پارتى لە سلێمانى (شێخ سەرهەد جواد)كۆنە ئەفسەرى گاردى كۆمارى ڕژێمى بەعسى بائید و ژمارەیەك جاش ، بە پلەى بەڕێوەبەرى گشتى بە (2400)ملێۆن و چوارسەد
Friday, 19/02/2010, 12:00
پارتى بە درێژایى مێژوو هەمیشە داهێنانى لە خیانەت و جنایەت و پشتیوانى پیاوخراپان كردووە، لە گشت قۆناغەكانى مێژوودا بنەماڵەى بارزانى عاشق و هۆگرى كەسانى خوێنڕێژوو پاشەڵپیسى و جاش و نۆكەران و سیخورشان بووە، هەر لەسەردەمى مەلا مستەفاوە تا مەسعودى كوڕى ئەوەندى بۆیان لوابێ دەرگا گەورەكانیان بەڕووى خیانەتكاراندا كردوەتەوەو دە هێندە لە كەسانى تێكۆشەرو دڵسۆز و ر ِابردوو پاك و بنەماڵەى شەهیدان داخستووە!
لەماوەى دەستەڵاتى خۆجێەتى هەردوو حزبى فەرمانڕەوا لە شارەكانى كوردستان لەماوەى هەژدە نۆزەدە ساڵى ڕابردوو، بە جۆرێك پشتیوانیان لە خائین و نۆكەرانى بەعسى بائید كردووە، كە منداڵى قۆناغى بنەڕەتیەكانیش هەستیان بەو سیاسەتە بۆگەنەى پارتى و یەكێتى كردووە، لە شەڕى ناوخۆ تا جاش و خائینێك دەكوژرا دەیان پێشمەرگەو هاوڵاتیانى دڵسۆز و لایەنگرانى هەردوو حزب دەكوژارن، بە پێچەوانەشەوە تا پێشمەرگەیەك و كەسوكارى شەهیدێك بەسەر دەكرانەوە، دەیان خائین و پیاوكوژو پۆڵ پۆل بەسەردەكرانەوە!
تا مووچەى بنەماڵەى شەهیدان 100 هەزاریان بۆ زیاد دەكرێت، دەیان و بگرە سەدان پیاوخراپ و جاش و ئەفسەرانى گاردى كۆمارى ڕژێمى بەعسى لەناوچوو، بە مۆنیكاو خانوو بە بڕینەوەى دیوەخانانە بەسەردەكرانەوەو تا ئەمڕۆش ئەم داهێنانانە لەلاى پارتى و بنەماڵەى 31ئاب درێژەیى هەیە!
بۆ نمونە تا خوێنەرانى ئەم ماڵپەڕە كورد پەروەرە بزانن بە ژمارەو ناوەوەو بەشێك لە ژیانامەى ئەو خائینانە دەخەینە ڕوو كە یەك ڕۆژ لە لە حكومەتى هەرێم كاریاننەكردوەو دانەمەزراون و ، كەچى بە بەڕێوەبەرى گشتى هەموویان خانەنشین كراون:
شێخ سەرهەد جواد سەرگەڵویى تا ڕژێمى بەعس مابوو ملازمى دوو نەجمە بووەو دواتریش كراوەتە كارگێڕى لقى 4 و چەندینجار ئیمتیازو پارەو سەیارەى وەرگرتووەو دواجاریش پارتى وەك ڕێزلێنان و ئاوڕدانەوە بە پلەى ئیدارى بەڕێوەبەرى گشتى خانەنیشنى كردووە كە مووچەى مانگانەى2400000 دینارى بۆ بڕاوەتەوە مووچەى كارگێرى لق 4 یش لە دارایى مەكتەبى سیاسى وەردەگرێت و لە هەڵبژاردنى 25 تەموزى ڕابردوودا دەنگى بە پارتى نەدا!
تا ڕاپەڕین خزمەتى بەعس و بەشدارى ئەنفالەكانى كردووەو ئەمڕۆش تا مردن ژیانى خۆى و منداڵەكانى مسۆگەر كراوەو، لە سلێمانى و هەولێر چەندین خانووى داوە بەكرێو 3 كۆمپانیاى بازرگانى بێسنورى هەیەو لە گوندى ئینگلیزى 6 خانووى كڕیوەو هەمووى داوە بەكرێ و لەگەڵ باندە لەشفرۆشەكانیش پشكى هەیە!
___حەمە گرێزەى تا ڕاپەڕین معتەمید و مفەوزى ئەمنى عەربەت بووەو دواتریش كراوەتە بەرپرسى كاروبارى ماڵە پێشمەرگەكانى سنورى عەربەت، ئێستا كارگێرى لقى 4 و بەرپرسى دارایى و ئیدارەیە و بە ڕێوەبەرى گشتى خانەنیشین كراوە2400000 دینار مانگانەیەتى و مووچەى كارگێرى لقیش وەردەگرێت
___حاجى جەمال لە كاتى بەعسدا ڕەفیق حزبى و جەیش شەعبى بووەو ، یەكێك بووە لەوانەى سەدان كەسى بۆ جەنگى ئێراق ئێران ڕاپێچ كردووە، لە ڕاپەڕینەوە بەرپرسى ناوچە بووە لە سنورى لقى 4 و دواتریش لقى 21 ئاوەدانكردۆتەوەو جگە لەمووچەى كارگێرى مووچەى بەڕێوەبەرگشتى وەك خانەنشین وەردەگرێت!
___شێخ ستار عەواڵانى تا بەعس مابوو ئامرسریەى فەوجى خەفیفەبووەو بەشدارى شەڕەكانى پێشمەرگەو ئەنفالەكانى كردووەو شەوڕۆژ لە پیڕەمەگروون جل و بەرگى جەیشى شەعبى لەبەردابووەو ئەمڕۆ بەرپرسى مەكتەبى ڕێكخستنى لقى 21 پارتیەك جەیش شەعبیەو ئامر سریەكى وەك ستار عەواڵانى هەڵیدەسوڕێنێت، 3 مووچە وەردەگرێت مووچەك كارگێڕیى و مووچەك هاوكارى و مووچەیەك بەڕێوەبەرى گشتى!
___ئازاد ئەمین جاش خەفیفە بوەو دواتریش پیاوى ئەمنى سلێمانى وتا سوتاندنى ئەمنە سورەكەو پاشانیش بۆتە ئەندام ناوچە لە سنورى لق4 پارتى و ئێستا كارگێرى لقى 21 و مووچەى كارگێرى و بەڕێوەبەرى گشتى خانەنشینى وەردەگرێت !
___ئەحمەد ئاغا و حەمە پَنجوێنى و بەیان ساڵح ئەو كچەى بە فڕۆكەى هەلیكۆپتەر بەشدارى لە ئاهەنگى نەورۆزى ساڵى 1984 لە سورداش كردوو دواتر كەوتە خوارەوە قاچى شكاو بەرپرسى یەكێتى ئافرەتانى سلێمانى حزبى بەعس بووە، ئەمڕۆش پارتى و فازیل مەلیح بە هاوكارى فازیل میرانى بە رشێگەى (هینەكەى) كردویانەتە كارگێرى لقى 21 و ئیستاش كراوەتە كاندیدى پارتى لە سلێمانى بۆ پەرلەمانى بەغداد، مستەفا ئاغایى كۆنە ئامرسریەى جاشى پشدەر، ئەمانە هەر هەموویان پەیوەندیان بەڕژێمى بەعسەوە هەبووەو ئەمڕۆش هەموویان كارگێرى لقى 4 و 21 و سەدان كوڕە شەهید و تێكۆشەرو پێشمەرگەى دێرینى پارتى لە ڕیسوابووندا لە دژى ئەم خائینانە دەنگیان بە گۆڕان و كاك نەوشیروان داوەو ئەمجارەش هەر دەنگ بە كاكە نەوەكەى سلێمانى و شارى گۆڕانخوازان دەدەن!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست