کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە پایتەختى گۆڕان خوازە كانەوە بۆ كەركوكی دڵى كوردستان

Saturday, 13/02/2010, 12:00


ئاگادارى یەك لە پایتەختى گۆڕان خوازە كانەوە بۆ كەركوكی دڵى كوردستان 329
تكایە برادەران ئاگادار دەكەینەوە كە 7/3 زەماوەند بكەن گۆڕان دەگاتەلاتان ...

هەموو بۆتۆ دەژین دەمرین گۆڕان دەستت لێ هەڵناگرین
وەكو گڕى بابە گوڕ گوڕ بۆ گەندەڵى دەبین بە گڕ...

هاوڵاتیانى خۆشەویستى كەركوك
سڵاوێكى گەرم وپڕ لە گۆڕان ...

جەماوەرى خۆشەویست . خەڵكى بەش مەینەتى كەركوك .دۆستان ولایەنگرانى بزووتنەوەى گۆڕان . باوكى شەهید .دایكى جگەر سووتاو . كوڕان كچان .گەنجان لاوانى دڵ بریندارى كەركوك .پزیشكان وئەندازیاران
هونەرمەندان و مامۆستایان .كاسبكاران و پیشەوەران .مامۆستایانى ئاینى بەڕێز . ئەى تەواوى نەتەوە و ئاین جیاوازەكانى كەركوكى خۆشەویست . ڕۆژى 7/3 ڕۆژى ئێوەیە . ڕۆژى شكاندنى بتە بێدەنگە كانى دەستە ڵاتە .كە چەند ساڵە لەبەر گیرفات پڕكردنى خۆیان مادەى 140 و مافەكانى ئێوەیان پشت گوێ خستوە
ڕۆژى7/3 كەركوك پێویستى پێتانە .بابە گوڕگوڕ چاوەڕێتانە.ڕۆژى 7/3 بە دەنگى ئێوە كەركوك كوردستانى بوونى خۆى دەسەلمێنێ .بۆ ئەوەى دەنگتان كەركوك بگەڕێنێتەوە بۆ باوەشى نیشتیمان و خوێنى شەهیدان بەفیڕۆ نەڕوات . لە ڕۆژى 7/3 دەنگ بە ژمارە (329) بدە ن و بزووتنەوەى گۆڕان بكەن بە نوێنەرى ڕاستە قینەى خۆتان و پشتیوانى تەواوى لێبكەن . دە با لەوە زیاتر هەردوو بنەماڵەى مافیایى تاڵەبانى و بارزانى یارى بەچارەنووسى ئێوەى خۆشەویست نەكەن و مافە ڕەواكانى ئێوەى نەكەن بە قوربانى بەرژەوەندیە گڵاوە كانى خۆیان .بۆیە لەڕۆژى 7/3 دا بە پەرۆشەوە ڕوو لە ێندوقەكانى دەنگدان بكەن و مێژووى 25 /7 ى ساڵى ڕابردووى هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەى كوردستان دووبارە بكەنەوە ..


بە هیواى گۆڕانێكى سەرتاسەرى بۆ كوردستان
لەگەڵ ڕێزدا...
12/2/2010
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە