کۆنه یه‌کێتیه‌کان ده‌ستیان کرد به ده‌رکردنی ئه‌وانه‌ی له‌ناو گۆڕاندا ڕای جیاوازیان هه‌یه
Friday, 30/10/2009, 12:00
کۆنه یه‌کێتیه موحافه‌زه‌کاره‌کانی ناو گۆڕان به‌ناوی گۆڕانه‌وه له‌له‌نده‌ن ده‌ستیان کردوه به ده‌رکردن و دورخستنه‌وه‌ی چالاکوانان و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت وه‌کو گۆڕان به شێوه‌یه‌کی عه‌قڵانی و له‌سه‌ر ئاستی که‌لتور و فه‌رهه‌نگ و سیاسی گۆڕانکاری بکه‌ن.
له‌هه‌ڵمه‌تێکی کۆنه یه‌کێتیه‌کانی ناو گۆڕان له‌له‌نده‌ن دژ به ده‌نگی جیاواز و خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ و به‌توانا و خاوه‌ن هه‌ڵوێست و چالاکوانانی کورد، (هاوڕێ جاف) یه‌کێ له‌هه‌ره چالاکوانان و لاوی شۆڕشگێڕ و خاوه‌ن بیروباوه‌ڕی کوردایه‌تیان له‌ژێر ناوی گۆڕاندا ده‌رکرد.
سه‌رله‌ئێواره‌ی 27/10/2009 له‌کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی گۆڕاندا له‌له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا کۆمه‌ڵێك له کادیره دورخراوه‌کانی ناو یه‌کێتی، که ئێستا هاتونه‌ته ناو گۆڕانه‌وه دژی ڕای جیاوازی هاوڕێ جاف وه‌ستانه‌وه و به‌ناوی گۆڕانه‌وه 7 ئیمزایان له براده‌رانی خۆیان کۆکرده‌وه له‌ژێر ناوی ئه‌وه‌ی که گوایا هاوڕێ جاف ڕای جیاوازی هه‌یه و دوره له بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌ده‌ریاننا.
شایانی باسه هاوڕێ جاف یه‌کێکه له‌وکه‌سانه‌ی که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستاندا (25/7/2009) وه‌کو چاودێرێکی نێوده‌وڵه‌تی له‌کوردستان کاری ده‌کرد و له‌ناو گۆڕاندا وه‌کو که‌سێکی خاوه‌ن هه‌ستی کوردایه‌تی و خاوه‌ن بیروباوه‌ڕی گۆڕانخوازی به‌رده‌وام کاری کردوه و یه‌کێکه له‌و که‌سه دیارانه‌ی که له‌هه‌ڵمه‌تی ئیمزاکۆکردنه‌وه‌که‌ی به‌ریتانیادا دژی ده‌رکراو و دورخراوه و نانبڕاان سه‌دان ئیمزای کۆکردۆته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست