پارە بەخشینەوە هەر لەزەماوەندا باوە كەی دەنگ بەپارەكراوە
Sunday, 21/06/2009, 12:00
گەر حكومەتی هەرێمی كوردوستان لە یەكەم أۆژی دامەزراندنیەوە بەلای بنەمالەو خێلایەتی وحزبایەتیەوە لای نەدایە ئیستا ئەوەی نەدەویست بكەوێتەهەلەكە سەماوو بەهەر چوار لادا بكەونە پەلە قاژێ بۆ ئەوەی دلی دانیشتوانی كوردوستان خۆش كەن .چونكە خۆشەویستی و أێز لێ گرتن نەبەپارەیە و نەبە سفرە رازاندنەوەو نان خواردنە . گەر ئیستا بە پارە دەنگ بكرێ ئەی چۆن دەنگی دایكی شەهیدان و كەس وكاری ئەو قارەمانانەی لە شەرەكانتاندا شەهید كران و ئەوانەی بەئەسیری گیران بێ سەرو شوێن كران دلیان خۆش ئەكەنەوە چونكەنەپارە و نە هەموو سامانی دنیا نابێتە چركەیەك لە زەردەنەنەی سەر لێوی ئەوشەهیدانەو ئەوانەی تائیستاش نادیارن بۆ دایكیان و كەس وكاریان .ئەی چۆن دل نەوای مندالانی بێ باوكی شەهیدان ئەدەنەوە ؟ئەی ئەوهەموو تەلاروكۆشكانەتان و سامانانەی كۆتان كردۆتەوەولەكوێی ئەشارنەوە چی لێ ئەكەن تا كوردوستانیان برواتان پێ بكات و دەنگ تان بۆ بدات و بلێن بەراستی لەوەتی دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە هەر لە خزمەتی كوردوستانیان وخەریكی ئاوەدان كردنەوەی كوردوستان دابوون بۆیە سەری ئەوەیان نەپەرژاوە دووهۆدەو هەیوانێ بۆخۆیان درووست بكەن تا تیا بحەوێنەوە .
ئەوندەی خەریكی قیرتاوكردنی أێگای ڤێلاكانتان بوون كەلەسەر زەوی داگیر كراوی هاوڵاتیان دروست كراوە
1%1000ئەوە قیرتاوی گوندەكانتان بكردایە ئەوانەی بەبێنان ئەمانەوەو نانەكانیا ئەدا بەبەأێزتان لەكاتی شۆرش دا ؟
بۆلە كاتێك دا كاك عیماد كە وەزیری ئاوەدانكردنەوەبوو پارەی بەسەرجوتیاران دا دابەش نەدەكرد بۆئەوەی
ئیستا بەتەمای ئەوەنەبووینایە تەماتە و سلق و كەوەر وكەرەوز پەلپینەمان لە دەرەوەی كوردوستان بۆ بێت
یا خۆیان پێویستیان بەوجۆرە خواردنانەنیە بۆیە هەولی ئەی نەداوە ؟ئەوتا ئیستا كەوتونەتە هەلپچرینی دەخیلەكانیان كەبە ئارەقی ناوچەوانیان پەیدایان كردوەو ئیستا دابەشی ئەكەن بەسەر فەرمان بەراندا ؟ بابە كاكی جێگر بلێین ئەو پارە بەخشینەوەیە بۆیە ئیستا ئەی كەن ئەزانن كار لەكار ترازاوە دەستیان لە هەمانەكە بچراوە حوكم رانییان لەژێرپێ جووڵاوە وەك لەسەر سەهۆلێ بن خلیسكاوە
وبەتوانەوەی سەهۆلەكەش ئێوە باوتان نەماوە . پارە بەخشینەوە هەر لەزەماوەندا باوە كەی دەنگ بەپارەكراوە ؟ خەیالیان خاوە كەی سامانی میلەت بۆ دەنگ كرین دابەش كراوە بۆ ئەوەی كەكاتێ لەحكومەتا نەمان ئەزانن خەزێنەچۆلكراوە ئیدارەی نوێ پارەی لا نەماوە ؟بەڵام نازانن یاسا سەروەر ئەبێ هەموویان بۆ بەر دادگا أاپێچ ئەكرێ لەدادگادگادا هەتا خەرج كردنی دوا فلسیان لەگەل ئەكرێ وسامانیان بۆ كوردوستانیان و ئاوەدانكردنەوەی كوردوستان خەرج ئەكرێ؟؟؟؟؟؟؟؟؟
زۆرپەندی پێشینان هەیە پێویست لەكاتی خۆی دا بوترێتەوە بۆئەوەی لێی تێی نەگەیشتوە وریا بێتەوە
كەرێ بەپارەی بەفر بكرێ لەئاوا ئەخنكێ
پارەی سپی بۆ أۆژی رەش 1 (پارەتان رەشەو بەكەلكی ئەمرۆ نایە)
ئەوەی فێری بووی بەشیری تەركی نادەی بەپیری
پێت دەلێم كاكە بۆ ئەوەی چۆلەكەم بۆ بگری 2
بە كەس مەلێ فەرموولای سەرەوە بۆخۆت ئەكەویتەخوارەوە
ئەوەندە پەند هەیە مەگەر دوای هەلبژاردن بیرتان خەینەوە
............1- (پارەتان رەشەو بەكەلكی ئەمرۆ نایە
2- پێمان مەلێن كاكە چۆلەكە مەگرەو بەردەمم بەرەلاكە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست