عومه‌ر ئیسماعیل خاوه‌نی کۆمپانیای چیمه‌نتۆی ماس هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له دانیشتوانی کڵاشکه‌ران ده‌کات
Monday, 18/01/2010, 12:00
دوێنێ پاش نیوه‌ڕۆ 17/01/2010 عومه‌ر ئیسماعیل خاوه‌نی کارگه‌ی چیمه‌نتۆی کۆمپانیای ماس هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له نوێنه‌ری گوندی کڵاشکه‌ران(عومه‌ر کڵاشکه‌رانی) ده‌کات.
عومه‌ر ئیماعیل به‌هاوکاری کۆمپانیای ماس کارگه‌یه‌کی وه‌به‌رهێنانی له بازیان و له گوندی کڵاشکه‌ران له‌دووتوێ ی وه‌به‌رهێناندا کردۆته‌وه. دیاره ئه‌م کارگه‌یه له‌سه‌ر زه‌وی خه‌ڵکی گونده‌که‌یه‌و به‌بێ قه‌ره‌بووکردنه‌وه ده‌ستیکردووه به‌کاره‌کانی.
خه‌ڵکی ئه‌و گونده که 80 ماڵن و داوای مافی خۆیانکرد، عومه‌ر ئیسماعیل داوای له کۆته‌ر ڕه‌سوڵ کرد که هێزێکی بۆ بنێرێت و ئه‌ویش نزیکه‌ی 500 چه‌کداری له‌ناوچه‌که‌دا بڵاوکرده‌وه و ته‌واوی ده‌شتاییه‌کان و به‌رزاییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان کرد به ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌کراو. به‌مه‌ش خه‌ڵکی گونده‌که توشی زیانگه‌لێکی گه‌وره هاتن و زه‌وییه‌کانیان به دێمه‌کار مایه‌وه و نه‌یانتوانی هیچ کارێکی کشتوکاڵی بکه‌ن.
له‌نێوان ئه‌م هێزه‌دا و خه‌ڵکی گونده‌که‌دا شه‌ڕ و پێکدا هه‌ڵپرژان درووست بوو و تاکو به‌ڕفاندنی خه‌ڵك و لاوانی ئه‌وێ ویستیان چاره‌سه‌ری بکه‌ن، به‌ڵام هه‌رزوو خه‌ڵکه‌که دژیان وه‌ستانه‌وه و داوای ده‌ست به‌جێ ئازادکردنی گه‌نجه‌کانیان کرد.
خه‌ڵك چوونه لالای کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و داوایان لێکرد که هێزه‌که‌ی بکشێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و نه‌یکرد و تاکو ئێستاش ئه‌و هێزه له‌و ناوچه‌یه‌دان.
دووای بێنه و به‌ره‌یه‌کی زۆر له‌دادگادا خه‌ڵك تووانی له‌ڕێگای یاساییه‌وه قه‌ره‌بووکردنه‌وه بسه‌پێنن به‌سه‌ر عومه‌رئیسماعیلدا و له‌وێشدا ده‌رکه‌وت که کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ شه‌ریکێتی له کارگه‌که‌دا.
پاش یه‌ك ساڵ و نیو، بڕیاردرا پاره‌ی قه‌ره‌بوو کردنه‌وه بدرێته خه‌ڵك. که‌چی عومه‌ر ئیسماعیل به‌پشتی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ئه‌م کاره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به‌ته‌له‌فۆنی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی له نوێنه‌ری خه‌ڵکی گوندی کڵاشکه‌ران(عومه‌ر کڵاشکه‌رانی) کرد و پێ ی ووتووه (بۆ هه‌موو مێژووی خه‌ڵکی بازیانت نه‌سیحه‌ت ده‌که‌م، ده‌تکه‌م به‌قوربانی فیشه‌کێك). هه‌روه‌ها ووتوویه‌تی(من ده‌سه‌ڵاتم له‌پشته، هه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش ده‌تکوژم و چاویشتان به قڕانێك ناکه‌وێت). هه‌روه‌ها ووتوویه‌تی(کوردستان و گونده‌که‌ی تۆش موڵکی منن نه‌کو ئێوه. ئێوه بێجگه له‌کۆچه‌رییه‌کی شاخه و شاخ و بێ ماڵ و حاڵ و هه‌رچی و په‌رچی شتێکی تر نین، به‌عس ده‌بوو پێش هه‌موو که‌سێك ئێوه‌ی ئه‌نفال بکردایه. به‌ڵام دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه له که‌مترین ماوه‌دا و له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌مووتان ئه‌نفال ده‌که‌م).
ئێمه داوا له‌ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان و حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان و بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کان و هێزه شۆڕشگێڕه‌کان و ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان (کوردۆساید) و ڕۆژنامه‌نووسان و کۆمه‌ڵگای کوردی و بیانی ده‌که‌ین بێنه ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌م ناهه‌قییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و پیاوه‌کانیان که ده‌یانه‌وێت به‌ئشکرا نه‌ك هه‌ر سه‌روه‌ت و سامان و گوند و ماڵ و حاڵ و زه‌وی و زاریان داگیر بکه‌ن، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت جارێکی‌تر پاکتاویشیان بکه‌ن و بیانکوژن له‌ژێر ناوی ئه‌نفالکردندا.
داوا ده‌که‌ین خه‌ڵکی کوردستان چیتر بێده‌نگ نه‌بن له‌ئاست ئه‌م ناهه‌قییه گه‌وره‌یه‌دا که جارێکی دی ده‌یانه‌وێت ئه‌نفالمان بکه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان نه‌ك حکومه‌تی عێراق و سه‌ددام، به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتی کوردی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست