جیوپۆلیتکیای گفت‌وگو.. چۆن و له سه‌ر چی؟
Sunday, 23/12/2012, 12:00
پ.د. فوئادی حه‌مه‌خورشید
گفتوگۆ، یان دانوستاندن، رێگایه‌کی نه‌رمی رامیاریه، گه‌ر کێشه‌کان به‌م رێگایه چاره‌سه‌ر بکرێن، بێ ئه‌وی هێز، یان، چه‌ک به‌کار بهێنرێت، ئه‌وه ده‌بێته‌مایه‌ی قازانج بو گشت لایه‌نه‌کانی گفتوگۆ . له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا دانوستان ئه‌رکیکی قورسی دبلۆماسیه‌ته، به‌لکۆ دبلوماسیه‌ت، خوی به‌گشتی، له‌سه‌ر بنه‌مای دانوستن بنیاتنراوه.
تیپی دانوستاندن ده‌بێ زۆر شاره‌زایی له کێشه‌که(یان کێشه‌کان) و چاره سه‌ر کرد نیان هه‌بێت و، داواکاریه‌کانی له سه‌ر بنه‌مای لای سه‌روی (السقف الاعلى للمگالب) داواکاریه‌کان ده‌ست پێ بکات، نه‌ک له‌لای خوارو (السقف الادنى للمگالب) .چونکه داواکارییه به‌رزه‌کان، توانای مناوه‌ره‌و مساوه‌مه‌کردن و، توانای به‌رنگار بوونه‌وه‌ی فشاری تیپی بهرانبهرهدهدات و، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گاته مافه نزمه‌کان، به‌ڵکو لوانه زیاتری ده‌ست که‌وێ.
به‌هه‌ر حاڵ بێت کورد، بو چاره‌سه‌رکردنی ململانی نێوان هه‌رێم و باغدا، ده‌بێ پێشه‌کی رێگای گفت‌و گۆو دانوستاندن، دیسان بگرێته‌به‌ر. کورد ئهوهچهند جاره، داخه‌که‌م، دانوستاندهن له‌گه‌ل عه‌ره‌بکان ده‌کات و نایباتهوهو کێشه‌کان زۆربه‌یان وه‌کو خۆی ماوه‌نه ته‌وه. فێلبازی سیاسی و زۆرزانی لایه‌نی به‌راببه‌ر له‌گه‌ڵ تیپی کوردا زۆر زۆرتره، چونکه ئه‌وان، له‌گفتوگۆدا، هه‌میشه به‌دوای غه‌فله‌ت و نه‌زانینی تیپی کورد ده‌گه‌رێن و قازانجی لی وه‌رده‌گرن.
عه‌ره‌به‌کان، له‌وه‌تی رێگای سیاسه‌تی خۆ گیل کردن به‌رانبه‌ر مافه ره‌وا کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد یان گردۆته به‌ر، فێربون، له‌کاتی تانگاو بون، یان که چاریان نه‌ما به‌رانبه‌ر داوای مافه‌ره‌واکانی کورد، په‌نا ده‌به‌نه سیاسه‌تی خولقاندی کێشه‌یه‌کی نوێ بۆ کورد، تاکو کورد سه‌رقاڵی کێشه تازه‌که بن و داواکارییه پێشوکانیان دوا بخرێت و، بخه‌وێت و کورد لیی سست بێت.
ئا ئه‌مه‌یه عقڵیه‌تی تیپی به‌رانبه‌ر، که‌کورد، تاکو ئێستا، داخه‌که‌م، نیزانیوه چۆن مامه‌ڵی له‌ته‌ک بکات و به‌سه‌لامه‌تی لیی ده‌رچێت، فه‌رمو ئهوهکێشهکانی یه‌ک به‌دوای یکهکانی به‌غدایه له‌گه‌ل کوردا : ماده‌ی(140)، دوای ئه‌مه کێشه‌ی یاسا‌و کومپانیا نهۆتیهکان، دوای ئه‌مه موچه‌ی پیشمه‌رگه، دواتر هێنانه‌وه‌ی (فرقه12) ی زه‌به‌له‌ح بۆ ناو جه‌رگه‌ی شاری که‌رکوک، دوای ئه‌مانه هه‌موی هێنانی سۆپای ئوپه‌راسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی دیجله بو تۆقاندنی کورد‌و ساپاندنی(ئه‌مری واقیع) به‌سه‌ریاندا.
مل که‌چ کردن بۆ ئه‌م سیاسه‌ته گه‌وجه‌ی به‌رده‌وامی به‌غدا و نه‌بونی (هێزی نه‌جات) له‌م جۆره‌سیاسه‌ته، یان نه‌توانینی زاڵ بون به‌سه‌ریدا، نه‌خۆشیاکی دبلوماسیه‌تی کورده، ئه‌وه‌تا، ده‌ڵین تیپی تازه‌ی گفت‌و گۆی کوردی لهبهغدایه، یان ده‌چێته به‌غدا، نه‌ک بو ماده‌ی(140)، نه‌خێر، به‌ڵکو بۆ چاره‌سه‌رکردنی تازه‌ترین کێشه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ریم!!. به‌ڵی،ئه‌مه‌ش فێڵیکی به‌غا ییه بۆ نه‌جات دانی جه‌نابی مالیکی له‌م قه‌یرانه‌دا، که‌هه‌مو دۆسته شیعه‌کانمان به‌شداریان تیدا کردوه.
هه‌ر ئه‌بێ کورد دانوستاندن له‌سه‌ر (کشانه‌وه‌ی هێز) بکات، نه‌ک موچه‌ی (پ.م.)، یان برگه‌ی(140) ده‌ستوری!!. ئه‌مه‌یه گریی سیاسی کورد له دانوستاندن، به‌مه‌ش ده‌وترێ (جیوپۆلتیکیای خۆش باوه‌ری و غافلگیری) کورده که ئه‌وان به به‌رداوامی قازانجی لێ ده‌که‌ن، ئیمهدش هیچ . له‌م کاته‌شدا کشانه‌وه‌ی هێز، به‌هه‌ر حا ڵ، سه‌رکه‌و تنیکه بۆ جه‌نابی مالیکی و رژیمهشڵهقاوهکهی.
پێشنیارمان بۆ تیپی کورد له‌م دانستوانه،گه‌ر کرا، که‌ده‌بێ هه‌ر بکرێت، ئه‌مه‌یه:
1- گشت دانشتنه‌کانی دانوستاندن ده‌بی تۆمار بکرێت، بهقهڵم و، کاسێت و، ڤیدیوو، گشت مهحزهرهکانی به‌ئیمزا بێت
2-تیپی به‌رانبه‌ر ئه‌بێ دان به‌وه دابنی کهتیپی کۆرد نوینه‌ری پیشمارگهی کوردستانه‌و له‌باتی ئه‌وان گفت‌و گۆ داکات.
3-دانوستانی(کشانه‌وه‌ی هیز) دانوستانیکی تایبه‌ته به (کێشه‌ی هیزی ئوپه‌راسیونی رۆژهه‌ڵاتی دیجلهیهو په‌ره‌سه‌ندنی و) هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به کێشه‌کانی تری نێوان هه‌ریم و به‌غدا نییه .
4- هێزی(ئوپه‌راسیونی رۆژ هه‌ڵاتی دیجله) هیچ بنه‌مایه‌کی ده‌ستوری نییه‌و، ده‌بی ههڵوهشینرێت، گه‌ر تیپی کۆرد نه‌یتوانی ئمهمسۆگهر بکات(وه‌ک بنه‌مای لای سه‌رو)، ئه‌بی به‌هیچ حا ڵ لهکشا نه‌وه‌ێ ته‌واوی له گشت ناوجهدابرینراوهکان که‌متر قبوڵ نه‌کات،و له‌بواری یه‌ک حه‌فته ههڵوهشێنرێت و نه‌مێنێت.
5-ده‌رکردنی فیرقه‌ی (12) له‌شاری که‌رکوک ، له ناوچه‌ی (عڤيم) و (خالش) ی، پر له‌تیرۆر، جێ نشین بکرێێت.
6- رێژه‌ی عه‌سکه‌ره کورده‌کان، له‌گشت خاڵهپشکنینهکانی رێگا و بان، لهخاڵهکهی حمرینهوه تا گشت خاڵه‌کانی هاوبه‌ش له50% که‌متر نه‌بێت.
7-هه‌ر ته‌جاوزێک یان جوڵه‌یه‌کی سه‌ر بازی یان میلیشیایی لهناوچهدابرینراوهکان وکێشهدارهکان گه‌ر له لایه‌ن هێزاکانی بهغداوهکرا، مافی پیشمه‌رگه‌یه کهپێشرهوی بکات بۆ برنگار بونه‌وه‌ی.
8- موچه‌ی پێشمهرگهسرف بکرێت،هیچ پاساوێک ده‌رباره‌ی دواخستکی قبوڵ نه‌کرێت.8
9- ماده‌ی (140) به‌ماوه‌یه‌کی دیاریکراو جێ به‌جی بکرێت و ئه‌وله‌ویه‌تی پێ بدرێت.
به‌بێ ئه‌م مه‌رجانه چونی وه‌فدی کوردستان بۆ به‌غدا مه‌عنای نییه‌و فاشیله.
prof.dr. F. H. Khorshid
Baghdad - Iraq
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست