ئه‌هلی فه‌یسبووك.. له نێوان ته‌شهیر و جنێوفرۆشتندا
Tuesday, 05/10/2010, 12:00
له‌مێژ نییه له نێو دنیا به‌رفراوانه‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌یسبووكدا پێگه‌یه‌كی بچووكم كردووه‌ته‌وه و له‌وێ به چه‌ند هاوڕێیه‌كی دێرین و ئازیزم ئاشنا بوومه‌وه. له فه‌یسبووكدا، كه ماڵپه‌ڕێكی جیهانییه، به ملیۆنان كه‌س ئه‌ندامن و ڕه‌نگه له‌م كوردستانه‌ی له‌مه‌ڕ خۆشمان زیاتر له 20 هه‌زار یوزه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕه به‌كار بهێنن. له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا، گه‌وره و بچووك، پیر و جوان، سیاسی و بێلایه‌ن، ڕۆژنامه‌نووس و خوێنده‌وار و به كورتی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان به‌دی ده‌كرێن، لێ ئه‌وه‌ی جێی هه‌ڵوه‌سته‌یه، له نێو یوزه‌ره‌كانی ئه‌هلی فه‌یسبووكدا، كه سه‌رجه‌میان چینی خوێنده‌وارن، شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره به‌ر چاو ده‌كه‌وێت.
یه‌كێك به ناوی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسییه‌وه پێگه‌یه‌ك ده‌كاته‌وه و له‌وێوه هه‌وڵی ته‌شهیر و جنێوفرۆشتن به خه‌ڵك ده‌دات، یه‌كێكی تر خۆی ده‌كا به كچ و ده‌كۆشێ چه‌ند كچێكی ساویلكه فریو بدات و دواجار بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆی به‌كاریان بهێنێت، ئه‌وی دیكه به ناوێكی خوازراوه‌وه ده‌بێته ئه‌ندام و سوكایه‌تی به سه‌ركرده و پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كات، بابایه‌كی تریش كه ڕه‌نگه كۆلكه‌خوێنده‌وارێكی ته‌واویش نه‌بێت، وێنه‌ی ڕۆژنامه‌نووسه دیاره‌كان كۆپی ده‌كات و به ناوی ئه‌وانه‌وه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی خۆشه‌ویستیی خه‌ڵكی ده‌دات له لایه‌ك و، له لایه‌كی تریشه‌وه وه‌ڵامی تاقه‌كورێكیش ناداته‌وه ئه‌گه‌ر خۆی نه‌كردبێته كچ.
چه‌ند شه‌وێك پێش ئێستایش، هاوڕێیه‌كم كه له ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی كوردستاندا كار ده‌كات، به ته‌له‌فۆن پێی گوتم كه پێگه‌یه‌كی بۆ كچه بچووكه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه، كه‌چی بێجگه له‌وه‌ی كه له ڕۆژێكدا پتر له 200 كه‌س "ئاد" addیان كردووه، هه‌ندێك مرۆڤی سه‌رلێشێواو و ده‌رووننه‌خۆش به ناوی به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و وڵاته‌وه، نامه‌ی جنێوئامێز و سێكسئاسایان بۆ كچه بچووكه‌كه‌ی ناردووه. ئه‌و بێزاریی خۆی له‌و دیارده ناشیاوه ده‌ربڕی و ویستی به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆكه خۆی له خه‌مه‌كان خاڵی بكاته‌وه، به‌ڵام بۆ به‌دبه‌ختی، منیش له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و گازنده‌م له به‌شێك له ئه‌هلی فه‌یسبووك هه‌بوو و پێم وایه له خه‌مه‌كانی ئه‌وم زیاد كرد نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
به‌هه‌ر حاڵ، پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌وانه‌ن، ئامانج له سوكایه‌تیكردن به خه‌ڵك و جنێوفرشتن و ته‌شهیر چییه؟ چ ده‌روونێكی ناساخڵه‌م له پشت بێڕێزیكردنه به ئافره‌تان له فه‌یسبووكدا؟ كچان بۆچی له‌و ماڵپه‌ڕه جیهانییه‌دا وه‌ڵامی كوڕان ناده‌نه‌وه؟ كوڕان بۆ خۆیان ده‌كه‌ن به كچ؟ ئه‌ی بۆچی كوڕان ته‌نیا بۆ بابه‌تی كچه‌كان كۆمێنت ده‌نووسن و به ده‌گمه‌ن نه‌بێت پێیان شه‌رمه كۆمێنت بۆ بابه‌تی كوڕان بنووسن؟ و ده‌یان پرسیاری تریش كه هێڤیدارم خوێنه‌ران خۆیان په‌رسڤیان بده‌نه‌وه.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست