کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاتی هه‌ڵبژاردن و وازهێنان یان چونه‌ ناو لایه‌نی تر

Wednesday, 16/04/2014, 12:00







له‌م ماوه‌یه‌ چه‌ند که‌سی یه‌کێتی وازی هێنا یان رۆیشتنه‌ ناو لایه‌نی تره‌وه‌ ...وازهێنان له‌ سه‌ر ناکۆکی بیر و رێباز و هه‌ڵوێستی سیاسی و له‌ ئه‌نجام دامه‌زراندنی لایه‌نی تر یان چونه‌ ناو لایه‌نێکی ‌ نزدیکی‌ ‌ بیری ئه‌و که‌س یان کۆمه‌ڵه‌ له‌ کاری حیزبایه‌تیدا مه‌به‌ستێکی ئاساییه‌ له‌ ولاتانی پێشکه‌وتوو که‌ خه‌ڵک هوشیاری سیاسی به‌رزه‌ و به‌رنامه‌ ونه‌هج و پلانی کار روونه‌ ، ناکۆکی له‌ سه‌ر ئه‌وانه‌ و به‌رنامه‌ی حکومه‌ته‌ (دابشکردنی بودجه‌ ، یاساکان، کاره‌ خزمه‌تگوزاریه‌کان ، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ و ئابوری و بازار ، سۆشیال ، ئازادی که‌سایه‌تی...هتد)

به‌لام لای ئێمه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌مای فکری و به‌رنامه‌ی زۆر له‌ حیزبه‌کان روون نیه‌ . بۆ یه‌کێتیش هه‌ر ئه‌وه‌ راسته‌ ، بیری سۆشیال دیموکراتی هه‌ڵگرتوه‌ و بنه‌ما و پرنسبه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کانی قه‌بوڵکردوه‌ بی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌ندام و زۆر له‌ سه‌رکردایه‌تێش له‌ ناوه‌رۆکی گه‌یشتبێتن و رون بێت لایان تا بزانرێت ئه‌م مه‌به‌ست یان ئه‌و خال دوره‌ یان نزدیکه‌ له‌ پرنسبه‌کانی تا خیلافی له‌ سه‌ر دروست بێت ، ئه‌وه‌ش هه‌موو سه‌رکردایه‌تی و که‌سایه‌تیه‌ ئه‌ساسیه‌کان و مه‌رکه‌زه‌کانی بڕیاڕ تێکڕا لێ به‌رپرسیارن بێ ئیستسنا ، خیلاف و ناکۆکی و ململانێی ئه‌وان له‌ سه‌ر ئه‌وانه‌ نیه‌ و ئاستی نزمی رۆشنبیری و زانیاری کادره‌کان له‌ سه‌ر سۆشیال دیموکرات وای کردوه‌ ‌ له‌ زۆربه‌دا ناکۆکی و وازهێنانیش له‌ سه‌ر ئه‌وانه‌ نه‌بێت‌ : زیاتر له‌ سه‌ر ناکۆکی که‌سایه‌تی ، تاقمگه‌ری و هه‌وڵی سه‌پاندنی پێگه‌ی خۆ ، نه‌بوونی سیسته‌می موۆه‌سه‌ساتی له‌ کاری حزبی و حکومیشدا ، خۆ سه‌پاندن و رێگا پێنه‌دان ، دڵشکاندن و ده‌رپه‌ڕاندن ، مه‌غدوریه‌ت ، په‌راوێزخستنی کادری باش هوێ سه‌ره‌کی واز هێنانه‌ که‌ ده‌بێت راستبکرێنه‌وه‌ ، به‌شێکیشی بۆ ئیمتیازی زیاتر یان ده‌سکه‌وتی تایبه‌تی ، ئه‌گینا با یه‌کێک له‌وانه‌ی وازیان هێناوه‌ بڵێن له‌ سه‌ر ئه‌م خال یان ئه‌و مه‌به‌ستی فکری و ئه‌و سیاسه‌تی یه‌کێتی وازی هێناوه‌ . ئه‌و کادرانه‌ی که‌ داوای په‌ێوه‌ستبوون به‌ بیر و پرنسبه‌کانی سۆشیال دیموکرات ده‌که‌ن چه‌نده‌ غه‌دریشیان لی کرابێت له‌ سه‌ر هه‌ڵوێست و مڵنه‌دان بۆ تاقمگه‌ری دور‌ و په‌راوێز خرابێتن و ته‌جاوزی گه‌وره‌شیان به‌سه‌ردا کرابێت هه‌ڵوێستیان هه‌بووه‌ ، ناره‌زاییان ده‌ربڕیوه‌ و له‌ سه‌ر مه‌به‌سته‌ بنه‌ره‌تیه‌کان سوور بوون و هه‌وڵ و فشاری گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی و نوێبونه‌وه‌ش ده‌ده‌ن به‌لام له‌ زۆرینه‌دا وازیان نه‌هێناوه‌ و ئه‌وه‌ له‌ ناو ریزه‌کانی یه‌کێتیدا ده‌که‌ن و ته‌حه‌ملی هه‌موو ده‌رئه‌نجامه‌کانیشیان به‌ سه‌ر که‌سایه‌تی خۆیاندا کردوه‌ و بیندرێژن ، ئه‌وه‌ دروسته‌ و ده‌بوایه‌ ئه‌و که‌سایه‌تی و سه‌رکرده‌ و کادرانه‌ی به‌ راستی خیلافی فکری و مه‌بده‌ئیان هه‌بوو بین درێژ بن و پشتگیری له‌ وێستی گۆڕان و نوێبونه‌وه‌ی کادیره‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کان و قاعیده‌ی حیزب بکه‌ن نه‌وه‌ک له‌ به‌ر مه‌به‌ستی تایبه‌تی و که‌سایه‌تی خۆیان پێشتر یان تا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش‌ به‌شێک بن له‌ قیاده‌ و هاوبه‌ش بن له‌ گه‌ڵیان به‌ڵام له‌م کاته‌ ناسکه‌ وله‌ گه‌رمه‌ی با‌نگه‌شه‌ واز بهێنن ، که‌خۆشیان به‌شدارن له‌ ئاڵوزی و ده‌رئه‌نجامه‌کان ...

که‌ تا ئێستا له‌ زۆر مه‌به‌ست وازیان نه‌هێنا ، نه‌ده‌بوو کاتی هه‌لبژاردن ته‌وقیت بکه‌ن بۆ وازهێنان ، ئه‌وه‌ له‌م کاته‌ به‌ راکردن له‌ ساحه‌که‌ و‌ دانانی خه‌ت ره‌جعه‌ و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و وه‌رگرتنی مه‌کسه‌بی شه‌خسی له‌ یه‌ک ده‌درێته‌وه‌ ...‌ ئێمه‌مانان زۆر مه‌به‌ستی فکری و شتی تریشمان له‌ دڵدایه‌ و زۆر ‌ زیاتر له‌وانه‌ی که‌ ساحه‌ چول ده‌که‌ن ، به‌ڵام ده‌زانین که‌ ئێستا له‌ روی فکر و هه‌موو بواره‌کان ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ یه‌کێتی نیه‌ (به‌ هه‌موو ناکۆکی و ناته‌بایی و ئاڵوزی و نادروستیه‌کانی ناویشی) ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش‌ چاره‌نوسسازه‌ بۆی ، بۆیه‌ به‌ هه‌موو توانا هه‌ولێ سه‌رخستنی ده‌ده‌ین ، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی لاوازی یه‌کێتی به‌ تێکڕا له‌م قۆناغه‌ لاوازی دیموکراتیه‌ت و ئیستقراری سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و بیری سۆشیال دیموکراته‌ . پاش هه‌لبژاردن ده‌بێت یه‌کێتی به‌ هه‌موو مه‌به‌سته‌کانیدا بڕواته‌وه‌ و گۆڕانکاری بنه‌ره‌تی له‌ بواری فکر و به‌رنامه‌ و نه‌هج و سیاسه‌ت و قیاده‌ و مه‌فهومی کادر بکات ، کادر وقاعیده‌ فشار بۆ ئه‌وانه‌ بکه‌ن و گۆرانی نه‌وعی و نۆێبونه‌وه‌ی دروستی ئه‌قلیه‌ته‌کان و هه‌موو مه‌به‌ستێک بکرێت تا یه‌کێتی به‌ ڕێڕه‌وی سۆشیال دیموکراتدا ئاراسته‌ بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ له‌ کاتی هاستانه‌وه‌دا ده‌کرێت . ئێستاش به‌ یه‌کده‌نگی و ووره ‌و یه‌ک گوتاری و هێمنی ، چونه‌ ناو خه‌ڵک و ساده‌یی و تێگه‌یشتنی خه‌ڵک له‌ راستی و دروستی نیازی گۆڕان له‌ ناو یه‌کێتی و دابه‌زینی سه‌رکرده‌ و کادیره‌کان بۆ ناو جه‌ماوه‌ر ده‌کرێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە