جه‌لال تاڵه‌بانیی مام، یان سکرتێری سووک و خۆفرۆشه‌کان؟
Monday, 06/04/2009, 12:00
ئه‌م مامهسووکهی به‌دریژایی ته‌مه‌نی سووکایه‌تی به کورد کردووه و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسیه‌کانی خۆی و مانه‌وه‌یدا بۆ گه‌یشتن به پۆست و جێگه‌ی هیراخیانهی سه‌رووتر، بێ شه‌رمانه و بێ ته‌ڕبوون ده‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌موو دوژمنان تێكه‌ڵ کردووه و خزمه‌تی کردوون، نه‌ته‌وه‌که‌شی جار بهجهههندهم. ئه‌وه‌ته له ئه‌سته‌مبووڵ هه‌ستی 40 ملیۆن کوردی بریندار ده‌کات و له‌پیناو خزمه‌تێکی جاشانه‌ی وه‌ک عه‌بدوڵا گوڵ و ئه‌ردۆغان سه‌ربه‌خۆیی کوردانی کردۆته خه‌ونی شاعیران. ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ ئه‌حمه‌دی خانێ و حاجی قادری کۆیی و قانع و هێمن بمانایه داخۆ چۆن ڕیسوایان ده‌کردی و به‌شیعری شاعیرانه به‌ردبارانی خۆت و پیاوه‌کانی نزیک تۆیان ده‌کرد. داخۆ ئه‌وانیش وه‌ک من به تۆ و نێچیری ئیدریس بارزانیان نه‌ده‌گووت ئه‌و ئاڵا نه‌بوو که له به‌رامبه‌ر عه‌بدوڵا گووڵه چوونه ژیری، به‌ڵکوو ئه‌وه په‌ڕۆیه‌کی پیسی زارۆکێکی زۆڵی توورک بووکردیان به‌سه‌رتاندا و له سوکان سووکتریان کردن.
ئه‌م مامه ڕوورهشهی دز و درۆزنه‌ی مافیاکان، ئه‌م مامه‌ی سه‌رۆک جاش و سکرتێری جاشه‌کان، ئه‌م مامه بێشه‌رمه‌ی، به‌رپرسه بێشه‌رمه‌کان، ئه‌م مامه جاسووس و به‌کرێگیراوی ده‌زگاکانی مخابه‌راتی ئیقلیمی، ئه‌م مامه نۆکه‌ره‌ی هه‌موو دوژمنانی کورد، ئه‌م مامه بکوژه‌ی سه‌دان هه‌زاران ژن و پیاو و منداڵ و منداڵی کورد، ئه‌م مامه به‌ڵاو دێوه‌زمه‌ی ده‌یان ساڵه به سه‌ر میلله‌تی کورده‌وه‌یه، ئه‌م مامهبێ ڕێزه‌ی بێڕێزه‌کان، ئه‌م مامهچڵکاوخۆر و کاسه‌لێسی دوژمنان و هه‌موو پیسخۆرهکان ،
ئه‌م مامه‌یه‌ی که له دوژمن زیاتر زیانی داوه له میلله‌تی کورد به ناوی کوردایه‌تیی و فرت و فێڵی سیاسه‌ت و گه‌مه‌ی داگیرکه‌رانه‌وه، ئه‌م مامه‌ی لهبهرسووکی خۆی کوردی به‌به‌رده‌وام سوک کردووه، ئه‌م مامه‌ی قه‌ت خه‌می خه‌ڵکی کوردی نه‌خواردووه، ته‌نها بیری لای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و دوژمنانی کوردبووه، ئه‌م مامه‌ی که ده‌بێ دوای مردنی وه‌ک عیسمه‌ت ئینونو، هه‌ر که‌سێک به‌لای گۆرهکهیدا تێپه‌ڕی ده‌بێ تفێکی لێبکات.
هه‌ی مامه‌ی بێ ره‌حم و بێویژدانی هاوپه‌یمانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی مافیا و دزونۆکهری بێگانه!
رۆژێ دێت هه‌ردوولاتان ده‌که‌ونه به‌رشه‌ق و ڕق و کینه‌ی جه‌ماوه‌ر و شار به‌ده‌رتان ده‌که‌ین، یان له‌ڕیگه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه تۆڵه‌تان لێده‌که‌ینه‌وه، هه‌روه‌ک چۆن پارتیDTP و براکانمان له کوردستانی باکوور به پشتیوانی قه‌ندیلی سه‌ربه‌رزی کچ و کوڕانی گه‌ریلا ئه‌ردۆغان و هه‌موو حیزبه توورکێکانیان ڕاونا و زووربه‌ی هه‌ره‌زۆری گوند و ناحیه و قه‌زا و شاره‌کانی کوردستانیان لێسه‌ندنه‌وه.
ئه‌مڕۆ گه‌ل هۆشیاره و که‌سانی ڕووره‌ش و بێڕێزی وه‌ک تۆ و مه‌سعودیان ناوێت، ته‌نانه‌ت ئێوه ڕێزی سۆزانی یه‌کیشتان لای گه‌ل نه‌ماوه، سۆزانی، که به ناچاریی له‌شی خۆی ده‌فرۆشێ، به‌ڵام ئێوه شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی خۆتان و میلله‌تێکتان فرۆشتووه
ئه‌وه‌ی تۆ و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کردتان ده‌رحه‌ق میلله‌تی کورد، کوردایه‌تی نه‌بوو جاشایه‌تی بوو، خزمه‌ت نه‌بوو خیانه‌ت بوو، شۆڕش نه‌بوو شۆتڕبوو.
ڕێبین که‌رکووکی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست