کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

ئومێد پشدەری: ڕۆژنامەنووسێكی پارتی: جەنابی سەرۆك تكایە بێدەنگی بشكێنە

ڕۆژنامەنووسێكی پارتی ڕایدەگەیەنێت كە رۆژ بە رۆژ گەندەڵی و ناعەدالەتی لە رۆژنامەی هەولێر زیاتر دەبێت و بەشێكی زۆر لە كارمەندان هێندە ستەمیان لێ دەكرێت كە تەواو هەست بە بێزاری و پەراوێزخستن دەكەن. داواش لە مەكتەبی سیاسیی پارتی دەكات لەمڕۆوە ناوی لە لیستی كارمەندانی دەزگای رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی...

ئومێد پشدەری: ئه‌هلی فه‌یسبووك.. له‌ نێوان ته‌شهیر و جنێوفرۆشتندا

له‌مێژ نییه‌ له‌ نێو دنیا به‌رفراوانه‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌یسبووكدا پێگه‌یه‌كی بچووكم كردووه‌ته‌وه‌ و له‌وێ به‌ چه‌ند هاوڕێیه‌كی دێرین و ئازیزم ئاشنا بوومه‌وه‌. له‌ فه‌یسبووكدا، كه‌ ماڵپه‌ڕێكی جیهانییه‌، به‌ ملیۆنان كه‌س ئه‌ندامن و ڕه‌نگه‌ له‌م كوردستانه‌ی له‌مه‌ڕ خۆشمان زیاتر له‌ 20 هه‌زار یوزه‌ر ئه‌و...

ئومێد پشدەری: زوومەكەی پرۆگرامی (زووم ئین)، بۆچی (ئاوت) دەكات؟

ماوەیەكی زۆرە پرۆگرامی "زووم ئین" لە كەناڵی ئاسمانیی كوردستان لە لایەن هاوكارم "رزگار كۆچەر"ەوە پێشكەش دەكرێت و، بەشبەحاڵی خۆم، بە تاسەوە سەیری یەك بە یەكی بەرنامەكانیم كردووە. زووم ئین، ڕووداوی هەفتە و كۆمەڵێك تەوەری بەپێز دەخاتە بەر باس و، ڕەخنەگرانە هێما بۆ كەموكوڕییەكان دەكات، بۆیە لێرەشەوە دەستخۆشی...

ئومێد پشدەری: مرۆڤە كلاسیكییەكانی هەزارەی سێیەم و گەندەڵیی فیكری

زۆر جار كە باس لە دیاردەی گەندەڵی دەكرێت، بێ ویستی خۆمان، نادادپەروەرییە ئاشكراكەی نێو دامودەزگا جیاوازەكان لە زەینماندا وێنا دەبێت و، ئەوەمان دەكەوێتەوە یاد كە ئێمە، بوونەوەرێكی بەستەزمانەین و، پتر لە 18 ساڵە بە رۆژی ڕووناك ستەممان دەرهەق دەكرێت. لە هەر كۆڕ و كۆبوونەوە و گردبوونەوەیەكیشدا، كە گوێبیستی...

ئومێد پشدەری: پەیامێك بۆ ئەوانەی بە ئیمەیل جنێوبارانیان كردم

تەنیا یەك دوو هەفتەیە، نزیكەی 5 بابەت و وتار و ڕەخنەم بۆ ماڵپەڕی كوردستانپۆست ناردووە و، لە دوای بڵاوبوونەوەی بابەتەكانیش، بە مەبەست یان بێ مەبەست، لە ڕێگەی ئیمەیلەوە بە ڕێژنە جنێوباران كراوم. بابایەك، كە بە ئیمەیلە شاراوەكەی بەسەری كردوومەوە و خۆی نەناساندووە، دوای بڵاوبوونەوەی بابەتەكەی سەندیكای رۆژنامەنووسان،...

ئومێد پشدەری: بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، داوایەكی یاسایی لەسەر رۆژنامەی چاودێر تۆمار دەكات

لە ژمارە 218ی رۆژنامەی چاودێردا، كە رۆژی دووشەممە 16/3/2009 بڵاو بووەتەوە، بابەتێك لە لاپەڕە یەكی رۆژنامەكە لە ژێر ناونیشانی (بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، هەڕەشەی كوشتن لە پیاوەكەیش دەكات و بە زۆر ژن و مێردێك لە یەك جیا دەكاتەوە، بڵاو كراوەتەوە، لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمیدی مافپەروەر...

ئومێد پشدەری: من یان كۆڕەك تیلیكۆم، كاممان لە دەرەوەی بازنەی خۆشەویستیی خەڵكداین؟

كاتژمێر 8 و چارەگی سەرلەبەیانییە، مەسیجێكم بە دەست دەگات و، بە هۆی سەرقاڵیمەوە بە كار، دەرفەت نابێ بیخوێنمەوە و، فەرامۆشی دەكەم. پاش چەند خولەكێك، بیرم دەكەوێتەوە كە بڕیارم داوە بەشداری لە سیستمی "جی پی ئاڕ ئێس"ی كۆڕەك تیلیكۆم بكەم و، لە كاتی بێكاریدا كەمێك خۆم بە نێتەوە خەریك بكەم، بۆیە بۆ دەستخستنی...

ئومێد پشدەری: نەبەز گۆران.. ئەو زاتەی هەموومان خۆشمان ده‌وێت

لە گەلێك شوێن، ناو بە ناو ئەو پڕوپاگەندە سەرسوڕهێنەرە دەبیستم كە "نەبەز گۆران"ی رۆژنامەنووس، كارمەندێكی دڵسۆزی دەزگای پاراستنە و، جگە لەوەی كە كاریش بۆ دەزگای زانیاریی دەكات، لە ئاسایش مانگانە مووچە وەردەگرێت. هەندێك كەسیش، كە زۆرجار لەبەرخۆیانەوە قسە دەبزڕكێنن، باس لەوە دەكەن كە نەبەز، لە دەوروبەری...

ئومێد پشدەری: رۆژنامەی گەندەڵ.. گەندەڵییەكانی رۆژنامە

لە وڵاتانی جیهانی یەكەم و دووەمدا، دەسەڵاتی چوارەم، هەمیشە ئەو دەسەڵاتە كارایەیە كە نەك تەنیا بەسەر دەسەڵاتەكانی ترەوە چاودێرە، بگرە زەمینەخۆشكەری دروستبوونی ڕای گشتییە لە بەرامبەر خاڵی لاواز و ڕۆتینی دەزگا و دامەزراوەكانی دەسەڵات و، هێمنانە بە گژ گەندەڵی و كەمتەرخەمییەكانی دەسەڵاتی یەكەم و دووەم و سێیەم...

ئومێد پشدەری: سەندیكای ڕۆژنامەنووسان یان دامەزراوەی حزب

لەمێژ نییە دەستم داوەتە نووسین و دەخوازم لەو بوارەدا ئەسپی خۆم تاو بدەم. 7 ساڵ بەر لە ئێستا، كاتێك لە ژمارەیەك ڕۆژنامە و گۆڤاری ناوەوەی كوردستان، چەند بابەتێكم بڵاو بوونەوە، هەستم كرد كە توانام هەیە، ئەگەر كەمێكیش بێت، لە ڕۆژنامەگەریی كوردیدا جێدەستم دیار بێت. ئەوكاتە كە لە یەكێك لە دەزگا حزبییەكانیش...