لەڕانیە دزبە گەندەڵ بە ڕۆژى دە نەخۆش بكوژە ئاسایە ، بەس گۆڕان مەبە
Sunday, 10/06/2012, 12:00
ماوەیەكە خەڵكێكى زۆر بەتایبەتیش دكتۆر و كارمەندانى تەندروستى سنوورى پشدەرو بیتوێن باسى كارە نایاسایى و هەڵسوكەوتە ناشیرینەكانى بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیەو ستافەكەى دەكەن هەر كارمەندێكى تەندروستى لەو سنوورە دەدوێنێ بەدەیان گلەیى و ناحەقى و نادادیت بۆ باس دەكا كەڕۆژانە لەم بەڕێوبەرایەتیەو نەخۆشخانەكانى ئەم سنوورە ڕوودەدات بەشێوەیەك ڕەشبینى و ساردبونەوەى كارمەند لەخزمەتكردن و دەوام گەیشتۆتە لوتكە ، تاكە شتێك مایەیى خۆشحاڵى بێت ئەوەیە خەڵك باشتر ماهیەتى یەكێتى و شۆڕە سوارەكانى ناو ئەو حزبە بەناو سۆشیال دیموكراتەى لەم سنوورە بۆ دەركەوت كەتەنها كاریان پەردەپۆشكردنى گەندەڵى و لێدانى خەڵكى دڵسۆزو ماندووە ، بەپێیى ئەو زانیاریانەى هەیەو كارمەندانى تەندروستى سنوورەكە باسى دەكەن لەڕانیە لاى بەڕێوبەرى گشتى و ستافەكەى لەسنوورى پشدەریش لاى دكتۆر هێمنى قەڵادزێ و ستافەكەى كەهەردووكیان لەلایەن لێپسراوى مەڵبەندى ڕاپەڕینەوە دەستیان ئاوەڵا كراوەو پشتگیرى دەكرێن چى دەیكەن بیكەن ئازادن بەس ڕێگە نەدەن خەڵكى گۆڕان پۆست وەرگرێ و بێتە پێش وەدەبێ بەهەموو شێوەیەك دژایەتى بكرێن بۆیە دەبینین (دكتۆر كارمەند پەرستیار كارگوزار شوفێر پاسەوان) چەندە دڵسۆزبێت چەندە ماندووبێت چەندە خزمەت بكات ، خاوەنى دەیان ساڵ خزمەت و خەبات و تێكۆشان بێت كەگووتیان گۆڕانە ئیدى تەواو ڕێگەنادەن سوپاس و پێزانینیشى بۆ بكرێت لەنوێترین داهێنانى سەیرو سەمەرەشیاندا بۆ پەردەپۆشكردنى تێكرایى دزى و گەندەڵى پیاوەكانى خۆیان بەتایبەتیش بەڕێوبەرى كارگێرى نەخۆشخانەو مەڵبەندە تەندروستیەكانى سنوورەكە كەپیاوى حزب و ئەڵقە لەگوێیى خۆیانن كارمەندێك بزانن گۆڕانە لەبەڕێوبەرایەتى وەك لیژنە دەینێرن بۆ بەدواچوون بۆ ئەوەى لەلایەن بەڕێوبەرى كارگێرى نەخۆشخانەكان سوكایەتیان پێ بكرێ و گوێیان لێ نەگرن بۆئەوەى ئەگەر دوایى شتێكیش ڕوویدا یان لیژنەى وەزارەت هات بڵێن ئێمە لیژنەمان پێكهێنا بەسەرۆكایەتى فڵانە كارمەند (كەبەحساب گۆڕانیشە) كەچى ئەوەتا چاوپۆشى كردووە لەو هەموو دزى و گەندەڵیە ئەمە چەند جارێك لەڕانیەو قەڵادزێ ڕوویداوە بەڕێزان دامەزراوەیەكى خزمەتگوزارى وەك تەندروستى ئاوا وێران و سەرگەردان بێت ئەمە ڕێنمایى و كاركردنى بێت ئێوە بڵێن خەڵك دڵى چی بەو ووڵات و مەملەكەتە خۆش بێت ؟ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست