كێ بەرپرسیارە لە دیارنەمانى ئەو هەموو بڕە پارانەی وەزاره‌تی تەندروستى؟
Thursday, 23/08/2012, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست / به‌شی تهندروستییەكێك لەگرفتە هەرە گەورەكانى كەرتى تەندروستى لەكوردستان بودجەى ئەم وەزارەتەیە كە تا ئێستا ئەم وەزارەتە نازانێت ئەو بڕە پارەیەی كە بۆى تەرخان دەكرێت چۆنەو لەسەر چ ئەساس و پێوەرێكە ؟ ئەى ئەوەى بۆى تەرخان دەكرێت چۆن خەرج دەكرێت لەچیدا خەرج دەكرێت؟ ئەولەویەت بۆ كامە بەرنامە و پڕۆژەیە؟ كە پێمانوایە ئێستاش وەك ساڵانى پێشووە و بەهەدەردان هەیە ؟ حەقى خۆیەتى بپرسین كێ بەرپرسیارە لەدیار نەمانى ئەو هەموو بڕە بودجەو پارانەى خوارەوە ؟ هەروا بڕوا‌و لێیى بێ دەنگ بین ؟ پێمانوایە سیستەمى تەندروستى بەدەركەوتن لەڕاگەیاندنەكان و قسەى خۆش چاك نابێت بەگەڕاندنەوەى ئەو پارە خەیاڵیانەى خوارەوەو بڕینى دەستى حزب لەناوەندەكانى ئەم كەرتە چاك دەبێت ئەمانەى خوارەوە پرسیارى جدین لەبارەى دیارنەمانى ئەو هەموو بڕە ملیۆن دۆلار و ملیار دینارانەوە كەبەشێكیان ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بەفەرمانڕەواى جەنابی وەزیرى ئێستاى تەندروستیەوە هەیە ئەمڕۆ بێت یان سبەى دەبێ وەڵامیان بداتەوە، ئى ئەو ماوەیە، كە جەنابیان لەفەرمانگەى تەندروستى سلێمانى بوو پۆستى حزبى و حكومى تێكەڵى یەكتر كرد و پارەو بودجەى سەدان پڕۆژەى وەزیرەكانى پێشووى تەندروستى و عومەر فەتاحى پەردەپۆش كرد، یەكێك لەگەورەترین گەندەڵیەكانى كەرتى تەندروستى تەواو نەكردنى نەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەكەیە كە بەهەدەردان و بەتاڵانبردنى داهاتى هاوڵاتیان لەو پڕۆژەیەدا گەیشتە لوتكە ئایا بەڕێزیان نازانێت كێ بەرپرسیارە و كێ بوون ئەوانەى دەیان ملیۆن دۆلاریان بە ڕۆژى ڕووناك دزى و برد؟ ئایا دەتوانێت ئاشكرایان بكات و بیاندات بەدادگا؟ ئەگەر ئەمەى بۆ نەكرێت ئەى چۆن دەتوانێت ئەوانەى هەولێر ئاشكرا بكات و بیاندات بەدادگا؟ ئەى چۆن دەتوانێت پڕۆژەى ستراتیژى و گەورە لەسەر ئاستى كوردستان جێ بەجێ بكات ؟ لێرە چۆن لەسلێمانى پۆستى حزب و حكومەتى تێكەڵكرد ئێستا بەهەمان شێوەیە ئەم شێوازى كاركردنەى گواستۆتەوە بۆ ناو وەزارەتى تەندروستی ئەو بڕیارەى جەنابیان لەم ڕۆژانە لەناو دیوانى وەزارەتى تەندروستیەوە دەریكرد بۆ مامۆستایان كەدەتوانن لەمەودوا بەخۆڕایى لەنەخۆشخانەكانى شۆڕش و دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە چارەسەر وەربگرن چیمان پێ دەڵێت ؟ واتا ئێستاش جەنابیان هەر سەرۆكى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگەیە ؟ لەچەند نووسینى تریشدا باسمان كردووە كێشەى گەورە لەكەرتى تەندروستى نەبوونى بەرنامەو پلانە وەزیرەكانى تەندروستى یەك بەدواى یەك دێن و دەڕۆن ، یەك بەدواى یەك پیلان و بەرنامەكانى یەكتر دەخەن بەلاوە كەتەنها هاوڵاتى و نەخۆشى بێ دەسەڵات و هەژار دەبێتە قوربانى، ڕووخۆشى و دەركەوتن لەڕاگەیاندنەكان و دەست بڵاوى وەزیر كراوەتە پێوەر بۆ باشى وەزیر گرنگ نیە پیلان و بەرنامەى هەیە یان نا ؟ . فەرموون سەیر بكەن لەڕابردوودا چ پارەیەك بەهەدەر دراوە ؟ ئێستاش بەهەمان شێوەیە پارەو بودجەى دەیان پڕۆژە دیار نیە و وونە ؟ ئێوە بڵێن كێ بەرپرسیارە لەدیارنەمان و بەفیڕۆدانى ئەو هەموو بڕە پارانە؟
1 _ نەخۆشخانەكان بەشێوەیەكى گشتى
ئا_ نەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەیەكەى سلێمانى زۆرى لەسەر باسكرا‌و نووسرا ، جگەلەو نەخۆشخانەیە كەمەزندە دەكرێت دەیان ملیۆن دۆلارى بەناوەەوە دزرابێت ، چەند نەخۆشخانەیەكى تر بیرى بەڕێزز جەنابى وەزیر دەخەینەوە كەبەپارەو بودجەى ئەم میللەتە دروستكران .
_ نەخۆشخانە 400 قەڕەوێڵەیە هەر لەبڕیارى نەوت بەرامبەر بەخۆراك 40 ملیۆن (چل ملیۆن) دۆلارى بۆ تەرخان كرا ، دوایى دكتۆر محەمەد خۆشناو 17 ملیۆن دۆلارى تر‌ى بۆ تەرخان كرد بڕیاربوو 1 / 1 / 2006 تەواوبێ ، دوایى 25 ملیۆن دۆلارى تر‌و ماوەكە دڕێژكرایەوە بۆ 1 / 11 / 2006 ئەویش نەبوو ، دووبارە پارەیەكى تر و 464 ڕۆژى تر‌ى بۆ درێژكرایەوە ئەویش جێ بەجێ نەكرا ، دوایى بۆ مانگى 12 ى 2009 تائێستا سەدان ملیۆن دۆلارى تیاسەرفكراوە دەڵێن زیاتر لە 150 ملیۆن دۆلارى تر بودجەى دەوێت تا لەكۆتایى ئەمساڵ تەواو بكرێت و بكرێتەوە بەڕووى خەڵكدا .
2 _ نەخۆشخانەى شەهید غەریب هەڵەدنى لەدووكان . ئەم نەخۆشخانەیە بێ هیچ پێشەكى و گرێ بەستێك ودانان و وەرگرتنى هیچ زەمانەتێك درا بەكۆمپانیایەكى توركى و بەپێچەوانەى دروستكردنى هەموو پڕۆژەیەك دەیان دەفتەردۆلار پێشەكى درا بەكۆمپانیاكەو ڕایكرد بۆ توركیا و نەخۆشخانەكە بەتەواونەكراوەیى بەجێ هێڵدرا كێ شەریك بوو لەگەڵ كۆمپانیا توركیەكە جەنابى وەزیر؟ بۆ لێپێچینەوە نەكرا ؟ دوایى دووبارە بودجەى خەیاڵى تر‌ى بۆ تەرخانكراو تەواو كرا .
3 _ نەخۆشخانەى دڵ لەقەڵاچۆلان ئەم نەخۆشخانەیە بڕى 10 ملیۆن دۆلارى بۆ تەرخانكرا بەڵام 600 هەزار دۆلارى بۆ سەرفكراوە و تەواو نەكرا پارەكە چى بەسەرهات جەنابى وەزیر ؟
4 _ نەخۆشخانەى باوەنوور ئەم نەخۆشخانەیە چەندین ملیۆن دۆلارى تێچوو لەسەر بودجەى وەزارەتى تەندروستى ، نیوملیۆن دۆلار تەنها لە دیكۆرى دەرەوەى نەخۆشخانەكە سەرفكرا دوایش كرا بەنەخۆشخانەى شۆڕش ، ئەم نەخۆشخانەیەش هیچ كەل و پەل و ئامێرێكى تەندروستى بۆ دابین نەكرا كەلەتەندەرەكەدا هەبوو ، دوایى بەجیا بودجەى بۆ دابین كرا ، پارەكە مەزندە دەكرا دوو ملیۆن دۆلار كەدزرا ، هیچ حسابێك بۆ مەوقیعى جوگرافى نەخۆشخانەكە نەكرا ئەبووایە لەكەلار یا دەربەندیخان دروست بكرایایە بۆ ئەوەى زۆرترین خەڵك سوودى لێ ببینیایە بەڵام بۆ ئەوەى مەجالى دزیەكە خۆشتربێت ئەمەیان نەكرد ، ئەمە لەلایەن دكتۆر ڕێكەوتەوە لیژنەى بۆ پێكهێنرا دوایى پەردە پۆشكرا .
5_ نەخۆشخانەى مناڵان و مناڵبوون لەچوارقوڕنە ئەویش كرا بەنەخۆشخانەى شۆڕش . ئەم نەخۆشخانەیەش لەسەر بودجەى وەزارەتى تەندروستى هاوشێوەى نەخۆشخانەى مناڵبوونى ڕانیە و چەمچەماڵ و هەڵەبجە دروستكرا كەچى كرا بەنەخۆشخانەى شۆڕشى حزبى ، ئەم نەخۆشخانەیەش هیچ ئامێر‌و پێداویستیەكى پزیشكى بۆ دابین نەكرا كەلەتەندەرەكەدا هەبوو تەنها نەخۆشخانەى كۆنى شۆڕ‌شیان لەچوارقوڕنە گواستەوە بۆ ناوى و بەس ، چەندین ملیۆن دۆلار لەم نەخۆشخانەیەدا دزرا، جگەلەوەى هیچ ئامێر و ئەجهیزەیەكى گران بەهاى بۆ دابین نەكرا بیناكەش بەدەیان كەموكوڕى لەلایەن دەزگاى تەندروستى پێشمەگە ئیستلام كرا جگەلەوەى پێشتر 30 دەفتەر دۆلار لەكۆمپانیاكەى تەندەرى بۆ دەرچوو بوو وەرگیرابوو.
6 _ شارى پزیشكى قڕگە ئەم نەخۆشخانەیەش لەسەر بوجەى حكومەت و وەزارەتى تەندروستى ئیدارەى سلێمانى دروستكرا ئەمەشیان كرا بەنەخۆشخانەى شۆڕش و موڵكى یەكێتى و ئیدارەى گشتى .
ئەمەشیان دەیان ئامێر و ئەجیهیزەى گران بەهاى سەدان دەفتەر دۆلارى بۆ هات كەهەموویان كۆن و لەكار كەوتوو بوون پارەیەكى ئێجگار زۆریان بەو ناوەوە برد لەسەرووى هەمووشیانەوە ئامێرە ستیسكانەكانى ئەم نەخۆشخانەیە كە ملیۆنان دۆلاریان پێ‌درابوو ، دوایش لەكاركەوتوون و لەناوحەوشەى نەخۆشخانەكە كەوتوون و باران و شێ لێیدان ، بەهەرزان كڕابوون ئەوان بودجەى خەیاڵیان بۆ نووسی بوو ، ئەمەش لەلایەن وەزیرى ئێستاى تەندروستیەوە لیژنەى بۆ پێكهات و پەردە پۆشكرا .
ئەمانە چەند نمونەیەكى دیار و بەرچاوى كەم بوون ئەوكاتەى دكتۆر ڕێكەوت بوو سەرۆكى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە هەموو ئەو دۆسیانەى داخست و پەردەپۆشى كردن بۆیە ئێمە ئێستا هیچ متمانەیەكمان بەو بەڕێزە نیە .
7 _ گرێبه‌ستی ئه‌م نەخۆشخانانەی خوارەوە تەنها دراون بە كومپانیایەك ١ _ پرۆژەى نەخۆشخانەى 200 قەرەیلەى منالبوون و منالان لە سلێمانى .
٢ _ پرۆژەى نەخۆشخانەى 200 قەرەویلەیى چارەسەرى سروشتى .
٣ _ پرۆژەى نەخۆشخانەى 200 قەرەویلەیى فریاكەوتن .
٤ _ پرۆژەى بەڕێوەبەرایەتى ژینگە پارێزى .
هەموو ئەم پرۆژانه لەلایەن كومپانیاى سپیكترۆم ئەنجام ئەدرێت، ئاخۆ چ رێککه‌وتنێکی ژێر به‌ژێر له نێوان ئه‌م کۆمپانیا و به‌رپرسه‌کاندا هه‌یه ؟ هۆكارچیە ئەم عەقدانە هەمووى دراوە بەم كومپانیایە جەنابی وەزیر .
8 _ هەر لە چوارچێوەى بودجەى تەرخانكراو بۆ ئەم گرىبەستانە گرێبەستى تر ئەنجامداراوە لەگەڵ كۆمپانیایەكى تر بۆ سەرپەرشتى كردنى كارەكانى كومپانیاى (سپیكترۆم) ئەویش كۆمپانیاى (H.F.D.C) كە بەحساب تایبەتمەندە لە بوارى دیزاینى بینا تەندروستییەكان و پیشكەشكردنى راویژكاریى ، واتا حكومەت عەقدى كردووە لەگەڵ كەرتى تایبەت بۆ ئەوەى سەرپەرشتى كارى كومپانیایەكى تر‌ى بۆ بكات ، كە پرۆژەى بۆ ئەنجام ئەدات بۆ ئەمەش پشت بەهەمان برگە بەستراوە بۆ هەریەك لەم پرۆژانە گرێبەستى لەگەڵدا كراوە بەم نرخانە ...
١ _ پرۆژەى نەخۆشخانەى 200 قەرەویلەى منالبوون و منالان لە سلێمانى 9.600.000 ملیۆن شەش سەد هەرزار دینار .
٢ _ پرۆژەى نەخۆشخانەى 200 قەرەویلەیى فریاكەوتن 24.000.000 ملیۆن دینار .
٣ _ پرۆژەى بەڕیوەبەرایەتى ژینگە پاریزى 160.000.000 ملیۆن دینار .
٤ _ پرۆژەى نەخۆشخانەى 200 قەرەویلەیى چارەسەرى سروشتى 200.000.000 ملیۆن دینار .
9 _ کارەسات و فەڕق و جیاوازی گەورە ...
١ _ پرۆژەى نەخۆشخانەى 200 قەرەیلەى منالبوون و منالان لەهەولێر و سلێمانى بەهەمان دیزاین و هەمان كۆمپانیا جێ بەجێى ئەكات ، بەڵام جیاوازى هەیە لەبودجەی تەرخان كرا‌و ئه‌وه‌ی هه‌ولێر (26.296.290.000) ، ئى سلێمانى (200.000.000) بیست ملیار دینار دانراوه .
٢ _ بەروارى احالە كردنى پرۆژەى نەخۆشخانەى 200 قەرەویلەى مناڵبوون و منالان لە بەروارى 29/1/2011 لەكاتیكدا رەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران لە مانگى 4/2011 و وەزارەاتى دارایى لە 5/12/2011 كە ئەمە ئەوە ئەگەیەنیت كارەكان پێشوه‌خت دراوە بە كومپانیاکه ئینجا رەزامەندى وەرگیراوە .
2 _ بەڕێزان ئەم لێدوانە سەیرو عەجایبەى ڕەشید تاهیر لەكاتێكدایە جێگرى سەرۆك وەزیران كوردە ؟ وەزیرى تەندروستى لەبەغدا كوردە ؟ جێگرى وەزیرى دارایى لەبەغدا كوردە ؟ چەندین ئەندام پەرلەمانى كورد لەلیژنەى تەندروستى ئەنجومەنى نوێنەرانن ؟ كەچى زۆر بەسادەیى دەڵێ سەد ملیۆن دۆلار دەڕوا ؟ لەولاشەوە دەرمانى ئێكسپایەر دەرخواردى قوربانیانى كیمیاباران دەدرێت .
_ ڕه‌شید تاهیر: به‌ته‌نها له‌پاره‌ی ده‌رمان" به‌غداد ساڵانه (100)ملیۆن دۆلار ده‌خوات ./2012 لڤین پرێس.
ڕه‌شید تاهیر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،ده‌ڵێت: زیادبوونی خه‌رجییه سیادی و حاکمییه‌کان له عێراق گرفتی بۆ پشکی هه‌رێمی کوردستان ناوه‌ته‌وه. له بودجه‌ی 2012 عێراقدا کۆی گشتیی خه‌رجییه سیادییه‌کان ده‌کاته30 ترلیۆن و 944ملیار دینار، واته26.47%ـی کۆی بودجه‌یه.
له‌پڕۆژه یاسای بوجه‌دا، خه‌رجیی حاکیمه، 8 ترلیۆن و 952ملیار دیناره‌و 7.65%ـی بودجه‌ی گشتیی عێراق پێک دێنێت. به‌پێی یاسای بودجه‌ی عێراق17%ـی ئه‌و خه‌رجی حاکیمیه بۆ هه‌رێمی کوردستانه.
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان(ڕه‌شید تاهیر) بڵاوی كردۆته‌وه"ئه‌م خه‌رجیانه (خه‌رجیه‌كانی حاكیمه)مه‌وادی وه‌کو ده‌رمان و به‌شه‌خۆراکی مانگانه‌ی هاووڵاتیان و هێنانی سووته‌مه‌نی و کڕینی گازوایل بۆ وێستگه‌کانی کاره‌با ده‌گرێته‌وه و بڕێک پاره‌ی زۆر له بودجه ده‌گێڕنەوه و 17%ـی کوردستانی تێدایه.
ڕه‌شید تاهیر حكومه‌تی به‌غدادی به‌خواردنی پاره‌ی هه‌رێم تۆمه‌تباركرد و وتی: ده‌بێ له‌و بڕه‌پاره‌یە‌شدا ئه‌وه‌ی خه‌رج ناکرێت بۆ کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و پارانه ناگه‌ڕێننه‌وه و ساڵانه ته‌نیا له پاره‌ی ده‌رمان 100 ملیۆن دۆلارمان به‌فێڕۆ ده‌ڕوات و بۆمان ناگەڕێندرێتەوه .
_ هه‌ڵه‌بجه ؛ ده‌رمانی به‌سه‌رچوو ده‌درێته به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی .
سبه‌ی.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئاشكرایده‌كات: به‌هۆی نه‌بونی چاودێری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌رمانی به‌سه‌رچو وه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌دێته بریندارانی چه‌كی كیمیایی و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاگای له‌نادرنه ده‌ره‌وه‌ی برینداران نیه‌و ئه‌و ئه‌ركه به وه‌زاره‌تی شه‌هیدان سپێردراوه.
لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به (سبه‌ی) راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردودا ژماره‌یه‌ك به‌ركه‌وتوی ئه‌و چه‌كه كوشنده‌یه، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، سه‌ردانی وڵاتی ئێرانیان كردبو به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شه‌هیدانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رانه‌سپێردراوه بۆ چاودێریكردنی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی و راپه‌ڕندنی ئه‌و ئه‌ركه، زۆربه‌ی ئه‌و به‌ركه‌وتوانه توشی گرفت بون، نمونه‌ی زۆریشمان له‌به‌رده‌ستدایه كه ژماره‌یه‌ك له‌و به‌ركه‌وتوانه چاندنی گلێنه‌ی بۆكراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی چاودێری نه‌كراوه، یان هه‌ندیك له به‌ركه‌وتوان چاره‌سه‌ر و ده‌رمانی به‌سه‌رچویان پێدراوه.
وتیشی: ئه‌و به‌ركه‌وتوانه‌ی چه‌كی كیمیاوی نه‌ك ناردنه ده‌ره‌وه‌یه‌ك ده‌یان جار بنێریته ده‌ره‌وه، گه‌ر چاودێریه‌كی ورد نه‌كرێت، كێشه‌ی ته‌ندروستیان چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵكو تا ئه‌و رۆژه‌ی له ژیاندابن پێویستیان به چاودێری و پشكنینی ورد هه‌یه.
به پێی زانیاریه‌كانی سبه‌ی زیاتر له (200) به‌ركه‌وتوی چه‌كی كیمیاوی ژیانیان له مه‌ترسیدایه و تا ئێستا (7) له‌و به‌ركه‌وتوانه به‌هۆی چاره‌سه‌رنه‌كردن و كه‌مته‌رخه‌می له ناردنه ده‌ره‌وه‌یان گیانیان له‌ده‌ست داوه .
3 _ كێ بەرپرسیارە لەو 42 پڕۆژەیەیى وەزارەتى تەندروستى ؟ كوا پارەكەیان ؟ كوا پڕۆژەكان لەكوێن ؟ بۆ نەخراونەتە بوارى جێ بەجێ كردن ؟ .
_ زیاتر لە دو تریلیۆن دیناری پڕۆژەکانی ساڵی رابردوو خەرجنەکراوە .
ساڵی رابردو چوار تریلیۆن‌و 700 ملیارد دینار بۆ پرۆژه‌كان لە هەرێمی کوردستان ته‌رخانكرا، بەڵام 47%ی ئه‌و پاره‌یه بۆ پرۆژه‌كان خه‌رجنه‌كراوه.
بڕی ئەو پارەیەی خەرجنەکراوە دو تریلیۆن‌و 209 ملیارد دیناره‌و به‌كارهێنراوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌و ئه‌و زیاده‌ڕه‌وییه‌ی له خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردندا كراوه، ئه‌مه‌ش زیانێكی ئابوری گه‌وره به پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
ژماره‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له بودجه‌ی پار ساڵدا پاره‌یان بۆ ته‌رخانكراوه‌و ته‌نیا یه‌ك دینارییان بۆ خه‌رجنه‌كراوه یه‌ك هه‌زارو 654 پرۆژه‌یه، كه 42 پرۆژه ئی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شكراوه:
وه‌زاره‌تى هه‌ولێر سلێمانی- گه‌رمیان دهۆك كۆی گشتی
ته‌ندروستی 13 23 6 42 پرۆژ
4 _ ساڵانە پارەیەكى زۆر بەناوى پاكردنەوەى نەخۆشخانەكان بەهەدەر دەدرێت .
_ ساڵانه بڕی 2.5 ملیار دینار له پاره‌ی پاككردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان به‌هه‌ده‌ر چووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له هۆبه‌ی پشكنین و به‌دواداچوونی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر بۆ (باس) ئاشكرای كرد كه لیژنه‌ی شیكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به نه‌خۆشخانه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، له دوای لێكۆڵینه‌وه‌یاندا له كاری ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان پاك ده‌كه‌نه‌وه و له ژماره‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی به‌كاریان دێنن بۆ پاككردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان بۆی روون بووه‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆر ناوی كارمه‌ندی پاككردنه‌وه‌ی وه‌همی نووسراون . سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستیی تریش ده‌ڵێ ساڵانه بڕی 2.5 ملیار دینار له پاره‌ی پاككردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان به‌هه‌ده‌ر چووه ، ساڵانه زیاتر له‌دوو ملیارد دینار .
_ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر .
هه‌شت سه‌د هه‌زار دۆلار جیاوازی ، له ماوه‌ی دوو مانگی كرینی ده‌رماندا بری (380) سێ سه‌دو هه‌شتا ملیۆن دینار گه‌راوه‌ته‌وه .
هاوڵاتی:
كه‌لوپه‌له‌كان بایی یه‌ك ملیۆن دۆلار بووه‌و به نرخی راستییه‌كه‌ی ده‌ڵێن ده‌گاته دووسه‌د هه‌زار دۆلار، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌شت سه‌د هه‌زار دۆلاره لێكۆڵینه‌وه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رۆڵیان هه‌بووه له كرینی ئه‌و ده‌زگایانه‌و هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه‌و ئه‌نجامی كۆتایی هێشتا ده‌رنه‌چووه كه به‌رێوه‌به‌ری گشتی‌و ژمێریاری‌و پزیشكی تایبه‌تمه‌ندو لیژنه‌ی كرینی كه‌لوپه‌ل .
_ هەر به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هاوڵاتی له ماوه‌ی دوو مانگی ده‌ستبه‌كاربوونی د. فه‌همی، له كرینی ده‌رماندا بری (380) سێ سه‌دو هه‌شتا ملیۆن دینار گه‌راوه‌ته‌وه خه‌زێنه .
5 _ لەساڵى 2011 ەوە ، (23 ملیۆن دۆلار) بیست و سێ ملیۆن دۆلار بۆ كردنەوەى (25) عیادەى میللى تەرخانكراوە ؟ تائێستا هیچى دیارنیە ؟ .
هاوڵاتی:
له مه‌سه‌له‌ی عیاده شه‌عبیه‌كاندا، كاتی خۆی بری دەیان ملیۆن دۆلار ته‌رخانكرا بۆ كردنه‌وه‌ی 25 عیاده‌ی شه‌عبی ئه‌م بره پاره‌یه‌ش خه‌رج نه‌كراوه .
6 _ وەزارەتى تەندروستى داهاتى خۆشى سەرفكردۆتەوە ، كەچى هیچى دیار نیە .
كەموكوڕتى بودجە لەداهاتى وەزارەتەكانیشدا هەیە لەساڵانى ڕابردوودا هەندێ لە‌وە‌زارە‌تە‌كان بەشێك لەداهاتەكەیان بۆ خۆیان خەرج كردۆتەوە وەك وەزارەتى كارەبا ، ناوخۆ ، تەندروستى بەڵام ئەو داهاتە نەچۆتە ناو حساباتى داهاتى گشتى هەرێمەوە لەكاتێكدا دەبێت بخرێتە ناو داهاتى گشتى هەرێمەوە.
7 _ وەزارەتى تەندروستى و ڕاپۆرتەكانى چاودێرى دارایى.
وەزارەتى تەندروستى بێ بەش نەبووە لەڕاپۆرتەكانى چاودێرى دارایى ؟ كوان ئەو ڕاپۆرتانەى پەیوەندیان بەوەزارەتى تەندروستیەوە هەیە ؟ چەند ئیشیان لەسەر كراوە ؟ چەندیان دراون بەدادگا ؟ كەهەندێكیان بەئاشكراو پاڵپشت بەڕاپۆرتى ووردو دەقیق باس لەدیارنەمانى پارەى خەیاڵى دەكا بەتایبەت ئەو ئامێرانەى لەقڕگە لەبەر باران كەوتبوون و لیژنەیان بۆ پێكهات و جەنابى دكتۆر ڕێكەوت خۆى سەرۆكى لیژنەكە بوو . (لیژنەى نێوان ئیدارەى گشتى و دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە و نوێنەرى تایبەتى دلێرى سەید مەجید).
_ (2725) ، دوو هەزار و حەوسەد و بیست و پێنج راپۆرتمان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی داوه‌ته حكومه‌تی هه‌رێم .
سه‌رۆكی پێشوی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ماوه‌ی كاركردنیدا 2725 راپۆرتیان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی داوه‌ته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌و راپۆرتانه‌ش كه‌مترین كه‌س دراون به‌دادگا.
جه‌لال سام ئاغا له لێدوانێكیدا بۆ ئێن ئارتی رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ماوه‌ی زیاتر له نۆ ساڵ كاركردنی له‌و ده‌زگایه‌دا 2725راپۆرتی گه‌نده‌ڵی داوه‌ته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچونی بۆبكات، هه‌روه‌ها ناوبراو راشیگه‌یاند حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆكار بوه‌و رێگری كردوه له‌وه‌ی كاربكرێت به‌و راپۆرتانه‌ی چاودێری دارای كه‌له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی بۆیان نێردراوه .
8 _ وەزارەتى تەندروستى باسى ئەو بڕە پارانە ناكات كەلە ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان دەستى دەكەوێت ؟ كێ دەڵێ ئەم ئەمبوڵانسانە وەزارەتى تەندروستى كڕیویەتى ؟ بەپێیى ئەو زانیاریانەى ئێمە دەستمان كەوتووە بانكى نێودەوڵەتى خەرجى ئەمانەى دابین كردووە ؟ ئیدى بۆ دەیكەن بەمنەت بەسەر ئەو خەڵكەدا ؟ .
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 17 ئه‌مبۆلانس ده‌كرێت دوێنێ 16-5-2012 به ئاماده‌بونی د.جه‌میل ره‌شید به‌رێوبه‌ری گشتی كاروباری ته‌ندروستی له دیوانی وه‌زاره‌ت ده‌ست به دابه‌شكردنی ژماره‌یه‌ك ئامبۆلانس كرا له‌لایه‌ن كۆمپانیای جیهان ئاماده‌كرا ، بۆ گشت فه‌رمانگه ته‌ندروستیه‌كانی هه‌رێم (هه‌ولێر - دهۆك - سلێمانی) .ژماره‌ی ئامبۆلانسكان 17 ئامبۆلانس بوو ، كه به‌م شێویه دابه‌شكراوه (هه‌ولێر 5 ، دهۆك 4، سلێمانی 4 ، گه‌رمیان 2، چه‌مچماڵ 1 ، رانیه 1) ئه‌مه‌ش بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و گه‌یاندنی نه‌خۆش له كاتی گونجاو بۆ نه‌خۆشخانه‌كان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست