بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ژنێڤ- سویس
Sunday, 06/02/2011, 12:00
چه‌ندپارت ورێکخراویک
بانگه‌واز بۆ:
- حیزب و لایه‌نه کوردستانییه‌کان
- حیزب و لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی
- هه‌موو مرۆڤێکی ئاشتیخۆاز و به‌ویژدان
ڕێژیمی ئیسلامی ئیران بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه و به مه‌به‌ستی چاۆ ترسێنکردنی خەڵکی کوردستان، چالاکوانانی کورد له سێداره ئه‌دا، کۆڵبه‌رانی سەرسنوور گولەباران یان گوندەکانی سەرسنوور بۆردومان ئەکات و ئێستاش به ده‌یان لاوی کورد له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا چاوه‌ڕۆانی جێ به جێکرانی حۆکمی له سێداره درانن.
له پێناو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی سێداره له ئێران‌دا و به تایبه‌ت بۆ بێزاری ده‌ربڕین له سه‌پاندن و جێ به جێکردنی ئه‌و سزایه به سه‌ر چالاکوانانی کورد و ئێرانی‌دا، کۆمیته‌ی سویسی هه‌ر یه‌ک له حیزبی د‌یمۆکراتی کوردستانی ئێران, چاودێری کوردۆساید چاک، ناوه‌ندی زاگرۆس، کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، له شاری ژنێڤ و له به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان خۆپیشاندانێک ساز ده‌که‌ن.
بۆ به‌رزتر کردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیمان، داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین که ئاماده‌ی ئه‌م خۆپیشاندانه بن .ئاماده‌بوونتان نیشانه‌ی مرۆڤدۆستی و گیانی نیشتیمانپه‌روه‌ریه و وه‌فایه‌کیشه بۆ زیندانییانی سیاسیی ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی نێو گرتووخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
3.02.2011
حزبی د‌یمۆکراتی کوردستانی ئێران کۆمیته‌ی سویس
چاودێری کوردۆساید چاک / کومیته‌ی سویسرا
ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێڤ
ڕێکه‌وت: 2011/02/10 سه‌عات 1 تا 3 ی دوانیوه‌رۆ
شوێن: Palais de Nations بۆ گه‌یشتن ده‌توانن تره‌می 13 و 15 بگرن
هه‌ر لایه‌نێکی تریش ده‌یه‌وێت به‌شدار بێت له‌گه‌ڵمان، ده‌توانێت له رێگه‌ی یه‌ک له‌م ژماره ته‌له‌فونانه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه بکات: 076 56 00 277 ، 076 404 57 46 ، 076 237 57 17
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست