆ بەئەنجام دانی داواكاریەكانیان باسی لیوە ئەكەن وە سەرجەم كورد ئەخەنەوە دلە راوكێ بۆئەوەی دەنگیان بۆ بدەنەوە و هەر خۆیان لە گۆرەپانەكەدا دەست بالابن وە چاو ترساندنی جەماوەر بەوەی كە(
دوژمنانی كورد زۆرە و هەول ئەدەن بۆ نەمانی ئەودەست كەوتانەی كەبۆ مان هاتۆتە پێشەوە (مەبەستیان لە و دەست كەوتانەیەت كەبۆ خۆیان رەخساوە) وەهەروەها دەهۆلی شەری كورد و عەرب لێ ئەدەن بۆ چاوبەستی جەماوەر ئەو عەرەبانانەی خۆیان دروستیان كردوو كردیاننەوە بە ئاغا بەسەرمانەوە وەهەروەها هەردولا هاواریانە بۆ یەك بوونەوەی ریزەكانیان بۆ بەهێز كردنی ئیمبراتۆریەتی سۆران وبادینان) ..............
وە لەلای جەماوەری كوردوستان هیچ ئومێدێ نامێنێ بەوەی كە بۆ بەرژەوەندی كورد هەلۆێستی هەبێ و كلپەی گری ئاگر بگەشێنێتەوە و بە هەناسەیەك بكوژێتەوە .وە ئەم هەلۆێستە دیار بۆ بەرژەوەندی تاكە كەسیە نەك بۆ جەماوەر .
لەلای هەمووكەس ئاشكرایە كەیەكێك هەلۆێستێكی هەبوو بەرامبەر بەیەكێك وەداواكاری هەبوو ئەبێ بەرامبەرەكەی بە دەم داواكاریەكەیەوە بێت نەوەك خۆیان بچن بۆ داوای داواكاریەكانیان چونكە لەزۆر كۆنەوە وتراوە هەق ئەسێنرێ وەرناگیرێ وەلەراستیش دا مامە خۆی ئەیزای كەئەم كلپەی ئاگرە زوو ئەكوژێتەوە هەر بۆیە زوو بەرەو رووی نەهات و خامۆش كردنی ئاگرەكەی سپارد بە چەند هاوأێیەكی داواكارەكان و رازی كردنیان كە خۆیان بچنە لای مامە گیان .هەربۆیە مامە ش بەقسە خۆشەكانی و گێرانەوەی چەند سەر گوروشتەیەك بۆیان ووپێ یانی راگەیان كەئێوە خۆتان لەسەركردایەتی بوون وەخۆتان بەشداری تان كردوە لە بەأێوەبردنی دەسەلات و ئیدارەی كوردوستان وەهەر كەم وكوریەك هەبێ رووی خۆتان ئەگرێتەوە ؟وەدواجار هەروەك جاری جاران پێی راگەیاندوون ئێوە چیتان پێ باشە من رازیم و خۆتان سەركردەن وەهەر بۆ دلنەواییان داواكاریەكانیان بۆیانی ئیمزا كردوە وە بۆ جێ بەجێ كردنی داواكاریەكانیشیان ئەگەأێنەوە بۆ كۆر وو كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی وەهەمووان ئاگادارە كە زۆرینەی سەركردایەتی لایەنی مامە یان لامەبەستە وە ئەم كۆبوونەوانەش درێژخایەن ئەبێ تائەگاتە كاتی هەلبژاردن وە ممكنە یەك دوو خالی لێ جێبەجێ بكرێ ئەوانەی كەزۆر دیاروو ئاشكرایە لەلای جەماوەر .یاخود هەر ئەو هەڤالانەی سەر كردایەتی كە كۆرو كۆبوونەوەو نوسراویان بڵاو كردەوە بۆ دەركرنی هەڤالەكانیان ئیستا چۆن هەر وەها بە زووی پاش گەز ئەبنەوە لەو كارەی كردوویانە .
وەلەراستی دا زۆر لە رۆشنبیران و كوردوستانیان ئەیان زانی هەلۆێستی هەرچوار ئەندامی سەركردایەتی و جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی بۆ دەست لەكار كێشانەوەیان لەگەل یانزە ئەندامەكەی تر چاوەأوان كراوبوە.
لەلایەن مامە وە وە زەنگێكیش بوە بۆ پارتی دیموكراتی كوردوستان كە پەیوەست بێ بەو رێكەوتنە ی كەلەنێوانیان دا هەیەوە هەروەها وروژاندنی جەماوەری كوردوستان بۆئەوەی ئاگاداریان بكەنەوە سەركردایەتی هەردەم لەدوای داواكاریەكانیانەوە كار ئەكەن بۆ ئەوە ی جەماوەر بەدەنگیانەوە بێن لەكاتی دەنگ دان و كاری پێویستا؟؟ وە زۆر لایان ئاشكرابوو كەبۆ هەلبژاردنی ئەم جارەی كوردوستان 40% جەماوەر ناچن بۆ دەنگ دان ئەمە لە لایەك وە لاكەی تری ئەوەبوو نەوەك لیستی جیاواز لەلایەن پارتەكانی تری كوردوستانەوە ئامادەبكرێت وەجەماوەر دەنگیان بۆ بدەن .وە ئەم هەلۆێستە بۆ گەرانەوەی خۆشەویستی سەركردایەتی بوو بۆ جەماوەروو هیچی تر .. وەهەموان چاوەروانی جێ بەجێ كردنی ئەو خالانەین لەسەرووی هەموویانەوە گەرانەوەی هەڤاڵانی رەگ و ئەوهەڤالانەی كەدوور كەوتوونەتەوەو سەركردایەتی نوسراویان بۆ نوسیوون .وەنەزانراوە ماوەی جێ بەجێ كردنی داواكاریەكان چەندأۆژێكە یا چەندمانگێكە یاخود درێژخایەنە؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
29 رێبەندان 2708ك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست