چەند ڕۆژێك لەمەو بەر ئەو هەواڵە لەم سایتە پڕخوێنەرو بوێرەى كوردستانپۆست بڵاوكرایەوە، كە زیاتر لە 26 كادیرى لقى4 دژ بە شەماڵى كۆنە جاش و بەرپرسى دەزگایى پاراستن بۆ مەسعود و مەسرورو مەكتەبى سیاسى بەرزكردەوە، كە ژمارەیەكى زۆر لە كادیران و ئەندامان و لایەنگرانى پارتى لە سنورى لقى 4_21 دەنگیان بە كاك نەوشیروان...
دوایى تێكشاندن و هەرەسهێنانى پارتیەكانى سلێمانى لە هەڵبژاردنەكانى 7/3 بەرامبەر بە گۆرانخوازان ، كە بەقەدەر هەموو موچە وەرگرەكانى سنورى لقى 4 دەنگیان نەهێناوە كە لەسەر حسابى پارتى پارەیان بۆ براوەتەوە! هەروەها بێدەنگى مەسعود لە هەموو ئەو دیاردەو نەهامەتیانەى بەسەر پارتیەكانى سنورى پارێزگایى سلێمانى هاتووەو،...
پارتى بە درێژایى مێژوو هەمیشە داهێنانى لە خیانەت و جنایەت و پشتیوانى پیاوخراپان كردووە، لە گشت قۆناغەكانى مێژوودا بنەماڵەى بارزانى عاشق و هۆگرى كەسانى خوێنڕێژوو پاشەڵپیسى و جاش و نۆكەران و سیخورشان بووە، هەر لەسەردەمى مەلا مستەفاوە تا مەسعودى كوڕى ئەوەندى بۆیان لوابێ دەرگا گەورەكانیان بەڕووى خیانەتكاراندا...