فهلاح مستهفا سەرۆكى فەرماندەى پەیوەندیەكانى دەرەوى ئەنجومەنى وەزیرانە وهک خۆی بناسن
Wednesday, 08/12/2010, 12:00
سهرنجی کوردستانپۆست: ئهم نووسینه بۆ ماوهیهک سانسۆرکرا و دوای ئهوه ناونیشانهکهیمان گۆڕی و ههندێ وشهی ناشیاویشمان ڵی لابرد، ههروهها پاش پهیوهندیی کردنمان به ههولێرهوه دهرکهوت که ئهم کهسایهتییه ئهوه دههێنێت ئهو ههموو شتانهی له سهر بگووترێت، چونکه راستن و دروست کراو نیین.******************
لە وانیە خوێنەرى بەرێز پێى وابێ ئەم نوسینە بوختان و قسەى هەڵبەستراو بێ بۆ فەلاح موستەفا بەكر(كە ئێستا سەرۆكى فەرماندەى پەیوەندیەكانى دەرەوى ئەنجومەنى وەزیرانە)، بەڵام بۆ دڵنیا كردنەوەى هموو لایەك ئێمە داوا لە لێژنەى نەزاهە ى پەرلەمانى كوردستان ئەكەین كە لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەم زاتە گەندەڵە بكات و تەدقیقی حیساباتى فەرماندەییەكەى بكرێت بۆ ئاشكرا كردنى ئەو هەموو دزی و ههموو کاره ناشرینهکانی كە ئهم بهرپرسه ئەنجامى دهدات.
سەرەتا:
بۆ ئەوەى خوێنەرى بەرێز لەم بابەتە بەباشى تێ بگات داواى لێ ئەكەین یەكەمجار ئەم بابەتە بخوێنێتەوە كە لەكاتێكى پێشووى ئەمساڵا لە ماڵپەڕى كوردستان پۆست بڵاو كرایەوە:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=53e38396بۆچى سایتى كوردستانپۆست؟
چونكە سیستەمى داواكارى گشتى (ئیدیعاى عام) لە باشوورى كوردستان بوونى نیە (و قەد ناشبێ) و هەشبێ سیستەمێكى ترسنۆك و ئفلیجە و تواناى لێكۆلینەوەى تەنانەت لەگەڵ مریشكێكیش نیە. رقت لە كێ بێ لە كوردستان بیكوژە ... و ئەگەر كەسێك شكات نەكات (ئەمە یاسایەكە حزبى بەعس دایناوە) ئەوە بكووژ بەو پەرى ئازادیەوە ئەسورێتەوەو كەس پێى ناڵێت مەرحەبا، بگرە لەلایەن مافیاكانى دەسەڵاتیشەوە پارێزگاری لێ ئەكرێت. ئامانجى بڵاوكردنەوەى ئەم زانیاریانە لە ماڵپەری كوردستان پۆست زیاتر بۆ ئاگاداركردنەوەى هاوڵاتیانى بەڕێزى كوردستانە تا بزانن چ جۆرە بەشەرێك لە باشوورى كوردستان چ جۆرە مەسئولیەتێكیان پێ بڕاوە.
زانیارى پێشتر لە سەر فەلاح موستەفا (ئێستا ناسراو بە فەلاح ئەلیسا).
- بەعسى بووە بە پلەى (نەسیر موتەقەدم) و لەكاتى عەسكەریدا سیخوڕى بەسەر سەربازە كوردەكان كردوە بەرامبەر بە ئیجازە.
- لە شەڕى داگیركردنى كوێت بەشدار بووە (هێزى تۆپخانەى رژێمى بەعس لە فەوجى تۆپخانەى 8ى سەر بە فەیلەقى پێنج) و لە بەرنامەى "وێنەكانى جەنگ" لە تەلەفزیۆنى رەسمیی بەغدا دەركەوتووە (برۆح بددەم نفدیك یا سەدامى قیژانووە).
- پارەیەكى زۆرى حكومەت بۆ مەبەستى تایبەتى سەرف ئەكات بە تایبەتى بۆ حەزە سێكسیەكانى.
- دزى لە كارمەندەكانى خۆى ئەكات و لە ئیفادێكى ستافەكانى بۆ كۆریا پارەى لە ئیفادكراوەكان وەرگرتۆتەوە.
- حەزى لە دەنگ و رەنگى خانمە گۆرانیبێژى لوبنانى ئەلیسایەو زوو زوو سكرتێرە ئافرەتەكانى ئەگۆرێت تا یەكێكى سووكى دەسكەوێت كە لە ئەلیسا بچێت.
زانیارى تازە لە سەر فەلاح ئەلیسا.
- تایتلى خۆى لە (بەرپرس)ەوە گۆریوە بۆ (سەرۆك)...... لە خوارەوە بزانن بۆچى.
- فەلاح موستەفا دوو ژنى هەیە یەكەمیان (أ) و دووەمیان فەرمانبەێكى خۆیەتى و بە دزی بە مەلا مارەى كردوە، لەگەل ژمارەیەكى زۆرى پەیوەندى ناشەری دیکهی ههیه.
- بە بەردەوامى سوكایەتى ئەكات بە حكومەتى بەرهەم ساڵح و وەزیرەكانى.
- فەلاح سەردانى جادووكەر ئەكات تا سیحر لە نێچیر بەرزانى بكات.
- فەلاح وتویەتى:"پیاو نیە لە كوردستان ئەم كورسیەم لێ وەرگرێت و من لەم شوێنە ئەمێنمەوە تا ئەڤینى كچم كولیە تەواو ئەكات و كورسیەكەم لى وەرئەگرێت".
- ئێستا ڤیزە بەرامبەر بە سێكس ئەفرۆشێت.
- تەزویرێكى زۆرى كردووە لە بەڵگەنامەكانى سەفەركردنى خۆى و ستافەكەى تا زۆرترین پارەى بۆ بمینێتەوە.
- بەكارهێنانى د. فوئاد حوسێن بۆ شەرعیەتدان بە چالاكیەكانى.
- سوكایەتى بە نوێنەرەكانى حكومەتى هەرێم لە دەرەوە ئەكات.
- لە ناو فەرمانبە رەكانیدا بە مودیرێكى درۆزن و بەد ڕەوشت و ناتەواو بەناوبانگە و كەس خۆشى ناوێت و نازناوى لە ناو فەرماندەیی پەیوەندیەكان (فەلاح ئەلیسا)یە.
ووردەكارى زانیاریە تازەكان:
- سەرچاوەكان ئەڵێن فەلاح زۆر ئیرەیی بە دكتۆر محەمەد ئیحسان ئەبات (چونكە مەسعود و نێچیر خۆشیان ئەوێت) و محەمەد ئیحسان تایتلەكەى (سەرۆكى نوێنەرایەتى حكومەتى هەرێمە لە بەغا)، فەلاح وتویەتى چۆن ئەبێت حەمە ئیحسان سەرۆك بێت و من سەرۆك نەبم؟ بۆیە فەلاح قەرارى یا ناوى تایتلەكەى خۆى بگۆرێ بۆ (سەرۆكى فەرماندەى پەیوەندیەكانى دەرەوە). پێشتر (بەرپرسى فەرماندە بووە). واتا خۆى بۆخۆى تایتلى گۆریوە لە رقى تایتلەكەى محەمەد ئیحسان، بەلام هۆكاریكى تریش هەیە ئەویش پەیوەندى بە رابردوى فەلاح هەیە لە ناو حزبى بەعسدا. ئەو كاتە بە كوردى بە سەدامى دیكتاتۆریان ئەوت (سەرۆكى فەرماندە)، فەلاحیش ئەو كاتە زۆر سەدامى خۆشویستوە و لە یادى ئەو دا ئێستا ناوى لە خۆى ناوە (سەرۆكى فەرماندەى پەیوەندیەكان).
- هەموو سەرچاوەكانى ناو فەرمانگە كۆكن لە سەر ئەوەى فەلاح چەند ساڵێكە بەدزییەوە فەرمانبەرێكى خۆى هێناوە و بە مەلا مارەى كردوە. بەگوێرەى سەرچاوەكان ئەو فەرمانبەرە لە هەموو سەفەرەكاندا هاورێى فەلاح بووە و بەناوى ئیفادەوە و بە پارەى خەڵكى كوردستان هەردوكیان ئەچن بۆ ئەوروپا و دوبەى بۆ پیاسە و رابواردن.
- فەلاح نێرە سكرتێرێكى هەیە (ع. ر.) كە هەموو شەوێك لە گازینۆكانى جادەى ئیسكان لە هەولێر قومار و ئەزنیف و ئۆكەى ئەكات و جارێكیان لەكاتى قوماركردن (یارى ئۆكەى) ووتویەتى: "فەلاح ئەڵێ نێچیر چەورە و ئەوەى سەر بەو بێت قەد بێ پارە نابێت". ئەو نێرە سكرتێرە (كە بەگوێرەى زۆربەى مۆزەفەكانى فەرماندەیی پەیوەندیەكان).
- دوابەدواى بڵاوبونەوەى راپۆرتى یەكەممان لە مانگى ئادارى رابردوو، فەلاح چەند گۆڕانكاریەكى لە ئۆفیسى خۆى كردوەو دەستى كردوە بە ناردنى سكرتێرە تایبەتەكانى بۆ دەرەوەى وڵات و دامەزراندنى ژمارەیەكى زۆر فەرمانبەرى تازە كە هەموویان سەر بە پارتى دیموكراتى كوردستانن تا جێگاى فەرمانبەرە دەركراوەكان بگرنەوە. فەلاح بە سكرتێرە تایبەتەكانى ووتوە "بڕۆن لە دەرەوە بخوێنن چونكە ئێستا حكومەت فشەیە (مەخسەى كابینەى بەرهەم سالحە) و تا ئێوە یەنەوە نێچیر بۆتەوە بە سەرۆكى حكومەت و دیسان ئێمە ئەبینەوە بە هەموو شتێ".
- جادووگەرى: دوایین زانیارى ترسناك ئەوەیە كە فەلاح توانیویەتى جادوو لە نێچیر بەرزانى بكات و كارێكى واى كردوە نێچیر بە هەموو پێشنیارێكى فەلاح رازى بێت. سەرچاوەیەكى تایبەت و ئاگادار ووتویەتى فەلاح بە بیانۆى چارەسەرى نەخۆشیەكانى سەردانى وڵاتى ئیماراتى عەرەبى كردوە و لەوێ چاوى بە جادووكەرێكى ئێرانى بەناوبانگ كەوتووە كە لە ناوچەى شارجە دادەنیشێت و بە پارەیەكى زۆر (نزیكەى بیست هەزار دۆلار) سیحرو جادووى رەشى بە فەلاح فرۆشتووە و پێى ووتوە بەم جادووە كێت بوێت ئەیكەى بە موستیلەى پەنجەت. فەلاح لە رێگاى بازرگانێكى عیراقی كە ئێستا لە دوبەى نیشتەجێیە ئەم جادووكەرەى ناسیوە. ئەم بازرگانەش ئەم نهێنیەى بە خزمێكى خۆى لە كوردستان ووتوە پاش ئەوەى پەیوەندى بە جادوكەرەكە كردووە تا بزانێ فەلاح چ جۆرە كارێكى لاى هەبووە. ئەو بازرگانە وتبووى من وامزانى فەلاح تەنها بەدواى كچانى رووسى و لیتوانى و مۆڵدۆڤى لە دوبەى ئەگەرێت نەمزانى وەكو هەندێ خەسووى دواكەوتوو بەدواى جادوكەر و شتى واش ئەگەرێت.
- فەلاح كەس لە كوردستان بە پیاو دانانێت: بە سوود وەرگرتن لەو پەیوەندیە تایبەتەى (بە هۆى سیحر و جادوو) لەگەڵ نێچیر بەرزانى دروستى كردوە، فەلاح كارێكى واى لە نێچیر كردوە كە لە پۆستى خۆى بیهێڵێتەوە. لە مانگى تەمموزى 2010 فەلاح بە نێرە سكرتێرێكى خۆى ووتوە نێچیر وەعدى پێیاوە تا كۆتایی كابینەى هەشتەم لە شوێنى خۆى بمینێتەوە. سكرتێرەكەش لە خۆشى (مانەوەى فەلاح كە ئەبێتە هۆى بەردەوامبوونى دزى و گەندەڵیان) رایكردوە ئەم (مژدەیەى) لە نێو كارمەندەكانى فەرماندەیی پەیوەندیەكان بڵاو كردۆتەوە. هەروەها دواى بڵاوكردنەوەى دیعایەیەك لە ناو دائیرەكەى فەلاح ئەلیسا كە گوایە لە كابینەى داهاتوودا (دواى بەرهەم سالح)، سەفین دزەیی ئەبێ بە بەرپرسى فەرماندەیى پەیوەندیەكان، فەلاح بە گاڵتە جاری و تورەییەوە وتوویەتى: "پیاو نیە لە كوردستان ئەم كورسیەم لێ وەرگرێت و من لەم شوێنە ئەمێنمەوە تا (ئەڤین)ى كچم كولیە تەواو ئەكات و كورسیەكەم لى وەرئەگرێت و ئەشبینن بە چاوى خۆتان".
- فەلاح لە رێگاى سكرتێرە تایبەتەكانیەوە بەردەوامە لە پەیاكردن و رابواردن لەگەڵ ئافرەتانى لەشفرۆش. ئێستا هەر ئافرەتێك ئامادە بێت سێكس لەگەڵ فەلاح بكات ئەوە ڤیزاى هەر وڵاتێكى بوێت بۆى وەرئەگرێت. فەلاح هەموو رۆژێك تا 8ى شەو لەگەڵ دوو نێرە سكرتێرى خۆى لە ئۆفیسەكەى ئەمینێتەوە بۆ بینینى كچان و ژنانى لەشفرۆش. فەرمانبەرەكانى تریش لە سەعات 3ى نیوەڕۆە ئەنێردرێنەوە ماڵەوە. فەلاح واى لە نێچیر بەرزانى تێگەیانوە كە ئێواران ئەمینێتەوە بۆ ئیشكردن، بەڵام ئەو ئیشە هەمووى كارى بازرگانیكردنە بە ڤیزەو بەد ڕەوشتی كردنە لەگەڵ ژنانى لەشفرۆش. هەروەها بازرگانى بە بینینى نێچیرەوە ئەكات، ئەو بازرگانانەى كە دهدانەوێ نێچیر ببینن، فەلاح پارەیان لێ وەرئەگرێت ئینجا دیداریان بۆ رێك ئەخات لەگەڵ نێچیر. بۆیە پێویستە لەسەر لوجنەى نەزاهەى پەرلەمان داوا لە وەزارەتى ناوخوى باشوورى كوردستان بكات كامیرەى چاودێرى لە فەرماندەییەكەى فەلاح ئەلیسا دابنێن بۆ رێگاگرتن لەو بەدڕەوشتییەى كە لە ژێر ئاڵاى كورد و كوردستاندا ئەنجام ئەیرێت.
- فەلاح موستەفا هەوڵى یاوە بەدڕەوشتى لەگەڵ میوانە بیانیە ئافرەتەكان بكات. بەم دوواییە باڵیۆزى كۆمارى (چ) لە عیراق سەردانى فەرماندەیی پەیوەندییەكانى كردووە و لەكاتى پێشوازیدا فەلاح سەرى خۆى لێ نزیككردۆتەوە تا ماچى بكات بەڵام خانمى باڵیۆز فەلاحى تهریق كردۆتەوە و نەیهێشتوو ماچى بكات و بە ئینگلیزى پێی ووتوە "من بۆ كارى رەسمى سەردانى ئەم شوێنەم كردوە نەك بۆ ماچ و موچ".
- بەكارهێنانى د.فوئاد حوسێن بۆ شەرعیەت دان بە چالاكیەكانى: لەكاتى كۆبونەوە لەگەڵ نوێنەرانى وڵاتانى بیانیدا لە باشوورى كوردستان، فەلاح توانیویەتى قەناعەت بە فوئاد حوسێن بێنێت ئامادەى كۆبونەوەكان بێت. ئاخر فوئاد حوسێن عیلاقەى چیە بە نوێنەرە بیانیەكان لە باشوورى كوردستان؟ سەرچاوە ئاگادارەكان ئەڵین فەلاح هیچ وەزیرێك یان بەرپرسێكى یەكێتى دەعوەت ناكات بۆ ئەو كۆبونەوانە و پێى وایە ئەو نوێنەرە بیانیانە (بۆ لاى پارتى و فەلاح موستەفا) هاتوون نەك بۆ باشوورى كوردستان. فەلاح بایەخێكى زۆرى داوە بە پەیوەندیەكانى لەگەڵ فوئاد حوسێنى سەرۆكى دیوانى سەركردایەتى باشوورى كوردستان. نهێنى ئەم بایەخەش ئەوەیە بۆ ئەوەى فوئاد حوسێن مەدحى فەلاح بكات لاى مەسعود بەرزانى. بەڵام ئەو پیوەندیەى نێوان فەلاح و فوئاد بە ئاراستەیەكى تردا رۆیشتوە. فەلاح زۆر نوكتە و قسەى بێ مانای بۆ فوئاد حوسێن گێراوەتەوە بە جۆرێك كە ئێستا فوئاد حوسێن بە بێ رێزى لەگەڵ فەلاح هەڵسوكەوت ئەكات و بەسووكى سەیرى ئەكات. لە یەكێك لەو كۆبونەوانەى بەم دواییە لە تەلارى سەعد لە هەولێر لەگەڵ نوێنەرە بیانیەكاندا ئەنجامدرا، كارمەندێكى فەرماندەیی پەیوەندیەكان بەم شێوەیە باسى فەلاح و فوئادى كردوە: " سەرم سوڕما كە بینیم فەلاح فوئاد حوسێنى بردۆتە پەنایەك و نوكتەى بۆ ئەگێرایەوە و بینیم فوئاد حوسێن زۆر بە دەنگێكى بەرز پێ ئەكەنى و بە فەلاحى ووت:" هەى قەشمەڕ واز لەم سوالفانە ناهێنیت؟"، ئەمە یەكەم جار نیە فوئاد حوسێن بەم جۆرە لەگەڵ فەلاح قسە بكات. كەسانى تریش گوێیان لێ بووە فوئاد حوسێن بە فەلاحى وتووە " عاڕسز، موهەریج، قەشمەڕ، سەگ، شەرەفسز". بەڵام لەبەر ئەوەى فەلاح مرۆڤێكى سووك و بێ شەخسیەتە، زۆرى پێخۆشە جوێنى پێ بیرێ.
- ماڵپەڕى حكومەتى هەرێم KRG.ORG: فەلاح خۆى كۆنترۆلى ماڵپەرى حكومەتى هەرێم ئەكات. ئەوەى سەردانى ئەم ماڵپەڕە بكات تێبینى ئەكات كە وێنەو هەواڵەكانى فەلاح موستەفا لەهەموو چالاكیەكانى حكومەت زیاترن. فەلاح چى بكات ئەیكات بە هەواڵ و لەم ماڵپەرە دەست بە سەرە بڵاوى ئەكاتەوە. هەواڵەكانى وەزارەتەكانى ترى حكومەتى هەرێم زۆر كەمن. هەواڵ بڵاوكردنەوە لەم ماڵپەڕە بەگوێرەى مەزاجى فەلاحە، ئەو وەزیر و بەرپرسانەى فەلاح خۆشى ناوێن بە حەیاتیان هەواڵیان لەو ماڵپەڕە بڵاو نابێتەوە. بەگوێرەى توێژینەوەیەكمان، زۆربەى بەرپرسانى حكومى و حزبى بێزیان نایەت هەواڵ و ناویان لەم ماڵپەڕە هەبێت چونكە پێیان وایە ئەم ماڵپەڕە هى حكومەت نیە بەڵكو هى ماڵى فەلاح موستەفایە.
- ئیهانەكردنى نوێنەرەكانى حكومەتى هەرێم لە دەرەوە: فەلاح وا ئەزانێت ئەگەر نوێنەرەكانى حكومەت لە دەرەوە ئیشى باش بكەن ئەوە پێش ئەكەون، ئیتر رۆڵى فەلاح كەم ئەبێتەوە. بۆیە لەناو فەرماندەیی فەلاح بە بەردەوامى سووكایەتى بە نوێنەرەكانى حكومەتى هەرێم لە دەرەوە ئەكات و بە بێ ئیش و دەبەنگ و موزعیج ناویان ئەبات و وەڵامى پرسیار و پێشنیارەكانیان نایاتەوە. فەلاح نایەوێت حكومەتى هەرێم نوێنەرى هەبێ لە هیچ وڵاتێك چونكە پێى وایە ئەگەر ئەو نوێنەرانە سەركەوتوو بوون ئەوە ئیتر فەلاح ئەلیسا رۆلى كەم ئەبێتەوە. ئەم ئیهمالكردنى نوێنەرانە شمولى (قوباد تاڵەبانى) ناكات، چونكە قوباد پەیوەندى لەگەڵ نێچیر باشە و ئەگەر فەلاح تۆزى كلكى بجوڵێنێ ئەوە قوباد بۆى ئەبڕى.
- هەڵسوكەوتى نا ئاسایی لە ناو فەرماندەیی: فەلاح جارێكیان لە حەمامى ژوورەكەى قژى بۆیاغ كردووە و لەو كاتەدا سكرتێرێكى هاتۆتە ژوورەوەو پێى وتووە كاك فەلاح قژت بۆیاغ مەكە لێو ناوەشێ، فەلاحیش بە توورەیی وەڵامى یاوەتەوە و پێی ووتووە "ئەى بۆ فازڵ میرانى قژى بۆیاغ ئەكات؟ دیارە ئەو لە من باشترە".
لەوانەیە خوێنەرى بەرێز پرسیار بكات سكرتێر چۆن ئەتوانێ یەكسەر بڕواتە ژوورى فەلاح و بەم شێوەیە قسەى لەگەڵ بكات بەڵام بەگوێرەى سەرچاوە ئاگادارەكانى ناو فەرماندەیی پەیوەندیەكان لە نێوان فەلاح و پێنج سكرتێرەكەى (شەرم) نەماوە بە رادەیەك كە فەلاح لە بەر چاویان (با) بەر دهداتەوە. جارێكیان فەلاح لە ژوورى خۆى كۆبونەوەیەكى لەگەڵ پێنج سكرتێرەكەى و سێ فەرمانبەرى تر كرد و لە سەرەتاى كۆبونەوەكە فەلاح بایەكى گەورەى بەرایەوە و دەستى كرد بە قاقاى پێكەنین و وتى (غازاتم هەیە)، فەرمانبەرەكانى بە حەپەساوى و سەرسوڕمانەوە بێ دەنگ مانەوە. فەلاح تەحەمولى نەكرد و پێكەنى. فەلاح وتى "چیە، ئەچن لە دەرەوە باسى ئەكەن؟ كەس بڕواتان پێ ناكات".
- گۆرینى سكرتێرە كچەكان: فەلاح لەم چەند مانگەى دواییدا چەندین سكرتێرى كچى گۆریوە، چونكە لاى فلاح كە سكرتێرێكى كچ دائەمەزرێنێت حەز ئەكات سكرتێرەكە لە خانمە گۆرانیبێژى لوبنانى ئەلیسا بچێت و پاشان وردە وردە خۆى لێ نزیك ئەكاتەوە بە مەبەستى ئەنجامدانى كارى بەد ڕەوشتى لەگەڵى. بەڵام كە سكرتێرەكە شەریف دەرئەچێت و لە نیازە گڵاوەكانى فەلاح تێ ئەگات یەكسەر پێى ئەڵێ (نا)، ئیتر فەلاح دەست ئەكات بە ئیجرائاتى بێزاركردن تا ئەو خانمە سكرتێرە دائیرەكە جێ هێڵێت.
- تەزویركردن: فەلاح و سكرتێرە تایبەتەكانى ژمارەیەك وەسڵى سەفەر و كرینیان تەزویركردوە و پارەیان پێ وەرگرتوون. فەلاح بە بەردوامی بە حكومەتى باشوورى كوردستان ئەڵێ "فشەیە" و موحاسبە و لێپرسینەوەى تیا نیە، بۆیە فورسەتە و ئێستا كاتى پارە كۆكردنەوەیە. پێویستە لەسەر وەزارەتى دارایی و لوجنەكانى چاودێرى (ئەگەر هەبن) بە ووردى چاوخشاندنەوە بە وەسڵەكانى كڕین و سەفەرى فەلاح ئەلیسا و سكرتێرەكانى (پێنج سكرتێرن) بكەن و ئەنجامى لێكۆڵینەوەكان بڵاوبكەنەوە.
- ستافی بەرهەم ساڵح و فەلاح: سەرچاوەیەك لە نوسینگەى بەرهەم ساڵح ووتى كاتێ كە فەلاح وەفدێك ئەهێنێت بۆلاى دكتۆر بەرهەم ستافى بەرهەم ئەڵێن "دیسان مەیمونەكەیان لەگەڵە ". لێرەیا كۆدى فەلاح لە ناو مەكتەبى بەرهەم ساڵح "مەیمونەكە"یە و كە ناوى مەیمون یەت لەوێ هەمویان ئەزانن مەخسە لێرە (فەلاح ئەلیسا) یە
- لەكاتى سەردانى مەسعود بەرزانى بۆ پیشانگاى هەولێرى نێودەوڵەتى فەلاح موستەفا لە خۆیەوە و بێ ئەوەى كەس تەكلیفی لێ بكات خۆى كردبوو بە دەلیل و رێكخەرى مەعرەزەكە و نەیهێشتبوو رێكخەرەر راستەقینەكانى پیشانگاكە لە سەرۆكى كوردستان نزیك ببنەوە و دەستى كردبوو بە شەرح كردنى پیشانگاكە بێ ئەوەى هیچیشى لێ بزانێت و ئەمەش ببوە مایەى بێزاربوونى رێكخەرانى مەعرەز و یەكێكیان ووتبوى "سەیرى كەن سەیرى كەن كێ كردى و كێ خواردى".
- فەلاح و دۆمەكان: ژمارەیەك كارمەندى فەرماندەیی پەیوەندیەكان باسى شتێكى سەیریانكرد. فەلاح لە چەند بۆنەیەكدا لەگەڵ نوێنەرانى بیانى لە باشوورى كوردستان دەركەوتووە و زۆر بە نەزانى و ناشرینى سەرچۆپى گرتووە و شایی كردوە. بێ گومان فەلاح لە ژیانى خۆیا تەنها شایی عەرەبى زانیوە (لە كاتی تەلەبایەتى لە موسڵ و لە بۆنەكانى حزبى بەعسدا فێرى شایی عەرەبى و بەزغى كێوەلى بووە). فەلاح داواى لە سكرتێرەكانى كردووە دواى دەوام فێرى شایی بكەن. نێرە سكرتێرێكى فەلاحیش (بە سەیارەیەكى ژمارە شینى ئەنجومەنى وەزیران) تیپێكى دەهوڵ و زورناى دۆمى هێناوە بۆ ناو فەرماندەیی پەیوەندیەكان و لە ژوورى فەلاح دەستیان كردوە بە دەهۆڵ لێیان و زوڕنا ژەنین و ئیتر وردە وردە فەلاحیان فێرى سەرچۆپى بایان بووە.
- نەشتەرگەرى جوانكارى: بەگوێرەى خزمێكى فەلاح (كە فەلاح قسەى لەگەڵ ناكا) فەلاح لە مانگى نیسان و ئایارى 2010 زنجیرە نەشتەرگەریەكى جوانكارى لە نەمساو فەرەنسا ئەنجام یاوەو بەم شێوەیە:
1- نەشتەرگەرى بچوككردنەوەى گەدە بۆ ئەوەى كەمتر نان بخوات (فەلاح زۆر نەوسنە و لە پاش رابولردن لەگەڵ ژنان خۆشەویستترین شت لاى ئەو قوبڵى و گۆشت خواردنە).
2- چوار نەشتەرگەرى لابردنى دووگ و چەورى لە ورگى.
3- دوو نەشتەرگەرى بچوككردنەوەى (خوار پشتى).
4- هەشت نەشتەرگەرى خاڵ لابردن لە مل و دەمووچاووى.
ئەو خزمەى فەلاح لە شوێنێك باسى كردبوو كە ئەگەر فەلاح خۆى ڕووت بكاتەوە ئەوە هەموو لەشى شوێن عەمەلیات و دورینەوەیە تەنها بۆ ئەوەى رەشیق بێت (بۆ ئەوەى ژنە لەشفرۆشەكان زوو لێى بێزار نەبن).
- -بارى تەندروستى فەلاح: سەرچاوەكانى ناو فەرماندەیی پەیوەندیەكانى حكومەتى هەرێم ئاماژە بە تێكچوونى بارى تەندروستى فەلاح ئەكەن و ئەڵێن ئێستا فەلاح دووچارى چەند نەخۆشیەك بۆتەوە لەوانە: شەكرەو دڵ و جومگەكان و فەقەرات و پاڵە پەستۆى خوێن و كۆلیسترۆلى بەرز و مایەسیرى. ئێستێ فەلاح نیوەڕوان تەنها پارچەیەك مریشك یان ماسى بە زەڵاتەوە ئەخوات و گۆشتى سوور و برنج و نان و چەورى و قەیماغ و شیرینى و گیپە و كفتە و شفتە و قۆزى و تەشریب و پیزاى ئەبو پەنیرى تەرك كردوە. ئەگەر ئەو خواردنانەش تەرك نەكات ئەوە (بەگوێرەى دكتۆرە بیانیەكانى فەلاح) جەڵتە لێى دهدا و ئیتر پارتی دیموكراتى كوردستان شەریفترین و دەستپاكترین كارمەندى لە دەست ئەچێ و حكومەتى باشوورى كوردستان هەرەس ئەهێنێ و ژیان لە كوردستان رائەوەستێ. فەلاح ئەلیسا بە بەردەوامى قژى سوبغ ئەكات بۆ ئەوەى مووە سپیە زۆرەكانى بشارێتەوەو و ئەوەى ئێستا سەردانى ئۆفیسى فەلاح بكات تێبینى ئەكات لە تەنیشت كۆمپیوتەرەكەى قوتوێكى پەمەیی هەیە كە چەندین كرێم و مەلحەمى تیایە بۆ چارەسەركردنى چرچى و لۆجى دەموچاوى.
- بارى دەروونى فەلاح: ژمارەیەك كەسایەتى و كارمەندى ئێستا و پێشوو ئەڵێن فەلاح "تەواو نیە". باسى ئەوە ئەكەن كە فەلاح تووشى شیزۆفرینیا بووە و پێنج دەقە جارێك كەسایەتیەكە. بەگوێرەى ئەو كەسانەى قسەمان لەگەڵ كردن فەلاح ئەو كاتانە دڵ خۆشە و پێ ئەكەنێ كە ئێوارانى درەنگ ژنانى لەشفرۆش و كچانى بەد رەوشت سەردانى ئەكەن لە ئۆفیسى خۆى. زۆربەى كاتەكانى تر فەلاح توررەیە و كەسیش نازانێ بۆ. هەر لە خۆیەوە هاوار ئەكا و شەڕ لەگەڵ سێبەرى خۆى ئەكا. كارمەندێ ووتى نیوەڕوى 11ى مانگى ئابى 2010 فەلاح لە ناو دائیرەكە تەنها بە فانیلەیەكى سپى و دەرپێیەكى قاوەیی و جۆرەویەكى رەساسى (بە بێ پانتۆل) سوراوەتەوە.
- بۆ كەس شكات لە فەلاح ناكات؟ سەرچاوەیەكى نزیك لە نوسینگەى نێچیرڤان بارزانى لە وەڵامى ئەم پرسیارە ووتى كێ شكات لە فەلاح بكات؟ ئەوەى بتوانێت بگاتە لاى نێچیرڤان ئەڕوات داواى پارەو مەنسەب ئەكات ناڕوات لاى نێچیرڤان كاتى بى شكاتكردن بكوژێت، بۆیە فەلاح ئەلیسا وەكو ئەو مشكە هەڵسوكەوت ئەكات كە پشیلە ى لێ دیار نیە. بە كورتیەكەى لە باشوورى كوردستان موحاسەبەى بەرپرسان نیە.
- لەكۆتاییدا: پێویستە لەسەر ژنان و كچانى بە شەرەفی باشوورى كوردستان (بۆ پارێزگارى كردن لە شەرەف و حەیا و سومعەت) ى خۆیان بە هیچ شێوەیەك لە فەلاح ئەلیسا نزیك نەكەونەوە و كارى لەگەڵ نەكەن چونكە فەلاح موستەفا بەكر (ناسراو بە فەلاح ئەلیسا) مرۆڤێكه ههرچی خهسلهتی رهوشت و شهرهف بێت نییهتی ، درۆزن و دز و گەندەڵە.
سەبارەت بە نووسەرى بابەت: سەركەوت ئەحمەد (ناوێكى خوازراوە) رۆژنامەنووس و نوسەرێكى كوردپەروەرى باشوورى كوردستانە و بابەتى سیاسى و شیكارى بۆ رۆژنامە سەربەخۆكان ئەنوسێت و سەرچاوەى زانیاریەكانیشى ژمارەیەكى زۆرى كارمەندانى حكومەت و بەرپرسانى حزبەكانى باشوورى كوردستانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست