نامەیەكی كراوە بۆ ئەوسەركردانەی (كای كۆن بەبا ئەكەن)) لەپێناوی خۆیی دا
Tuesday, 10/11/2009, 12:00
ئەوەی روون وئاشكرایە لەمێژوودا ولە پاش دروست بوونی هەرپارتێك چەندەها نهێنی هەیە چ لەلای
ئەندامان یاخود لای چەكداری ئەو پارتە یاخودلای سەر كردەكان ؟ وە سەركردەكانی هەمووپارتە كان بەردەوام لە هەولی ئەوەدان بۆ گەشە پێدانی پارتەكەیان وەئەیانەوێ پارتەكەیان ببێ بە خاوەن دەسەڵات جا خۆ ئەوپارتە گەر لەسەر رێرەوی بنەمالە یاخود خێلەكی كاربكات ئەوا سەركردەكانیان هیچ بەلایانەوە گرنگ نیە بۆ ئەم مەبەستەش بكەونە دژایەتی ئەوپارتانەی كەلەناوچەكەدا هەیە وەبیریان لەوەنەكردۆتەوە بو ئەم مەرامە چەندها أۆلەی بەتوانا و گیان لەسەر دەست كە چەكیان هەلگرتوە بونەتەچەكدار لە پێناوی ئازادی گەلەكەیان دا ئەبنە قوربانی ناكۆكی پارتەكان وە هەموانیش ئەزانین
كەسەركردەكانی ئەو پارتانە بەرپرسیارن لە دروست بوونی هەر شەروپێك دانێك دا چونكە كەس ناتوانێ بەبێ ئەوان كار بكەن ؟ جا خۆ گەر راستەوخۆ بریار لەخۆیانە وە دەر نەكرێ ئەوا كارێكی وا دروست ئەكەن كە یەكێك لەئەندامەكانیان بكەوێتە شەری دووكەس یاخود دوو خێل یالەسەر ئاودێری كشتوكال یاخود لەسەر پارچە زەویەك ئەوكاتە پارتەكەی یەتە دەنگ و ئەوشەرە گەورە بێت .وە كەسی بەرامبەریش چاوەروانی یەكێكە بە هانایەوە بێت ئالەم كاتەدا ئەوپارتەی دچی ئەوپارتەیە دێتە پێشەوەو خۆی ئەكا بەخاوەن مەبەست بە بەدی هێنانی ئاواتەكانی و لەناوبردنی پارتێكی بەرامبەری هەر هێچ نەبێ وائەكات كە ئەوپارتە دەسەڵاتی كەم كاتەوە لەناوچەكەدا ؟..........
وەگەر بروانینە ناوچەكەی كوردی تا ئەژین بەتایەبەتی ئەوبەشەی كوری باشوری تیا ژیاوە عێراقی عروبە یە وە هەر لە دروست بوونی عێراقەوە پارتی دەسەڵات هەولی داوە بۆ لەناو بردنی هەر پارتێك كە لەناوچەكەدا سەری هەل دابێ نەك دانیشتن لە گەلیا لەبۆ بەرێوەبردنی ووڵات وەباشترین نموونەش بەعسی فاشست بوو . وەگەر بروانینە پەیرەووپرۆگرامی هەموو پارتەكان لە چەند خالێك دا یەك ئەگرنەوە ئەوەش ((گرتەدەسەڵات ,پروپاگەندە ,ئابوونە, هێزی چەكدار(لەناویشی دا دەزگای لەناوبردنی نەیاران ئینجا ئەمەیان هەرپارتێك بەجۆرێ ناوی لێ ناوە).....)))
وەلە سالانی چلەكانی سەدەی پێشودا لەكوردوستانی باشوور یەكەمین پارتی خاوەن چەكدار دروست بوو بە رابەری و سەركردایەتی خوالێ خۆش بوو بەرزانی نەمر لەگەل هەندێ لە أۆشن بیران و سیاسەت مەدارانی كوردوستان ؟پارتی دیموكراتی كوردوستانیان پێك هێنا وە كەوتنە هەولدان لەپێناوی بەدەست هێنانی مافەرەواكانی گەلەكەمان چ لەأێی گفتوگۆ لەگەل أژێمەكانی عێراق دا یاخودشەری چەكداری بۆ بەدی هێنانی ئاواتەكانمان ؟
بەڵام ئەوەی جێی سەرنج بێ و هەتا ئیستاش گەلەكەمان پێوەی ئەنالێنێ ئەوەیە گەر یەكێك لەناو سەركردایتە هەرپاتێك دابێ و بزانێ تۆزی ناوبانگی هەیەوجەماوەرێكی هەیە هەل ناسێ بەدلێكی فراوانەوە ئاواتەكانی شەخسی خۆی وبنەمالەكەی یا خێلەكەی بخاتەئەولاوەو دأێژە بەخەباتی بدات لەناو ئەوپارتەی تیا پەروەردە بوە وناوبانگی تیا دەر كردوە بۆ هێنانە دی ئامانجی گەلەكەی ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
وەگەر بروانینە سەركردەكانی پارتەكانی كوردوستان ئەوە بەدی ئەكەین كە هەرە زۆری ئەوسەركردانە لەخەباتیان دا لە ناوپارتی دیموكراتی كوردوستانەوە دەستیان پێ كردوە و دوای هەولی دروست بوونی پارتێكی سەر بەخۆیان پێكهێناوە وە دەست پێشخەری ئەم كارەش برادەرانی مكتەبی سیاسی پارتی بوون كە ئەم ئاوەیان رشت وە كەوتنەدووبەرەكی لەگەل پارتی دا . رەگی شەری كورد بەكورد كوشتنیان چاند
وەئەوشمان بیر نەچێ كەوەی كەتائیستا بنیاد نانی پارتێكی كردبێ دروست كردبێ و لەسەر دووبەرەكی نەبووبێ وەلە پارتی دیموكراتی كوردوساتان دا سەركردەبوبێت وپاشان هەولی جیا بوونەوەی دابێ تەنها ((كاك نەوشیروانە)) وەدواتر چەندەها پارتی كە دروست بوو بەلام گەر بروانینە ئەوپارتانەی تر ئەبینین هەموویان هەر پابەندن بە دووپارتە سەرەكیەكەی كوردوستانەوە .
وەلێرەدا لەسەركردەكان ئەپرسین كێ تاوان بارە بەرامبەر خوێن رشتنی هەزارەها پێش مەرگە وچەندین دیهاتی روخاوسوتاوهەزارەها سوتاندنی دارستان و دەخل ودانەوێلەو ئاوارەبونی هەزارەها كوردوستانی لە دروست بەنی ئەوشەرانەی ناو پارتەكانتان هەر لە :-
_ شەری براكوژی سالی1964 بەدواوە
_شەری براكوژی لەناوپارتەكان لەناو خۆیان دا یاخود لەگەل یەكتردا وەك شەری(حزبی شوعی لەگەل..؟
شەری حسك لەگەل...؟ شەری ئیسلامی لەگەل...؟ شەری یەكێتی لەگەل.....؟ شەری پارتی لەگەل...؟ وەهەروەها شای شەران شەری براكوژی كەبوو بەهۆی ئەوەی كورد لەسەرجەم دنیادا بەچاوێكی تر سەیر بكرێت وەهەروەها ئەو ناكۆكیانەی كە لەشاخ بوە لەناوسەركردەكان دا كەبۆتەهۆی گەرانەوەی زۆر لەچەكداران بۆ ناوأژێم بە ژێربەژێر لەگەل مسئوولەكاندا كە دوای راپەرین پێی زانراو بە فایل چیەكان ناوبران .
جا بەأیزان ئەی ئەوانەی خۆیان بەسەركردەی راستەقینەی گەلەكەیان ئەزانن و بەوناوەوە هەولی خۆیی وبنەمالەوخێلەكی ئەدەن باوازبهێنن لە سەرگێرانەوەی سەرگەروشتەی درێژایی دروست بوونی پارتەكان وئەوشەرانەی كردویانەوكێ بریاردەربوە كێ جێ بەجێیكردوە؟؟ با نەوەكانی ئیستامان ئەونەوانەی دوای أاپەرین چاویان بەدنیا هەل هێناوە چاوی رووناكیان رەش نەبێ بە كرداری سەركردەكان كەكاتی خۆی كردویانە بائەوانیش دأێژە بەو شەرانەنەدەن كە ئێوە چاندبوتان بۆ ئازادی و سەركردایەتی وسامان بۆ خۆتان وبنەمالەكانتان ؟؟ گەر بەیاسایەكی نێودەولەتی بێ لایەنانە بروانینەهەموو كرداری سەركردەكان
وەئەوكارانەی كردویانە بەبێ رەزامەندی گەل و ئەندامانی پارتەكەیان وەبۆتەهۆی شەرو مال وێرانی كوردوستانیان ئەبێ سەرۆك وسكرتێرو ئەندامانی سەركردایەتی پارتەكان بەرەو دادگا بانگێش بكرێن
بۆ لێپرسینەوەیان لەسەر هەموو شەهیدانی ئەوشەرانەو بێ سەرو شوێن كردنی سەدها خەبات گێرو لەناوبردنی ئەودیلانەی كە دەستیان گرتبو بەسەریان دا ...لەگەل ئەوەی بەتوانای خۆشیان خەباتیان كردوە بەلام جاری وابوە بۆ مانەوەی پارتەكەیان پەنایان بۆ دوژمنانی گەلەكەمان بردوە بۆ رزگار كردنیان لەو شكستەی تێی كەوتوون وەبیری ئەوەیان نەكردۆتەوە یاخود بە سوكیان زانیوە كە لە گەل بەرامبەرەكەی دا دانیشتن بكەن و خۆیان بە گفتوگۆ چارەسەری كێشەكان بكەن .
لەكۆتای دا داواكارین لەبەر بەرژەوەندی خۆتان ئەونهێنیانە و كارە
نا بەجێیانەی كردوتانە دژ بە یەكتر ودژ بە پارتی بەرامبەرتان با
وەك خۆی بە نهێنی بمێنێتەوە باشترە با نەگاتە ئەوكاتەی هەموو
كوردوستانیان لێتان أاپەرنەو داوای دادگایتان بكەن وەئەوكاتە هیچ
جیاوازیەنامێنێ لەنێوان ((فلان و فلان)) د
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست