کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكى كراوە بۆبەرێز كاك نەوشێروان

Tuesday, 01/02/2011, 12:00




دیارە پەیامى گۆڕان پەیامى حەق وڕاستیە بەهیواى ڕزگاركردنى كۆمەڵگاى كوردەوارى لەدەست زوڵم وزۆردارى وگەندەڵكاران ودزو جەردەكانى كۆمەڵگایان ناشیرین كردووە ...
جابۆجێبەجىَِ كردنى ئەم پەیامە پێویستیمان بەخەڵكانى دەست پاك وڕابردووپاك و خۆشەویست لەناوجەماوەر هەیە بۆ رابەرایەتى وپێشڕەوى ئەم پەیامە .. ناكرێ جەماوەر نموونە بە هەڵسووراِوانمان بێننەوە بەگەندەڵى !!!!
بەڵام ئەوەى سەیرە لەشارى هەولێر یەكێك ئەم ناوەى لەخۆى ناوە ! خەڵكى هەولێر باشى دەناسن شایەدى دەدەن و دەڵێن ئەگەر (سەمەد بێتواتەیى) دەورى هەڵسووڕاوى گۆڕان ببینێ وخۆى بەدەم ڕاستى خەڵك بزانێ ئەوا لەئێستاوە گۆڕان لەهەولێر پێویستى بەگۆراِنێكى تر هەیە چونكە ئەم ناوبراوە لەساڵى هەشتاكان پەیوەندى بەڕێكخستنى یەكێتى كرد ودواتر گیراو ئیعترافى لەسەر برادەرەكانى كردو لەدواى ڕاپەرین بەناوى زیندانى سیاسى وخزمى (ڕەشۆ)كرابەلێپرسراوى كۆمیتە لە 31ى ئابى ساڵى 1996 ئەم سەیارەى یەكێتى بۆى كڕیبوو بلوزێكى زەردى لەبەركردوو خۆى و سەیارەكەى تەسلیم بەئاسایشى پارتى كردوگوتى پەشیمانم كارم لەگەڵیان كردووە ... دواتر ڕۆیشتەكۆیەو لەململانێ خراپەكانى ناویەكێتى ئەم سەمەدە چوار پارچە زەوى وەرگرتووە وئێستاش ناوى لەلیستى 617 ى مەڵبەندى هەولێر هەیەبۆوەرگرتنى زەوى پێنجەم چەندین ئیمتیازى وەك سەیارەو پارە ...هتد بەڵام دواجار لەساڵى 2005 ویستى ببێتە پارتى پەیوەندى (بەپشتوان سادقى) مەسئولى لقى دووى پارتى كرد.. بەڵام یەكێتى سەردانیان كردو مقابیلى ئیمتیاز گێرایانەوەو كردیان بەڕاوێژكار لەوەزارەتى گواستنەوە بووبەپیاوى (بورهانى سعید سۆفى) دواى بورهان خۆى خانەنشین كرد و(كۆسرەت)داواى لێكرد پەیوەندى بەگۆڕان بكات وبۆسوودى خۆى دواتر داواى لەكۆسرەت كرد لەناوحزب بیكاتەوە بەمەسئول بەڵام داواى لێكرد بەئاشكرا بڕواتەناوگۆڕان وپێى گوت دواتر خۆم ئاگادارت دەكەمەوە ودەڵێم وەرەوە !!!! جا ئەمەیە ئەوانەى زیان لەگۆڕان دەدەن ونایەڵن گۆڕانكارى پێویست لەووڵات بكرێت بۆیەداواكارین لەبەڕێزتان ئەم گەندەڵانە دوربخرێنەوەو ئەم جاسووس وهەلپەرستانە لەپرۆسەى چاكسازى دووربخرێنەوە لەبەر ئەوەى زیانى گەورەیان هەیە .بەناوكادیرێكى ترى گۆڕان بەناوى (ساماڵ عبداللە)كەلەمەڵبەندى هەولێركارگێرى مەڵبەندبوولەمەڵبەندلەسەردزى دەركرا.ناوبراولەپێش ڕاپەرین لەشارى كركوك (نەسیرمتقدم)بووڕابردوویەكى قێزەونى هەیەجگەلەمەش كۆنە(هینە)ئەم ناوبراوەش خۆى بەهەڵسوڕاوێكى گۆران دەزانێت ولەناوگۆڕان كراوەتەبەرپرسیش لەشارى هەولێر.داوالەبەڕیزكاك(نۆشێروان)دەكەین چیترڕێگانەدات كەسانى گەندەڵ وپاشەڵ پیس بێنەناوگۆڕان .لەبەرئەوەى زۆربەى خەڵكى كوردستان ئومێدى زۆریان بەبزوتنەوەى گۆڕان هەیەكەلەستەمووناعەداڵەتى ڕزگاریان بكات .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە