وەفدی کوردستان
Thursday, 22/11/2012, 12:00
هۆنراوەی : ئارام محەمەد غەریب
کێشەی نەتەوەیی کورد لە گەڵ بەغدادا کێشەیەکە پەیوەستە بەبیرو بۆچوونی شۆفێنی عەرەبەوە ، هێرش کردنە سەر کوردستان (کوردلاند) هێڕشە بۆ بەکۆیلە کردنی گەلی کوردو دابرانی لە کەمترین مافەکانی ئازادی مرۆڤایەتی ، ئەمە کلتوورو ئایدیای عەردەبی یە لە سەردەمەکانی میژووەوە بۆ کۆیلە کردنی گەلانی دیکەی ناعەرەب، وابەستەیی کورد بە عێراقەوە تاوانێکە بە هەموو ویژدانی مرۆیەکی کورد هیچ بەرژەوەندی وبەهایەکی مرۆڤایەتی و یاسایەکی نوێخوازی هاوبەش لە نێوانی ئەو دووگەلەدا نی یە لە خوێنڕشتنی دێرینەی مێژووەوە تاوەکو ئەمڕۆ لە لایەن گەلی سەردەستەوە بۆ گەلی بن دەستە پەیڕەوی کراوە وەک ئەنفال و ڕاگواستن و کۆمەڵکوژی سەرجەمی دیاریترین دیاردەکانی ئەو ستراتیژیەن کەلە بیری عەرەبایەتی دا ڕەنگی داوەتەوە .
ئەم هۆنراوەیەش دەربڕینێکە بۆ ئەو ئایدۆلۆژی یە نەتەوە پەرستی یە: هومێددەکەم لێم پەسەند بفەرموون
وەفدی کوردستان سەرگەردان هاتوو
ئاوات هەڵگری خەیاڵی نوسستوو
بەسە ڕێبڕین ، ئەم هاتووچۆیە
بەبێ ئامانجە ئەم گفتوگۆیە
ئاگری ناوخۆی بەغا خۆش دەکەن
کڵپە لە ماڵی خۆتان بەردئەدەن
بەرەوخوار رێگا دەبڕن ئەمجارە
بۆ ئامانجێک ، کە ئاسۆی نادیارە
ڕێگاتان کۆسپەو پێچەو هەزاران
دابەزین سووکەو سەرکەوتن گران
ئەمڕۆ لای شیعە دەستوور وەهایە
ئازادی دژی ویستی خودایە
فیدراڵی ودەستوور یاخود ڕزگار بوون
لای ئەوان هەڵەی لاپەڕەی مێژوون
مافی گەلان وچارەی خۆنووسین
لە ناو فەرهەنگی ئیسلاما کوا ؟ نین
کێش لە گەڵ شیعە بۆ گەل بکۆشێ
دەبێ عەمامەو جبە بپۆشێ
دەبێ سەرتاپا ڕەش کا تاشانی
سوێند خوا بەناوی سەدرو سستانی
لەبەر دیوانی پاشای حوکمی ڕەش
سەرنەوی بکاو کڕنووش با بۆ عەرش
ئەی یاوەرانی فیلی پاشای گێژ
کەی باوی ماوە فاتیحەو دەستنوێژ
گەر تێدەکۆشن کە نوێ بینەوە
دەبێ لە عێراق جیاببینەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست