بۆ ئه‌وانه‌ی به‌هه‌ڵه له گۆڕان گه‌یشتوون
Monday, 12/10/2009, 12:00
نامه‌که‌ی سه‌باح عه‌لی و نوسینه‌که‌ی شۆخان خان و چه‌ند قسه‌یه‌ک له‌ملاولا له‌سه‌ر پیاوه به‌ئه‌زمونه‌کانی کایه‌ی سیاسی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانم خوێنده‌وه به‌راستی تێگه‌یشتم که سیاسه‌تکردن پێویستی به کامڵی عه‌قڵی هه‌یه ، جارێ ئوبێت له‌وه تێبگه‌ین که هوڵ و کۆششی ئه‌وانه‌ی باڵی ریفۆرم بوون له‌ناو یه‌کێتی ئێستا له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندان هه‌وڵێکی خۆنه‌ویستانه و بێوێنه بووه له کوردستان ، خه‌ڵکانێک له ئه‌و په‌ڕی پله‌ی سیاسی و ئیداریدا بن و واز له پۆسته‌کانیانیان بهێنن له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک ،ئه‌مه له‌مێژووی دور و نزیکی سیاسی حیزبی کوردی‌دا روویداوه؟ ئه‌مانه شایانی ده‌سخۆشی و ته‌قدیری گه‌وره‌ن که ئه‌و ده‌لاقه گه‌وره‌ی ته‌قلیدی سیاسیان بۆ شکاندین ، له‌بیرمان نه‌چێت ئه‌مانه کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی و بزوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌که بوون له‌ناوچه‌کاندا ،به‌رێزان سیاسه‌ت ته‌نها مه‌قاله نوسین نیه ،سیاسه‌ت هونه‌ری کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکه ، ئێستا ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌وه‌نده‌ی کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌که‌ن ریفۆرمه‌کانی ناو گۆڕان له‌که‌دار بکه‌ن ئه‌وه‌نده به‌کاری تره‌وه خه‌ریک نین ،ئیتر بۆ ئێوه دێن و به‌میزاجی خۆتان پۆلێنی که‌سه‌کانی ناوگۆڕان ئه‌که‌ن و ئه‌تانه‌وێ گۆڕان ته‌نها به میزاجی ئێوه کاربکات و ئه‌وه‌ی له میزاجی ئێوه‌دا جێی نابێته‌وه ره‌تی بکه‌نه‌وه؟ من له کاک سه‌باح ئه‌پرسم ئه‌ڕی تا عوسمانی حاجی مه‌حمود نه‌هاته کفری و چه‌ند رۆژێک مایه‌وه ئێوه له نوسینه‌گه‌که‌دا له کۆمه‌ڵێک که‌س تێنه‌ده‌په‌ڕین .. ئه‌گه‌ر بهاتایه‌وه هه‌موو ریفۆرمه‌کانی کفری بهاتنایه‌ته ده‌ره‌وه ئه‌زانی ئه‌و ده‌نگانه‌ی هات چه‌ند زیاتری ده‌کرد .
به‌رێزان کاتی ئه‌وه‌یه له ناوگۆڕان خۆشه‌ویستی بۆ یه‌کتر دروستبکه‌ین نه‌ک یه‌کتر بشکێنین ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی کار بۆ گۆڕان ده‌که‌ن جا چی ریفۆرم یان لایه‌نه‌کانی تر یان بێلایه‌نه‌کان ئه‌بێت یه‌کتریان قبوڵبێت ، چونکه هه‌ندێک فریشته نیه و هه‌ندێکیش شه‌یتان ، گۆڕان پێویستی به‌توانای هه‌موو لایه‌که ، ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت گۆڕان ببێته جیزبێکی نوخبه ،ئه‌وا دڵنیابن گۆڕان ته‌مه‌نی کورته ، ئه‌گه‌ر ئه‌شتانه‌وێت گۆڕان ببێته هی هه‌موو خه‌ڵک ئه‌وا پێویستی به هه‌وڵی هه‌موانه ، ئیتر به‌سه ئه‌م به‌شکردنه میزاجیه ، ناکرێت تۆ به میزاجی خۆت له گۆڕان بڕوانیت ،ئه‌بێت زۆر واقعیانه لێی بڕوانیت ، ئه‌گه‌ر تۆ تێبینیت له‌سه‌ر کاری کادیره کۆنه‌کانی یه‌کێتی هه‌یه ،ئه‌وانیش تێبینیان له‌سه‌ر کارکردنی تۆ هه‌یه ، ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌وان به سیاسی ته‌قلیدی ئه‌زانیت ،ئه‌وانیش تۆ به که‌مئه‌زموون و هه‌ڵه‌شه ئه‌زانن .. ئه‌گه‌ر تۆ خۆت به‌خاوه‌نی گۆڕان ده‌زانی و کارت بۆ کردووه ،ئه‌وانیش له‌تۆ زیاتر خۆیان به‌خاوه‌نی ئه‌زانن و قوربایشیان بۆ داوه .. ئه‌گه‌ر تۆ ته‌نها خۆت به‌نوێنه‌ری گه‌نج ده‌زانیت ،ئه‌وانیش خۆیان له‌تۆ به‌گه‌نجتر حساب ده‌که‌ن له‌روی بیرکردنه‌وه .. ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ندێک که‌ست قبوڵ نه‌بێت ،هه‌ندێکیش هه‌یه تۆی قبوڵ نیه .که‌واته ئه‌گه‌ر بێته سه‌رئه‌م باسه نابرێته‌وه ،سروشتی مرۆڤ وایه زۆرجار میزاج بریار ده‌دات.. بۆیه تکا ئه‌که‌م له‌مه دورکه‌ونه‌وه و با یه‌کترمان قبوڵ بێت ، یه‌کترمان خۆشبوێت و هه‌رچی رای جیاوازیشمان هه‌یه با له چوارچێوه ته‌رح و به‌رنامه‌دا بێت .. نه‌ک به‌شه‌خسی کردنی جیاوازیه‌کانمان، ده‌بێت رۆشنبیری یه‌کتر قبوڵکردن بڵاوبکه‌ینه‌وه نه‌ک یه‌کتر قبوڵنه‌کردن.. با ریفۆرمه‌کان خۆیان به شۆڕه‌سواری شۆرشگێڕی نه‌زانن و ئه‌وانی تریش خۆیان به پاڵه‌وانی شۆڕشی فه‌ره‌نسی نه‌زانن، ئه‌گه‌ر خه‌ڵک نه‌بێت هیچ لایه‌ک هیچ نیه جگه له‌ناو .. بۆیه هێزی ئێمه به‌هه‌موانه‌وه‌یه .. ئێمه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسین رێکخراوی گه‌نجان و لاوان نین تا به‌ئاره‌زو و میزاجی خۆمان که‌سه‌کان هه‌ڵبژێرین .. بزوتنه‌وه‌ی سیاسی پێویستی به‌ئه‌زموون و توانای سیاسیه‌کان و ده‌نگ و خوێنی نوێش هه‌یه ، پێویستی به مه‌عریفه و پێویستی به که‌سانی مه‌یدانیش هه‌یه ،پێویستی به ئێستا هه‌یه و پێویستی به‌سه‌روه‌ری مێژویش هه‌یه ، که‌واته هه‌موومان پێکه‌وه هێزین ،هه‌ر له که‌سانی نوخبه‌وه تا گه‌نجان و ژنان و پێشمه‌رگه و کادیر و خه‌ڵکی ئاسایی ، هه‌ریه‌که‌ش به‌پێی توانای خۆی که‌سی شیاو له‌جێگه‌ی شیاو کاری پێبسپێرێت..
/ گه‌رمیان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست