کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ یه‌کێتی له‌م ده‌نگدانه‌ پێشده‌که‌وێت ؟

Saturday, 26/04/2014, 12:00






چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو له‌ لایه‌ن چاودێرانه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌کرا‌ یه‌کێتی ده‌نگ زۆر که‌متر بهێنێت له‌ ئه‌نجامی توڕه‌یی خه‌ڵک و ئه‌ندامان له‌ سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو و نه‌هج و هه‌ڵسوکه‌وتی به‌شێک له‌ قیاده‌کان و کاربه‌ده‌ستانی و نه‌ته‌بایی و ململانێی کاره‌کته‌ر و مه‌رکه‌زه‌کانی بڕیار له‌ گه‌ل یه‌ک و ئه‌نجامنه‌دانی کۆنگره‌ و دوره‌ په‌ڕیزی زۆر له‌ کادره‌ به‌ تواناکان وهێندێک شڵژانی ریزه‌کانی رێکخستنی یه‌کێتی و گفتوگۆی پارتی و گۆران و ئه‌گه‌ری رۆیشتنی گۆڕان بۆ ناو ده‌سه‌ڵات" وه‌ک هێزێکی سه‌ره‌کی بڕیارده‌ر به‌ سه‌پاندنی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی نۆێ له‌ بواری نه‌وت و خزمه‌تگوزاریه‌کان و گۆڕینی سیسته‌می حوکمڕانی و ده‌ستور وپرسه‌ نه‌ته‌ه‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کان ..." و چه‌ند فاکته‌ری تریش ، پارتی و گۆرانیش گره‌وه‌یان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ به‌ست . بۆیه‌ پارتی به‌ بێ منه‌تانه‌ رێکه‌وتنی له‌ گه‌ڵ گۆڕان مۆر کرد له‌ سه‌ر حسابی یه‌کێتی به‌ڵام به‌ پێی به‌رنامه‌ی خۆی و به‌و شێوه‌ی خۆی ویستی ، گۆرانیش به‌ بێ باکانه‌ و به‌ په‌له‌ پێش هه‌ڵبژاردن چوه‌ رێکه‌وتننامه‌که‌‌ و ناو بازنه‌ی به‌رنامه‌ی پارتیه‌وه‌ به‌ بێ وه‌رگرتنی وزاره‌ته‌ خزماتگوزاریه‌کان که‌ ویستی خه‌ڵکه‌ ...به‌و حسابه‌ی که‌ له‌م کاته‌ ئه‌وه‌ کار ده‌کاته‌ سه‌ر وره‌ی یه‌کێتیه‌کان و له‌رزۆکی ده‌کات وووره‌ی لایه‌نگرانی خۆی به‌رز ده‌کاته‌وه‌ ...

پارتی یاری خۆی کرد ، به‌ڵام گۆڕان له‌وه‌ په‌له‌ی کرد و وورد و دوربین نه‌بوو ، ڕێکه‌وتننامه‌که‌ی که‌لێنی زۆری تێدایه‌ و زۆر پرسی گرنگی لای خه‌لکی تێدا پشتگۆێ خراوه‌ و به‌ ویستی پارتیه‌ ، ئه‌و وزاره‌تانه‌شی بۆ دانراوه‌ : پێشمه‌رگه‌ و دارایی ، که‌ له‌ لایه‌ن پارتیه‌وه‌ کۆنترۆل ده‌کرێن و هه‌یمه‌نه‌ی ئاوانی له‌ سه‌ره‌ ، پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان که‌ له‌ هه‌ولێر و دهوک له‌ لایه‌ن پارتی کۆنترۆل کراوه‌ و له‌ سلێمانیش بۆ تۆێژێکی تایبه‌تی سودی هه‌یه‌ نه‌وه‌ک خه‌ڵک.... له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ له‌ کاندیدکردنی که‌سایه‌تی یه‌که‌می بۆ سڵێمانی گۆڕان توشی هه‌له‌ی پاساونه‌کراو بوو که‌ خه‌ڵک له‌وه‌ نابورێت . بۆیه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ و پێشبینیه‌کانی بۆ لاوازبوونی زیاتر و ته‌نانه‌ت له‌یه‌کداترازانی یه‌کێتی له‌ ئه‌نجامی ئه‌و فاکته‌ر و فشارانه‌ ، ویستی هه‌ستانه‌وه‌ و نۆێبونه‌وه‌ و گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی ناویه‌کێتی و هه‌ست کردن به‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌ سه‌ر داهاتووی دیموکراسی و بیری سۆشیال دیموکرات و پرسه‌ نیشتمانیه‌کانی تر وای کرد کادیره‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کانی یه‌کێتی ، ئه‌ندام و لایه‌نگران و هه‌موو کادره‌ دوره‌په‌رێزه‌کان زۆر به‌ ئه‌کتیڤانه‌ بکه‌ونه‌ گڕ " نه‌وه‌ک له‌ به‌ر قیاده‌ و ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌ کاندیده‌کانیش ، به‌ڵکو بۆ پاراستنی داهاتووی یه‌کێتی و ئه‌نجامدانی گۆڕانکاریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کان و ده‌رکردنی هه‌رێم له‌و چه‌قبه‌ستنه‌ سیاسیه‌ی تێی که‌وتوه‌ " ، زۆر له‌ کادر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی گۆڕانیش له‌و مه‌باستانه‌ نیگه‌ران و نارازین و به‌شیکیشیان هه‌ڵوێستان ده‌بێت ، بۆیه‌ پێشبینی ده‌که‌م که‌ له‌م هه‌لبژاردنه‌ یه‌کێتی نه‌وه‌ک هه‌ر که‌م نه‌کات به‌لکوو رێژه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشووی په‌رله‌مانی هه‌رێم زیاتریش بکات... ده‌بێت قیاده‌ی یه‌کێتی ئه‌وه‌ له‌ به‌رچاو بگرێت ئه‌مجاره‌ ئه‌وه‌ به‌ کۆششی قاعیده‌ و کادره‌ بنه‌ره‌تیه‌کان ده‌کرێت له‌ پێناو گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی ناوریزه‌کانی و نوێبونه‌وه‌ و هاستانه‌وه‌ و ئاراسته‌بوون به‌ رێڕه‌وی سۆشیال دیموکراتدا .





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە