کێ گرەوەی داهاتوو دەباتەوە؟
Monday, 23/12/2013, 12:00
لەم وڵاتەی ئێمە بەرزترین، گەشەکراوترین و نۆێترین تەکنیک و تهکنۆلۆژیای سەردەم زۆر بە ئاسانی دەگات و دەست دەکەوێت ... بەڵام بە داخەوە زۆربەی وەک هەموو شتەکانی تر تقلیدە و ئەێڵی نیە و زوو تیَک دەچێت ئاڕاستە سیاسیهکانیش لە زۆربەدا وایان لی هاتوە ... لە لایەکی ترەوە ئەو تهکنۆلۆژیایە سەردەمانە لە گەڵ ئەقڵیەتی بەکارهیَنەران تەبا نیە و ئەقڵیتەکان هە رئەقڵیەتەکانی ٧٠ و ٨٠ کانی سەدەی رابردوش نین ...لەبەر ئەوەی زۆری ئەقڵیەتی ئەو سەردەمە شۆڕشگێری و تێگەیشتن و دۆستایەتی و هاوەڵ و هاورێیەتی راستەقینەی لە گەڵ بوو ، رۆشنفکر و بیرمەند رۆڵی هەبوو ، زۆری شتەکان پاراو و پاک بون ... خەلک قەناعەتی هەبوو ... بەرپرسان زۆریان کە لە سەنگەر بون بەرامبەر بە بەعس و دەسەڵاتیان لە بەر دەست نەبوو و پارەش نەبوو وەک ئێستا خولیای دەسەڵات نەبوون و چاوچنۆکیشیان پێ نەدەکرا ، لە خەڵک جیاواز نەبون ... بەڵام کە دەسەڵات هات ئەو کاتە راستی زۆر کەس و لایەن دەرکەوت .... وەک وتم تەکنیک و تهکنۆلۆژیا دەست دەکەوێت .. هەموو لایەن و کەسیَک ئیدیعای مرۆڤدۆستی و دیموکراسی و دادپەروەری و یەکسانی و دۆستایەتی و تەبایی و مافی مرۆڤ دەکات و دروشمی زۆر جوانی هەڵبژاردوە و زۆریش رەخنە لە کەس و لایەنی تر دەگرێت ... بەڵام کە دەسەڵات لە ئارادا بوو راستی دەردەکەویَت و حەقیقەتی دەکەویَتە روو ، بە تایبەتی ئەمە ئێستا زور بە زەقی بەدی دەکرێت . زۆرمان بینی زۆریان دەگوت و ئیدەعایان دەکرد بەڵام پاشان وا دەرنەچوون و بونە رێگر لە بەردەم پێشکەوتن و داهاتوو و ووتەکان بوون بە رابردوو.
ئێستاش لەم ماوەیە دوو لایەن(یەکیَتی و گۆڕان) کۆنگرە دەبەستن کە لە یەک بنەوانە و بیر (قاعدە و فکر) وە هاتوون و ماوەیەکی زۆر هەمان رێرەویان هەبوە ... جا با بزانین کامیان بە ڕاستی دەتوانێت لە گەڵ ئەندامەکانی راستگۆتر بیَت بنەماکانی ئامادەکاری بۆ کۆنگرە دروستتر و ژیرانەتر دەبیَت ، ئەو بیر و رێبازەی ئیدیعای دەکات بەرنامە و پەیرەو و ئۆرگان و هەیکەلیەتی لە سەر دامەزرێنیت ... بە ڕاستی نوێخواز دەبیَت و بە ئاڕاستەی سۆشیال دیموکراتدا زیاتر دەڕوات (کە زۆری خاڵ و درووشم و دەربڕینەکانیان پرینسب و خاڵە سەرەکیەکانی بیری مرۆڤانەی سۆشیال دیموکراتن ....) کامەیان داتوانێت زیاتر دڵ و هەست و سەرنجی جەماوەر بە بیری ، بەرنامەی ، نوێکاریەکانی ، کەسایەتیەکانی ، هەڵوێست و کردەوە و کار و رەفتاریان بە لای خۆیدا رادەکێشێت .. کامەیان زیاتر بە فعلی داکۆکی لە پیَداویستی و وویست و داوا و ئارەزوی جەماوەر دەکات ، کامەیان بەراستی دەیسەلمیَنیَت کە لە گەڵ پرینسبەکانی سۆشیال دیموکرات و ریبازەکەی نزیکترە و لە ناوخۆدا و لە گەڵ جەماوەر دیموکراسیە و هەڵسەنگاندنی لا گرنگە و لە کار و دانانی بەرپرسان پەیڕەوی (کەسی شیاو بۆ شۆێنی گونجاو دەکات و لێپرسینەوەی درووست و بە ویژدانی دەبیَت) و کامیان کارەکانی شەفافترە لە ناوخۆ و بۆ خەڵکیش ،کامەیان یەکریزی خۆی دەپارێزیت و تاقمگەری بەرژەوەندی لەناو دەبات، بەڵام ئاڕاستەی فکری گەشە پێ دەدات ، کێیان زیاتر بە تەنگی هاوڵاتیان دێت و داهاتوو و هەموو پرس و مەترسیانی لا رونە و بەرنامەی گونجاوی بۆیان هەیە.. کامەیان زیاتر ئەقڵیەتەکان نوێ دەکاتەوە و کراوە تر و بە واقعانە تر دەڕوانیَتە مەبەستەکان ، کامەیان بە کردار زۆرینەی جەماوەر بە لای خۆیدا رادەکێشێت.. بیَ گومان ئەوەیان گرەوە دەباتەوە و داهاتوی خۆی دیاری دەکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست