کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەفرەت لە بكوژان ـ بەسە دیماگوگیەت!

Friday, 04/03/2011, 12:00


نەفرەت لە بكوژان ـ بەسە دیماگوگیەت!
دەربڕینی نارەزایی ، خوپیشاندان و مانگرتن مافی سەرەتایی رەواى خەلكە. شێوەى دەربڕینی نارەزایی كومەلێك فاكتەر كاریتیدەكمات و بە پێی بارودوخ و جور و ئاستی داواكان دەگوردریت . تیروانین و هەلویست و كار و كردارى دەسەلات بو مامەلەكردن لە گەل داواكان دەستنیشانی كاردانەوەى جەماوەر و هەلویستی دەكات .
لە وولاتانی پیشكەوتوو خوپیشاندان و دەربرینی نارەزایی مەبەستیكى ئاساییە ، زور جار یش كارى توندوتیژى لیناكەویتەوە و بەشیوەى سەردەمانە دەروات بەرێوە و داوواكان فورمەلە دەكریت ، هیندیك جاریش كە خەلكی رادیكال و گروپی كەنجی خوینگەرمی توڕە بە ئاقارى توندوتیژى دەرون و هیرش دەبەنە سەر كومەلیك شوینی گشتی و تایبەتیش هیزە ئەمنیەكان بە فیشەك خەڵتانكردنیان بە خوێن ولامیان نادەنەوە و بە شیوازە مودیرنەكان و بە كارى یاسایی چارەسەرى دەكەن .
كارى توندوتیژى پولیس كاردانەوەى توندترى لى دەكەویتەوە و دروشمەكانیش رادیكالتر دەبن ، بە شەهیدكردن و برینداركردنى خوپیشاندەران جگە لەوەى كاریكی نامروڤانەیە ، هەستی خەلكیش دەوروژینیت و راستی ئەو سیستەمە دەردەبڕیت . با هیندیك خەلك بەرد تیگرن و با گروپیك لە خوپیشاندەران دروشمى روخانیش هەلگرێت و بیلێتەوە (چ حكومكەتیك كە بەشیوەى دیموكراسیانە هاتبیتە دەسەلات و پشتئەستور بیت بە دەنگدەرانى لە نارەزایی كومەلیك دەترسیت وز بە دروشمی كەمینەیەك دەروخیت گەر دلنیا بیت لە خۆكە نونوینەرایەتی زورینە دەكات ، گەر زوربەش ووتی بروخیت ، هەق وایە خوى دەست لەكار بكیشیتەوە). لە وولاتە دیموكراسیەكان لە دەیان خوپیشاندان كومەلیك نەمانى حكومەت ودروشمی روخانى دەسەلات بەرز دەكەنەوە ،/ بەلام نە زوربەى خوپیشاندەران لە گەلی دەبن و نە حكومەتیش بەوە دەروخیت . دەبیت بنەماى نارەزایەكان و داواكان بزانریت ولابەلا و چارەسەر بكریت . دەر دەسەلات گوى بە داواكان و تەنها بە ووتە و شیوەى دیماگوگیەت وەلام بداتەوە وا بەرەبەرە دروشم و ئاقار و رێڕەو و ئاقار و ئامانجەكان دەگوردریت . لەو كاتەشدا كومەلیك لایەنی سیاسی نەیار هەول دەدەن یارى بە سوزى خەلك بكەن و بیكەنە هەوین و خوراك بو دەسكەوت و مەرامە سیاسیەكانى خویان و سەوداكارى لە سەر بكەن بە بیبینی رولى دوفاقە لە ووتە و لیدوان و هەلویست و كردارەكانیشیاندا و بە دیماگوگیەت ئەمانیش جەماوەر بە لاى خویاندا راكیشن .
ئەمە لە كوردستان بە ئاشكرا دیارە . بوچ بارەگاكان بە حیزبەكانى ئوپوزسیونیشەوە بە میلیشیاى حیزبی پاسەوانی دەكریت ؟ كام بارەگاى یەكیتی و پارتی و گۆڕلان و حیزبی كومونیست و ئیسلامیەكان و و مالی بەرپرسەكانیشیان دەیان چەكدارى لە بەردەم نیە ؟ئەمەش بنەمایەكە بو ئەوەى لە كەمترین فشار یان ناكوكی تەقە بكریت و شەرى ناوخو بەرپا بیت و فیشەك بە خەلكیشەوە بنین . بوچ ئەو بارەگایانە و مالەكان لە لایەن پولیسەوە ناپاریزرین ، ئەمەش مەحالە تا ئەو كاتەى حیزبەكان بە هەموویانەوە بە بى جیاوازى هەر چەكدارى خویانیان هەبیت .
بویە یەكەم هەنگاو بو چەسپاندنی دیموكراسی نەمانى چەكدارى حیزبیە بە هەموو شیوەیەك و سپاردنی هەموو ئەركەكانى ئاراستن بە دەزگا ئەمنیە فەرمیەكان ، ئەوەش سەرەتاى نەتوانینی دەستیوەردانى حیزبە لە كارى حكومەت، كە لایەنیك دەزگاى سسەربازى نەبوو تواناى خوسەپاندنی نامینیت ، گێرانەوەى زەوى و مال و مولكى گشتی و تایبەت بو خاوەنەكانی هەنگاوى دووەمە ، ریگانەدان بە قورغكردنى بازار و روبەروبونەوەى هەموو جورەكانی گەندەلی و داواكانی ترى خەلك سەرەتاى دروستونی متمانە و هیوربونەوەى بارودوخەكەیە (كە ئیمەمانان چەندین سالە لە سەرى دەنوسین و گویمان لی راناگیریت ، لەو كاتەى بەشیك لەوانەى خویان كردوەتە قارەمانی ئوپوزسیون لە دەسەلات و شوینی هەستیار بوون و بەشدار بون لە گەندەلی ، كە ئیتا بوەتە داوایەكى گشتى كە ئیتر جەماوەر ناتوانیت لێیان بیدەنگ بیت)
گەر حكومەت و لایەنە دەسەلاتدارەكان بە جیدیانە و لە توانایان ماوە و ئیرادەى ئەو كارەیان هەیە با بە پراكتیك بكەونە جیبەجیكردنی داوا رەواكان ، بە دیماگوگیەت و هەنگاوى لاوەكى و كات بەسەربردن خویان خەریك نەكەن ، تا ئەوە دواكەویت داوا و دروشمىەكانیش دەگوڕین . گەر حكومەتیش ئەوەى پیناكریت با جیگاكەى چەڵ بكات ، ئەوە نە عەیب و نەشورەییە ، لە زور ولاتی پیشكەوتوو جارى وا هەیە حكومەت بگاتە ئاستەنگ و قەیرانیكی پى چارەسەرنەكریت خۆكیشاندنەوە رادەگەیەنیت و كاتی وا هەیە لە سالیك دوو جار حكومەت دەگوردریت و حكومەتی كاراتر دادەمەزریت .ئەوەش بناغە و بنەرەتى كارى دیموكراسیە.
لە لایەكی ترەوە پیویستە جاماوەرى خوپیشاندەر ئاگادارى ئەوە بیت داوا رەواكانی بەكار نەیەت بو سوود و مەرامى سیاسی حیزبی لایەنەكان و رانەكیشان بەرەو ئاقارى ترى دور لە ئامانجەكان و بردنى بە ئاراستەى توندوتیژى و روبەروبونەوە.. خوپیشاندانەكان فرە رەنگن و زورى خەلكی لە گەەلە جا لایەنگرى یەكیتی یان پارتی یان گۆڕان یان ئیسلامیەكان بیت و لە بەرنامە و ریباز و دروشمی ئەو لایەنانە زوربەیان هاتووە بەلام جیبەجینەكراوە ، بویە با رەنگیكی تایبەت بە خۆوە نەگریت .
هەن حەز بە گرژكردن و ئالوزتركردنی بارەكە دەكەن ورەنگە لاشیان گرنگ و خراپیش نەبیت بەرەو پیكدادان و شەهید و برینداربوونی هاوولاتیانیشی لى بكەویتەوە بو بەكار هینان بو بەرژەوەندى تایبەت !
لە لایەكی ترەوە دەبیت خوپیشاندەران زور بە ئاگابن لەوەى كێ نوینەرایەتیان دەكات كە لەوانە نەبن بەرژەوەندیان هەبوبیت و ئیستا لیدرابیت یان بو مەرامى تایبەتی بەكارى بهینن و لایەنیك نەیەویت دەست بەسەر ئەو خوپیشاندانەدا بگریت و بە وویستی خوى بیجولینیت ، بویە گرنگە بزانریت ئەو نوینەرانە كێن و رابردویان چیە و و بەچ مەبەستیك بەشدارن .
لە روژى 17/2 /2011 هەموو حیزبەكان بە ئوپوزسیونیشەوە بە فەرمى و راستەوخو پشتگیریان لە خوپیشاندان نەكرد و هیندیكیان تا باسكرد لە (گێرە شیوین) ى بە ئاشكرا رویشتن ، كە پاش روداوەكان و داواكان كەوتن با ئیستا خویان نەكەنە خاوەنی .
بەڵی بو هەموو داوا رەواكانی خوپیشاندەران و چاكسازى بنەرەتی و بنەبركردنی گەندەلی و سەروەرى یاسا و دەستیوەرنەدانى حیزی بو كارى حكومەت .
نا بۆتوندوتیژى و بەكارهینانی وویستەكانى خەلك بو مەرامی سیاسیب حیزبی تایبەت ،
تەقەكردن لە خوپیشاندەران تاوانیكە لە بیرخەلك نارواتەوە و دەبیت ئەنجامدەرانی دەستبەجی بدرینە دادگا .
با حكومەت جورئەتی ئەوەى هەبیت كارەكان بكات و گەر بەو ناكریت و لایەنەكان هاوكارى نین دەست لەكار بكیشیتەوە .
با كوادیرى بنەرەتى حیزبەكان بە خویان و حیزبەكانیاندا برونەوە و ئەو قیادە عەقلیەت تەقلیدى كونانە بگۆرن كە لە هەلومەرجی سەردەم ناگەن و تەنانەىت بە تەنگى حیزبەكەیان و رابردووى خوشیانەوە نایەن و خەلكی خاوەن عەقلیەتی سەردەم بینە پیشەوە ز
هەلبژاردنی پیشكاتیش گەر قەیرانەكە بە حكومەت چارەسەرناكریت زور ئاسایە و باشترە لە ئالوزبوونی زیاترى بارەكە و قولبونەوەى ناكوكی .
با لایەنە نەیارەكانیش بەس هەستی خەلك بوروژێنن و هەر جارەى بە جور و شیوەیەكی تر لیدوان بدەن و هەلویست بنوینن . هەموویان بەشدارن لە دروستبوونی ئەم بارە ئالوزە و بەرپرسایەتی دەكەویتە ئەستویان . كارەكتەرەكانیان زوریان بەشداربوون لە گەندەلیەكانی پیشوەو بەوهویە ئەوان بەشیك بوون لە دەسەلات و شوینی هەستیار یان هەبوو و بریاردەر بوون و تیوە گلاون لە كارى نایاسایی و تەجاوز و دەستگرتن بە سەر مولكی گشتی و تایبەتیشدا و بە كومەلیك خال لە گەل ئەوانی تر هاوبشن و خەلك ئەوەى لەبەرچاوە .
نەفرەت لەوەى پشتگیرى لە داوارەواكانى خەلك ناكات و بەرمبەریان دەوەستیت !
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە