کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوزگە

Sunday, 16/01/2011, 12:00



ئەم خوزگەیەم سەرى ساڵ بو زور روژنامە و گوڤار نارد بلاو نەكرایەوە ، دیارە كە لە خوزگەكان مەئیوس بوون ئەمانە ئاواتن و هیشتا نەهاتونەتەدى !
خوزگە ئەمسال بۆ هەموو هاوولاتیانى كوردستان و عیراق خوشتر بێت لە پار ، ئەمنیەت و ئاسودەیی و ئاشتی و یەكسانی و لەیەكگەیشتن و خۆشەویستی و قەناعەت و تۆلەرانسی زیاتر لە گەڵ خۆى بهینیت بەرپرسان و سیاسەتمەداران(لە هەموو ئاست و ئاراستەكان) زیاتر بە تەنگى خەلك و خەم و پیداویستی و یستەكانیانەوە بێن و راستگوتر بن !
خۆزگە ساڵیكی باراناوى و بەهارێكی پڕ لە سەوزى و گوڵ و گولزار و وەرزى پرلە بەرهەم و گەرانەوەى دیمەنى جوانی سروشت و پاراستنى بنەماكانی ژینگەمان بێت .
خوزگە تیروركردنى سروشت و لەناودانى دارستان و سەوزایی ناوشار و دەوروبەرى شارەكان و لەسەر گرد و شاخەكان بەسبێت و نەمێنیت و دیمەنی جوانی سروشت تیكنەدریت ، ئەوانەى دەستبەسەریاندادەگرن كەمیك ئینێاف و ویژدانیان هەبیت و هیچ نەبیت بیر لە شوینی سەیرانى كەس و كار و بنەمالەكانى خۆیان بكەنەوە كە ئیتر شوین نامینیت بۆى بڕون ، دەزگاكانی حكومەتیش با هێندیك خەبەرى بیتەوە و ئەكتیڤتر بێت !
خوزگە ئیتر زەوى كشتوكالی بو نیشتەجیبوون و كارى پیشەسازى و وەك شوینی حەواندنەوەى كومەلیك كاربەدەست و دەولەمەند قورغ و تەلبەند نەكرایە و نخرایەتە ماستەرپلانى شارەكانیشەوە و ، هیچ نەبیت بو كارى كشتوكالی و باخی راستەقینە و سەوزایی و نەمامگە بەكاربهینرابایە و دیمەنی ناو و دەورى شارەكانی قەشەنگ و جوانتر بكردبایە!
خۆزگە نوسەران و ئەدیبان و چاودیرەسیاسیەكان و رەخنەگران زیاتر بە جورئەت و بە بابەتیانە و هێمنی مەبەستەكانیان لەیەكدەدایەوە و بەیەك چاو و وەكوو خۆى تەماشاى هەموو لایەكیان دەكرد و هەڵیان دەسەنگاندن و لاگیریان نەدەكرد و بەمیزاج دەربڕینیان نەدەكرد و نەیاندەنوسی . خوزگە كادیر و هەلسورێنەرى حیزب و لایەنە سیاسیەكان بە واقیعی و جورئەت و راستگۆیی روبەروى قیادەكانی خویان دەبونەوە و هەولیان دەدا راستیەكان بخەنە بەرچاوى دەسەلاتە باڵاكانیان و جەماوەر وهەولی لەتەنگوچەلەمە دەركردنى حیزبەكانیان و سیستەمی سیاسیان دەدا !
خوزگە ئەوەى گەمە بە موقەدیراتی میللە ت دەكات و هەست بەبەرپرسیاریتی ناكات و تەنانەت حیساب بو داهاتووى خوى و مال و مندالیشی ناكات ، چارەنوسی دیكتاتورەكان ببیتە عیبرەت بوى ،رەحم بە رابردوى و ئیستا و داهاتویشی بكات !
خۆزگە لایەنە سیاسیەكانی كوردستان بە تیكرا زیاتر بە تەنگ پێداویستیە بنەڕەتیەكانی خەڵكی كوردستان و داوا و نیاز و خواستە گونجاو و شایستەكانیان دەبوون ، كە پروپاگەندەى حیزبی و موزایەدە و ململانێی تەسكی نابابەتی و نالوژیكی دور لە مەنتیقیان دەكرد لە سەر حیسابی خەلك ، كەمتر هەست و نەستی هاوولاتیان بەكاردەهینا بۆ یاریكردن بە راى گشتی و گەیشتن بە مەرامەكانیان و پاراستنی بەرژەوەندیەكانیان ولە بەرى ئەوە راستگۆبن لە هەلوێست و كرداریان و ئەو مەبەستانە بوروژێنن كە دەشێت بكرێت .كاركردن بە شیوەى فیعلی بو كەمكردنەوەى گەندەلی و ناعەدالەتی ، جێگیربوونی یاسا و پاراستنی مافە تایبەتەكانی تاك و گشت هاوولاتیان ، دەستەبەركردنی خزمەتگەزاریە بنەرەتیەكان و دابینكردنی هەلی كار و لادانی تەجاوز.
خۆزگە حیزب و لایەنەسیاسی و كومەلایەتیەكان كەمتر بە ووتەى گەورە ستایشی خویانیان دەكرد و توانجانیان لە بەرامبەرەكانیان دەگرت و هەولی شكانی لایەنی تریان دەدا ، لە جیاتی ئەوە زیاتر كردەوەى خویان دیار ببوایە و بە سودى جەماوەر كاریان بكردبایە
خوزگە لە مەبەستی كارەبا و زور لە خزمەتگەزاریەكان نەلێین خۆزگەمان بە پار !
خۆزگە لە بازار جور و كوالتی و نرخی كاڵاكان جیگیر ببونایە و هەر ماوەیەك هەلاوسان و هەلبەز و دابەزى نرخ نەبوایە و سنوریك بۆ چاوچنۆكی كومەلیك بازرگانی ناویژدان دادەنرا !و لایەنەكان بازاریان قورغ نەكردبا
خوزگە لە وولاتی نەوت قەیرانی دروستكراوى سوتەمەنی نەمابایە !
خوزگە گورانى و هونەر و جل و بەرگ و فولكلورى میللی رەسەنی كوردى نەشیویندرایە بە ناوى نوێكارى و مودیلەوە
خۆزگە گۆرانكارى بەرپرسانی حكومى و سیاسی و كۆمەلایەتیش لە سەر بنەماى كەفائەت و تواناو شارەزایی و شایستەیی و جورئەتی راپەراندنى كار دەبوو، لەسەربنەماى شوینی گونجاو بو كەسی شیاو ! نەوەك بەو پەیوەرانەى ئیستا هەیە !
خۆزگە حكومەت بەرنامەى هەبوایە بو كارەكان و هەلسەنگاندنیشی ببوایە بە پیی گرنگى و پیداویستی و ئەولەویت و گونجاوى و توانا و ئیمكانیات وشوین و جورى راپەراندن ئەنجامبدرابانایە
خوزگە دەوروبەرى شارە گەورەكان بە شیواز و بیانوو و پاساوى جیاواز داگیرنەكرابایە ، ئەودیوى ئەزمر تا سیتەك و شوینیتر بە ناشەرعی و دور لە یاسا نەفروشرابایە و بو هاوولاتیان كراوە ببوایە بۆ سەیران ، یان پروژەى خزمەتگوزارى و گەشتوگوزارى گەورە و قەشەنگى تیدا دروستبكرابایە ، نەوك بە ناهەق ئەم و ئەو سیاجیان بكردبایە بو خۆ بە نیازى باخ و ڤیلا كە ئەمە پیشیلكردنیكی ئاشكراى مافی گشت هاوولاتیان و حكومەتیشە !
خوزگە پروژە خزمەتگوزارى و تایبەتەكان بە شیوازى جوان و مودیرن و شارستانی ژینگەدوست دروست بكرابانایە و رەوشی شارەكان و سروشتیان تیك نەدایە .
خوزگە زیاتر گرنگى بدرابایە بە سەوزى ناو و دەوروبەرى شارەكان ، نەوەك دروستكردنی باخچە و پارك بە شیوەى تەقلیدى بە پەلە و بە شێوەى كال و كرج و هەر بۆئەوەى كرابێت!
خوزگە كۆمەلیك كە بەناشەرعى و بەگەندەلی و لەسەر حیسابی گشتی لەپڕ دەولەمەندبوون گیرفانیان بچوكتر ببیوایە و هیندیك ویژدانیان خەبرى ببوایەتەوە و دەستی یاساش بەسەریاندا زال ببوایە
خوزگە دەولەمەندەكان بیانزانیبایە چۆن پارەكانیان بەكاردینن هەم بو خزمەتكردن بە وولات و هەم بۆ خۆشگوزەرانی مال و مندال و سودى خۆشیان ، نەوەك ئەو ماڵەى كە باخچەیەكی بچوكیشی هەیە تیكدانی بە نیازى دروستكردنی بالەخانە یان ئەمبار بو بەكرێدان !
ئینشاوالله ساڵیكى پڕلە خوشی بێت بو هەموان
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە