به‌ڵێ ئیستا له‌هه‌موو كات زیاتر كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فایه
Sunday, 30/04/2017, 20:55
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى پێیان وایه گه‌ڕانه‌وه و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا هیچ له بارودۆخه‌كه ناگۆڕێت و خه‌ڵكى خۆیان ئه‌بێ ببن به نه‌وشیروان مسته‌فا ، بێ هیچ گومانێ ئه‌م بۆچوونه زۆر دووره له ڕاستیه‌كانه‌وه ، چونكه كاتێ ئه‌وانه‌ى سه‌ركردایه‌تى مامۆستا ناڕازییه به‌ڕێزه‌كانیان ئه‌كرد له غیابى نه‌بوونى به‌ره‌یه‌كى سیاسی‌دا كه باوه‌ش بۆ داواكاریه ڕه‌واكانیان بكاته‌وه ، هه‌موومان بینیمان چۆن ده‌زگا ئه‌منیه داپڵۆسێنه‌ره‌كانى یه‌كێتى ڕۆژانه سووكایه‌تى پێ ئه‌كردن و دواتر ئوتومبیلهكانى سووتاندن و زیندانیكردن و كاره‌كه‌ش به‌و جۆره به‌رده‌وام بوایه ئهشیانكووشتن و چه‌ند بكوژه ترسنۆكهكانى رووداوه‌كانى حه‌ڤده‌ى شوبات ده‌ستگیركران هه‌رئه‌وه‌نده ئه‌وانیش لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌كرا .
كه‌واته بوونى ڕه‌وتێ یان به‌ره‌یه‌ك یان حیزبێكى جه‌ماوه‌رى بۆ ڕاسته‌وخۆ پشتیوانكردنى خه‌ڵكى ناڕازى و هه‌ژار و برسیكراو بنه‌ماى سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامبوونى ئه‌م جۆره ناڕه‌زاییانه ، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مێژوو ، ئه‌گه‌ر لینین و ترۆتسكى و ستالین و هاوه‌ڵه‌كانى سه‌ركردایه‌تى ڕاسته‌وخۆى ئه‌و خه‌ڵكه‌یان نه‌كردایه كه ساڵى 1917 له شهقامهكانى سانت بترسبۆرگ هاواریان ئه‌كرد (نانمان بده‌نێ برسیمانه) گوایا شۆڕشى به‌لشه‌فى سهرئهكهوت ؟! ، ئه‌گه‌ر هه‌وارى بومیدیان و محمد بلقاسم و هاوه‌ڵه‌كانى سه‌ركردایه‌تى شۆڕشى جه‌زائیرى خاوه‌ن یه‌ك ملیۆن شه‌هیدیان نه‌كردایه ڕزگاریان ئه‌بوو له داگیركه‌رى فه‌ڕه‌نسى ؟! ، ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نى نیشتیمانى و كه‌سانى وه‌ك دانتۆن و رۆبسپیر و مۆلان كه هه‌ڵگرى فه‌لسه‌فه‌كانى ڤۆڵتێر و جان جاكرۆسۆ و مونسیكۆ بوون ڕابه‌رایه‌تى شۆڕشى فه‌ڕه‌نسیان نه‌كردایه قه‌ڵاى سته‌مى باستیل ئهڕوخێنرا ؟! .
به ده‌یان و ده‌یان نموونه‌ى تر ، هیچ پاساوێ نیه بۆ له‌وه زیاتر دواخستنى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى خه‌ڵكى برسى پێى وایه تاكه تروسكایى تاریكستان و گه‌نده‌ڵستان و قاتوقڕى یه‌كێتى و پارتیه ، كاتى خۆى بیرمه كاك (ئارام ئه‌حمه‌د) ى نووسه‌ر و روناكبیر گله‌ییه‌كى له‌كاك نه‌وشیروان كرد به‌وه‌ى بۆچى ئه‌چێته پرسه‌ى دایكى مه‌سعود بارزانى دیكتاتۆر و سته‌مكار و ناچێته پرسه‌ى شه‌هید كاوه گه‌رمیانى یان شه‌هید زه‌رده‌شت عوسمان یان هه‌ر شه‌هیدێكى تر‌ى حه‌ڤده‌ى شوبات ؟! ، من هاوڕاى بووم پیاوى خاكى ئه‌بێ له‌سه‌نگه‌رى خه‌ڵكى برسى و هه‌ژاردا بێت به‌هه‌موو لێكدانه‌وه‌یه‌ك.
ئیستاش خه‌ڵكى زه‌لیل و هه‌ژاره و تووڕه‌ییان له لووتكه‌ش تێپه‌ڕیووه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به به‌هاى ملیاره‌ها دۆلار نه‌وت ئه‌فرۆشرێ كه‌چى حكومه‌تى جووت بنه‌ماڵه مووچه وه‌كو خۆى ناده‌ن و خۆشیان وه‌ك سوڵتان و شاهه‌نشا ئه‌ژین و دێن و ئهڕۆرن ، بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ى كاك نه‌وشیروان به‌و مه‌رجه‌ى رابه‌رایه‌تى جوڵاندنى شه‌قامى برسى و تووڕه بكات ئه‌ركێكى زۆر گرنگه ، ئه‌و جه‌ماوه‌ره چه‌وساوه‌یه ئاماده‌یه خۆى بدات به‌كوشت بۆ قووتى خۆى و ماڵ و منداڵى به‌مه‌رجێ به‌ره‌یه‌كى ڕێكخراو سه‌ركردایه‌تى بكات به‌ره‌و ڕاپه‌ڕین و خرۆشان ، تازه ئێمه لهسایهیى ئه‌م دوو بنه‌ماڵه مافیا و دز و ستهمكارهیا هه‌موو شتێكمان له‌ده‌ستداوه و هیچمان نیه بیدۆڕێنین ، مه‌گه‌ر هه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌بوو ئه‌ندازیارى ڕاپه‌ڕینى به‌هارى 1991 بوو دژ به ڕژێمه به‌عس ، ده‌ى خۆ ئیستا به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان یه‌كێتى و پارتى یه‌ك ملیۆن كه‌ڕه‌ت زیاتر له‌به‌عس به‌دڕه‌وشتر و ستهمكارترن ، لایه‌نى كه‌م به‌عس ده‌ستى نه‌ئه‌برد بۆ قووتى خێزان و ماڵ و منداڵى خه‌ڵكى .
بۆیه به‌ڵێ پێویسته كاك نه‌وشیروان هه‌رچى زووه بگه‌ڕێته‌وه و رابه‌رایه‌تى ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژار و سته‌مدیده‌یه بكات كه ته‌نها به لاشه زیندوون ده‌نا له‌ناخه‌وه رۆژى هه‌زار جار ئه‌مرن و ئابروویان خوێنى لێ ئه‌تكێ ..
كاوه به‌مۆ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست