کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاکو جه‌لال تاڵه‌بانی به‌قه‌باره‌ گه‌وره‌ بێت، درۆی گه‌وره‌تر ئه‌کات

Saturday, 07/11/2009, 12:00


نه‌مویست وه‌ڵامی دار و ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی ی ن ک بده‌مه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ ئه‌وه‌ی که‌وتۆته‌ قسه‌ ،به‌ناو که‌سی یه‌که‌می ناو یه‌کێتیه‌، جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ باری گلاوی حزبه‌که‌ی داوای گرتنی پلینیومی کرد، له‌گه‌ڵ مه‌کته‌ب سیاسی و سه‌رکردایه‌تی که‌وتنه‌ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ر به‌ خۆیانن بۆ به‌شداریکردن ، هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو خه‌ڵکی تێدابوو که‌ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی چه‌وتی جه‌لال تاڵه‌بانیدا نه‌بون ، به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی له‌ رۆژنامه‌ی ئا‌وێنه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی وتویه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌یه‌وێت سلێمانی جیابکاته‌وه‌ و هێرشی کردۆته‌ سه‌ر که‌رکوکێکان و بادینانی به‌ کورد نازانێ.
زۆر که‌س باس له‌وه‌ ئه‌که‌ن که‌ جه‌لال تاڵه‌بانی خڵه‌فاوه‌ و مێشکی باش کار ناکات ، راستیان وت له‌م پلینێۆمه‌دا ده‌رکه‌وت، هه‌رکه‌سێک نه‌وشیروان مسته‌فا بناسێت ، ئه‌زانێت به‌بێ جیاوازی سه‌یری هه‌موو شوێن وناوچه‌ و شاره‌کانی کوردستانی کردووه و ئه‌کات.
جارێکی تریش سکرتێره‌ سه‌رلێشێواوه‌که‌ی ی ن ک ماستاو و مه‌رایی بۆ بارتی ئه‌کات و پاکانه‌ بۆ بۆ کوشتنی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ که‌سه‌ ئه‌کات که‌له‌ساڵانی سه‌ره‌تای شوڕسێ نوێ کوژراون، ئه‌بێت جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ وا که‌وتبێته‌ پاڕانه‌وه‌ له‌ ماڵی مه‌لا مسته‌فا، ئه‌یه‌وێت پارتیش‌ راکێشێته‌ ناو شه‌ڕێکه‌وه‌ به‌رامبه‌ر کاک نه‌وشیروان، چونکه‌ خۆی باش ئه‌زانێت چی لێبه‌سه‌ر هاتووه‌، باشه‌ جه‌ناب ئه‌و کاته‌ کێ سکرتیری ی ن ک بووه‌؟ تۆ بویت یاخود خه‌ڵکی تر؟
جه‌لال تاڵه‌بانی بیری چۆته‌وه‌ له‌ هه‌کاری قیاده‌ی موه‌قه‌ته‌ چیان به‌ یه‌کێتی کرد ، ئێتسا خۆت بێ ئاگا کردووه‌ و وه‌کو ئه‌و کوشتنانه‌ ده‌ستی جه‌نابتانی تێدا نه‌بوبێت‌ ، مامستا جه‌مال تاهیر نه‌ماوه‌ ئه‌گینا ئه‌زانم چۆن به‌درۆی ئه‌خستیته‌وه‌، ئه‌وانه‌ له‌سه‌ر بڕیاری سکرتێری ی ن ک کراوه‌، جارێکی تریش سکرتێری ی ن ک ئه‌گه‌ڕێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی دوژمن بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و گڕگڕ به‌سه‌ر حزبی شیوعی و حسکدا ئه‌نیشێته‌وه‌ شه‌ڕه‌کانی پشتئاشانان و قڕناقاو باس ئه‌کات و گوایه‌ چه‌ندین دیل به‌بڕیاری نه‌وشیروان مسته‌فا کوژراون، به‌خوا سه‌یره‌ ئه‌م پیره‌ دیاره‌ زاکیره‌ی سه‌ری لێشواندووه‌ پیری ته‌واو کاری تێکردووه‌، مه‌فره‌زه‌کانی حزبی شیوعی له‌دوای ساڵی 1979 دوای ئه‌وه‌ی سه‌دام که‌وته‌ راوه‌دونانیان واته‌ به‌ مه‌جبوری رایانکرد، ئه‌وان سه‌دامیان به‌ کاسترۆی عێراق ئه‌زانی و عێراقیان به‌ره‌و سوشیالیزم ئه‌برد ، دوای هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان که‌وتنه‌ پیلانگێری و چونه‌ به‌ره‌ی جوده‌وه‌ و بون به‌دارده‌ستی پارتی ، په‌لاماری پێ‎شمه‌رگه‌کانی ی ن ک ئه‌دا به‌فیتی پارتی ، کاتێکیش باره‌گاکانیان گیرا به‌رنامه‌یه‌کی ئاماده‌کراو له‌باره‌گاکانیان گیرا که‌ به‌نیاز بون په‌لاماری باره‌گاکانی ی ن ک بده‌ن له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی جودا {پارتی ، شیوعی ، حسک ، پاسۆک} ، بڕیار وابو په‌لاماری شاخی مامه‌نده‌و مشاره‌ بده‌ن وقۆڵێکی تریان له‌ دۆڵه‌ تو و گۆڕه‌شیر و نۆکانه‌وه‌ په‌لاماری شێنێ وقوڵه‌هه‌رمێ و زه‌ڵێ و ناوزه‌نگ و توژه‌ڵه‌ بده‌ن، ئه‌مه‌ به‌رنامه‌ی به‌ره‌ی جود بو پێش شه‌ڕه‌کانی قڕناقاو و پشتئاشان، به‌نیازی ئه‌وه‌ بون یه‌کێتی له‌ساحه‌ی کوردستاندا نه‌‌هێڵن، کاتی خۆشی ئه‌مانه‌ هه‌مووی له‌راگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتیه‌وه‌‌ به‌چاپ گه‌یه‌نراوه‌، جه‌لال تاڵه‌بانی باش ئه‌زانێت دوای شه‌هیدکردنی شه‌هیدان شێخ شه‌ماڵ و‌ سه‌رباز هێزی پێشمه‌رگه‌ خۆی بۆ رانه‌گیراو به‌بڕیاری سکرتیری گشتی په‌لاماری سه‌رکردایه‌تی شیوعی وحسک درا، یه‌کێک له و‌ شتانه‌ی که‌ له‌ پشت ئاشان گیرا نامه‌یه‌کی مه‌لا ئه‌حمه‌دی بانیخێڵانی {ئه‌بو سه‌رباز} بو که‌ به‌ عه‌ره‌بی نوسیبوی داوا له‌هێزه‌کانیان ئه‌کات که‌ شێر ئاسا په‌لاماری چڵکاوخۆره‌کانی جه‌لال بده‌ن، بۆ رزگارکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ش ، سکرتێره‌ ته‌سلیم بووه‌که‌ به‌ماڵی مه‌لا مسته‌فا ئه‌فه‌رموێت نه‌وشیروان مسته‌فا به‌بێ ئاگاداری سکرتێری گشتی له‌گه‌ڵ پاسداراندا په‌لاماری هه‌ڵه‌بجه‌ی داوه‌ ، بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی فشار بو له‌سه‌ر هێزه‌کانی ی ن ک که‌له‌شه‌ڕێکی قورسدا بون له‌ دۆڵی جافایه‌تی و به‌ری مه‌رگه‌ ، که‌ به‌ ئه‌نفالی یه‌ک ناسراوه‌، جه‌نابی سکرتێری ی ن ک ئه‌یه‌وێت پاساو بۆ به‌عسیش بێنێته‌وه‌ ئۆباڵه‌که‌ی ئه‌خاته‌ سه‌ر خه‌ڵكی تر ئه‌گینا به‌عس هه‌رگیز ده‌ستی نه پاراستووه‌ له‌خه‌ڵكی کوردستان پێش هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌ده‌یان شوێنی تریش کیمیاوی به‌کاهێناوه‌، دیاره‌ ئه‌مه‌ش بۆ پینه‌کردنی ئازادکردنی فڕۆکه‌وان تارق ره‌مه‌زانه‌. کاتێکیش هه‌ڵه‌بجه‌ رزگارکرا کاک نه‌وشیروان له‌ به‌رگه‌ڵو بو ، جه‌نابتان له‌ ئێران تۆزتان ئه‌کرد.
جارێکی تریش سکرتێره‌ سه‌رلێشێواوه‌که‌ی ی ن ک کاک نه‌وشیروان به‌وه‌ تاوانبار ئه‌کات که‌ شه‌ڕی ئێران عێراق وه‌ستا وه‌ باوه‌ڕی به‌ شوڕش نه‌ماوه‌، جه‌ناب ئه‌وه‌ی که‌زۆربه‌ی کاته‌کانی له‌ ئه‌وروپا به‌سه‌ر ئه‌برد ئه‌وه‌ باوه‌ڕی به‌ شوڕش و پێشمه‌رگایه‌تی نه‌مابو ، کاک نه‌وشیروان مه‌فره‌زه‌ پارتیزانه‌کانی رێکخسته‌وه‌ و ناردنێوه‌ بۆ ناو کوردستان و هه‌ر خۆشی سه‌رپه‌رشتی ئه‌کردن، کاک نه‌وشیروان سوپای رزگاری کوردستانی دروست کرد که‌ به‌سرک ناسراوه‌، کاک نه‌وشیروان سه‌رپه‌رشتی رێكخستنه‌کانی ناو شاره‌کانی ئه‌کرد که‌ ئه‌چونه‌وه‌ به‌ گژ به‌عسدا، کاک نه‌وشیروان به‌رنامه‌ی راپه‌ڕینی داناو جێبه‌جێی کرد و سه‌رکردایه‌تی راپه‌ڕێنی کرد، کاکه‌ نه‌وه‌ بو سه‌رپه‌رشتی رزگارکردنی شاری که‌رکوکی کرد، ئه‌مانه‌ کۆماڵێک له و‌ کارانه‌ بوون، که‌ کاک نه‌وشیوان به‌ئه‌نجامی گه‌یاندون ئه‌ی ئه‌بێت جه‌نابی جه‌لال تاڵه‌بانی چی کردبێت با خۆی وه‌ڵام بداته‌وه‌، چونکه‌ ئێمه‌ ئاگامان لێی نه‌بووه‌ له ‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی کاته‌کانی له ‌ئه‌وروپا ئه‌برده‌سه‌ر، هیچ نه‌بوایه‌ درۆیه‌کت بکردایه‌، که‌ که‌سێک هه‌بێت باوه‌ڕت پێ بکات له‌وه‌ باوه‌ڕه‌دا به‌ ئه‌وانه‌ی ناو پلینۆمیش باوه‌ڕیان پێ نه‌کردویت، به‌ڵام که‌سێکی وای لێ نه‌بوو به‌ درۆت بخاته‌وه‌، تاکو راپه‌ڕینیش بو هه‌ر له‌ کوردستان نه‌بویت، ئیتر درۆی چیمان بۆ ئه‌که‌یت، وه‌کو چۆن عه‌قڵت له‌ده‌ست داوه‌ زاکیره‌شت تێکچووه‌، هه‌رکاکه‌ نه‌وه‌ بو به‌رنامه‌ی مقاوه‌مه‌ی دانا، کاک نه‌وشیروان رۆژێک له‌ رۆژان نه‌ترساوه‌، سه‌رکردایه‌تی ده‌یان شه‌ڕی گه‌وره‌ی کردووه‌، ئه‌وانه‌ی ئه‌ترسن ئه‌وانه‌ن، که‌ ئێستا له‌ ده‌وری تۆ کۆبونه‌ته‌وه‌ له‌جاسوس و داوێن پیس و خه‌ڵكانی بوده‌ڵه‌ وترسنۆک، هه‌ر کاک نه‌وشیروان بو له‌دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی به‌عس له‌ کوردستان بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی هێنایه‌ ئاراوه‌ چونکه‌ ئێوه‌ عه‌قڵتان به‌شتی وا نه‌ئه‌شکا.
بۆ مه‌سه‌له‌ی بێتاقه‌ت بونی کاکه‌ نه‌وه‌ ، ئه‌وه‌یان تۆزێک راستی تێدایه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ که‌وتبونه‌ دزی وبه‌دڕه‌وشتی و تاڵانکردنی ئه‌م وڵاته‌ ئه‌وه‌ی به‌رده‌ستان که‌وت ئاودیوتان کرد ، نمونه‌ش زۆره‌ که‌ هێزی RR چی کرد به‌ده‌یان دزو درۆزن و کۆنه‌جاش وناوگه‌ڵ چڵێستان به‌ردابووه‌ ئه‌م میلله‌ته‌ ئیتر پێم ناڵێی کێ لێتان بێزار نه‌بوبێت له‌م 18 ساڵه‌دا.
ئه‌و ده‌زگایه‌ی کاک نه‌وشیروان دایناوه‌ بۆ ته‌قه‌کردن نییه‌ له‌که‌س، بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م میلله‌ته‌ رێگای بۆ رۆشن بێته‌وه‌، بۆ دوژمنایه‌تی که‌س دانه‌نراوه‌ به‌ڵكو بۆ یه‌وه‌یه‌ به‌ خه‌ڵک بوترێت کامه‌یه‌ رێگای باشه‌و خراپه‌. جارێکی تریش جه‌لال تاڵه‌بانی باس له‌وه‌ ئه‌کات گۆڕان دژی فیدراڵی و که‌رکوک و پێشمه‌رگه‌ن، نازانم ئه‌م زانیاریه‌ هه‌ڵانه‌ کێ ئه‌یدات به‌م نه‌گبه‌ته‌ و پێی رائه‌بوێرن، ئایا ئه‌مانه‌ی له‌ده‌زگای بێ زانیاری وه‌رگرتووه‌ یاخودله‌ ده‌زگا پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی وه‌رگرتووه‌، ئه‌وه‌ی دژی پێشمه‌رگه‌ وفیدراڵی وکه‌رکوکه‌ جه‌نابی سکرتێره‌که‌ی ی ن ک چونکه‌ ئێوه‌ن ته‌سلیم به‌ماڵی مه‌لا مسته‌فا بون ئێوه‌ن مساوه‌مه‌ له‌سه‌ر خوێنی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ ئه‌که‌ن ئێوه‌ن جیاوازیتان خستوته‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ی دێرین و که‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ره‌وه‌، بۆ مه‌سه‌له‌ی چه‌ککردن و زیندانی کردنی مه‌لا به‌دڕه‌وشته‌که‌ی مه‌کته‌ب سیاسی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاش ئه‌ویش ئه‌خاته‌وه‌ ملی کاک نه‌وشیروان ، ته‌واو سه‌ری له‌خۆی شێواندووه‌، باسی کاک سالار عه‌زیز ئه‌کات، له‌بیری نه‌ماوه‌ کاک سالار ئه‌و سه‌رده‌مه‌ لاگه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار بو، باشتر وابوو ئه‌کێک هه‌بێت شته‌کانت بۆ راست بکاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ نه‌چیت به‌ هه‌ڵه‌دا ، باشتر وابو له‌ماڵێ خۆت دانیشیت وسه‌رت کزبگریت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ نه‌بیت به‌مایه‌ فیتنه‌ چونکه‌ ئه‌بو شه‌هاب راستی پێ وتیت کاتێک گه‌ڕایته‌وه‌ بۆ کوردستان پێی وتیت {فیتنه‌ی حه‌وت ده‌وڵه‌ت گه‌ڕایته‌وه‌} تاوه‌کو ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ رقت لێیه‌تی ، دیاره‌ جه‌لال تاڵه‌بان له‌ ساڵی 1964 تێری نه‌خواردووه‌ له‌ کوڕی خه‌ڵك به‌ کوشتدان ، جارێکی تریش درۆیه‌کی تر ئه‌کات و ئه‌فه‌رموێت ، کاک نه‌وشیروان رازی نه‌بووه‌ به‌ روخانی سه‌دام ، وه‌ڵا درۆ هه‌ر وائه‌بێت ، نازانم له‌‌وه‌ ئه‌چیت جه‌لال تاڵه‌بانی تاکو قه‌باره‌ی زل بێت درۆی زلتر ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر ئه‌کرێت ئه‌و نامه‌یه‌ی کاک نه‌وشیروانمان بۆ بڵاو بکه‌نه‌وه‌ ، جه‌ناب تۆ نه‌بویت له‌ساڵی 1983 ئه‌تگوت {سه‌دام دادوه‌ر فه‌رمانڕه‌وا نییه‌}، سه‌ره‌تای ده‌سته‌گه‌ری له‌ناو یه‌کێتیدا له‌خۆته‌وه‌ ده‌ستی پێکرد ، به‌ سودوه‌رگرتن له‌ هه‌رچی پیاوی سوک وبه‌دڕه‌وشت وترسنۆک و جاسوس وپاشه‌ڵ پیس هه‌بوو هه‌مویانت له‌خۆت کۆردۆته‌وه‌ ، له‌ کۆتاییدا به‌ مامه‌ خڵه‌فاوه‌که‌ی جه‌لالێکان ئه‌ڵێم باشتر وابو ئه‌و قسانه‌ت نه‌کردایه‌ چونکه‌ که‌س باوه‌ڕت پێناکات ، هه‌مو قسه‌کانیشی ئه‌چێته‌ بابێ ته‌حریزکردنه‌وه‌ ، دیاره‌ ئه‌مانه‌ شتێکیان له‌ژێر سه‌ردایه‌ ، ئه‌یانه‌وێت مشکله‌یه‌کی تر بنێنه‌وه‌ له‌ کوردستان دا .
باشه‌ که‌ ئه‌تزانی هیچ نیت له‌ ناو ی ن ک دا بۆ بارو بنه‌ت نه‌ئه‌پێچایه‌وه‌ وبه‌ره‌و لای ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی خه‌زورت نه‌ڕۆشتی یان راست ناکه‌یت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە