کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌م گه‌نده‌ڵه‌ بناسه‌

Thursday, 22/10/2009, 12:00


وه‌ک گفتمان پێدابون ،له‌ڕاستی و بلاو کردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک دز و گه‌نده‌ڵ و داوێن پیسی ئه‌مرۆی ناو (ی ن ک) ، که‌ له‌ژێر چه‌تری سکرتێره‌ فاشل و عروبه‌ی عێراق پارێزراون ، ئه‌مڕۆ به‌ ڕاست و چه‌پدا بونه‌ته‌ فیرعون و شه‌ل و کوێرن ده‌ست ناپارێزن له‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان ڕۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسان و خوێندکاران و گه‌نجان ، هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌ بیانوویه‌ک یه‌خه‌یان ده‌گرن ، له‌کاتێکدا له‌خۆیان وایه‌ که‌س نایانناسێت که‌ خۆیان چین و ڕابردوی ئه‌م هه‌ژده‌ ساڵه‌یان چۆن بووه‌ . (خوله‌ ژه‌نگاوی (محمود سه‌نگاوی) ) یه‌کێکه‌ له‌ فس فس پاڵه‌وانانه‌ی که‌ به‌ ده‌ره‌جه‌ یه‌که‌مه‌کان ده‌ژمێردرێت له‌ گه‌نده‌ڵی و فه‌سادیدا ، ئه‌م گه‌نده‌ڵه‌ که‌ ماڵی یه‌که‌می له‌ ڕزگارییه‌ ، به‌رامبه‌ر پێشانگای فرۆشتنی ئۆتۆمبێل له‌ سلێمانی ، دو ڤێللای هه‌یه‌ ته‌نها له‌ گه‌ره‌کی رزگاری ، وه‌ له‌ چوارده‌وری خۆی ، سه‌رجه‌م ئه‌و زه‌ویانه‌ی داگیر کردو هه‌موی دابه‌س کرد به‌سه‌ر براو پاسه‌وان و خزم و که‌سیدا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سکرتێره‌که‌ی (جه‌لال تاڵه‌بانی) له‌جێگه‌ی خۆی دایناوه‌ له‌ فه‌رمانده‌یی گشتی ، به‌ئاره‌زووی خۆی خه‌لک نانبراو ده‌کات و ده‌گوازێته‌وه‌ وه‌ خه‌ڵکانیش ده‌ست نیشان ده‌کات بۆ پۆسته‌ حوکومیه‌کان وه‌ک قایمقام و مدیر ناحیه‌ ، وه‌ ئێستا له‌ سنوری سلێمانیدا حساب بۆ که‌سیکه‌ ناکات جگه‌ له‌ خۆی ، له‌بیری چووه‌ که‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مری پێکردووه‌ سکرتێری ئه‌وه‌ نه‌ک سکرتێری ئێمه‌ ، له‌ناو فه‌رمانده‌ی که‌ بته‌وێت سه‌ردانی بکه‌یت ده‌بێت به‌ حه‌وت فلته‌ردا برۆیت ،،،،،، بۆ تۆ چیت جه‌ناب ،، به‌ هه‌وه‌سی خۆت پاره‌ ته‌خشان و په‌خشان بکه‌ت ، خه‌ڵک نان براو بکه‌یت رۆژنامه‌ نووس به‌ جاسوس و خیانه‌ت کار ناو ببه‌یت ، ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ دانی خێرتان پیا نه‌نێت تۆ به‌ گه‌ڕوو گول ناویان ده‌به‌یت ......... تۆ خۆت گه‌ڕوو گوولیت ،، خۆت داوێن پیسیت ،، خۆت به‌ڕه‌لایت ، نمونه‌ی ئه‌و کیژۆڵه‌ جوانانه‌ی که‌ توسی هه‌ڵه‌ت کردون و به‌ زمانه‌ لووسه‌که‌ت له‌ خشته‌ت بردن وه‌ هه‌مو جه‌ماوه‌ری کوردستان شایه‌تی ئه‌وه‌ن ، که‌ چیت به‌ کجانی خوێندنگای (......) کرد . بۆ له‌ تۆ وایه‌ ئه‌مانه‌ له‌بیره‌چنه‌وه‌ ،،!!!!!!! باشه‌ تۆ فه‌رقت چیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نفاڵ چیه‌کان ، ئه‌وان کچۆڵه‌ی دێهاته‌کانیان ئه‌نفاڵ ده‌کرد و ده‌یان فرۆشتن به‌ ووڵاتانی عه‌ره‌ب ، فه‌رقت چیه‌ ،،،،، تۆش ده‌یان کچۆڵه‌ی گه‌رمیان و شاره‌زور و سلێمانیت له‌ خشته‌ بردن ، که‌ له‌ په‌ڕی گول ناسکتر و جوانتر بون ،،،،،،، دای توخوا ئه‌ش ئه‌نفال نییه‌ ؟؟؟!!! ئێوه‌ خۆشتان سیقه‌تان به‌ خۆشتان نه‌ماوه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کچه‌که‌ت به‌ دوو سه‌یاره‌ پاسه‌وان به‌رێ ده‌که‌یت بۆ زانکۆ ، چونکه‌ خۆت بێ ئابڕوو گه‌نده‌ڵی و داوێن پیسیت ،،، له‌خۆته‌وه‌ سه‌یری به‌رامبه‌ره‌که‌ت ده‌که‌یت ،، کاروانی کوڕت که‌ بۆنی شیری خاو له‌ ده‌می یه‌ت ئێستا پله‌که‌ی نه‌قیبه‌ له‌ی مه‌لا ئه‌حمه‌دی دسکه‌ره‌ی گه‌نده‌ڵ و دز >> سه‌ره‌ی ئه‌ویش دێت << . کوره‌که‌ت هه‌ر ڕۆژه‌ی سه‌یاره‌یه‌کی پێیه‌ ، ته‌که‌بور له‌خۆ بایی وه‌ شه‌ق له‌ پاره‌ هه‌ڵه‌یات ، به‌ گونیه‌وه‌ چی نه‌کراوه‌ ،، باوکی به‌ سه‌یاره‌ی دوته‌نی پاره‌ وه‌ره‌گرێت له‌ قه‌لاچۆلان بۆ کوڕه‌که‌ی به‌ قومار نایدۆڕێنێت ، چینه‌کراوه‌ ... مه‌حمود سه‌نگاوی پاسه‌وانه‌کانی دابه‌شکردوه‌ به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێکدا هه‌ر به‌شه‌و هه‌ڵه‌سێت به‌ کاری خۆی ، وه‌ پله‌ی سه‌ربازیشی داوه‌ پێیان له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ ، یه‌کیک له‌ پاسه‌واننکانی که‌ نه‌وافه‌ و پله‌که‌ی عه‌میده‌ ! ئاخر خه‌ڵکینه‌ ئه‌بێت چی چاوه‌ڕێی که‌سێک بکرێت که‌ پله‌که‌ی عه‌مید بێت و پاسه‌وانی خوله‌ ژه‌نگاوی بێت ، قوربه‌سه‌رتان ئه‌فسه‌رانی کورد . با له‌سه‌ر باسه‌که‌ی خۆمان برۆین ،، ئه‌م نه‌وافه‌ هه‌ر خه‌ریکی دزی و به‌رتیل وه‌رگرتنه‌ ، یه‌کیکی له‌و پاسه‌وانه‌ پله‌ به‌رزانه‌ پله‌که‌ی موقه‌ده‌مه‌ به‌ ناوی (ک) ئه‌میش ته‌نها خه‌ریکی جاسوسی کردنه‌ ، دو پاسه‌وانی دیکه‌ له‌ پاسه‌وانه‌ پله‌ داره‌کانی که‌ به‌ پله‌ی رائید ، بۆ چاو سور کردنه‌وه‌ و ترساندنی پێشمه‌رگه‌ ، یه‌کێکیکه‌ له‌ پاسه‌وانه‌ پله‌ داره‌کانی به‌ پله‌ی نه‌قیب به‌ناوی (ر) بۆ کاری له‌خشته‌ بردنی کچان و ژنان .. ئه‌ مه‌یه‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی خوله‌ ژه‌نگاوی ، له‌ نزیکه‌وه‌ بیدوێنه‌ ئه‌م فس فس پاله‌وانه‌ ، هه‌ر ئه‌کڕوزێته‌وه‌ و ئه‌ڵێت هیچم نییه‌ ،، واده‌زانێت زوو باوه‌ڕی پێده‌که‌ین !! کوڕی باش سوێندیش نه‌خۆیت باوه‌ڕت پێ ده‌که‌ین !!!!!! ئه‌م ڤێلایه‌ی که‌ له‌ وێنه‌که‌دا ده‌رکه‌وتووه‌ له‌ ڕاپه‌ڕین دروست کراوه‌ له‌ سه‌ر 20 دۆنم زه‌وی وه‌ سیاجی بۆ کردوه‌ و کۆمه‌ڵێک پاسه‌وانی بۆ داناوه‌ ، بڕۆن پرسیار له‌م پاسه‌وانانه‌ بکه‌ن ئێوه‌ چین ؟ پێشمه‌رگه‌ن یان پۆلیس ؟ خۆیشیان نازانن ! ئه‌وان ئه‌ڵێن ئێمه‌ ته‌نها پاسه‌وانی ئه‌ ڤێللایه‌ین و حه‌قی هیچی ترمان نییه‌.

ئه‌م قسره‌ له‌ ڕاپه‌ڕین ، دوو خانو له‌ گه‌ڕه‌کی رزگاری ، یه‌ک خان و له‌ توی مه‌للیک ، چه‌ند بانزین خانه‌یه‌ک + کۆمپانیا + کارگه‌ی بلۆ + غه‌ساله‌ی لم و چه‌و + به‌ سه‌دان دۆنم زه‌وی + خانویه‌ک له‌ سه‌نگاو + خانویه‌ک له‌ که‌لار + خانویه‌ک له‌ ده‌ربه‌ندی خان = ئه‌مه‌ هیچت نیه‌ ؟ ئه‌ی ئه‌مانه‌ت له‌کوێوه‌ هێناوه‌ ؟ خۆ ناشێ بلێیت ئه‌م مه‌ڵکانه‌ به‌ وه‌ره‌سه‌ بۆ ماوه‌ته‌وه‌ ، دورنیه‌ بڵێیت ئه‌گه‌ر پاشه‌ رۆژ مردین مه‌گه‌ر شاره‌وانی بمان نێژێت . خوێنه‌رانی به‌رێز ئه‌مه‌یه‌ نمونه‌ی سه‌رکرده‌ی یه‌کیتی نیشتیمانی ، که‌ هه‌ر خه‌ریکی دزی و کاری داوێن پیسین ، ئیتر ئێمه‌ی که‌سوکاری شه‌هیدان دڵمان به‌کام (خوله‌) له‌م خولانه‌ خۆش بێت له‌ و که‌سانه‌ وایه‌ که‌ ئه‌گه‌ر موچه‌ی ئێمه‌ که‌سوکاری شه‌هیدان ببرن ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناو ئه‌چێت ؟ نازانێت و نافامێت که‌ به‌ ده‌رکردنی یه‌ک ئه‌ندانم وه‌ یان دڵسۆزێکی گۆڕن ، سه‌دان که‌سی تر به‌ په‌رۆشه‌وه‌ پشگیری له‌ گۆڕان ده‌که‌ن و چه‌ندین مۆمی تر داده‌گیرسێنن . 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە