کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ خەڵكى كوردستان هەموو ڕۆژێك 31 ى ئابە، كێ بەرپرسیارە لە گیان لەدەستدانى ئەمانە ؟

Saturday, 08/09/2012, 12:00


پەیامنێرى كوردستانپۆست / تەندروستى
(ساڵى ڕابردوو دەرزیەك پێنج هاوڵاتى كوشتوە لەلایەن وەزارەتى تەندروستیەوە پەردەپۆشكراوە ، ناوەرۆكى پەردەپۆشكردنى كوشتنى ئەم پێنج هاوڵاتیەش لەكۆتایى ئەم ڕاپۆرتەدا بخوێنەوە) .

زۆرن ئەو ڕووداو كارەساتانەى ڕۆژانە لەم ووڵاتەدا ڕوودەدەن كەوەك خیانەتە گەورەكەى 31 ى ئاب وایە بۆ ئەو میللەتەو ڕۆژانە لەسایەیى ئەم سیستەمە دیكتاتۆرە گەندەڵە دووبارە دەبێتەوە ، ئەو هەموو نەخۆش و هاوڵاتیە دەبێتە قوربانى كەچى تائێستا نەكەسێك دراوەتە دادگا نەكەسێكیش دەستى لەكار كێشاوەتەوە نەكەسێكیش داواى لێ بوردنى لەخەڵكى كوردستان كردووە ، هەموو ئەو ڕووداو و كارەساتانەى ئێستا لەدەرئەنجامى هێنانى خواردنى بەسەرچوو و دەرمانى ئێكسپایەر و دەرزى كوشندە بەرۆكى خەڵكى هەژارو نەدارى كوردستانى گرتووە هیچى لەخیانەتى گەورەى 31 ى ئاب كەمتر نیە وەك ئەوەیە هەموو ڕۆژێك 31 ى ئاب بێت ، ئەگەر لە 31 ى ئاب تۆپ و تانك و دبابەى بەعسیان هێنابێت ئێستاش هیچ جیاوازى نیە ڕۆژانە كۆمپانیاكانى بەرپرسانى پارتى و یەكێتى دەرمان و مەوادى ئێكسپایەرى ووڵاتانى دراوسێ و بێگانە دێنن دەرخواردى خەڵكى كوردستانى دەدەن ، یان كرێكار و خەڵكى قوڕبەسەر دەبنە قوربانى كۆشك و تەلارە هەوربڕەكانى ئەوان كەبەبودجە و داهاتى ئەوان دەكرێ ، كێ بەرپرسیارە لەگیان لەدەستدانى ئەو هەموو هاوڵاتیە تەنها لەماوەى چەند مانگێكدا ؟ كێ لەپشت هێنانى دەرمانى ئێكسپایەرو خواردنى بەسەرچووەوەیە ؟ لەوەش كارەساتتر و گاڵتەجاریانە تر پێكهێنانى ئەو هەموو لیژنە بێ ئەنجامانەیە بۆ ئەو ڕووداو كارەساتانە كەهیچ ئەنجامێكى ڕوون و ئاشكرایان نەبووە ئەوەى هەشبووە لەبەرژەوەندى دەسەڵات كۆتایى هاتووە لەو نێوانەدا وەزارەتى تەندروستیش بۆتە وەزارەتى تەندروستى و لیژنە .
ئەم ڕووداو كارەساتانەى خوارەوە لەماوەى دوو مانگدا ڕوویانداوە كەئێستا ڕاگەیاندن و چاوى خەڵك كراوەتربووە كەئێمە پێمانوایە لە 31 ى ئابەوە تا ئێستا هەزاران كارەساتى ترى ئاوا ڕوویداوەو دەنگى لێوە نەهاتووە ئەمە لەڕاگەیاندنەكانى خۆشیانەوە باسكراوە كەبۆ ئێوەى بەڕێزی دەخەینەڕوو چەند ساڵە كوردستانپۆست دەنووسێت و هاوار دەكات كەزوڕناژەن و ڕاگەیاندنە چەواشەكارو ووتەبێژەكانیان ئەو هەواڵ و كارەساتانەى كوردستانپۆستیان بەناڕاست دەدایە قەڵەم و هەڕەشەى ئەوەیان دەكرد ئەگەر كوردستانپۆست لێرە بووایە دەیاندا بەدادگاو دایان دەخست ، لێرەوە بەو ووتەبێژو زوڕناژەنانە دەڵێین فەرموون ئەوەتا ئەو كارەساتانە ڕوودەدەن و ڕاگەیاندنەكانیش باسى دەكەن ئەى بۆ وەڵامى ئەوان نادەنەوە ؟خۆ هەمان ئەو ڕووداو كارەساتانەن كە بەدرێژایى دە ساڵى ڕابردوو كوردستانپۆست و پەیامنێرو نووسەرەكانی باسیان كردووە .
1 _ ئەو دەرزیەیى لەماوەى هەفتەیەكدا ژمارەیەك هاوڵاتى لەهەولێرو سلێمانى كوشت بەرلە مانگ و نیوێك وەزارەتى تەندروستى بەغدا ، وەزارەتى تەندروستى هەرێمى كوردستانى ئاگادار كردۆتەوە لەمەترسیەكانى و دەڵێ بەووریایەوە مامەڵەى لەگەڵدا بكەن ، كەچى وەزارەت گوێیى پێ نەداوە تاقوربانى لێكەوتەوە ، كێ بەرپرسیارە ؟ بۆ هەموو ڕۆژێك 31 ى ئاب نیە بۆ ئەو میللەتە .


10 تەمموز, کوردستانی سلێمانی -
سلێمانی‌، ئاوێنه‌: به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ ده‌ست ئاوێنه‌ كه‌وتوون، نوسراوێك به‌ژماره‌ (2838) له‌به‌رواری‌ (17/5)ه‌وه‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عێراقه‌وه‌ نێردراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ به‌وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌رزی (سیفتریاكسۆن)دا بكرێت‌و پشكنینی‌ حه‌ساسیه‌ت بكه‌ن بۆ هه‌ر نه‌خۆشێك كه‌ ئه‌و ده‌رزییه‌ی‌ بۆ به‌كارده‌هێنرێت، هه‌ر به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئاوێنه‌، پێشتر به‌كارهێنانی‌ ئه‌و ده‌رزییه‌ له‌پارێزگاكانی‌ دیكه‌ حاڵه‌تی‌ هاوشێوه‌ی‌ لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.
له‌مباره‌یه‌وه‌ جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ بۆ كاروباری‌ ده‌رمان، دكتۆر جه‌عفه‌ر حه‌یده‌ر له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه‌ جه‌ختی‌ له‌و نوسراوه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه‌‌و وتی‌ "نوسراوه‌كه‌ باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ گروپێك له‌و ده‌رمانه‌ (سیفتریاكسۆن) كه‌ هی‌ كۆمپانیایه‌كی‌ توركییه‌، به‌كاریمه‌هێنن".
لای‌ خۆیه‌وه‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، د.خاڵس قادر له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه‌، بێئاگایی‌ خۆی‌ له‌و نوسراوه‌ی‌ به‌غداد ده‌ربڕی‌‌و وتی‌ "هیچ نوسراوێكی‌ له‌و جۆره‌م نه‌بینیوه‌".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی‌ 30/6 به‌هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌م ده‌رزییه‌وه‌ هاوڵاتییه‌ك له‌شاری‌ سلێمانی‌ به‌ناوی‌ "كه‌ژاوه‌" كه‌ خاوه‌نی‌ چوار منداڵ‌ بوو گیانی‌ له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها رۆژی‌ 5/7یش گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن 16 ساڵ‌ بەناوی سەربەست بە‌هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ هه‌مان ده‌رزییه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا، خێزانی‌ هه‌ردوو قوربانیه‌كه‌ش سكاڵای‌ یاساییان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تۆمار كردووه‌.


به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ ئاوێنه‌نیوز حكومه‌تی‌ هه‌رێم دوای‌ روداوه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌، له‌ 3/7/2012 بڕیاری‌ راگرتنی‌ ئه‌و ده‌رزیه‌ی‌ ده‌ركردوه‌، له ‌كاتێكداحكومه‌تی‌ عێراق له‌به‌رواری‌ 17/5/2012 دا ئه‌و ئاگاداریه‌ی‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ناردووه‌.
2 _ ئەو دەرزیەى ژمارەیەك هاوڵاتى كوشت و بەرلەمانگ و نیوێك وەزارەتى تەندروستى بەغدا هەرێمى كوردستانى لێ ئاگادار كردۆتەوە 25 هەزار دانەى لێ بەكارهێنراوە ؟ خوا دەزانێ چەندى ترى كوشتووەو نەزنراوە ؟ كێ بەرپرسیارە ؟ بۆ هەموو ڕۆژێك 31 ى ئاب نیە بۆ ئەو میللەتە ؟ .

ئەو دەرزییەی كاژاوی كوشت مانگانە 25 هەزار دانەی لێ بەكارهێنراوە

14/07/2012
رووداو


سامان بەشارەتی رووداو -سلێمانی
پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ و سینگ و دەمار دەڵێ ئەو دەرزییەی هەفتەی رابردوو بووە هۆی كوشتنی ژنێك لە سلێمانی، لەگەڵ دەرزییەكی دیكە، كە ئێستا بەكارهێنانیان قەدەخەكراوە، مانگانە زیاتر لە 25 هەزار دانەی لێ بەكارهاتووە لە شاری سلێمانی.هەفتەی رابردوو، ژنێك بەناوی كەژاو محەممەد، بەهۆی لێدانی دەرزی (سفتریاكیسۆن) لە نۆرینگەیەكی میللی لە شاری سلێمانی ، گیانی لەدەستدا، دوای ئەو رووداوە، وەزارەتی تەندروستی بەكارهێنانی ئەو دەرزییە و جۆرێكی دیكەی بە ناوی كلافۆران قەدەخەكرد .بەپێی زانیارییەكانی (رووداو) ئەو دوو جۆرە دەرزییە لەلایەن كۆمپانیای مستەفا نەوزاد لە توركیا هێنراون و نێردراونەتە بەغدا بۆ پشكنین.ئەو پزیشكە بەپێویستی دەزانێ، وەزارەتی تەندروستی رادەی بەكارهێنانی دەرزی كەم بكاتەوە "ئەگەر پزیشكە رۆژئاواییەكان بزانن چەند دەرزی لە رۆژێكدا بەكاردەهێنین، گاڵتە بە سیستمی تەندروستی ئەم وڵاتە دەكەن"، بەپێی قسەی ئەو پسپۆڕە "مانگانە لە شاری سلێمانی زیاتر لە 25000 لەو دوو دەرزییە بەكارهێندراوە".دكتۆر جەعفەر ساڵح، گوتی "پشكنینی كیمیاوی پێویستە، بۆ ئەوەی بزانرێت ئەو ماددانەی تێیدایە بەقەدەر خۆیەتی، پشكنینی بایەلۆجیشی بۆ بكات بۆ ئەوەی بزانرێت ڤایرۆسی تێدا نییە، ئەوكات رێگە بدرێت بەكاربهێنرێت، بەڵام ئەو دوو دەرزییە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە دەفرۆشرێت لە كوردستان، بەڵام ئەو پشكنینانەی بۆ نەكراوە".
3 _ كرێكارانیش وەك باقى چین و توێژەكانى تر بەشێكن لەقوربانیەكان لەسایەیى ئەو هەموو داهاتە خەیاڵیەو زەبەلاحەى كەژمارەكانى بەسەدان كرێكارى قوڕبەسەر و هەژار ناخوێندرێتەوە ئەمە حاڵیانە ؟ بۆ هەموو ڕۆژێك 31 ى ئاب نیە بۆ ئەو میللەتە ؟ .

دوو كرێكاری دیكه‌ له‌ سلێمانی گیانیان له‌ ده‌ستدا، ئه‌مساڵ چه‌ند كرێكار گیانی له‌ده‌ستداوه‌؟
3/9/2012لڤین پرێس

ئه‌مڕۆ له‌ پرۆژه‌ی فامیلی مۆڵ له‌شاری سلێمانی به‌هۆی نه‌بونی مه‌رجی سه‌لامه‌تی له‌ پرۆژه‌ بیناسازیه‌كاندا، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا.ئه‌و دوو كریكاره‌ به‌ ناوه‌كانی (مەحمود موسلیم و لوقمان مستەفابه‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ كاتی كاركردندا زه‌ویه‌كه‌ی كه‌ كاریان تیدا كردوه‌ هه‌ره‌سی هێناوه‌وه‌، گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ كریكاری دیكه‌ش به‌هه‌مان هۆوه‌ بریندار بون و گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.
ئه‌مه‌ش چه‌ندین جاره‌ كه‌ كرێكاران له‌ پرۆژه‌كانی بیناسازیدا له‌ هه‌رێمی كوردستان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و به‌پێی ئاماریكی رێكخراوی كریكارانی بیناسازی لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا لە پارێزگای سلێمانی 14كرێكار به‌هۆی كاره‌كانیانه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە، كه‌ به‌شێكیان خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بون.

4 _ ئەگەر سەگەكانى پاراستن و زانیارى بەنوێژى نیوەڕۆ سەردەشت و سۆرانەكان بڕفێن و بكوژن ئەوا لەسایەیى دەسەڵاتى دیكتاتۆریانەى مافیا ئاسایاندا گیاندارێكى بێ گوناحى وەك سەگ لەكوچەو كوڵانەكانى پایتەخت بەڕەڵا دەكرێن تا پەلامارى منداڵان بدەن ، لەجیاتى كۆكردنەوەیان لەشوێنێكى تایبەت .

سەگی هار پەلاماری 10 منداڵ دەدات .

27/08/2012
رووداو
. 3 منداڵ لە هەولێر لە لایەن سەگی هارەوە دەکوژرێن
بەقسەی خەڵكی گەڕەكی كارێزان و 94ی باداوە لە شاری هەولێر، تائێستا 10 منداڵ لەو گەڕەكانه لەلایەن "سەگی هار" پەلاماردراون و برینداركراون "6 منداڵ لەوانە مردوون". دوو لەو منداڵانە بە ناوی (ئەنەس فەیزوڵڵا و لەوەند سۆران) لە رۆژانی جەژندا گیانیان لەدەستدا . .سۆران سەعدوڵڵا، باوكی لەوەندی تەمەن 2 ساڵ كە بەهۆی گاز لێگرتنی سەگی هارەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، بە(رووداو)ی گوت بەهۆی نەبوونی دەرزی لە نەخۆشخانە و "لەبەرئەوەی زوو دەرزییەكەیان لە كوڕەكەم نەدا، مرد".رەئوف حەسەن، دانیشتووی گەڕەكی 94ی باداوە دەڵێ چەند جارێك بنكەی پۆلیسی ناوچەكەی لە مەترسی ئەو سەگانە ئاگاداركردووەتەوە "ئەو كاتەی سەگەكە گازی لە لەوەند گرت، بە پۆلیسەكانم گوت، بۆ بەیانی پۆلیسێك هات و گوتی خاڵە كامە سەگ بوو ئەو منداڵەی گەست، سەگەكە دەناسی؟".
5 _ ئەگەر لە 31 ئاب دەیان كەس بێ سەروشوێنكراو تائێستا چارەنووسیان دیار نیە ، ئەم قوربانیانە هەن و دیارن ئەى بۆ ڕێگەدەدەن چارەنووسیان بەم ڕۆژە بگات و دوایى 21 ساڵ لەحوكمڕانیان ناتوانن چارەسەریان بۆ بكەن ؟ كێ بەرپرسیارە ؟ بۆ هەموو ڕۆژێك 31 ى ئاب نیە بۆ ئەو میللەتە ؟ .

گۆپته‌په‌: بریندارێكی دیكه‌ی چه‌كی كیمیایی گیانی له‌ده‌ستدا .
PM:04:34:25/08/2012
خه‌ندان - ئاوات خه‌یروڵا
شه‌وی رابردوو، 24/25ی ئابی 2012، بریندارێكی دیكه‌ی كیمیابارانی چه‌كی كیمیایی به‌ناوی (هه‌ژار مه‌حمود، ته‌مه‌ن 24 ساڵ) له‌ گوندی گۆپته‌په‌ سه‌ر به‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ گیانی له‌ده‌ستدا.

هێمن عه‌بدوڵا، كوڕی مامی قوربانییه‌كه‌ و خه‌ڵكی گوندی گۆپته‌په‌، له‌ لێدوانێكدا بۆ خه‌ندان وتی: ئه‌مشه‌و سه‌عات 11:30 خوله‌ك یه‌كێك له‌ برینداره‌كانی چه‌كی كیمیایی له‌ خێزانه‌كه‌ماندا (هه‌ژار مه‌حمود) گیانی له‌ده‌ستدا كه‌ ساڵی 1988 له‌كاتی كیمیابارانی گونده‌كه‌یاندا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی به‌عسه‌وه‌، رێژه‌یه‌كی زۆری جه‌سته‌ی زیانی پێ گه‌یشتبوو، دوچاری نه‌خۆشی (عه‌ساب) ببوو.

هێمن باسی ئه‌وه‌شیكرد: ئه‌و برینداره‌ (هه‌ژار مه‌حمود) به‌كۆرپه‌یی چه‌كی كیمیایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستكردووه‌ و ده‌كرا زووتر چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی قوربانییه‌كه‌ روو له‌ هه‌ڵكشان بوو، چاره‌سه‌ری نه‌ده‌كرا، جگه‌ له‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی هه‌ژار بوون و توانای ئه‌وه‌یان نه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی بیبه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.


6 _ زیندان دەبێت شوێنێك بێت بۆ ڕێزگرتنى مرۆڤەكان و چاككردنیان بۆ ئەوەى ئەگەر دووبارە گەڕایەوە بۆ ناو خەڵك و كۆمەڵگا هەڵەنەكات و بێتە مرۆڤێكى تر بەڵام سەیر دەكەى لاى ئێمە هیچ جیاوازیەك نیە لەنێوان زیندان و كۆمەڵگادا.

زیندانییه‌ك له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاكسازی‌ گه‌ورانی‌ سلێمانی‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا .
9 ئاب .

برایه‌كی‌ زیندانییه‌ كۆچكردووه‌كه‌ داوا ده‌كات لێپرسراوانی‌ زیندانییه‌كه‌ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، چونكه‌ "ده‌ستیان هه‌بوه‌ له‌كوشتنی‌ براكه‌م‌و شایه‌تمان هه‌یه‌ كه‌ حه‌بیان به‌هه‌ڵه‌ داوه‌تێ"
زریان محه‌مه‌د، سلێمانی‌: برایه‌كی‌ زیندانییه‌ كۆچكردووه‌كه‌ به‌ناوی‌ ئارام جه‌لال، به‌ئاوێنه‌نیوزی‌ وت، "ئه‌مرۆ، پێنچشه‌ممه‌، له‌لایه‌ن لێپرسراوانی‌ زیندانه‌كه‌وه‌ پێمان راگه‌یه‌ندرا كه‌ براكه‌م نه‌خۆشه‌و ئه‌ینێرین بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام دواتر گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌‌، له‌كاتێكدا 11 ڕۆژه‌ نه‌خۆشه‌و نه‌یانناردووه‌ بۆ نه‌خۆشخانه".
به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئاوێنه‌نیوز زیندانییه‌كه‌ ناوی‌ (ه.ج) بوه‌و ماوه‌ی‌ دوو ساڵه‌ زیندانییه‌ له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاكسازی‌ گه‌ورانی‌ سلێمانی ‌به‌تاوانی‌ كاری‌ ساخته‌كاری‌.ئارام جه‌لال داوا ده‌كات لێپرسراوانی‌ زیندانییه‌كه‌ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، چونكه‌ "ده‌ستیان هه‌بوه‌ له‌كوشتنی‌ براكه‌م‌و شایه‌تمان هه‌یه‌ كه‌ حه‌بیان به‌هه‌ڵه‌ داوه‌تێ".ئاوێنه‌نیوز چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندیكرد به‌به‌رێوه‌به‌ری‌ چاكسازی‌ گه‌ورانی‌ سلێمانی‌، به‌ڵام ناوبراو وه‌ڵامی‌‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی‌ نه‌دایه‌وه‌.

7 _ ژنێكی‌ ته‌مه‌ن 34 ساڵان له‌شاری‌ هه‌ولێر گیانی‌ له‌ده‌ستدا .

رۆژی‌ 3 ی‌ ئه‌م مانگه‌ ژنێكی‌ ته‌مه‌ن 34 ساڵان له‌شاری‌ هه‌ولێر به‌ناوی‌ (مەعسومە پیرۆ) له‌كاتی‌ ده‌رزی‌ لێداندا بورایه‌وه‌و دوای‌ گه‌یاندنی‌ به‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.مانگی‌ رابردووش له‌شاری‌ سلێمانی‌ ژنێك له‌كاتی‌ ده‌رزی‌ لێداندا گیانی‌ له‌ده‌ستداو دواتر لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كه‌ رایگه‌یاند مردنی‌ ئه‌و ژنه‌ به‌هۆی‌ كه‌مته‌رخه‌می‌ پزیشكه‌وه‌ نه‌بووه‌و ژنه‌كه‌ خۆی‌ حه‌ساسیه‌تی‌ به‌و ده‌رزییه‌ هه‌بووه‌و ئه‌وه‌ش هۆكاری‌ مردنی‌ بووه‌.

8 _ كیسه‌ خوێنیش ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌ ده‌كوژێت .
هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له‌10 كه‌س له‌نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌هۆی‌ كیسی خوێنی‌ ژه‌هراوییه‌وه‌ بڵاو ده‌بێته وه.
‌كوردیوـ هه‌ولێر
به‌پێی‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌ له‌نه‌خۆشخانه‌كانی‌ هه‌ولێر به‌هۆی‌ كیسه‌ خوێنی‌ ژه‌هراوییه‌وه‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ِرۆژی‌ رابردوودا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی‌ 10 هاوڵاتی‌ بێت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ئاشكرای‌ ده‌كات لیژنه‌یان له‌وباره‌یه‌وه‌ پێكهێناوه‌.
دكتۆر خالس قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌كوردیوی راگه‌یاند: گومان هه‌یه‌ له‌به‌كارهێنانی هه‌ندێ له‌وكیسه‌ خوێنانه‌ی كه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر به‌كارهاتون ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش توشی حه‌ساسیه‌تی خوێن بوون.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وتیشی " له‌ئێستاشدا لیژنه‌یه‌كی لێكۆلینه‌وه‌مان پێكهێناوه‌ بۆئه‌و كیسه‌ خوێنانه‌ی كه‌ به‌كارهاتوون تاوه‌كو بزانین هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ئه‌وه‌بووه‌ یان هۆكاری تری هه‌بوه‌ و ئه‌وبابه‌ته‌ش ته‌نها له‌شاری هه‌ولێربووه‌".
سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ دكتۆرخالس وتی"نازانم ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ چه‌نده‌ به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانم چه‌ند حاڵه‌تێكی گیان له‌ده‌ستدان روویداوه‌".
به‌پێی ئه‌وزانیارییانه‌ی كه‌ ده‌ست كوردیو كه‌وتون زیاترله‌ 10 هاوڵاتی به‌ گومانی به‌كارهێنانی ئه‌وكیسه‌ خوێنانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی‌ رابردووشدا، دوو هاوڵاتی‌ به‌هۆی‌ لێدانی‌ ده‌رزییه‌وه‌ له‌سلێمانی‌‌و هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ستدا‌و دواتر به‌كارهێنانی‌ ئه‌و جۆره‌ ده‌رزییانه‌ راگیرا.

9 _ بێ ڕێزى بەرامبەر بەمرۆڤ ئاوایە دەڵێ دە كەس نیە تەنها دوو كەس مردووە ، واتا دوو كەس ئاسایە ، كێ بەرپرسیارە ؟ بۆ هەموو ڕۆژێك 31 ى ئاب نیە بۆ ئەو میللەتە .
هه‌ولێر: گومان ده‌كرێت دوو كه‌س به‌هۆی‌ خوێنی‌ ژه‌هراویه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دابێت .
10:03:16/07/2012
خه‌ندان - ده‌رباز ساڵح

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند: گومانده‌كرێت دوو كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی خوێنی ژه‌هراوییه‌وه‌ (له‌ بتڵی ژه‌هراویدا خوێنیان تێكراوه‌) له‌ شاری هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ستدابێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون پێكهاتووه‌.د.خالس قادر وته‌بێژ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌(خه‌ندان)ی‌ راگه‌یاند: گومان هه‌یه‌ دووكه‌س به‌هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ خوێنی‌ ژه‌هراویه‌وه‌ له‌ دوو نه‌خۆشخانه‌ی‌ هه‌ولێر گیانیان له‌ ده‌ستدابێت و چه‌ند كه‌سێكیش توشی‌ حه‌ساسێتی توند بوون.پێشتر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ كرابوو كه‌ زیاد له‌ 10 كه‌س به‌گومانی‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌وكیسه‌ خوێنانه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌..

10 _ دەڵێ گرنگ سەلامەتى گیانى دایكەكەیە ، منداڵێك چیە باهەر بمرێت .
منداڵێكی‌ به‌ مردوو دانراو له‌كه‌لار له‌كاتی‌ كفن و دفنكردنیدا زیندوو ده‌بێته‌وه .
16/8/2012
پاش له‌دایكبوونی‌ منداڵێك له‌ كه‌لار، پزیشك و كارمه‌ندانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شێره‌ی‌ نه‌قیب له‌شاره‌كه‌ به‌كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ راده‌گه‌یه‌نن كه‌ منداڵه‌كه‌یان مردوه‌، به‌ڵام پاش چوار كاتژمێر و له‌كاتی‌ كفن و دفن كردنیدا ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌ زیندووه‌و نه‌مردوه‌.
نیگار ڕووف دایكی‌ ئه‌و منداڵه‌یه‌پاش ئازارێكی‌ زۆر ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شێره‌ی‌ نه‌قیبی‌ منداڵبون كراوه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ منداڵ بوون نه‌شته‌رگه‌ری‌ بۆ ئه‌نجامدراوه‌.‌ پاش له‌دایكبونی‌ منداڵه‌كه‌ پزیشك و كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ پێیان راگه‌یاندوه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌یان مردوه‌، به‌ڵام دواتر و پاش چوار كاتژمێر بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌ زیندوه‌ و نه‌مردوه‌، پاش گه‌یاندنی‌ به‌نه‌خۆشخانه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.
دكتۆر حه‌سه‌ن ڕه‌مه‌زان به‌ڕیوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ گه‌رمیان به‌ ئێن ئارتی‌ راگه‌یاند "گرنگیرین شت سه‌لامه‌تی‌ گیانی‌ دایكه‌كه‌ بووه‌ چونكه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ تووشی‌ خوێنبه‌ربوونی‌ هاوڕی‌ منداڵ بووه‌، گه‌ر ئه‌و نه‌شته‌ریه‌ی‌ بۆ ئه‌نجامنه‌درایه‌ سه‌لامه‌تی‌ گیانی‌ دایكه‌كه‌ له‌ مه‌ترسیدا ئه‌بوو".
11 _ کۆیە ؛ پاش دو رۆژ لە لێدانی دەرزییەک هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا .
سبەی .
هاوڵاتییەکی دانیشتوی کۆیە، پاش دو رۆژ لە لێدانی دەرزییەک گیانی لەدەستداو گومان دەکرێت کە ئەو دەرزییە هۆکاری مردنەکەی بێت.دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رۆژی‌ دوشه‌مه‌ رێكه‌وتی‌ 20/8/2012 هاوڵاتییه‌كی‌ ته‌مه‌ن 43 ساڵ به‌ناوی‌ فەتحوڵا محه‌مه‌د، دانیشتوی‌ گه‌ڕه‌كی‌ كه‌كۆنی‌ قه‌زای‌ كۆیه‌ له‌ یه‌كێك له‌ده‌رمانخانه‌ میلییه‌كان ئه‌و قه‌زایه‌ ده‌رزیه‌كی‌ (فۆڵتارین)ی‌ لێ‌ ده‌درێت، ده‌ستبه‌جێ‌ ته‌ندروستی‌ تێكده‌چێت و ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ شاری‌ هه‌ولێر ده‌كرێت، هاوکات دوای‌ دو رۆژ مانه‌وه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ شه‌وی‌ رابردو گیانی‌ له‌ده‌ستدا.
12 _ شێوازی‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ عیرفان ئه‌حمه‌د جێگه‌ی‌ ره‌خنه‌ی‌ تونده‌ .




عیرفان ئه‌حمه‌دی‌ شاعیر، له‌رێكه‌وتی‌‌ 31/7/2012 ده‌ستگیرده‌كرێت‌و له‌ 1/8 باری‌ ته‌ندروستی‌ تێكده‌چێت‌و له‌ 5/8 له‌شاری‌ سلێمانی‌ كۆچیدوایكرد
8 ئاب .
زریان محه‌مه‌د، ئاوێنه‌نیوز: له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه‌نیوز، سالار مه‌حمود، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند، شێوازی‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ عیرفان ئه‌حمه‌د بۆ ئێمه‌ وه‌ك لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ نه‌ك ته‌نها جێگه‌ی‌ نیگه‌رانییه‌، به‌ڵكو جێگه‌ی‌ ره‌خنه‌ی‌ تونده‌".
عیرفان ئه‌حمه‌دی‌ شاعیر له‌رێكه‌وتی‌‌ 31/7/2012 ده‌ستگیرده‌كرێت‌و له‌ 1/8 باری‌ ته‌ندروستی‌ تێكده‌چێت‌و له‌ 5/8 له‌شاری‌ سلێمانی‌ كۆچیدوایكرد.پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاندبوو،‌ عیرفان ئه‌حمه‌دی شاعیر به‌هۆی "لێدانی ده‌ره‌وه ـ چربە خارجیە‌" گیانی له‌ده‌ستداوه‌، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌ ناوبراو به‌هۆی هیچ نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه‌.سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ عیرفان شوێنه‌واری "پێكان به‌دیواری سنگ‌و شان‌و بازوی لای چه‌پییه‌وه‌ هه‌یه‌‌و هه‌روه‌ها لێویشی بریندار بووه‌".

13 _ كچۆڵەیەك لە كوردستان بە هەڵە دەرمانی پێدراوە .
رووداو




ئایە پێویستی بە30 هەزار یۆرۆیە بۆ ئەوەی نەمرێت
رەشاد ئۆزكان
رووداو- میونشن
(ئایە) تەمەنی دووساڵ و سێ مانگە، لەبەرئەوەی لە باشووری كوردستان چارەسەری بەهەڵە بۆ نەخۆشییەكەی كراوە، ئێستا لەبەر ئازاری جەستەی دەناڵێنێ. كۆمەڵەی كولتووری كوردی لە شاری میونشنی ئەڵمانیا لە هەوڵی ئەوەدایە ئایە لە ئەڵمانیا چارەسەری بۆ بكرێت، بەڵام كەسوكاری پارەی پێویستیان نییە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی. باوكی لە رێگەی (رووداو)ەوە بە كوردانی دانیشتووی ئەوروپا دەڵێ "مەهێڵن منداڵێكی دیكەشم لەدەستبچێ و جەرگمان بسووتێت."
ئایە سەعد عەبدوڵڵا، لەوەتەی لەدایكبووە هەر نەخۆشە. دایك و باوكی هەر زوو بردبوویانە لای پزیشكێك لە زاخۆ، بەڵام پزیشكەكانی ئەوێ هیچ چارەیەكیان بۆ نەدۆزیبووەوە. باوكی ئەو منداڵە دەڵێ "لە زاخۆوە تاوەكو هەولێر هیچ پزیشكێك نەماوە كە كچەكەمان نەبردبێتە لای. تاوەكو وایلێهات پێیانگوتین كچەكەتان تووشی ئیفلیجی مێشك بووە و كەوتنە دەرمانكردنی. ئەوە دوو ساڵە ئایە دەرزی لێدەدرێ و حەبی دەدرێتێ، چونكە پزیشكی خۆمان گوتوویانە تووشی ئیفلیجی مێشك بووە". لەگەڵ ئەوەشدا باوكی ئایە دەڵێ"پزیشكەكانی كوردستان نائومێدیان كردم و گوتیان كاری چارەسەركردنی كچەكەت زۆری دەوێ و وازی لێبێنە"، كەچی ئێستا كە كچەكەی هێناوەتە ئەڵمانیا، دەركەوتووە منداڵەكەی تووشی ئیفلیجی مێشك نەبووە و هەموو چارەسەرەكانی پێشوو رەوشی تەندروستی كچەكەیان خراپتر كردووە.
ئەو پزیشكە ئەڵمانەی پشكنینی بۆ ئایە كردووە ناوی (مێد مارتینا)یە. ئەو بە (رووداو)ی راگەیاند"بەگوێرەی دەرەنجامی پشكنینەكانی ئێمە ئایە نەخۆشی دڵ و گورچیلەی هەیە و پێویستە نەشتەرگەری بۆ بكرێت. ئەمەش بەو مانایەیە كە پزیشكەكانی كورد چارەسەری چەوتیان بۆ ئەو منداڵە نووسیوە و بەهەڵەش دەرمانیان داوەتێ."
پێشتر بنەماڵەی ئایە ماڵ و موڵكیان هەبوو، بەڵام لە دوو ساڵی رابردوودا زۆریان فرۆشت و لە چارەسەركردنی كچەكەیاندا خەرجیانكرد.

14 _ ژنێك: مێردەكەم بەهۆی كەمتەرخەمی پزیشكەوە مرد .
14/07/2012
رووداو فەرمان چۆمانی رووداو- قەڵادزێ
ژنێكی دانیشتووی قەڵادزێ، دەڵێ لەوكاتەی مێردەكەی بردراوە بۆ نەخۆشخانە پزیشكی ئێشكگر لەوێ نەبووە. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵادزێش دەڵێ"لێكۆڵینەوە دەكەین".
جوتیار غەفوور ئیسماعیل، 37 ساڵ، دانیشتووی شارۆچكەی قەڵادزێ، نزیكەی 8 مانگ بوو تووشی نەخۆشی زەردوویی جگەر هاتبوو. بەرەبەیانی 2/7/2012 لە نەخۆشخانەی قەڵادزێ گیانی لە دەستدا.
كوردین رەزا، تەمەن 32 ساڵ، كە هاوسەری جوتیارە، پێیوایە پزیشكی هەناو، كە ئەو شەوە ئێشكگربووە لە نەخۆشخانەكە، هۆكاری مردنی مێردەكەیەتی "چەندین جار داوامان كرد، بە هانامانەوە نەهات".
كوردین دەڵێ "كە گەیاندمانە نەخۆشخانە پزیشكێكی موقیمی لێبوو، زیاتر لە 10 جار پرسی ئەو پیاوەتان بۆچی هێناوە، منیش پێمگوت سەیری بكە بیهۆشە، ئەگەر بمزانیایە چییەتی نەمدەهێنا بۆ نەخۆشخانە".
سەرەتا بۆتڵێك ئاو بۆ جوتیار هەڵدەواسن، باری تەندروستی كەمێك باشتر دەبێ و دەبرێتە ژووری چاودێری چڕ، بەڵام جارێكی دیكە باری تەندروستی تێكدەچێتەوە، كوردین دەڵێ "هەر هاواری پزیشكی كرد، لە كاژێر 9ی شەو تاوەكو 6ی بەیانی لەوێبووین، زیاتر لە 20 جار داوای پزیشكی پسپۆڕم كرد، هەر نەهات و گوتیان بەیانی دێت، جوتیار لەوێ مرد".
كوردین و جوتیار ماوەی 14 ساڵە هاوسەری یەكترن و خاوەنی 3 منداڵن بەناوەكانی (رازیار 12 ساڵ، غەفوور 10 ساڵ، رێبوار 5 ساڵ). جوتیار بەرلەوەی تووشی نەخۆشی ببێ، چێشتلێنەر بووە لە چێشتخانەیەك.
كوردین دەڵێ "لە نەخۆشخانە هاوسەرەكەم هێدی هێدی سكی ئەستوور دەبوو، ئێشكگرەكە دەیگوت ئەو نەخۆشییە هەر وایە، كاتێك هۆشی هاتەوە گوتی كوردین توخوا گەردنم ئازاد بكە زۆر پێمەوە هیلاك بووی، دەمەوێ منداڵەكانم ببینم، بەڵام بەداخەوە نەمتوانی بەو نیوەشەوە منداڵەكانم بێنم بۆ نەخۆشخانە".

15 _ له‌ سلێمانى ژنێك له‌ دواى لێدانى ده‌رزییه‌ك گیانى له‌ده‌ستدا .
02/07/2012
رووداو


سامان به‌شاره‌تى رووداو-سلێمانى
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو له‌ شارى سلێمانى ژنێك له‌ دواى لێدانى ده‌رزییه‌ك له‌ له‌ یه‌كێك له‌ عیاده‌كانى نێوشار گیانى له‌ده‌ستدا، كه‌سوكاریشى ده‌ڵێن به‌شوێن هۆكاره‌كه‌یدا ده‌چین تا بزانین هۆكارى مردنه‌كه‌ى چی بووه‌.كه‌ژاو عه‌بدولباقى، 40ساڵ، دایكى چوار منداڵ بوو، به‌پێى گێڕانه‌وه‌ى خێزانه‌كه‌ى پێشتر ته‌ندروستى جێگیر نه‌بووه‌ كاتێك چووه‌ته‌ لاى دكتۆر، له‌ یه‌كێك له‌ عیاده‌كانى نێوشار پشكنینى بۆ ده‌كرێ و دكتۆره‌كان پێیده‌ڵێن كه‌ نه‌خۆشى گرانه‌تاى هه‌یه‌، دواتر دكتۆر چه‌ند ده‌رزییه‌كى له‌ جۆرى ستفتریاكسه‌ن، كه‌ ناوه‌ بازرگانییه‌كه‌ى (Nevakson)ــه‌ بۆ دیاری ده‌كات، مێرده‌كه‌ى ده‌ڵێ دواى چه‌ند ده‌قه‌یه‌كى كه‌م له‌ لێدانى یه‌كه‌م ده‌رزى، كاژاو هاوار ده‌كات و ده‌ڵێ "توخوا خنكام" ئیتر بێهۆش ده‌بێ و ده‌گه‌یه‌نرێته‌ نه‌خۆشخانه‌.نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، فه‌رمانده‌ى پۆلیسى سه‌را رایگه‌یاند تا ئێستا له‌ سنوورى كاره‌كانیان پێنج سكاڵا تۆماركراو له‌سه‌ر دكتۆره‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌، كه‌ تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن به‌كه‌موكوڕى و هه‌ڵه‌كردن له‌ نه‌شته‌رگه‌ریى و پشكنینى ته‌ندروستیدا.

16 _ لەجیاتى ڕاهێنان و خولى بەردەوام كارمەندەكە دەگوازنەوە بۆ دەرەوەى شار ، ئەمەیە سیستەمى تەندروستى مۆدێرن .
كارمه‌ندێكی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی ده‌رزیه‌ك له‌جه‌سته‌ی نه‌خۆشێكدا به‌جێده‌هێڵێت .
6/7/2012 21:04:00
له‌كاتی چاره‌سه‌ری پزیشكیدا بۆهاوڵاتیه‌ك كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی، بیری ده‌چێت ده‌رزیه‌كه‌ له‌جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌كه‌دا ده‌ربهێنێت.
پاش به‌جێهێشتنی‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌رێگادا كچه‌كه‌ هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت كه‌ناتوانێت قاچی بجوڵێنێت، پاش سه‌یركردنی شوێنی ده‌رزیه‌كه‌ ده‌بینرێت ده‌رزیه‌كه‌ له‌ شوێنی لێدانه‌كه‌یداو له‌ جه‌ستیه‌ی كچه‌كه‌دا به‌جێماوه‌و دایكی راسته‌وخۆ ده‌رزیه‌كه‌ ده‌رده‌هێنێت. دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سوكاری‌ ئه‌و كچه‌وه‌ ئێن ئارتی له‌وحاڵه‌ته‌ ئاگاداركرایه‌وه‌ پاش به‌دواداچوونی‌ ئێن ئاڕتی‌ و یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ دوای بینینی‌ وێنه‌ی‌ له‌رێگه‌ی كامێرای چاودێرییه‌كان بۆی رووداوه‌كه‌ راسته‌و ئه‌و كارمه‌نده‌ی ته‌ندروستی له‌كاتی چاره‌سه‌ره‌كه‌دا ده‌رزیه‌كه‌ی له‌جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌كه‌دا به‌جێ هێشتوه‌، بۆیه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌وه‌ بڕیار درا سزانی ئه‌و كارمه‌نده‌ی ته‌ندروستی بده‌ن، به‌پێی زانیاریه‌كانی ئێن ئارتی له‌ئێستادا به‌فه‌رمانێكی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی ئه‌و كارمه‌نده‌ی‌ بۆ په‌یكان سه‌رده‌شت كردووه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ یه‌كێك له‌ بنكه‌كانی ته‌ندروستی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی.


17 _ ئاسانترین چارەسەر بۆ پەردەپۆشكردنى ڕووداو كارەساتەكان دروست كردنى لیژنەیە لەلایەن وەزارەتى تەندروستیەوە
بۆ ڕووداو كارەساتەكان بێ ئەوەى هیچ ئەنجامێكیان هەبێت تەنها بۆ ڕازى كردنى خەڵك و پەردەپۆشكردنى ڕووداو كارەساتەكانەو هیچى تر .

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ لیژنه‌ بۆ قوربانییه‌كانی‌ ده‌رزیلێدان پێكده‌هێنێت .
خه‌ندان ره‌هێڵ‌ سه‌مه‌د
بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و دوو روواده‌وه‌ی‌ به‌هۆی‌ ده‌رزی لێدانه‌وه‌ روویاندا وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان لیژنه‌یه‌كی زانستی و دوو لیژنه‌ی یاسایی به‌ئه‌ندامێتی داواكاری گشتی له‌هه‌ولێر و سلێمانی پێكهێنا.
ئه‌مڕۆ له‌ شاری‌ هه‌ولێر دكتۆر ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند: لیژنه‌یه‌كی زانستی و دوو لیژنه‌ی یاسایی به‌ ئه‌ندامێتی داواكاری گشتی له‌ هه‌ولێر و سلێمانی پێكهاتووه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و دوو هاوڵاتییه‌ی‌ به‌ده‌رزی (سیفتریاكسۆن) گیانیان له‌ده‌ستدا.وه‌زیری ته‌ندروستی وتی‌: "هه‌ر كۆمپانیایه‌ك یان هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك و دكتۆرێك و په‌رستارێك به‌رپرس بێت، ده‌بێت بدرێت به‌ دادگا و به‌ پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت"له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا هاوڵاتییه‌ك كه‌ دایكی‌ چوار منداڵ‌ بوو له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌ شاری‌ هه‌ولێریش گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن 16 ساڵ‌ به‌هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رزی‌ "سیفتریاكسۆن" گیانیان له‌ده‌ست دا.
18 _ لیژنەكان زوو دروست دەكرێن و دەست بەكاردەبن بەڵام هیچیان ئەنجامیان نیە .
هه‌ولێر: تائێستا هۆكاری مردنی ئه‌و كوڕه‌ ئاشكرانه‌كراوه‌ كه‌ پاش ده‌رزیه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا .



سه‌ربه‌ست جه‌عفه‌ر، ئه‌و كوڕه‌ی‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ ده‌رزیه‌كی لێدرا گیانی له‌ده‌ستدا.
25 تەمموز, کوردستانی هه‌ولێر
عیسا خدر، ئاوێنه‌نیوز: به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر، ا د. مه‌غدید سورچی، ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه‌، له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا چۆنیه‌تی پێكهێنانی لێژنه‌كه‌ی بۆ ئاوێنه‌نیوز رونكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ لێژنه‌كه‌ له‌پزیشكێكی پسپۆری هه‌ناوو پزیشكێكی پسپۆری ده‌رمانسازو كه‌سێكی یاسایی پێكهاتوه‌و تائێستاش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌.
سه‌ربه‌ست جه‌عفه‌ر، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵی دانیشتوی ناحیه‌ی داره‌توو بوو له‌هه‌ولێر، رۆژی 5/7/2012 به‌هۆی سك ئێشه‌یه‌كی سوك سه‌ردانی ‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ناوه‌ندی هه‌ولێری كرد، دواتر بۆ چاره‌سه‌ركردن ده‌رزیان به‌كارهێنا، دوای لێدانی ده‌رزیه‌كه‌ به‌ نیو كاتژمێر هه‌موو له‌شی ئه‌ستور ده‌بێت و ‌لێوه‌كانی شه‌قار شه‌قار ده‌بێت و خوێنیان لێدێت و به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی مۆر ده‌بێته‌وه‌‌و هه‌ردوو گورچیله‌ی ده‌وه‌ستێت‌و پاله‌په‌ستۆی خوێنیشی داده‌به‌زێت بۆ (سفر).
دوای ئه‌وه‌ی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ ناتوانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن ده‌یگوازنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری تایبه‌ت‌و هه‌مان رۆژ گیانی له‌ده‌ستدا. دواتر كه‌س وكاری سه‌ربه‌ست جه‌عفه‌ر داوایان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆماركردو ئێستاش لیژنه‌یه‌ك پێكهاتوه‌ بۆ هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی .

19 _ سلێمانی‌: كه‌سوكاری‌ ئه‌و ژنه‌ی‌ له‌كاتی‌ ده‌رزی‌ لێداندا مرد داوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن .


له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا ژنێكی‌ ته‌مه‌ن 40 ساڵ له‌شاری‌ سلێمانی‌ له‌كاتی‌ لێدانی‌ ده‌رزییه‌كدا باری‌ ته‌ندروستی‌ تێكده‌چێت و پاش چه‌ند خوله‌كێك گیان له‌ده‌ستده‌دات.
عه‌دنان حاجی‌ محه‌مه‌د مێری‌ ژنه‌كه‌ به‌ ئێن ئارتی‌ راگه‌یاند ده‌بێت ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌روداوه‌كه‌ بكه‌ن و چاوه‌ڕوان راپۆرتی‌ پزیشكی‌ دادوه‌رین.
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی‌ له‌ ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان و تیمه‌ فرایگوزارییه‌كان گرت و وتی‌ "دوای‌ 50 خوله‌ك گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و عه‌یاده‌یه‌ كه‌ تێیدا درزی‌ له‌هاوسه‌ره‌كه‌م درا".

20 _ بنه‌ماڵه‌ی‌ ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ "به‌ده‌رزیه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا": لێژنه‌كه‌ راستیه‌كان ده‌شێوێنێت .
8 ئاب,
ئه‌و لێژنه‌یه‌ی‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌چۆنیه‌تی‌ گیان له‌ده‌ستدانی‌ سه‌ربه‌ست جه‌عفه‌ر پێكهاتبوو راپۆرته‌كه‌ی‌ ته‌واوبووه‌و به‌پێی‌ ئه‌نجامه‌كانی لێژنه‌كه‌ش، سه‌ربه‌ست جه‌عفه‌ر به‌هۆی‌ ده‌رزیه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ست نه‌داوه‌، بنه‌ماڵه‌كه‌شی‌ ئه‌وه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌‌و داوای‌ لێژنه‌یه‌كی‌ تریان كردوه‌و له‌ئێستاشدا لێژنه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ پێكهێنراوه‌ته‌وه‌.
به‌پێی‌ بڕیاری‌ ئه‌و لێژنه‌یه‌ (سه‌ربه‌ست جه‌عفه‌ر) به‌هۆی‌ ئه‌و ده‌رزییه‌ گیانی‌ له‌ده‌ست نه‌داوه‌ كه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ ناوه‌ندی‌ هه‌ولێر لێیدراوه‌.
د. سلێمان جه‌عفه‌ر, كه‌ برای‌ سه‌ربه‌ست-ه‌، ده‌ڵێت "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی‌ نین به‌ بڕیاری‌ لێژنه‌كه‌، چونكه‌ ئه‌وان راستیه‌كان ده‌شێوێنن".
بۆ سه‌لماندنی‌ قسه‌كانیشی‌ د. سلێمان وتی‌ "براكه‌م به‌ پێی‌ خۆی‌ رۆیشتوه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ ژانه‌ سكێكی‌ ئاسایی‌ هه‌بووه‌، به‌ڵام پێنج كاتژمێر دوای‌ ده‌رزیه‌كه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌".
براكه‌ی‌ سه‌ربه‌ست، كه‌ مامۆستای‌ زانكۆیه‌، وتی‌ "ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رزییه‌ براكه‌می‌ نه‌كوشتوه‌، ئه‌ی‌ بۆچی‌ دوای‌ ده‌رزی لێدانه‌كه‌ زیاتر له‌(10) ده‌رزی‌ دژی‌ حه‌ساسیه‌یان لێداوه‌".
د. سلێمان جه‌عفه‌ر، جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و كارمه‌ندانی‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ به‌رپرسیارن له‌به‌رامبه‌ر گیان له‌ده‌ستدانی‌ براكه‌م،
ئه‌و برایه‌ی‌ (سه‌ربه‌ست جه‌عفه‌ر) ئه‌وه‌شی‌ بۆ ئاوێنه‌ ئاشكراكرد ئه‌گه‌ر لێژنه‌كه‌ هه‌مان بڕیاریدا له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ ئه‌وا داوای‌ ته‌میز ده‌كه‌ینه‌وه‌و دواتریش په‌نا بۆ په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ده‌به‌ین ئه‌گه‌ر لێپێچینه‌وه‌كان به‌هه‌مان شێوه‌ بووه‌ ئه‌وا "له‌دادگای‌ حكومه‌تی‌ فیدراڵ‌ و وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عێراق سكاڵا تۆمارده‌كه‌ین".

له‌كۆتایی‌ قسه‌كاندا د. سلێمان وتی‌ "له‌گه‌ڵ‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ی‌ له‌سلێمانی‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا رێككه‌وتوین ئه‌وه‌ی‌ له‌تواناماندا بێت بیكه‌ین بۆ به‌سزا گه‌یاندنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ بونه‌ هۆی‌ گیان له‌ده‌ستدانی‌ هه‌ردوو قوربانی‌".
21 _ چەند ساڵە دەبێ چ كارەسات و ماڵوێرانیەكى تر پەردەپۆشكرابێ و شاردرابێتەوە لەخەڵك .

ساڵی‌ رابردوو ده‌رزیه‌ک پێنج هاوڵاتی‌ کوشتووه‌‌و رووداوه‌که‌ په‌رده‌پۆشکراوه‌ .

  28. ئاب 2012
ئارا ئیبراهیم
ساڵی‌ رابردوو ده‌رزیه‌ک پێنج هاوڵاتی‌ له‌هه‌ولێر کوشتووه‌‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستیه‌وه‌ په‌رده‌ پۆشکراوه‌، وه‌زیری‌ ئه‌و کاته‌ی‌ ته‌ندروستیش ده‌ڵێت یه‌ک حاڵه‌تی‌ مردنیان نه‌بووه‌ به‌هۆی‌ ده‌رزیه‌وه‌.به‌پێی‌ نووسراوێکی‌ ره‌سمی‌ که‌ ژماره‌ (740) له‌به‌رواری‌ 22/12/2011، فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌ولێر به‌شێوه‌ی‌ راپۆرت وێنه‌یه‌کی‌ بۆ دکتۆر تاهیر هه‌ورامی‌، وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ کابینه‌ی‌ شه‌شه‌م ناردووه‌‌و واژۆی‌ دکتۆر یاسین که‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌که‌ی‌ له‌سه‌ره‌‌و تێیدا ئه‌وه‌ ئاشکرا ده‌کات که‌ پێنج هاوڵاتی‌ هه‌ولێر به‌هۆی‌ ده‌رزی‌ جۆری‌ (Nevakson Cefriaxone) گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.له‌نووسراوه‌که‌دا هاتووه‌ئێمه‌ له‌په‌یمانگای‌ پزیشکی‌ دادی‌ هه‌ولێر رۆژانه‌ ئه‌و ته‌رمانه‌ ده‌بینین که‌ له‌لایه‌ن (لێکۆڵه‌رەوه‌کانی‌ دادی‌) به‌ (استماره‌‌ گلب التشریح) ره‌وانه‌ ده‌کرێن‌و ئێمه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی‌ یاسایی‌ زانستی‌ کاریان له‌سه‌ر ده‌که‌ین.هه‌روه‌ها ده‌ڵێن له‌ماوه‌ی‌ یه‌ک ساڵی‌ رابردوو پێنج حاڵه‌تی‌ مردن روویداوه‌ که‌ له‌خواره‌وه‌ رێکه‌وتی‌ مردنیان‌و ناوه‌کانیان ئاماژه‌ پێده‌که‌ین، که‌ راسته‌وخۆ له‌دوای‌ ده‌رزی‌ لێدان مردوون ئینجا چ له‌نۆرینگه‌کانی‌ لاکۆڵان‌و چ له‌بنکه‌‌و مه‌ڵبه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌کان بێت.بۆیه‌ داواده‌که‌ن که‌ لیژنه‌یه‌کی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ بۆ پێکبهێنرێت زۆر گرنگه‌ لیژنه‌یه‌کی‌ تایبه‌تمه‌ند پێکبهێنرێت بۆ به‌داوداچوون له‌سه‌ر مردنی‌ ئه‌و پێنج هاوڵاتییه‌ که‌ ده‌نگۆیه‌کی‌ زۆری‌ لێکه‌وتۆته‌وه‌‌و کێشه‌‌و گرفتی‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌م هۆیه‌وه‌ دروست بووه‌‌و بێ متمانه‌یی‌ به‌ داوده‌رمان‌و عیلاجه‌کانی‌ ناو هه‌رێمی‌ کوردستانی‌ لێکه‌وتۆته‌وه‌ که‌ به‌ ده‌رزی‌ (Nevakson Cefriaxone) گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.به‌پێی‌ ئه‌و نووسراوه‌ی‌ په‌یمانگای‌ پزیشکی‌ دادوه‌ری‌ که‌ ده‌ست ‌هاوڵاتی‌ که‌وتووه‌ ناوی‌ ئه‌و که‌سانه‌ی‌ به‌هۆی‌ ئه‌و ده‌رزیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بریتین له‌ (نه‌جات ئه‌حمه‌د عه‌لی‌، نافعه‌ محه‌مه‌د زینل، جه‌لال ره‌شید ره‌زا، بەهیه‌ شەریف حەسەن، قەدریه‌ عولا مه‌لا)، ماوه‌ی‌ گیانله‌ده‌ستدانیشیان له‌کۆتایی‌ ساڵی‌ 2010 تا کۆتایی‌ ساڵی‌ 2011 بووه‌.
دکتۆر خالید عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌ولێر له‌لێدوانێکدا بۆ ‌هاوڵاتی‌ باسی‌ له‌وه‌کرد له‌کاتی‌ خۆیدا لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و رووداوانه‌ کراوه‌.وتی‌ هه‌ر شتێک له‌و کاته‌دا رووی‌ دابێت، وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ لێکۆڵینه‌وه‌مان تێدا کردووه‌‌و به‌دواداچوونی‌ بۆ کراوه‌.دکتۆر تاهیر هه‌ورامی‌، وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ کابینه‌ی‌ شه‌شه‌می‌ حکومه‌تی‌ هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌ ‌هاوڵاتی‌ وتبه‌هۆی‌ ئه‌و جۆره‌ ده‌رزیه‌وه‌ هیچ که‌سێک گیانی‌ له‌ده‌ست نه‌داوه‌، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێکیش بووبێت دیاره‌ وه‌ک وه‌زیرێک ئاگادار نه‌کراومه‌ته‌وه‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌ولێر ئاگادارن.ناوبراو جه‌ختی‌ له‌وه‌کرده‌وه‌، له‌سه‌رده‌می‌ کاری‌ ئه‌ودا، ته‌نها چه‌ند مناڵێک به‌ ده‌رزی‌ ئه‌نسۆلین کێشه‌یان بۆ دروستبووه‌‌و ئه‌وانیش گیانیان له‌ده‌ست نه‌داوه‌، وتی‌ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ده‌رزی‌ ئه‌نسۆلینه‌که‌ش سزای‌ چه‌ند به‌رپرس‌و که‌سێکمان داوه‌.ده‌رباره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ نووسراوه‌که‌، وێنه‌یه‌کی‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ نێردراوه‌، تاهیر هه‌ورامی‌ بێ ئاگایی‌ خۆی‌ ده‌ربڕی‌‌و وتی‌ له‌خه‌یاڵمدا نیه‌ یه‌ک حاڵه‌تیش روویدابێت نه‌ک پێنج که‌س به‌وهۆیه‌وه‌ مردبن.سه‌رچاوه‌یه‌کی‌ ئاگادار له‌وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ له‌لێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتی‌ وتدوای‌ گیان له‌ده‌ستدانی‌ ئه‌و پێنج که‌سه‌، که‌یسه‌که‌ په‌رده‌پۆش کراوه‌‌و ئاشکرا نه‌کراوه‌ که‌ پێنج هاوڵاتی‌ به‌هۆی‌ ئه‌و ده‌رزیه‌وه‌ مردبێتن.هه‌روه‌ها، جه‌ختی‌ له‌وه‌شکرده‌وه‌ له‌وکاته‌وه‌ هیچ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و پێنج هاوڵاتیه‌ ئه‌نجامنه‌دراوه‌ که‌ به‌هۆی‌ ده‌رزی‌ جۆری‌(Nevakson Cefriaxone) گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.به‌قسه‌ی‌ سه‌رچاوه‌که‌ی‌ ‌هاوڵاتی‌ به‌دوادانه‌چوونی‌ ئه‌و پێنج حاڵه‌ته‌ی‌ پێشوو وایکرد چه‌ند حاڵه‌تێکی‌ تری‌ مردن به‌هۆی‌ هه‌مان ده‌رزیه‌وه‌ دووباره‌ ببێته‌وه‌.
_ که‌ژاوه‌ عه‌بدول باقی‌ ته‌مه‌ن چل ساڵ له‌رۆژی‌ 30ی‌ حوزه‌یران له‌سلێمانی .
_ سه‌ربه‌ست جه‌عفه‌ر ته‌مه‌ن 17 ساڵ رۆژی‌ 15ی‌ ته‌موز له‌هه‌ولێر به‌هۆی‌ لێدانی‌ ده‌رزی‌ له‌جۆری‌ (Ceftriaxone) گیانیان له‌ده‌ستدا .
_ پێش ئه‌وانیش ژنێکی‌ تر له‌شارۆچکه‌ی‌ خه‌بات له‌هه‌ولێر به‌هه‌مان هۆوه‌ گیانی‌ سپارد.
به‌و سێ‌ حاڵه‌ته‌ی‌ به‌م دواییه‌ ئاشکرا بوون له‌گه‌ڵ‌ پێنج حاڵه‌ته‌ شاراوه‌که‌ی‌ ساڵی‌ پار، ژماره‌ی‌ ئه‌و که‌سانه‌ی‌ تائێستا به‌ده‌رزی‌ جۆری‌ (Ceftriaxone) گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌ هه‌شت حاڵه‌ت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ هه‌ندێ‌ له‌پسپۆڕانی‌ ته‌ندروستی‌ ناوی‌ ده‌رزی‌ مه‌رگیان لێناوه‌.

22 _ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ عیرفان ئه‌حمه‌د داواكارن دادگا لێكۆڵینه‌وه‌ بكات

09/08/2012
كه‌سوكاری‌ عیرفان ئه‌حمه‌دی‌ شاعیر داوای‌ ده‌كه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و دادگا لێكۆڵینه‌وی‌ ورد له‌باره‌ی‌ هۆكاری‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ ناوبراو بكه‌ن و ورده‌كاریه‌كه‌ی‌ بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان ڕون بكه‌نه‌وه‌.له‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كی‌ ئاڕاسته‌ی‌ KNN ی كراوه‌, كه‌سوكاری‌ عیرفان ئه‌حمه‌دی‌ شاعیر ڕایده‌گه‌یه‌نن بڵاوبونه‌وه‌ی‌ چه‌ندین چیرۆك له‌باره‌ی‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ ئه‌و شاعیره‌ له‌ میدیاكاندا گومانی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ زیاتر كردووه‌, بۆیه‌ داوا له‌ ده‌زگا به‌رپرسه‌كانی‌ حكومه‌ت و دادگا ده‌كه‌ن ورده‌كاری‌ و ڕاستی‌ هۆكاری‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ عیرفان ئه‌حمه‌د بۆ ئه‌وان و خه‌ڵكی‌ كوردستان ڕون بكرێته‌وه‌, ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كه‌سێك یان ده‌زگایه‌ك له‌و رووداوه‌ تێوه‌گلاوه‌, پێویسته‌ سزای‌ یاسایی‌ بدرێن، ئه‌وه‌ش له‌ پێناوی‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ بوارێك بۆ كه‌سانێك نه‌مێنێته‌وه‌ كه‌ بێ‌ ده‌ربه‌ستانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ ژیان و كه‌رامه‌تی‌ هاوڵاتیانی‌ كوردستاندا بكه‌ن.ڕۆژی‌ 5 ئه‌م مانگه‌ عیرفان ئه‌حمه‌دی‌ شاعیر له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداو به‌پێی‌ ڕاپۆرته‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه‌ شوێنه‌واری‌ به‌ركه‌وتن به‌جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاربووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە