منیش لە گۆڕان زۆر توڕەم
Saturday, 03/04/2010, 12:00
لە هەر شوێنێك كارێكى ناهەقیم بینى ئەوە زۆر توڕە دەبم , توڕە بونەكەشم بە ناهەق نیە , جارێ توڕەم و لەوانەیە ئەم توڕە بونەشم بگاتە ئاستێك بە یەكجارى واز لە گۆڕانیش بهێنم , ئێستا دەپرسن و نوسینەكەم دەگەڕٍێن بزانن بۆ توڕەم , توڕە بونمان لە یەكێتى لە سەر ئەوە بو ناهەقى زۆر دەكرا بۆیە وازمان لە هەموو موچە و پلە و كارو بارو تەنانەت ئەو مێژوەش هێنا و چوینە نا و گۆڕانەوە بەڵام وا جارێكى تر ئێمە مانان خەریكە توشى هەمان ناهەقى و ناعەدالەتى دەبینەوە , بۆ وەرگرتنى مۆڵەتى بزوتنەوەكە بە حساب ناوى 63 كەس نوسراوە كە ئەمانە دەستەى دامەزرێنەرى بزوتنەوەى گۆڕانن ,بەڵام لە نوسینى ئەو ناوانەدا ناهەقى زۆر كراوە و كەسانى تیایە خۆشى و ژنەكەشى یان خۆى و مێردەكەى نوسراوە و بە خێزانى كراون بە دەستەى دامەزرێنەر , ئەمەیە ناعەدالەتیەكە , بە سەدان كادرو هەڵسوڕاوى تریش هەیە خۆى و ژن و مال و منداڵى نان بڕاو كراون كەچى بێ بەش كراون , كەسانى تیایە ئەو كاتەى ئێمە بە ترس و لەرز سەردانى گردەكە و كاك نەوشیروانمان دەكرد ئەو نەشیدەوێرا تەنانەت بەبەردەم گردەكەدا هاتوچۆ بكات , كەچى ئێستا كراوە بە دەستەى دامەزرێنەر , نمونەى ئەم ناهەقیە ئاسۆڕەحیم خۆى بە هەرحاڵ بەڵام بۆژنەكەشى كراوە بە دەستەى دامەزرێنەر , لە كاتێكدا خۆشى بە ئەندام پەرلەمانتار نوسراوە , كوێستانى سەرۆكى فراكسێۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى كوردستان خۆى قەیدى نیە بەڵام بە چ هەقێك ئەبێت مێردەكەشى بكرێتە دەستەى دامەزرێنەرى ئەم بزوتنەوەیە , یان مونیرە خان بۆئەبێت خۆى و مێردەكەشى بە هەمان شێوە بە خێزانى بكرێنە دەستەى دامەزرێنەر , ئەى ئەو كەسانەى لە ڕۆژگارە سەختەكاندا , ئەو ڕۆژانەى ترسمان لە نان بڕین و گرتن و دەركردن نەبوو بێ ترس خۆمان دەگەیاندە گردەكە و دوایى ئەوەش ماوەى یانزە مانگە نانى خۆمان و ماڵو منداڵمان بڕاوە و گوێشمان پێ نەداوە و ئامادەش بوین بەومەرجەى ئەوەى لە یەكێتى ڕووى دەدا لێرە دوبارە نەبوایەتەوە ئەوا دەیان مانگى تر یش بەردەوام بین تا بزوتنەوەكەمان هەنگاوى باشترى بنایە بەڵام بەداخەوە وا دەرنەچوو , ئەمەشى كە كراوە شەوێكى درەنگ و بەتایبەت تەلەفون بۆ ئەمانە كراوە و كراون بە دەستەى دامەزرێنەر , كەسانێكى تیایە ئێستاش ناوێرن بە جدى بڵێن گۆڕانین , كەچى دەكرێن بە دەستەى دامەزرێنەر , بەڵام ئەوانەى ملمان لە چەقۆى ئەم دەسەڵاتە مافیایە ئەسوا ناكرێنە دەستەى دامەزرێنەر , بۆیە من و سەدانى ترى وەكو من توڕەین و زۆریش توڕەین , داوا لە كاك نەوشیروان دەكەین ئاگاى لەم جۆرە حاڵەتانە بێت , ئێستاش كە لاى ئەو برادەرانە باسى دەكەین پێمان دەڵێن كاك نەوشیروان ئاگاى لێ نیە , بۆیە پێم خۆش بوو دەنگى هەزاران كەسى توڕە بگەیەنمە كاك نەوشیروا ن و تكایە مەهێڵن توڕە بونەكەمان سەر بكێشێ بۆشتى تر , لە كوێ شتى وابوە خەڵك بە خێزانەوە ببن بە دەستەى دامەزرێنەر , ئەمە قبوڵ ناكرێ , تكالە كاك نەوشیروانیش دەكەین ئەمە قبوڵ نەكات , ئێمە زۆربەى كەسەكانمان قبوڵە , بەڵام ئەو حاڵەتە نەشازانەمان قبوڵ نیە و تكایە ئێوەش قبوڵى مەكەن, ئەمەى خوارەوە ئەو خشتەیەیە كە كراوە و بە حساب ئەم زاتانە دەستەى دامەزرێنەرن
گۆڕانخوازێكى زۆر توڕە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست