مەسرور بارزانى لەسەر بڵاوكردنەوەى هەواڵێكى پاراستنى لقى 4 لە ماڵپەڕى كوردستانپۆست، شەماڵى گومرگى جنێو باران كرد!
Tuesday, 23/03/2010, 12:00
چەند ڕۆژێك لەمەو بەر ئەو هەواڵە لەم سایتە پڕخوێنەرو بوێرەى كوردستانپۆست بڵاوكرایەوە، كە زیاتر لە 26 كادیرى لقى4 دژ بە شەماڵى كۆنە جاش و بەرپرسى دەزگایى پاراستن بۆ مەسعود و مەسرورو مەكتەبى سیاسى بەرزكردەوە، كە ژمارەیەكى زۆر لە كادیران و ئەندامان و لایەنگرانى پارتى لە سنورى لقى 4_21 دەنگیان بە كاك نەوشیروان و گۆڕاندابوو!
سەرچاوەیەكى نزیك لە سەلام عەبدوڵڵا بەرپرسى لقى 4پارتى لەسلێمانى ئەوەى دركاندووە، كە مەسرور بارزانى بەرپرسى دەزگایى ئاژانسى پاراستن نیوەڕۆى ئەمڕۆ زیاتر لە نیو دەمژمێر بە تەلەڤۆن جنێوبارانى شەماڵ عەلى(شەماڵى گومرگ) كردووە لەسەر ئەو ڕەفتارە حەیابەرەى كە بە هۆى دەنگدان بە گۆڕان سوكایەتى بە پێشمەرگەو كادیران و ئەندامانى پارتى كردووە، نەك هەر ئەوە مەسرور بە شەماڵى گووتووە: بۆ ئەوەى خۆت لەو تێكشاندن و دۆڕاندنە بە هەڕەش و چاوسوركردنەوە بشاریتەوە، گەر دەتویست پارتى لەو سنورە سەركەوتووبوایە، وازت لە گەندەڵى و دزینى میزانیەو خواردنى ئەو كادیرو معتەمیدانە ت نەدزیایەو، سەردانى هاوڵاتیانت بكردایەو خۆت بە شێر نەزانیتایەو، ئەوەشى پێگووتووە: كە نمزانیوە تۆ جاشى خەفییفە بووى و لە ساڵى 1988 تەسلیم بە بەعس بوویتەوە، ئێستا لات بەرم دەڵێن كوردستانپۆست شەماڵى لابردووە، بەڵام دڵنیابە هەموویت پێدەهێنمەوە و، نەشمزانیوە كە 7 خانووت لە سلێمانى و هەولێر شەقڵاوە هەیەو باخچەیەكیشت لە سیتەك هەیەو خەریكى بەدڕەوشتیت؟!
خوێنەرى بەڕێز...
بڕوانن كە چۆن مەسروربارزانیش لەلایەن پیاوەكانى و دەزگاكەیەوە خۆڵكراوەتە چاوى و خودا دەزانێ شەماڵ چەند گەنجى سلێمانى و دەوروبەرى لە كونە تاریكەكانى ئاكرێ و سەرى ڕەش و سەڵاحەدین و لاى خۆى دوند كردووە، بە نووسینى ئەو ڕاپۆرتە چەواشەكارانەى كە بۆ مەسعود و مەسروریان بەرزكردۆتەوە؟!!
ئەوەتا پاش زیاتر لە 19 ساڵ تازە بە تازە مەسرور بەرپرسى گەورەترین دەزگاى تیرۆرست و خۆێناوى بۆ ئاشكرابووە، كە بەرپرسى دەزگاى پاراستنى سلێمانى جاش بووە، داخۆ ڕۆژانە چەند هاوڵاتى بێدیفاعى بە تۆمەتى جاش و ئەمنەوە ڕیسواكردووەو لە خوێنى خۆیانى گەوزاندووە! كە تەنها ڕقى لێانبووەو لە گوڵ پاكتربوونە و نهێنى ئەویان لابووە...
هەر بۆ وەبیرهێنانەوە لە مانگى شوباتى 2009 دا شاندێكى خاچى سوورى نبێودەوڵەتى سەردانى لاى مەسروریانم كردبوو، تەنها لەسەر ئەوەى زۆرترین گەنجى هەندەرانى لە ئەوروپا سكاڵایان لەسەر شەماڵى گومرگ تۆماركردوەوە، كە بە تۆمەتى یەكێتى و ئیسلامى و پیاوى بەعسەوە لە دەست ئەو هەڵهاتوون و، شاندەكە لەكاتى گەڕانەوەیان داوایان لە مەسرور كردبوو واز لە گەنجى كورد بهێنن با وەك خۆیان بیربكەنەوە، نەك بە ترساندن و تۆقاندن و كوشتن و داوایى ئەوەیان كردبوو، كە شەماڵى گومرگ پیاوێكى ئازانیە بەڵكو ترسنۆكە بۆیە ئازارى خەڵكى داوە!
دوێنێ سلێمانى بە دەست كەریم چەمچەماڵى و عەلە لوت ماسى و ئاسۆى قومری و بەكرى ڤاتەوە گیریان خواردووەو ئەمڕۆش بە دەستى شەماڵى كۆنە جاشەوە!
سەلام عەبدوڵڵا ئەوەشى باس كردبوو كە بڵاوبوونەوەى هەواڵەكەى كوردستانپۆست هەمووى ڕاست بوو، بۆیە مەسرور بارزانى هێنایە سەر هێڵ تا شەماڵ جنێوباران بكات..........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست