چپە چپەكەی وەزیرى تەندروستى ده‌ڵێت: هى سەردەمى عومەر فەتاحە
Tuesday, 09/10/2012, 12:00
ئارام ئەزمەڕ
پەیامنێرى كوردستانپۆست / تەندروستى
چپەچپەكەى جەنابى وەزیرى تەندروستى بۆ عیماد ئەحمەد سەبارەت بەنەخۆشى كولێرا جارێكى تر خراپى سیستەمى تەندروستى سەلماندو هەموو ئەو كۆنگرەو كۆنفرانس و ۆركشۆپانەشى پوچەڵكردەوە كەدەیان ملیۆن دۆلارى لەبودجەو داهاتى ئەو میللەتە تێچوو لەڕاگەیاندنەكانیشان بەباشتركردنى سیستەمەكەیان دەدایە قەڵەم ، چپەچپەكەى جەنابى وەزیر زۆر ڕاستى حاشا هەڵنەگرى پێ گوتین زۆرى لێ ئاشكرا كردن ، چپەچپەكەى دكتۆر ڕێكەوت بۆ عیماد ئەحمەد ئى ئێستا نیە ئى سەردەمى عومەر فەتاحە كەڕێگەى نەدا لەدوایى پڕۆسەى ئازادى عێراق ڕاكێشانى هێڵى دووەمى ئاوى دوكان ئەمریكیەكان بیكەن لەو پشكنینانەى ئێستا بۆ بەنداوى دوكان كراوە دەركەوتووە لەسەر پڕۆژەى هێڵى دووەمى ئاوى دوكان بەكتریایى كولێرا دەركەوتووەو هەیە لەسەر ئەو هێڵەى عومەر فەتاح هاوشێوەى ئەم وەزیرە بەچپەچپ بەئەمریكیەكانى گووت پارەكە بدەنە ئێمەو خۆمان پڕۆژەكە دەكەین لەكاردانەوەى ئەم چپەچپەى عومەر فەتاحدا تیمى ئاوەدان كردنەوەى ئەمریكى پڕۆژەكەیان كردە دیارى بۆ پارێزگاى عەمارەى خوارووى عێراق ، دواتر بەكولفەیەكى خەیاڵى و بەمەوادى خراپ و ئێكسپایەر بوو بە پێنج ساڵ پڕۆژەكە بەسەقەتى تەواو كرا‌و ئێستا دەرئەنجامەكانى دەبینین عومەر فەتاح چ زیانێكى بەخەڵكى سلێمانى و پارێزگاى سلێمانى گەیاند وایكرد ئەم وەزیرەش چپەچپ بۆ عیماد ئەحمەد بكات و بڵێ وەزعەكە باشەو كۆنتڕۆڵ كراوە .
بەڕێزان هەواڵ و لێدوانى چەند ڕۆژى ڕابردوویان بخوێنەوە بزانن چۆن كۆنتڕۆڵ كراوەو كامەیە كۆنتڕۆڵ ؟ لەجیاتى ئەوەى داواى لێ بوردن بكەن و دەست لەكار بكێشنەوە جەنابى وەزیرى تەندروستى دێت چپەچپەكانى عومەر فەتاح پەردەپۆش دەكات و خەڵكى كوردستان و سلێمانى چەواشە دەكات ، ئەم چپەچپەى جەنابى وەزیر سەلماندى شتێك نیە بەناوى باشى سیستەمى تەندروستى لەكوردستان ئەوەى هەبووە تەنها چپەچپ بووە لەئەرزى واقیع و عەمەل سفر بووە ، فەرموون لەخوارەوە سەیر بكەن و بخوێنەوە بزانن چى ڕوودەدات لەو هەرێم و بەناو حكومەتەدا ئەو هەموو كارەسات و ماڵوێرانى و پەتاو نەخۆشیە كوشندانە بەچپەچپ دەشاردرێنەوە ؟ ئاسایشى خۆراك و دەرمان و تەندروستى كۆڵەكەى سەرەكین لەئاسایشى نەتەوەیى و مەترسى گەورە لەسەر ئارامى و سەقامگیرى ووڵات دروست دەكەن ئەم ئاسایشى نەخۆشى و دەرمان و خۆراكە بەچپەچپ و نهێنى و چەواشەكردنى خەڵك چارەسەر نابن بەدابین كردنى خۆراك و دەرمانى تەندروست و كوالێتى كۆنتڕۆڵى باش و دەرهێنانى بازرگانى خۆراك و دەرمان لەدەست مەكتەب سیاسیە مرۆڤ كوژەكان دەبێت كەكوردستانیان كردۆتە ناوەندى ساغكردنەوەى دەرمان و خۆراكى بەسەرچوو ، ئەوا پەتاى كولێراو ئەنتراكس و شێرپەنجەو جگەرى ڤایرۆسى و چەندین نەخۆشى و پەتاى تریشى هاتەسەر .
1 _ پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی سلێمانی هۆكاری په‌تای كۆلێرایه
ئاوی دووكان به‌كتریای كۆلێرای تێدا دۆزرایه‌وه .
4/10/2012لڤین پرێس
به‌كتریای كۆلێرا له‌ئاوی دووكان دۆزرایه‌وه كه سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی شاری سلێمانیه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانیش ده‌ڵێت،ئه‌گه‌ری هه‌یه دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و به‌كتریایه پێش تێكردنی كلۆر بێت له‌ئاوه‌كه.به‌پێی زانیارییه‌كانی(لڤین پرێس)به‌كتریای كۆلێرا پاش پشكنین،له‌ناو ئاوی دووكان دۆزراوه‌ته‌وه،كه‌سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی شاری سلێمانیه و له‌ڕێگه‌ی به‌لۆعه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر ماڵان‌دا"
زانیاریه‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو،كه‌هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا له‌شاری سلێمانی بۆ بونی به‌كتریای كۆلێرایه له‌ئاوی دوكاندا، كه‌تائێستا زیاتر له(150)هاوڵاتی له‌نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری پزیشكدان له‌نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی به‌هۆی توشبونیان به‌نه‌خۆشی كۆلێراوه" پێشتر(حه‌مه سه‌عید حه‌مه عه‌لی)سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌په‌ڕله‌مانی كوردستان بۆ(لڤین پرێس)ئاشكرای كردبوو: ئاوی دووكان كه‌سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری سلێمانیه زێرابی تێكه‌ڵ بووه" .
2 _ سلێمانی: رێژه‌ی توشبوانى نه‌خۆشی كۆلێرا له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه
رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان
فۆتۆ: ئاوێنه‌نیوز
رێژه‌ی توشبوان به‌نه‌خۆشی كۆلێرا له‌شاری سلێمانی له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌و به‌ووته‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیش چه‌ند رۆژێكه رێژه‌ی سكچون له‌ئاستی پێشووی زیادیكردووه بۆ 50-60 نه‌خۆش‌و له‌و ژماره‌یه‌ش گومانی نه‌خۆشی كۆلێرا ده‌كرێت .
سلێمانی: هه‌زار‌و 132 كه‌س به‌گومانی تووشبوون به‌كۆلێرا، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه .
PM:02:14:05/10/2012
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای كۆنتڕۆڵكردنی كۆلێرا،رایگه‌یاند: بۆ كۆنتڕۆڵكردنی په‌تای سكچون‌و كۆلێرا، لیژنه‌ی باڵای كۆنتڕۆڵكردنی كۆلێرا، چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كات، ئاشكراشیده‌كات: "تائێستا هه‌زار‌و 132 كه‌س به‌گومانی تووشبوون به‌كۆلێرا، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه".
له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای كۆنتڕۆڵكردنی كۆلێرا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "له 10 رۆژی رابردووه‌وه هه‌زار‌و 132 كه‌س به‌هۆی سكچوون‌و به‌گومانی (كۆلێرا) سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌و هه‌موویان چاره‌سه‌ری ته‌وایان بۆكراوه، جگه له 70 نه‌خۆش كه ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌دا ماونه‌ته‌وه‌و له‌ژێر چاودێریدان".
ئاشكراشیكرد: "تائێستا دوو كه‌س له‌و نه‌خۆشانه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام تائێستا نه‌زانراوه به‌هۆی كۆلێرا بووه یان نا".
سه‌باره‌ت به ئاوی دوكانیش وتی: "ئێمه سامپڵمان له‌ئاوی دوكان وه‌رگرتوه پێش ئه‌وه‌ی پاكژبكرێته‌وه‌و كلۆری تێبكرێته‌وه ده‌ركه‌وتووه كه پۆزه‌تیڤ بووه(واته كۆلێرای تێدا به‌دیكراوه)، ئێستاش تیمه‌كانمان سه‌رقاڵی پشكنینن بۆ ئاوی دوكان".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای كۆنتڕۆڵكردنی كۆلێرا له‌سلێمانی: به‌پێی دوایین ئامار ژماره‌ی توشبوان به‌په‌تای كۆلێرا گه‌یشتۆته 123 كه‌س‌و ئه‌مرۆش 70 نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ناوی داخڵكراون وگه‌نجێكی له‌دایكبووی 1983 كه‌ماوه‌ی سێ ڕۆژه له نه‌خۆشخانه‌یه‌و سكچون‌و ڕشانه‌وه‌ی هه‌بووه گایانی له‌ده‌ستداوه.
3 _ دوایى 21 ساڵ ئیدارەو حكومەتى كوردى پشكنین ڕاوانەى بەغدا دەكەن
بۆ دڵنیابوون، پشكنینی په‌تاو سكچونه‌كه‌ی سلێمانی ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێت .
سه‌باره‌ت به په‌تای كۆلێرا له سلێمانی، وەزیری تەندروستی ده‌ڵێت، لە15ی مانگی رابردووەوە نزیكەی 27 حاڵەت بەپێی پشكنینەكانی سلێمانی ئەو نەخۆشیەی لێ دەركەوتووەو بۆ دڵنیابوونی زیاتریش نمونەیان رەوانەی بەغدا كردوە. وەزیری تەندروستی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ئەگەری سەرهەڵدانی میكرۆبی ئەو نەخۆشییە لە هەرێمدا بوونی هەیەو ساڵانی رابردووش حاڵەتی ئەو نەخۆشیە تۆمار كراوەو هۆكاری بڵاوبوونەوەی میكربەكە زیاتر دەگەرێتەوە بۆ ئاووئەو بەروبوومانەی راستەوخۆ بەر ئاو دەكەون وەك سەوزەكان.
وەزیری تەندروستی روونیشی كردەوە كە لە15ی مانگی رابردووەوە نزیكەی 27 حاڵەت بەپێی پشكنینەكانی سلێمانی ئەو نەخۆشیەی لێ دەركەوتووەو بۆ دڵنیابوونی زیاتریش نمونەیان رەوانەی بەغداد كردوە .
4 _ ئاوى نەخۆشخانەكان تەندروست نیە ، ئەى ئاوى ماڵان ؟
بەپێیى لێدوانى ئەندازیارێكى میكانیك و شارەزا لەبوارى خزمەتگوزاریە میكانیەكانى باڵەخانەكان ئاو لەناو بۆڕى و بوتڵ و تانكیدا بمێنێتەوە لەنێوانى 25 بۆ 45 پلەى سەدى بەكتریایى لینگۆنێللا دروست دەبێ وە غازێك دروست دەكا كەمرۆڤ هەڵیمژێ تووشى نەخۆشى لیگۆنێر دەكا ئەو بەكتریایە لەتاوەرى ساردكەرەوەش پەیدا دەبێ لەبەر ئەوە زۆر گرنگە كەدیزایینى ئاوى خانوبەرەو باڵەخانەكان بەتایبەتیش نەخۆشخانەو مەڵبەندە تەندروستیەكان باش بكرێ بەپێیى ڕێنمایەكان كەزۆر گرنگە ئاوى شوێنانە لەپلەى 25 پلە زیاتر نەبێ هەڵبگیرێ ئایا ئاوى نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستى و باڵەخانەو شارەكان بەم شێوەیە ؟ .
5 _ لەپەناى پەتاى كولێردا ئەم كارەساتانەی خوارەوەیان بیرى خەڵك بردەوە گەورە بازرگانە حزبیەكانیش وەك بەرزەكى بانان بۆى دەرچوون .
_
سلێمانی؛ (70) شوێن داخراون و (80) ته‌ن خۆراكی به‌سه‌رچو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه .
سبه‌ی .
له‌ماوه‌ی نۆ مانگی رابردودا له شاری سلێمانی (80) ته‌ن ماده‌ی خۆراكی به‌سه‌رچو له خواردنگه و كۆگاكاندا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و (70) شوێنیش به‌هۆی سه‌رپێچی و ره‌چاونه‌كردنی مه‌رجه ته‌ندروستیه‌كانه‌وه داخراون (2000) پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ ئه‌و كه‌س و شوێنانه كراوه كه كاری نایاساییان ئه‌نجامداوه. "ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه نزیكه‌ی 10 ته‌ن مریشكی ماوه به‌سه‌رچوه كه ده‌كاته بری 462 كارتۆن، ئه‌گه‌ر بكه‌وتایه‌ته بازاڕه‌وه نزیكه‌ی 15 هه‌زار كه‌س لێی ده‌خوارد".
_ نەخۆشی ڤایرۆسی جگەر لە كوردستان بڵاودەبێتەوە .
رووداو
تەنیا لەهەولێر 2000 كەس دەرمانەكەی وەردەگرن .
لێپرسراوی هۆبەی نەخۆشییە جنسییەكان رایگەیاند رۆژانە 2 تاوەكو 5 كەس سەردانی بەشی پاراستنی تەندروستی هەولێر دەكەن، بۆ وەرگرتنی دەرمانی رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی جگەر (هەپاتیت B)، هەروەها ئەوانەی نەشتەرگەریان بۆ دەكرێ لەو بەشە پشكنینیان بۆ دەكرێ بۆ ئەوەی بزانرێت، ئەو ڤایرۆسەیان هەیە یان نا.
هەركەسێك تووشی ببێت هەر دەیكوژێت"
دكتۆر ئیبراهیم تاهیر، لێپرسراوی هۆبەی نەخۆشییە جنسییەكان بە (رووداو)ی راگەیاند "تەنیا لە هەولێر 2000 كەس ناویان تۆماركراوە كە هەفتانە دەرمانیان پێدەدرێت، رۆژانەش دوو تاوەكو پێنج كەسی دیكە دێن و پشكنینیان بۆ دەكرێت، چونكە ئەو نەخۆشییە زۆربڵاوە لە كوردستان و زۆریش ترسناكە".
_ نەخۆشی ئەنتراكس لە باڵەكایەتی بڵاو بووەتەوە .
كوردی‌و ـ تایبه‌ت
ماوەی مانگێكە نەخۆشیی ئەنتراكس لەنێو ئاژەڵانی سنووری چۆماندا بڵاو بووەتەوە وبەو هۆیەوە زیاتر لە 50 سەر مەڕ لەناوچون.بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان (ئەحمەد حەسەن) بە كوردیوی راگەیاند: له چه‌ند رۆژی رابردوودا تیمێكی تەندروستی سەردانی هەردوو گوندی (مێرگەو، شیوەڵۆك)یان كرد‌و دەركەوت كە نەخۆشیەكە (الجمره الخبیپه cutanous anthraxK) بەكوردی پێی گووترێ، (كەوانە بیسە) توشی مرۆڤ و ئاژەڵ دەبێت.وتیشی: بەو پێیەی تا ئێستا 5 هاووڵاتی سنوورەكە دووچاری نەخۆشییەكە بوون، دەبێ ئەو ئاژەڵانەی مردار بوونەتەوە ژێر خۆڵ بكرێن، ئەگەر نا نەخۆشییەكە زیاتر بڵاو دەبێتەوە، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و (50) سەر مەڕه‌ی كه لەناوچون كراونه‌ته ژێر خۆڵ.
6 _ پەتاى كولێرا چیە
كۆلێرا، نه‌خۆشییه‌كی به‌كتریاییه، مرۆڤ تووشى سكچوونی قورسى ئاویی له‌گه‌ڵ رشانه‌وه‌و دواتریش وشكبوونه‌وه ده‌كات، ئه‌و نه‌خۆشییه‌ش له رێگه‌ی ئاوى پیس‌و خواردنى پیسبووه‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بێت، به‌ڵام نه‌خۆشه‌كه هیچ نیشانیه‌كی پێوه‌دیارنییه ته‌نها تووشى سكچوون‌و رشانه‌وه‌ده‌بێت‌و نه‌خۆشیه‌كه‌ش گوازراوه‌یه.
له سه‌ده‌ى 19 نه‌خۆشى كۆلێرا له ته‌واوى جیهان بڵاوبووه‌وه كه له رووبار‌ى (غانج) له هیندستا بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و نه‌خۆشییه به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو بڵاوبووه‌وه كه به‌هۆیه‌وه ملیۆنان خه‌ڵك له جیهان گیانى له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام به شێوه نوێكه‌ى ئه‌و نه‌خۆشییه له ساڵێ 1961 له باشوورى ئاسیا گه‌شه‌ى كردووه له ساڵى 1971یش گه‌یشتووته ئه‌فریقا‌و له ساڵى 1990 گه‌یشتووه‌ته هه‌ردوو ئه‌مریكا باكوور‌و باشوور، له‌ئێستاشدا له زۆربه‌ى وڵاتانى دیكه بوونى هه‌یه، بۆ دواین جاریش له ساڵى 2007 له هه‌رێمى كوردستان ئه‌و نه‌خۆشییه بڵاوبووه‌ته‌وه.
ئه‌وانه‌ش كه به قورسى تووشى ده‌بن ده‌بێت داخڵ بكرێن له نه‌خۆشخانه‌و له‌رێگه‌ى ده‌ماره‌وه به (مغزى) چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌ش له‌ماوه‌ى چه‌ند كاژێرێك بۆ چه‌ند رۆژێك چاره‌سه‌ر نه‌كرێت وشك ده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته هۆى مردن هاوینی ساڵی 2007 بەهۆی نەخۆشی كۆلێرا لەشاری سلێمانی، 12 كەس گیانیان لەدەستدا، ئەوكاتە بەرپرسانی تەندروستی شارەكە گوتیان هۆكاری سەرەكی ئاوی خواردنەوە بووە. بەگوێرەی ئامارێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO كە لە ماڵپەڕی ئەو رێكخراوەدا بڵاوكراوەتەوە ، ساڵانە مردن بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە لە پارێزگای سلێمانی 0.3%یە .
7 _ لەم لینكەوە سەیرى چپەچپى وەزیرى تەندروستى بكەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست