کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


26 كادیرى پێشكەوتووى لقى 4 پارتى لە سلێمانى، لە ناڕەزایینامەیەكدا داوایى لابردنى شەماڵى گومرگى كۆنە جاشى دوێنێ و بەرپرسى ئەمڕۆى دەزگاى پارا�

Thursday, 18/03/2010, 12:00


دوایى تێكشاندن و هەرەسهێنانى پارتیەكانى سلێمانى لە هەڵبژاردنەكانى 7/3 بەرامبەر بە گۆرانخوازان ، كە بەقەدەر هەموو موچە وەرگرەكانى سنورى لقى 4 دەنگیان نەهێناوە كە لەسەر حسابى پارتى پارەیان بۆ براوەتەوە!
هەروەها بێدەنگى مەسعود  لە هەموو ئەو دیاردەو نەهامەتیانەى بەسەر پارتیەكانى سنورى پارێزگایى سلێمانى هاتووەو، بەتایبەتى كە زیاتر لە 48 ڕۆژە بەسەر دابەشكردنى مووچەى كادیرەكاندا تێپەڕیوەو، لەوەش كارەساتر لە ڕۆژى 8/3 وە ڕۆژێك دوایى هەڵبژاردن دەزگایى پاراستنى لقى 4 كەوتۆتە لێپرسینەوەو لێكۆڵینەوەو ئازاردانى دەروونى ئەندامان و كادیرانى پارتى لەو سنورە بە هۆى ئەو ڕاپۆرتانەى كە بە چەواشەكارى بۆیان بەرزكراوەوەو كە گوایە دەنگیان بە گۆران داوەو دەنگیان بە پارتى نەداوە!
لەم ڕوەشەوە زیاتر لە 300 كادیر بۆ ژوورە تاریكەكانى پاراستن بانگكراون و بە خراپترین شێواز مامەڵەیان لەگەڵدا كراوەو ئەم دیاردەیە بۆتە هۆى وازهێنانى فەرمى زیاتر لە 200 كادیرى پلە جۆراوجۆرى سنورى لقەكانى 4 و 21 پارتى لە سنورى سلێمانى!
ئەم حاڵەتە وایى كردووە جۆرێك لە ئاشبەتاڵ و وازهێنانى تەواو ڕێكخراو ناوچەو بارەگاى لقى 4 و 21 بگرێتەوەو، توڕەیى و ناڕەزایى و هەموو بەرپرسانى ئەو لقانەى گرتۆتەوەو، بەم هۆكارانەوە كۆدەنگیەك لەلایەن 26 كادیرى پێشكەووتووى لقى 4 دروست كردووە كە لە ناڕەزایى نامەیەك بۆ مەكتەبى سەرۆكى پارتى و مەكتەبى سیاسى و پاراستنى گشتى بەرزكراوەتەوە، كە ناكریچت لە جیاتى توێژنەوەو دیراسەتكردن و هۆكارەكانى دەنگنەدانى پارتیەكان بە ئسلوب و شێوازى بەعسیانە پەیرشەوبكرێت و زۆربەى ئەو تێكۆشەرانەى پێشمەرگەى دێرینى ئەیلول و گوڵان بوونەو لەلایەن، كە سێكى وەك شەماڵ عەلى ناسراو بە (شەماڵى گومرك) كە كۆنە جاشێكى فەوجە خەفیفەكانى ڕژێمى بەعس بووەو لاى شێخ عەلى سیرینى جاش بووەو ئەمڕۆ كراوەتە بەرپرسى هەستیارترین و بایەخدارترین دەزگاى ئەمنى پارتى كە تەنها ئەركى سوك كردن و ناشرین كرنى خەباتى ئەو تێكۆشەرانەیە، كە جۆرێك لە تورشەبوونیان پێوە دیارە بەهۆى سەختى و گرانى ژیان و نەبوونى یەوە!
لەكاتێكدا شەماڵى كۆنە جاش لە ڕۆژانى ڕاپەرینەوە هەر بەرپرسى دەزگاى گومرگ و دارایى و داهات بووەو ، تا ئەمرۆ توانویەتى زیاتر لە 3 ملێۆن دۆلار كۆبكاتەوەو چەندین خانوو باڵەخانەو باخ و بێستانى هەیەو كە ڤێلاى تیا دروست كردووە!
بە پێى ئەو سەرچاوەیە لەو 26 كادیرە 2 كارگێر و 5 ئەندام لق و 18 ئەندام مەكتەب و ئەوانى دیكەش هەمووى كادیرانى ناوچەكانن!
بۆ پاراستنى ژیانیان ناوى ئەو كادیرانە هەموو پارێزراون تا ئەنجامى ناڕەزایى نامەكەیان دەردەكەوێت.
شەماڵى گومرگ لەماوەكانى ڕابردوو پارەى و میزانیەى 28 معتەمیدى پاراستنى لقى 4 لەماوەى 2 ساڵدا بە وەسڵى تەزویر بۆ خۆى بردووەو، ئەوانیش بە ڕێگەى شێخ (ع) دەنگى خۆیان بۆ مەسرور  بەرزكردۆتەوەو ئەوانیش لێژنەیەكیان بۆ دزى و گەندەڵى و وەسڵە تەزویرەكانى شەماڵى گومر ك پێكهێناوەو تا ئەوەى لەناو شارى سلێمانى 3 خانووى بە كرێ گرتووە گوایە بۆ كارى ئەمنیە، بەڵام بۆ كارى بەدڕەوشتى و لەشفرۆشى بەكارى هێناون و تەنانەت ناوى سۆزانیەكانیش بۆ سەرووى ئەو بەرزكراوەتەوە1
لە ناڕەزایە نامەكە ئاماژە بەوە دراوە گەر بێتوو شەماڵ لانەبرێت ئەوا بە شێوازى تر لە میدیاكانى ڕایى خۆیان دەدەبڕن!.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە